cookie

Sizning foydalanuvchi tajribangizni yaxshilash uchun cookie-lardan foydalanamiz. Barchasini qabul qiling», bosing, cookie-lardan foydalanilishiga rozilik bildirishingiz talab qilinadi.

avatar

ئۆقیانووسێک لە ئومێد

كُــلُّ شَــيْءِِ بِیَــدِ اللّــهِ،، فَتَوَكَّــلْ عَلَیْـهِ وَابْتَسِــمْ ...💛 هەمـوو شتێـک بە دەستـی خوایـە،، جا پشـت بـەو ببەستـە و زەردەخەنـە بکـە☺🤍

Ko'proq ko'rsatish
Mamlakat belgilanmaganTil belgilanmaganDin & Maʼnaviyat10 568
Reklama postlari
8 944
Obunachilar
-624 soatlar
-127 kunlar
-1 27830 kunlar

Ma'lumot yuklanmoqda...

Obunachilar o'sish tezligi

Ma'lumot yuklanmoqda...

📚سوننەتی موئەکەدە ، فەزڵەکەی وکاتەکەی📚 1- سوننەتی موئەکەدە دەبێتە دوو بەشەوە : یەکەم :  ئەوانەی لەپێش نوێژە فەرزەکانەوە دەکرێن ئەوەش : دوو ڕکاتی پێش نوێژی بەیانی ، وچوار ڕکاتی پێش نوێژی نیوەڕۆیە . دووەم : ئەوانەی لەدوای نوێژە فەرزەکانەوە دەکرێن ئەوەش : دوو ڕکات دوای نیوەڕۆ و دوو ڕکات دوای مەغڕیب ودوو ڕکات دوای عیشایە . 2- لەبارەی فەزڵی ئەم نوێژانەوە ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر  هەیە : (" مَنْ صَلَّى فِي يَوْمٍ وَلَيْلَةٍ ثِنْتَيْ عَشْرَةَ رَكْعَةً بُنِيَ لَهُ بَيْتٌ فِي الْجَنَّةِ أَرْبَعًا قَبْلَ الظُّهْرِ وَرَكْعَتَيْنِ بَعْدَهَا وَرَكْعَتَيْنِ بَعْدَ الْمَغْرِبِ وَرَكْعَتَيْنِ بَعْدَ الْعِشَاءِ وَرَكْعَتَيْنِ قَبْلَ صَلاةِ الْفَجْرِ ") . رواه الترمذي رقم 380 وصححه الألباني في صحيح الجامع 6362 واتە : هەر کەسێک لەشەو وڕۆژێکدا دوازدە 12 ڕکات نوێژ بکات ئەوا لەبەهەشتدا ماڵێکی بۆ دروست دەکرێت ، ئەوەش بریتی یە لە : چوار ڕکات پێش نیوەڕۆ ودوو ڕکات لەدوایەوە ، ودوو ڕکات دوای مەغڕیب ، ودوو ڕکات دوای عیشاو ، دوو ڕکاتی پێش بەیانی . 3- کاتی ئەنجام دانی سوننەتی پێش نوێژ کاتێکە کەبانگی دابێت وکاتی ئەو نوێژە هاتبێت . 4- وەهەروەها کاتی ئەنجام دانی سوننەتی دوای نوێژ لەدوای نوێژە فەرزەکەوە دەس پێ دەکات تاوەکو تەواو بوونی کاتی ئەو نوێژە . ابن قدامة رحمه الله دەڵێت : " كل سنة قبل الصلاة فوقتها من دخول وقتها إلى فعل الصلاة ، وكل سنةٍ بعدها فوقتها من فعل الصلاة إلى خروج وقتها " المغني (2/544) . واتە : هەموو سوننەتێکی پێش نوێژەکان کاتەکەی کاتێک دەس پێ دەکات کەبانگی دابێت بۆ ئەو نوێژە ، وسوننەتی دوای نوێژەکانیش کاتەکەی لەدوای نوێژە فەرزەکەوە دەس پێ دەکات تاوەکو تەواو بوونی کاتی ئەو نوێژە . هەر بۆیە دروست نیە سوننەتی پێش نوێژە فەرزەکان ئەنجام بدرێت تاوەکو کاتی ئەو نوێژە دێت وبانگی بۆ دەدرێت ، بەڵکو دەبێت چاوەڕێ بکرێت تاوەکو کاتەکەی دێت پاشان ئەنجام بدرێت . 5- بەنیسبەت نوێژی عەسڕەوە سوننەتی موئەکەدە لەپێشیەوە نی یە بەس چوار ڕکات سوننەت هەیە بەڵام وەک سوننەتی موئەکەدە خێر وفەزڵی نی یە ، ئەو چوارەش لەم فەرموودەیەدا هاتووە : (رَحِمَ اللَّهُ امْرَأً صَلَّى قَبْلَ الْعَصْرِ أَرْبَعًا ). " رواه الترمذي رقم 395 وقال : هَذَا حَدِيثٌ غَرِيبٌ حَسَنٌ وحسنه الألباني في صحيح الجامع رقم 3493 . واتە : ڕەحمەتی خوا لەو کەسەی کەپێش عەسڕ چوار ڕکات نوژ دەکات . 6- جا هەموو نوێژە سوننەتە چوار ڕکاتیەکان دوو ڕکات دوو ڕکات ئەنجام دەدرێن ئەمەش مەزهەبی شافعیەکان وحەنبەلیەکانە والله تعالى أعلم . #خوێنەربن #گرينكه_زور #بڵاویبڪەنەوە #أيَّــامٍ
Hammasini ko'rsatish...
4❤‍🔥 1🥰 1👏 1😍 1
📚چۆنێتى هەڵسوکەوت لەگەڵ خيلاف📚 پرسیار: لەکاتى وەڵامدانەوەى کەسی موخالیف ڕەچاوی چی بکرێت و چی بکەین بۆ ئەوەى وەڵامێکى سەرکوتوو بدەینەوە؟ هەڵسوکەوت لەگەڵ خيلاف ئەگەر دەتەوێ وەڵامی کەسێک، یان نووسینێک بدەیتەوە، لەم (١٠)خاڵانە ئاگاداربە، تا وەکو لە وەڵامەکەتدا سەرکەوتوو بیت: یەکەم : نییەت بۆ خودا بێ، مەبەست لە وەڵامدانەوە گەیشتن بەڕاستی بێت یان ڕاستکردنەوەی هەڵە (ئەمە گرنگترین خاڵە). دووەم : مەوقفی بەرامبەر وەکو خۆی بگوازەوە ، هەروەها زاراوەکانی بەرامبەر بە جوانی لێیان تێبگە، و بزانە ئەو زاراوە و وشانەی تۆ بەکاریان دەهێنی؛ بەرامبەرت بە جوانی لێیان تێدەگات. سێیەم : زۆرجار وەڵام دانەوە پێویستە، بەڵام کاتەکە گونجاو نییە. چوارەم: هەموو شتێکی نا پەسەند کە قسەی بەرامبەر هەڵیدەگرێت، لەسەر بەرامبەر حیساب نییە(لازم القول ليس بقول). وە هەمو شتێکی پەسەند کە قسەی بەرامبەر هەڵیدەگرێت؛ بۆ بەرامبەر حیسابە. قسەکانی یان نووسینەکانی، لە ڕووی باشەوە لێکدەدرێنەوە (حمل الكلام على أحسن المحامل). پێنجەم: بەشی ڕاستی لای بەرامبەر پێویستە دیار بکرێت، لەگەڵ هەڵەکانی تێکەڵ نەکرێت. هەروەها هەڵەکانی بەرامبەر پۆلێن دەکرێن، زۆر جار باسی هەڵەی گچکە ناکرێت، لەبەر هەڵەی گەورە. شەشەم: ڕەخنە و ڕاستکردنەوەی هەڵەکانی بەرامبەر پەیوەندیان بە کەسایەتی بەرامبەرەوە نیە؛ ئایا چ کەسێکە یان چ لایەنێکە. حەوتەم: تەرازوی ڕاستکردنەوەی هەڵەی بەرامبەر، پێویستی بە دوو جۆری بەڵگەیە: یەکەم: بەڵگەی (شەرعی = نقل) دووەم: بەڵگەی (عقل)ی. وە ئەگەر بەڵگەی شەرعی، پێت نەگاتە عەقڵی بەرامبەر، نابێ باسی بکەی. هەشتەم: گوێبیستی بەرامبەر بە بەجوانی، لێی سودمەند بە، و بارێکی دەروونی ساغڵەمت هەبێ، بە شێوەیەک هەرکات ڕاستی لای ئەو بێ بۆی بگەرێیتەوە. نۆیەم: هۆکارەکانی هەڵەی بەرامبەر بزانە، تاوەکو چارەسەری لە بناغەوە بکرێن. دەیەم: ئادابی گفتوگۆ ...دەنگی نزم لە دەنگی بەرز بەهێزترە، زەردەخەنە لە توڕەی گەورەترە، هەر شتێک لەمانە جێی خۆی هەیە؛ بە بێ تەکەلوف و تەصەنوع. 📔ئەمە دە خاڵ، ئەگەر لە خۆت و بەرامبەرتدا نەهێنە جێ کاتی وەڵام و وەڵامدانەوە، ئەوا: (انسحب) بگەرێوە. #خوێنەربن #گرينكه_زور #بڵاویبڪەنەوە #أيَّــامٍ
Hammasini ko'rsatish...
1
ســــلام علیــکـــم ورحــمة الله وبــركــاتــه 🧶فـێــرکــاری لـــە هــەمـــوو جــۆرەکـــانـــی خــەیـــاتــی دا فێـــربـە بــێ بـــەرامبـــەر لــە جــەنــاڵــەکــەمــان🎁 🧵لێـــرەوە زیـــاتـــر ـ بــبیــن✂ https://t.me/Drrwman
Hammasini ko'rsatish...
فێرکاری خەیاتی✂🧵

ســــلام علیــکـــم ورحــمة الله وبــركــاتــه 🧶فـێــرکــاری لـــە هــەمـــوو جــۆرەکـــانـــی خــەیـــاتــی دا فێـــربـە بــێ بـــەرامبـــەر لــە جــەنــاڵــەکــەمــان🎁 🧵لێـــرەوە زیـــاتـــر ـ بــبیــن✂

https://t.me/Drrwman

٫٫ @Jdiiwj

15❤‍🔥 3👍 2👏 2🥰 1😍 1
📚حوکمی كەسێك غوسڵى كرد بەڵام ئاوى ڕانەدا بەدەم و لوتیدا📚 پرسیار: ئەگەر كەسێك غوسڵى كرد بەڵام ئاوى ڕانەدا بەدەم و لوتیدا ئایا غوسڵەكەى تەواوە؟ غوسڵ كردن بەبێ ئاو ڕادانە ناو دەم و لوتدا تەواو نییە، چونكە بڕگەى: (وَإِنْ كُنْتُمْ جُنُباً فَاطَّهَّرُوا) (المائدة: من الآية6) هەموو لاشە دەگرێتەوە، وە ناو دەم و ناو لووتیش سەربە ئەو لاشەیەیە كە دەبێت پاك بكرێتەوە، بۆیە پێغەمبەرى خوا  فەرمانى بە ئاو ڕادانە ناو دەم و لوتدا كردووە لەكاتى دەستنوێژ گرتندا، لەبەر ئەوەى ئەم ئایەتە دەیگرێتەوە كە دەفەرموێت: ( فَاغْسِلُوا وُجُوهَكُمْ ) (المائدة: من الآية6) واتە: ڕوومەتتان بشۆن. جا ئەگەر ئەو دوو شوێنە شۆردنى ڕوومەت بیانگرێتەوە – وە ڕوومەتیش واجبە پاك بكرێتەوە و بشۆررێت لەكاتى غوسڵدا –بۆیە واجبە لەسەر ئەو كەسەى كە غوسڵ دەردەكات ئاو ڕابداتە ناو دەم ولوتیەوە. #خوێنەربن #گرينكه_زور #بڵاویبڪەنەوە #أيَّــامٍ
Hammasini ko'rsatish...
10❤‍🔥 3👍 2🥰 1👏 1😍 1
📚وەسوەسە لەسەردەمی هاوەڵانیش هەبووە؟📚 پرسیار: ئایا هاوەڵانیش وەکو ئێمە وەسوەسەیان هەبووە لە نوێژدا؟ چۆن چارەسەرى ئەم حاڵەتە بکەین؟ بسم الله الرحمن الرحیم سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى. بەڵێ وەسواس و دڵەڕاوکێ لەسەردەمی هاوەڵاندا ـ خودا لێیان ڕازی بێت ـ هەبوو ، بەڵام ئەوان بۆ ڕزگار بوون لێی پەنایان دەبردە بەر زیکر و یادی خودا ؛ هەروەک پێغەمبەری خوا  فەرمانی پێدەکردن ، هەروەک لەو فەرموودەیەدا هاتووە کە ئەبو عەلا گێراویەتیەوە و دەڵێ : « أن عثمان بن أبي العاص أتى النبي e فقال : يا رسول الله إن الشيطان قد حال بيني وبين صلاتي وقراءتي يلبسها علي ، فقال رسول الله ﷺ : ذاك شيطان يقال له خنزب ، فإذا أحسسته فتعوذ بالله منه ، واتفل على يسارك ثلاثا ، قال : ففعلت ذلك ، فأذهبه الله عني» صحيح مسلم ، رقم (2203) . .  واتە : عوسمانی کوڕی ئەبو عاس ـ خوا لێی ڕازی بێت ـ هات بۆ لای پێغەمبەر  گوتی : ئەی پێغەمبەری خوا شەیتان نوێژ و قورئان خوێندنەکەم لێ تێک دەدات ، پێغەمبەری خواش   فەرمووی: ئەوە شەیتانێکە پێی دەوترێت (خەنزەب) ، هەرکاتێک هەستت پێ کرد پەنا بگرە بەخودا لێی ، وسێ تف بکە بەلای چەپتدا ، دەڵێ : ئەو کارەم کرد ، خودا شەیتانی لێ دوور خستمەوە . وە لەفەرموودەیەکدا هاتووە کە ئەبوهوریرە ـ خوا لێی ڕازی بێت ـ گێڕاویەتیەوە و دەڵێ : ـ « جاء ناس من أصحاب النبي ﷺ فسألوه : إنا نجد في أنفسنا ما يتعاظم أحدنا أن يتكلم به ، قال : وقد وجدتموه ، قالوا : نعم ، قال : ذاك صريح الإيمان» صحيح مسلم ، رقم (132) .  واتە : چەند کەسێک لەهاوەڵانی پێغەمبەر  پرسیاریان لێ کرد وگوتیان :  ئێمە هەندێ شت بەدڵماندا دێت زۆر خەتەرە وناتوانین بەزمان دەری ببڕین ، فەرمووی : شتی واتان بەسەر هاتووە ؟ گوتیان : بەڵێ ، فەرمووی : ئەوە نیشانەی تەواوی ئیمانتانە .  وە هەروەها لەفەرموودەیەکی تردا هاتوە : پرسیار کرا لەپێغەمبەری خوا  دەربارەی پیاوێک کەلەنێو نوێژدا تووشی وەسوەسە و شتێک دەبێت و واهەست دەکات بای لێ بووەتەوە ، فەرمووی : « لا ينفتل أو لا ينصرف حتى يسمع صوتًا أو يجد ريحًا » صحيح البخاري ، رقم (137) ؛ صحيح مسلم ، رقم (361) . . واتە : با نوێژەکەی نەبڕێت تاوەکو گوێی لەدەنگێک دەبێت یاخود بۆنی شتێک دەکات . ئەمە بەڵگەیە لەسەر بەهێزی باوەڕی هاوەڵان ـ خوا لێیان ڕازی بێت ـ ولەگەڵ ئەوەشدا شەیتان دەیویست توشی دڵەڕاوکێیان بکات ، کەسی زەعیف ئەوکەسەیە کە وەڵامی شەیتان دەداتەوە ، وکەسی بەهێزیش ئەوکەسەیە کە ڕووبەڕی دەبێتەوە بەخوێندنی قورئان و زیکر و پاڕانەوە و داوای لێ خۆش بوون و گوێڕایەڵی خودا ، هەموو ئەمانە شەیتان و وەسوەسەکانی دەڕەتێنێت .   #خوێنەربن #گرينكه_زور #بڵاویبڪەنەوە #أيَّــامٍ
Hammasini ko'rsatish...
12❤‍🔥 2😍 2👍 1🥰 1👏 1
📚ئایا خوێندنی قورئان و فێربوونی و فێركردنی خەڵکى تا چەند خێرە؟📚 فەزڵی خوێندنی قورئان و فێربوونی و فێركردنی: یەکەم : قورئان شەفاعەت دەكات بۆ خاوەنەكەی لە رۆژی دواییدا: پێغەمبەری خوا  دەفەرموێت: " اقْرَءُوا الْقُرْآنَ فَإِنَّهُ يَأْتِي يَوْمَ الْقِيَامَةِ شَفِيعًا لِأَصْحَابِهِ " (صحیح مسلم) واتە: قورئان بخوێنن چونكە لە رۆژی دواییدا شەفاعەت دەكات بۆ خاوەنەكانی. دووەم : قورئان هۆی سەربەرزی وشكۆمەندیە لە دونیا و دوارۆژدا: پێغەمبەری خوا  دەفەرموێت: " إِنَّ اللَّهَ يَرْفَعُ بِهَذَا الْكِتَابِ أَقْوَامًا وَيَضَعُ بِهِ آخَرِينَ " (صحیح مسلم) واتە: خوای گەورە بە هۆی ئەم كتێبەوە خەڵكانێك بەرز دەكاتەوەو خەڵكانێكیشی پێ نزم دەكاتەوە. سێیەم : قورئان خوێندن هۆی دابەزینی ئارامی و سەكینەتە: پێغەمبەری خوا  دەفەرموێت: " تِلْكَ السَّكِينَةُ تَنَزَّلَتْ لِلْقُرْآنِ" (متفق علیە) واتە: ئەو سەكینەتە بەهۆی قورئان خوێندنەوە دابەزی. چوارەم : پاداشتی قورئان خوێندن بەچەند قات دەدرێتەوە: پێغەمبەری خوا  دەفەرموێت: " مَنْ قَرَأَ حَرْفًا مِنْ كِتَابِ اللَّهِ فَلَهُ بِهِ حَسَنَةٌ وَالْحَسَنَةُ بِعَشْرِ أَمْثَالِهَا لَا أَقُولُ الم حَرْفٌ وَلَكِنْ أَلِفٌ حَرْفٌ وَلَامٌ حَرْفٌ وَمِيمٌ حَرْفٌ" (الترمذی) واتە: ئەوەی پیتێك لە كتێبەكەی خوا بخوێنێتەوە ئەوا چاكەیەكی بۆ هەیە, وە چاكەش بە دە ئەوەندەی خۆیەتی, من ناڵێم (الـم) پیتێكە بەڵكو (أ) پیتێكە و (ل) پیتێكە و (م) یش پیتێكە. پێنجەم : مامۆستا و فێرخوازی قورئان باشترینی خەڵكن, پێغەمبەری خوا  دەفەرموێت: " خَيْرُكُمْ مَنْ تَعَلَّمَ الْقُرْآنَ وَعَلَّمَهُ " (البخاری) واتە: باشترینتان ئەوانەن كە قورئان فێر دەبن و خەڵكیش فێر دەكەن. شەشەم : ئەو كەسەی قورئان لەبەر دەكات و بەجوانی دەیخوێنێتەوە لەگەڵ فریشتە بەڕێزە گوێڕایەڵەكاندایە: پێغەمبەری خوا  دەفەرموێت: " مَثَلُ الَّذِي يَقْرَأُ الْقُرْآنَ وَهُوَ حَافِظٌ لَهُ مَعَ السَّفَرَةِ الْكِرَامِ الْبَرَرَةِ وَمَثَلُ الَّذِي يَقْرَأُ وَهُوَ يَتَعَاهَدُهُ وَهُوَ عَلَيْهِ شَدِيدٌ فَلَهُ أَجْرَانِ" (البخاری) واتە: نموونەی ئەو كەسەی كە قورئان بەباشی دەخوێنێتەوەو لەبەری دەكات و سنورەكانی دەپارێزێت ئەوا لەگەڵ كۆمەڵی فریشتە نێردراوە بەڕێزە گوێڕایەڵەكاندایە و ئەوەشی كە قورئان دەخوێنێت و تەتەڵەی تێدا دەكات لەبەر لاوازی خوێندنەوەكەی ئەوا دوو پاداشتی بۆ هەیە (پاداشتێك بۆ قورئان خوێندنەكەی وپاداشتێكیش بۆ ناڕەحەت بوونەكەی لەكاتی قورئان خوێندندا). حەوتەم : ئەو كەسەی قورئانی لەبەرە ئەگەر كاری پێ بكات شایستەی ئەوەیە كە ڕێزی لێ بگیرێت و بەگەورە سەیربكرێت: پێغەمبەری خوا  دەفەرموێت: " إِنَّ مِنْ إِجْلَالِ اللَّهِ إِكْرَامَ ذِي الشَّيْبَةِ الْمُسْلِمِ وَحَامِلِ الْقُرْآنِ غَيْرِ الْغَالِي فِيهِ وَالْجَافِي عَنْهُ " (أبوداود وحسنه الألباني في صحيح الجامع ٢١٩٩) واتە: لەبەرزی و شكۆمەندی خوای گەورەوەیە كە دەبێت ڕێز لە كەسی پیروبەساڵاچوو هەڵگری قورئان بگیرێت (ئەو هەڵگرەی كە زیادەڕۆیی و كەمتەرخەمی نەكردبێت سەبارەت بە قورئانەكەی). #خوێنەربن #گرينكه_زور #بڵاویبڪەنەوە #أيَّــامٍ
Hammasini ko'rsatish...
15😍 3❤‍🔥 2👍 2🥰 1👏 1
ئایا خوێندنی قورئان و فێربوونی و فێركردنی خەڵکى تا چەند خێرە؟ فەزڵی خوێندنی قورئان و فێربوونی و فێركردنی: یەکەم : قورئان شەفاعەت دەكات بۆ خاوەنەكەی لە رۆژی دواییدا: پێغەمبەری خوا  دەفەرموێت: " اقْرَءُوا الْقُرْآنَ فَإِنَّهُ يَأْتِي يَوْمَ الْقِيَامَةِ شَفِيعًا لِأَصْحَابِهِ " (صحیح مسلم) واتە: قورئان بخوێنن چونكە لە رۆژی دواییدا شەفاعەت دەكات بۆ خاوەنەكانی. دووەم : قورئان هۆی سەربەرزی وشكۆمەندیە لە دونیا و دوارۆژدا: پێغەمبەری خوا  دەفەرموێت: " إِنَّ اللَّهَ يَرْفَعُ بِهَذَا الْكِتَابِ أَقْوَامًا وَيَضَعُ بِهِ آخَرِينَ " (صحیح مسلم) واتە: خوای گەورە بە هۆی ئەم كتێبەوە خەڵكانێك بەرز دەكاتەوەو خەڵكانێكیشی پێ نزم دەكاتەوە. سێیەم : قورئان خوێندن هۆی دابەزینی ئارامی و سەكینەتە: پێغەمبەری خوا  دەفەرموێت: " تِلْكَ السَّكِينَةُ تَنَزَّلَتْ لِلْقُرْآنِ" (متفق علیە) واتە: ئەو سەكینەتە بەهۆی قورئان خوێندنەوە دابەزی. چوارەم : پاداشتی قورئان خوێندن بەچەند قات دەدرێتەوە: پێغەمبەری خوا  دەفەرموێت: " مَنْ قَرَأَ حَرْفًا مِنْ كِتَابِ اللَّهِ فَلَهُ بِهِ حَسَنَةٌ وَالْحَسَنَةُ بِعَشْرِ أَمْثَالِهَا لَا أَقُولُ الم حَرْفٌ وَلَكِنْ أَلِفٌ حَرْفٌ وَلَامٌ حَرْفٌ وَمِيمٌ حَرْفٌ" (الترمذی) واتە: ئەوەی پیتێك لە كتێبەكەی خوا بخوێنێتەوە ئەوا چاكەیەكی بۆ هەیە, وە چاكەش بە دە ئەوەندەی خۆیەتی, من ناڵێم (الـم) پیتێكە بەڵكو (أ) پیتێكە و (ل) پیتێكە و (م) یش پیتێكە. پێنجەم : مامۆستا و فێرخوازی قورئان باشترینی خەڵكن, پێغەمبەری خوا  دەفەرموێت: " خَيْرُكُمْ مَنْ تَعَلَّمَ الْقُرْآنَ وَعَلَّمَهُ " (البخاری) واتە: باشترینتان ئەوانەن كە قورئان فێر دەبن و خەڵكیش فێر دەكەن. شەشەم : ئەو كەسەی قورئان لەبەر دەكات و بەجوانی دەیخوێنێتەوە لەگەڵ فریشتە بەڕێزە گوێڕایەڵەكاندایە: پێغەمبەری خوا  دەفەرموێت: " مَثَلُ الَّذِي يَقْرَأُ الْقُرْآنَ وَهُوَ حَافِظٌ لَهُ مَعَ السَّفَرَةِ الْكِرَامِ الْبَرَرَةِ وَمَثَلُ الَّذِي يَقْرَأُ وَهُوَ يَتَعَاهَدُهُ وَهُوَ عَلَيْهِ شَدِيدٌ فَلَهُ أَجْرَانِ" (البخاری) واتە: نموونەی ئەو كەسەی كە قورئان بەباشی دەخوێنێتەوەو لەبەری دەكات و سنورەكانی دەپارێزێت ئەوا لەگەڵ كۆمەڵی فریشتە نێردراوە بەڕێزە گوێڕایەڵەكاندایە و ئەوەشی كە قورئان دەخوێنێت و تەتەڵەی تێدا دەكات لەبەر لاوازی خوێندنەوەكەی ئەوا دوو پاداشتی بۆ هەیە (پاداشتێك بۆ قورئان خوێندنەكەی وپاداشتێكیش بۆ ناڕەحەت بوونەكەی لەكاتی قورئان خوێندندا). حەوتەم : ئەو كەسەی قورئانی لەبەرە ئەگەر كاری پێ بكات شایستەی ئەوەیە كە ڕێزی لێ بگیرێت و بەگەورە سەیربكرێت: پێغەمبەری خوا  دەفەرموێت: " إِنَّ مِنْ إِجْلَالِ اللَّهِ إِكْرَامَ ذِي الشَّيْبَةِ الْمُسْلِمِ وَحَامِلِ الْقُرْآنِ غَيْرِ الْغَالِي فِيهِ وَالْجَافِي عَنْهُ " (أبوداود وحسنه الألباني في صحيح الجامع ٢١٩٩) واتە: لەبەرزی و شكۆمەندی خوای گەورەوەیە كە دەبێت ڕێز لە كەسی پیروبەساڵاچوو هەڵگری قورئان بگیرێت (ئەو هەڵگرەی كە زیادەڕۆیی و كەمتەرخەمی نەكردبێت سەبارەت بە قورئانەكەی).
Hammasini ko'rsatish...
📚ئەو دوعا و نزایانەى کە تایبەتن بە کاتى باو باران و هەورە بروسکە کامانەن لەگەڵ ماناکانیان بە کوردی؟📚 بسم الله الرحمن الرحیم سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى. ئەو دوعا و نزایانەى کە تایبەتن بە کاتى باو باران و هەورە بروسکە بریتین لە : یەکەم : (نزا و پاڕانه‌وه‌ی با) (1) «اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ خَيْرَهَا, وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّهَا»( 2) . واته‌: (خودایه‌ من داوای خێر و باشه‌كه‌ییت لێده‌كه‌م و په‌ناشت پێده‌گرم له‌ شه‌ڕ و زیانه‌كه‌ی) . «اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ خَيْرَهَا، وَخَيْرَ مَا فِيْهَا, وَخَيْرَ مَا أُرْسِلَتْ بِهِ، وَأَعُوْذُ بِكَ مِنْ شَرِّهَا, وَشَرِّ مَا فِيْهَا, وَشَرِّ مَا أُرْسِلَتْ بِهِ»(3 ) . واته‌: (خودایه‌ من داوای خێر و باشه‌كه‌ییت لێده‌كه‌م و ئه‌و باشه‌یه‌ش، كه‌ تیایه‌تی و باشه‌ی ئه‌وه‌یش كه‌ پێوه‌ی نێردراوه‌، هه‌روه‌ها په‌نات پێده‌گرم له‌ زیانه‌كه‌ی و ئه‌و زیانه‌ش، كه‌ تیایه‌تی و ئه‌و زیانه‌ش، كه‌ پێوه‌ی نێردراوه‌) . دووەم : (نزاكردن له‌ كاتی هه‌وره‌ بروسكه‌دا) «سُبْحَانَ الَّذِي يُسَبِّحُ الرَّعْدُ بِحَمْدِهِ وَالْمَلاَئِكَةُ مِنْ خِيْفَتِهِ»(4 ) . واته‌: (پاك و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و خودایه‌ی، كه‌ هه‌وره‌ بروسكه‌كان ته‌سبیحات و سوپاسگوزارى ده‌كه‌ن و فریشته‌كانیش ته‌سبیحاتى ده‌كه‌ن له‌ ترسیدا) . سێیەم : (له‌ نزاكانی باران بارین) «اللَّهُمَّ اسْقِنَا غَيْثًا مُغِيْثًا مَرِيْئًا مَرِيْعًا, نَافِعًا غَيْرَ ضَارّ, عَاجِلاً غَيْرَ آجِلٍ»( 5) . واته‌: (خودایه‌ بۆمان ببارێنه‌ بارانێكی زۆری له‌سه‌ر خۆی به‌ سوودی سه‌وزكه‌ری به‌ سوودی بێ زیان، به‌م زوانه‌ و دوا خستنی تێدا نه‌بێت) . «اللَّهُمَّ أَغِثْنَا, اللَّهُمَّ أَغِثْنَا، اللَّهُمَّ أَغِثْنَا»( 6) . واته‌: (خودایه‌ بارانمان بۆ ببارێنه‌، خودایه‌ بارانمان بۆ ببارێنه‌، خودایه‌ بارانمان بۆ ببارێنه‌) . «اللَّهُمَّ اسْقِ عِبَادَكَ, وَبَهَائِمَكَ, وَانْشُرْ رَحْمَتَكَ, وَأَحْيِ بَلَدَكَ الْمَيِّتَ»( 7) . واته‌: (خودایه‌ به‌نده‌كان و گیان له‌ به‌ره‌كانت تێر ئاو بكه‌ و ڕه‌حم و به‌زه‌یی خۆت بڵاو بكه‌ره‌وه‌ و زه‌ویه‌ مردوه‌كه‌ی خۆشت زیندوو بكه‌ره‌وه‌) . چوارەم : (نزاكردن لە کاتى باران باريندا) «اللَّهُمَّ صَيِّبًا نَافِعًا»(8 ) . واتە : (خودای داواى بارانێکى بەسودت لێ دەکەم) پێنجەم : (ویردی دوای باران بارین) «مُطِرْنَا بِفَضْلِ اللهِ وَرَحْمَتِهِ»( 9) . واته‌: (خودای گه‌وره‌ بارانی بۆ باراندین به‌ فه‌زڵ و گه‌وره‌یی و ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌یی خۆی). شەشەم : (له‌ نزاكانی نه‌مانی باران) «اللَّهُمَّ حَوَالَيْنَا وَلاَ عَلَيْنَا، اللَّهُمَّ عَلَى الآكَامِ وَالظِّرَابِ, وَبُطُونِ الأَوْدِيَةِ, وَمَنَابِتِ الشَّجَرِ»( 10) . واته‌: (خودایه‌ باران له‌ چوار ده‌ورمان ببارێنه‌ نه‌ك له‌سه‌رمان، خودایه‌ له‌سه‌ر گرد و ته‌پۆڵكه‌ و ناو دۆڵ و باخ و دره‌خته‌كان ببارێنه‌) حەوتەم : (نزای بینینی مانگی یه‌ك شه‌وه‌) «الله أكبر, اللَّهُمَّ أَهِلَّهُ عَلَيْنَا بِالأَمْنِ وَالإِيْمَانِ, وَالسَلاَمَةِ وَالإِسْلاَمِ, [وَالتَّوْفِيْقِ لِمَا تُحِبُ رَبَّنَا وَتَرْضَى], رَبَّنَا وَرَبُّكَ اللهُ»(11 )(12 ) . واته‌: (خودا گه‌وره‌ترینه‌، خودایه‌ بینینمان بۆ مانگی یه‌ك شه‌وه‌ په‌یوه‌ست بكه‌ به‌ ئه‌من و ئاسایش و ئیمان و باوه‌ڕ و سه‌لامه‌تی و ئیسلامه‌تی و ڕێ نیشانده‌ر بۆ ئه‌و شته‌ی، كه‌ خودامان خۆشی ده‌وێت و پێی ڕازیه‌، ئه‌ی مانگی یه‌ك شه‌وه‌ په‌روه‌ردگاری ئێمه‌ و په‌روه‌ردگاری تۆش ته‌نیا به‌س (الله)یه‌) . #خوێنەربن #گرينكه_زور #بڵاویبڪەنەوە #أيَّــامٍ
Hammasini ko'rsatish...
17❤‍🔥 3👍 1🥰 1👏 1😍 1
#پڕۆژەیێڪ_بۆ_ئەویندارانۍ_قورئانۍ_پیرۆز ▫️السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه▫️ { بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ } 🔹سوپاس و ستایشۍ بێ سنوور بۆ پەروەردگارۍ میهرەبان ، وە درودو سڵاوۍ پەروەردگاریش پێشکەش بە پێغەمبەرۍ خودا صلی الله عليه وسلم ، خۆشەویستان و ئەویندارانۍ قورئانۍ پیرۆز بە باشمان زانۍ ئەمجارە پڕۆژەیێڪ ساز بڪەین سەبارەت بە قورئانۍ پیرۆز... خۆشەویست«خَيْرُكُمْ مَنْ تَعَلَّمَ القُرآنَ وَعَلَّمَهُ» "باشترینتان ئەوانەن کە فێرۍ قورئان دەبن و کەسانی تریش فێر دەکەن... 📖 پڕۆژەکە بریتیە لە لەبەرکردنۍ دە (10) ئایەتۍ سەرەتاۍ سورەتۍ ( الڪهف ). 🔹تاقیکردنەوە لە ڕێگاۍ لینکەوە ئەنجام دەدرێت ، پرسیارەکان بە شێوازۍ هەڵبژاردن ئەبێت و تەجوید و تەفسیر داخڵە ، تەفسیرۍ ڕێبەر دەست نیشان کراوە... --ڕۆژانە یەك ( 1 ) ئایەت یان دوو ( 2 ) دادەنرێت و لەبەری ئەکەن ، بیرتان نەچێت دە (10) ئایەتۍ سەرەتاۍ سورەتۍ (الڪهف) ئەمانپارێزێت لە فیتنەۍ دەججال ، وە سورەتۍ (الڪهف) هەمووۍ ، نوور و ڕووناکۍ نێوان هەردوو هەینۍ'یە... 🔺لە کۆتاییدا بەشداربووان وەکو ڕێز و پێزانینێک بڕوانـامـەیـان بۆ دروست دەڪرێت▫️ ▫️ناو نووسین تاوەڪو 13/11/2023 بەردەوام دەبێت. 🔻ئەزیزان بۆ ناو نووسین جۆینی ئەم چەناڵە بن و لەوێ ئەتوانن ناوتان تۆمار بڪەن👇. https://t.me/Justt_ISLAM 📥لە کۆمێنتۍ ئەم پۆستە ناوتان تۆمار بڪەن.
Hammasini ko'rsatish...
𝖨 𝖲 𝖫 𝖠 𝖬 🤍٭

🤍« بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ »🤍 🤍پاك و بێگەردی بۆ خودای گەورە و میهرەبان🤍"

12🥰 2
📚 خۆشۆرينی ڕۆژی هەینی 📚 قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ { غُسْلُ يَوْمِ الْجُمُعَةِ وَاجِبٌ عَلَى كُلِّ مُحْتَلِمٍ } مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ واتاى فەرموودەكه: پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرموویەتی { خۆشۆرينى ڕۆژى هەینى واجبه لەسەر هەموو باڵغ و پێگەيشتووێك } 📔خۆشۆرينی ڕۆژی هەینی دەست پێ دەکات لە( طلوع الفجر الثاني ) ييەوە، ڕونتر بڵێم لەکاتی نوێژی بەیانییەوە دەست پێ دەکات #خوێنەربن #گرينكه_زور #بڵاویبڪەنەوە #أيَّــامٍ
Hammasini ko'rsatish...
18👍 3🥰 2❤‍🔥 1👏 1😍 1