لـنتدبـر 🤍
Kanalga Telegram’da o‘tish
« والدِّينُ ديْنُ إِتْباعْ ، لا ديِن ٲَهْواءْ وَٲراَءْ »
Ko'proq ko'rsatish432
Obunachilar
+224 soatlar
+27 kunlar
+1230 kunlar
Postlar arxiv
432
Repost from لـنتدبـر 🤍
بۆ بینینی پۆستە هاوپەیوەندیدارەکان ، هاشتاگی خوازراو دابگرە :
➊- #افتح_مصحفك
➋- #يوم_الجمعة
➌- #الأشاعرة
➍- #تلاوة
➎- #ئافرەتان
➏- #حـب
➐- #رمضانيات
➑- #كفى_بالموت_واعظا
➒- #الدعاء
❿- #حفظ
⓫- #منقول_بتصرف
⓬- #لغة
⓭- #حديث
⓮- #العيد
⓯- #شعر
⓰- #شەرحی_سوونەیی_بەربەهاری
⓱- #ئادەم_عليه_السلام_و_حواء
⓲- #التفسير
⓳- #يوسف_عليه_السلام
⓴- #تذكرة
㉑- #عشر_أيام_ذي_الحجة
㉒- #نامیلکە_و_کتێبەکان
㉓-#سيرة_النبي_ﷺ
㉔- #مساحة_قلبية
㉕- #مولد_النبوي
㉖- #منظومة_الحائية
㉗- #فائدة
432
ضَرْبُ أَبِي جَهْلٍ لِأَسْمَاءِ①
✹ابن إسحاق دەڵێت: ” أسماء ـی کچی أبو بكر بۆی گێڕامەوە و ووتی: ’کاتێك کە رسول الله ﷺ و أبو بكر رضي الله عنه لە ماڵەوە دەرچوون ، کۆمەڵێك لە خەڵکانی قريش هاتن بەرەو لای ماڵی ئێمەوە کە أبو جهل ابن هشام ـیشیان لەگەڵدابوو. هاتن و لەبەردەم دەرگای ماڵی أبو بكر ـدا وەستان ، منیش ڕۆشتم بۆ لایان.‘ ووتیان: ’باوکت لەکوێیە ئەی کچی أبو بكر؟‘
منیش ووتم: ’والله نازانم باوکم لەکوێیە. پاشان أبو جهل ، کە کەسێکی داوێنپیس و چەپەڵ بوو ، دەستی بەرز کردەوە و زلەیەکی توندی دا لە ڕوممەتم کە گوارەکەی گوێم کەوتە خوارەوە.‘ “
📚سيرة ابن هشام | ❪١/٤٨٦❫
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
①أسماء بنت أبي بكر الصديق رضي الله عنهما کە شهرة ـو ناوبانگەکەی بە "ذَاتُ النِّطَاقَيْن (خاوەنی دوو پشتوێنەکە) " ـە. بەو ناوە بەناوبانگە چونکە کاتێك کە کەلوپەلی کۆچ کردن بۆ باوکی و پێغەمبەر ﷺ کۆدەکەنەوە ، هیچ شتێك نییە کە کەلوپەلەکانی پێ ببەستن بێجگە لە پشتوێنەکەی أسماء نەبێت. ئەویش پشتوێنەکەی دەکات بە دوو کەرتەوە ؛ کەرتێکیان دەمی مەشکەکەی پێ دەبەستێت ، وە کەرتەکەی تریش بۆ بەستنی سفرەکە.
#ئافرەتان
#سيرة_النبي_ﷺ
432
وَمَن یَعۡمَلۡ سُوۤءًا أَوۡ یَظۡلِمۡ نَفۡسَهُۥ ثُمَّ یَسۡتَغۡفِرِ ٱللَّهَ یَجِدِ ٱللَّهَ غَفُورࣰا رَّحِیمࣰا
سورة النساء | ١١٠
#تلاوة
432
بۆچی ئاسمان پارچە پارچە دەبێت لە ڕۆژی دواییدا؟
✹مقاتل بن سليمان سەبارەت بە ووتەی الله ﷻ ، (إذا السَّماءُ انْفَطَرَتْ﴾① ، دەڵێت: ” ئاسمان شەق دەبات و پارچە پارچە دەبێت لەترسی دابەزینی الله ﷻ و فریشتەکان ، پاشان دەپێچرێتەوە. “
📚تفسير مقاتل بن سليمان
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
①سورة الإنفطار | ١
#التفسير
432
Repost from لـنتدبـر 🤍
فەزڵۍ ڕۆژووۍ عاشوراء :
ڕۆژووی دەیەم ڕۆژی مانگی مُحَرَّم بگرن ، چونکە دەبێتە کەفارەتی تاوانە بچوکەکانی ساڵی پێش خۆی.☟
🔹عَنْ ٲَبِي قَتَادَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ ، قَالَ النَبِيُّ ﷺ : { ... وَصِيَامُ يَوْمِ عَاشُورَاءَ أَحْتَسِبُ عَلَى اللەِ أَنْ يُكَفِّرَ السَّنَةَ الَّتِي قَبْلَهُ. }
📚رواه مسلم | ❪۲۷٤٦❫ وٲبو داود | ❪٢٤٢٥❫ وٲحمد | ❪٢٢٥٣٧❫
➟رسول الله ﷺ فەرموویەتی: ” وە بەڕۆژوو بوونی ڕۆژی عاشوراء ئومێد ئەکەم کە الله ﷻ بیکاتە کەفارەتی تاوانی ساڵی پێش خۆی. “
مەبەست لێی تاوانی بچوکە ، وە ئومێدی پێغەمبەر ﷺ بۆ تحقيق ـە نەك وەك ئومێدی کەسێکی ئاسایی.
◉ئایا تەنها ڕۆژی ⑩ـم بەڕۆژووبین یاخود ⑨ ـیەمیشی لەگەڵ بگرین؟
❶-دەتوانیت تەنها ڕۆژی عاشورا ، ⑩ مُحَرَّم ، بەڕۆژووبیت. چونکە أجر ـەکە لەو ڕۆژەدایە هەروەك لە حديث ـەکەی سەرەوەدا هاتووە.
❷-باش وایە هەردوو ڕۆژەکه بەڕۆژووبیت ، واتە ڕۆژی ⑨ لەگەڵ ڕۆژی ⑩ تاوەکو مخالفة ـی يهود بکرێت ، چونکە ئەوان بەڕۆژوو ئەبن تیایدا ، بەپێی بەڵگەی ئەم حديث ـە:
✹کاتێك پێغەمبەر ﷺ ڕۆژووی عاشورای گرت فەرمانیکرد بە ئێمەش کە بیگرین ، ووتیان: ئەوە ڕۆژێکە کە يهود ـو نصرى بە گەورەی دەزانن ، پێغەمبەریش ﷺ فەرمووی: «ئەگەر ساڵی داهاتوو هاتەوە ، ئەوا ڕۆژی نۆیەمیش بە ڕۆژوو دەبین» ساڵی داهاتوو نەهاتە پێش پێغەمبەر ﷺ وەفاتی کرد.
📚رواه مسلم | ❪۲٦٦٦❫ وٲبو داود | ❪۲٤٤٥❫
◉هۆکاری بەڕۆژووبوون لەو ڕۆژەدا چییە؟
◈هۆکارەکەی شوکرانەی الله ﷻ ـە کە هەردووك پێغەمبەر موسى عليه السلام و بنو ٳسرائيل ـی ڕزگارکرد لە ستەمی فیرعەون. كەواتە هیچ پەیوەندییەکی نییە بە ڕافیزە ـوە ، ئەمما ئەوەی ئەوان ئەو ڕۆژە بە گەورە ڕادەگرن هۆکارەکەی ئەوەیە کە ئیمامی حسين رضي الله عنه لەو ڕۆژەدا شەهیدکراوە ، گەرنا ئەسڵی ڕۆژەکە ڕزگاربوونی پێغەمبەر موسى ـیە عليه السلام لە فیرعەون بەپێی بەڵگەی ئەم حديث ـە:
✹کاتێك پێغەمبەر ﷺ کۆچیکرد ـو هاتە نێو مەدینە ، بینی کە يهود بەڕۆژوون لە ڕۆژی عاشورا ، فەرمووی: ئەوە چییە؟ ووتیان: ئەمە ئەو ڕۆژەیە کە الله ﷻ موسى ـی سەرخست بەسەر فیرعەوندا ، وە ئێمە بەڕۆژووین تێیدا و سوپاسی الله ـی لەسەر دەکەین. ئیتر پێغەمبەر ﷺ فەرمووی:«ئێمە لەپێشترین بە موسى هەتا ئێوە.» فەرمانی پێکردین بەڕۆژوو بین.
📚رواه البخارﻱ | ❪۳۹٤۳❫ ومسلم | ❪۲٦٥٦❫ وٲبو داود | ❪۲٤٤٤❫ وٲحمد | ❪۳۱٦٤❫ والدارمي | ❪۱۷۸٥❫
✿ئەم ڕۆژی عاشورایە هێندە گەورەیە و أجر ـی زۆرە تەنانەت قوڕەیش بەو کوفر و شیرکەیانەوە بەڕۆژووبوون تێیدا ، وە لەبەر گەورەیی و فضل ـەکەی پێغەمبەر ﷺ فەڕزیکردبوو لەسەر ئیماندارەکان کە بەڕۆژوو بن تێیدا. بەڵام کاتێك کە ڕەمەزان فەڕزکرا لەسەر ئیمانداران ، ئەوە پێغەمبەر ﷺ فەرمووی هەر کەسێك دەیەوێت ، ئەوا با ڕۆژووی عاشورا بگرێت ، هەر کەسێکیش نایەوێت ، ئەوا نەیگرێت.☟
🔹عَنْ عُرْوَةَ ، أَنَّ عَائِشَةَ رَضِيَ اللەُ عَنْھَا أَخْبَرَتْهُ أَنَّ قُرَيْشًا كَانَتْ تَصُومُ عَاشُورَاءَ فِي الْجَاهِلِيَّةِ ، ثُمَّ أَمَرَ رَسُولُ اللەِ ﷺ بِصِيَامِهِ حَتَّى فُرِضَ رَمَضَانُ ، فَقَالَ رَسُولُ اللەِﷺ: «مَنْ شَاءَ فَلْيَصُمْهُ ، وَمَنْ شَاءَ فَلْيُفْطِرْهُ».
📚رواە البخارﻱ | ❪١٨٩٣❫ ومسلم | ❪٢٦٤١❫ والدارمي | ❪۱۷۸٩❫
🔹عَنْ نَافِعٍ ، أَنَّ عَبْدَ اللەَ بْنَ عُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْھُمَا حَدَّثَهُ ، أَنَّهُ سَمِعَ رَسُولَ اللەِ ﷺ يَقُولُ فِي يَوْمِ عَاشُورَاءَ: «إِنَّ هَذَا يَوْمٌ كَانَ يَصُومُهُ أَهْلُ الْجَاهِلِيَّةِ ، فَمَنْ أَحَبَّ أَنْ يَصُومَهُ فَلْيَصُمْهُ ، وَمَنْ أَحَبَّ أَنْ يَتْرُكَهُ فَلْيَتْرُكَهُ».
📚رواه مسلم | ❪٢٦٤٥❫ والدارمي | ❪۱۷۸٨❫
✹تابعي بەڕێز ، أسود بن زيد النخعي ، دەڵێت: ” کەسم نەبینیوە زیاتر لە علي بن أبي طالب و أبو موسى الأشعري فەرمان بكەن و ھانی خەڵكی بدەن دەربارەی ڕۆژووی عاشوراء. “
📚مسند الطيالسي | ❪١٣٠٨❫
✹صحابة ـی بەڕێز ، عكرمة ، دەڵێت: ” ئەو ڕۆژەی کە الله ﷻ تەوبەی لە ئادەم قەبوڵکرد ، ڕۆژی عاشوراء بوو. “
📚مصنف عبد الرزاق | ❪٧٨٥٢❫
#فائدة
#منقول_بتصرف
432
لە پەیمانی عقبة ـی دووەمدا ، ❪٢❫ ئافرەت ئامادەبوون:
➊-نُسَيْبَةُ بِنْتُ كَعْبِ بْنِ عَمْرِو ، كنية ـکەی بریتیە لە: أُمُّ عِمَارَةَ.
➋-أَسَمَاءُ بِنْتُ عَمْرِو بْنِ عَدِيِّ ، كنية ـکەشی بریتیە لە: أُمُّ مَنِيعٍ.
📚سيرة ابن هشام | ❪١/٤٦٦❫
#ئافرەتان
#سيرة_النبي_ﷺ
432
فضل الصلاة على النبي صلى الله عليه وسلم
🔸رُوِيَ عَنْ فَضَالَةَ بْنِ عُبَيْدٍ ، عَنْ رَسُولِ اللَّهِ ﷺ: «إِذَا صَلَّى أَحَدُكُمْ فَلْيَبْدَأْ بِتَحْمِيدِ اللَّهِ ، وَالثَّنَاءِ عَلَيْهِ ، ثُمَّ يُصَلِّ عَلَى النَّبِيِّ ﷺ ، ثُمَّ يَدْعُ بَعْدُ بِمَا شَاءَ.»
📚جامع الترمذي
🔸وَقَالَ عُمَرُ بْنُ الْخَطَّابِ: ” إِنَّ الدُّعَاءَ مَوْقُوفٌ بَيْنَ السَّمَاءِ وَالأَرْضِ ، لَا يَصْعَدُ مِنْهُ شَيْءٌ حَتَّى تُصَلِّيَ عَلَى نَبِيِّكَ ﷺ. “
📚جامع الترمذي
🔸وَقَالَ عَبْدُ اللَّهِ بْنُ مَسْعُودٍ: ” إِذَا أَرَادَ أَحَدُكُمْ أَنْ يَسْأَلَ اللَّهَ ، فَلْيَبْدَأْ بِالْمِدْحَةِ وَالثَّنَاءِ عَلَى اللَّهِ بِمَا هُوَ لَهُ أَهْلٌ ، ثُمَّ يَصُلي عَلَى النَّبِيِّ ﷺ ، ثُمَّ يَسْأَلْ بَعْدُ ، فَإِنَّهُ أَجْدَرُ أَنْ يُنْجِحَ. “
📚رواه الطبراني
#الدعاء
#يوم_الجمعة
432
التسمية عند دخول الخلاء
هەریەك لە ابن أبي شيبة ، سعيد بن منصور ، الطبراني ، العقيلي ، وە ابن عدي بە سەنەدی خۆیان ریوایەتیان کردووە لە أنس بن مالك ـەوە کە دەفەرمووێت: ” کاتێك کە پێغەمبەر ﷺ بڕۆشتبایە خلاء (شوێنی بەجێگەیاندی پێویستی) ـەوە ، .... .“ تاوەکو کۆتایی حديث ـەکە.
لەم ریوایەتەدا باس لە البسملة کراوە لەگەڵ ووتنی زیکری داغڵبوونی خلاء ـدا کە ئەم ریوایەتە منكر ـە و زانایان تضعيف ـیان کردووە. وە لەبەرامبەردا ، ریوایەتی دروست و صحيح ئەوەیە کە بەتەنها زیکرەکە وارد بووە ، "اللهم إني أعوذ بك من الخبث والخبائث" ، بەبێ ووتنی البسملة وەك وارد بووە لە صحيحين و مسند ئیمام أحمد وە هەروەها سنن ـی أبو داود ، الترمذي ، النسائي وە الدارمي ـدا.
🔸حَدَّثَنَا مُحَمَّدُ بْنُ عَرْعَرَةَ ، حَدَّثَنَا شُعْبَةُ ، عَنْ عَبْدِ الْعَزِيزِ بْنِ صُهَيْبٍ ، عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ : كَانَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إِذَا دَخَلَ الْخَلَاءَ قَالَ : ” اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْخُبُثِ وَالْخَبَائِثِ. “
وە البيهقي لە کتێبی الشعب ـدا لەڕێگەی سعد بن طريف ـەوە ئەویش لە الأصبغ بن نباتة ـوە کە دەڵێت: کاتێك کە علي بن أبي طالب بیویستبا کە حاجة ـی بەجێبگەیەنێت ، ئەوا دەیوت: بسم الله الحافظ المؤدِّي.. .
بەڵام هەریەکە لە سعد بن طريف و الأصبغ بن نباتة منكر ـن و ریوایەتیان مقبول نییە وەك هەریەکە لە ئیمامی النسائي و يحيى بن معين فەرموویانە.
خلاصة: هیچ فەرموودەیەکی صحيح وارد نەبووە بۆ ووتنی البسملة لەکاتی دخول ـی خلاء ـدا.
والله أعلم.
#حدیث
432
Repost from لـنتدبـر 🤍
لە وەسیەتەکانی ئیمامی أحمد:
گەر کەسێك باوکی بینی کارێك دەکات کە ئەم ڕقی لێیەتی و پێی خۆش نیە ، ئەوا قسەی لەگەڵ دەکات بەبێ توندی و توڕەبوون و ڕەنجاندن ، وە گەرنا وازی لێدەهێنێت. چونکە باوك وەك کەسێکی غريب نیە.
📚زاد المسافر ❪٤/٥٦٦❫
#فائدة
432
ئەو کەسانەی کە بۆ ماوەی ❪٢٠❫ ساڵ پەیوەست بوون بە شێخەکەیانەوە
➊-مُحَمَّدُ بْنُ جَعْفَرٍ غُنْدَرٌ: بۆ ماوەی ❪٢٠❫ ساڵ لەگەڵ شعبة بن الحجاج ـدا بوو.
➋-مُحَمَّدُ بْنُ بَشَّارٍ: بۆ ماوەی ❪٢٠❫ ساڵ لەگەڵ يحيى بن سعيد القطان ـدا بوو.
➌-عَبْدُ اللَّهِ بْنُ صَالِحٍ "كاتب الليث": بۆ ماوەی ❪٢٠❫ ساڵ لەگەڵ الليث بن سعد المصري ـدا بوو.
والله أعلم.
#فائدة
#حديث
432
Repost from لـنتدبـر 🤍
یادی الله ﷻ
✹يونس بن عبيد دەڵێت: ” گەر حسن البصري كەسی لەلا نەبووایە و سەرقاڵ نەبووایە ، دەیووت: ’سُبْحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِهِ سُبْحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِهِ.‘ “
📚الزهد لأحمد بن حنبل
#تذكرة
432
قوڕئان مرۆڤ دەگەڕێتەوە بۆ سەفای ڕۆحی ، دەیگەڕێنێتەوە بۆ سوکنایی و دڵنیایی. ورد ـی قوڕئانی تەنها بۆ بەدەستهێنانی أجر و پاداشت نییە ، بەڵکو خەزێنەیەکی حەقیقی ڕۆح و دڵیشە.
#افتح_مصحفك
432
هەموو جیهان و بەتایبەت ڕۆژئاوا هاتونەتە دەنگ و ڕەنگ لەئەنجامی قصف ـی ڕوسیا بۆ سەر نەخۆشخانەیەکی کیڤ ـی پایتەختی ئۆکرانیا وە کردارەکە بە تاوانی جەنگ و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و لەسنورلادان ناودەبەن.
لەبەرامبەردا ، وا ❪٢٧٦❫ ـی ڕۆژە تەواوە ، کە دەوڵەتی زایۆنی بەپشتگیری دەوڵەت و دەسەڵاتی ڕۆژئاواوە قصف ـی نەخۆشخانە و قوتابخانە و مزگەوت و پەناگەکان دەکات کە لەناویاندا چەندین منداڵ و ئافرەت و بەتەمەنی تێدایە! کام منداڵ و ئافرەت و بەتەمەنیش؟ ئاوارەبوو..
تَبَّا لەو جیهان و دەسەڵاتەی کە شەڕی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا بە لەسنورلادان ناوببات و جینۆساید و لەناوبردنی غەززەش بەئاسایی تەماشا بکات.
وێنەکەش کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی نەخۆشخانەی معمدانة ـیە لەسەرەتای بۆردومانی کەرتی غەززەدا کاتێك کە ❪٤٠٠❫ نەخۆش و ئاوارەبووی تێدا کوژرا..
يا الله فرجا عاجلا ومخرجا قريبا
#تذكرة
432
من من الصحابة كنيته أبو عبد الرحمن؟
✹ئیمام عبد الله بن ئیمام أحمد رحمهما الله دەڵێت: ” گوێبیستی باوکم بووم ، دەیوت: ’لەو هاوەڵانەی کە كنية ـکەیان "أبو عبد الرحمن" ـە:
➊-أبو عبد الرحمن عبد الله بن مسعود
➋-أبو عبد الرحمن معاذ بن جبل
➌-أبو عبد الرحمن عبد الله بن عمر
➍-أبو عبد الرحمن عبد الله بن عمرو ، وە ووتراوە کە كنية ـکەی بریتیە لە: أَبُو مُحَمَّد
➎-أبو عبد الرحمن فيروز بن الديلمي
➏-أبو عبد الرحمن سفينة
➐-أبو عبد الرحمن معاوية بن أبي سفيان.‘ “
📚العلل
#فائدة
432
لطيفة إسنادية
✹النووي دەڵێت: ” وە ووتەی "أخبرنا معمر عن الزهري عن
حبيب مولى عروة بن الزبير عن عروة بن الزبير عن أبى مراوح① عن
أبى ذر " ، شتێکی سەرنجڕاکێشی تێدایە لە سەنەدەکەیدا کە بریتیە لەوەی ❪٤❫ تابعين ریوایەتیان لەیەکترەوە کردووە ؛ الزهري وحبيب وعروة وأبو مراوح. هەرچی سەبارەر بە الزهري و عروة بن الزبير و أبو مراوح هەیە ، ئەوەی کە ناسراون. وە هەرچی سەبارە بە حبيب مولى عروة ـیە ؛ ریوایەتی کردووە لە أسماء بنت أبى بكر الصديق رضي الله عنهما. “
✹محمد بن سعد دەڵێت: ” حبيب مولى عروة لەکۆتاییەکانی خەلافەتی بني أمية ـدا وەفاتی کردووە. “
والله أعلم
📚شرح النووي على مسلم | ❪٧٧/٢❫
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
①الاسم: أبو مراوح الغفاري ، ويقال: الليثي المدنى ، قيل: اسمه سعد.
الشهرة: المؤذن.
ذكره ابن حبان في طبقة التابعين من كتابه (الثقات).
قال الذهبي في الكاشف: ثقة.
وقال في "تاريخ الإسلام": كان ثقة نبيلا ، يقال: إنه ولد في زمن النبي صلى الله عليه وسلم.
#حديث
432
Repost from لـنتدبـر 🤍
✹تابعي بەڕێز ، أبو عثمان النهدي رحمه الله ، دەڵێت: ” پێشینانمان ❪٣❫ دانە دەییان بە گەورە ڕادەگرت:
➊- ❪١٠❫ ڕۆژی سەرەتای مانگی الْمُحَرَّمِ.
➋- ❪١٠❫ ڕۆژی سەرەتای مانگی ذُو الْحِجَّةِ.
➌- ❪١٠❫ ڕۆژی سەرەتای مانگی رَمَضَانَ. “
📚المروزي في قيام الليل وقوام السنة الأصبهاني في الترغيب والترهيب
عَشرٌ تَجَلَّت وَالزَّمَانُ تَعَطَّرَا
وَالكَونُ جَلجَلَ بالأذَانِ وَكبَّرَا
وَالنَّفسُ تَاقَت لِلصَّلَاحِ وَلِلتُّقَىٰ
فِي العَشرِ إنَّ الخَيرِ هلَّ وَأمطَرَا
#شعر
#رمضانيات
#عشر_أيام_ذي_الحجة
432
لە كتب الستة ـدا هیچ راوي ـیەك نابینینەوە له شوێنکەوتووانی مذهب ـی حەنەفی ؛ یەکێك لە هۆکارەکان ئەوەیە کە گرینگییەکی وایان بە حديث نەداوە ، تەنانەت لە أبو حنيفة ـوە وارد بووە کە گاڵتەی بە حديث ـانێکی زۆر کردووە و دژیان بووە ، وە بە هەوا و ئارەزووی خۆی بڕیاریداوە بەسەریاندا.
هەر بۆیە ریوایەت کراوە لە پێشەوا الشافعي ـیەوە کە فەرموویەتی: ” هەر کەسێك حديث ـی دەوێت ، ئەوا با پەیوەست بێت بە مالك بن أنس ـەوە ، وە هەرکەسێکیش مناقشة ـی دەوێت ، ئەوا با پەیوەست بێت بە أبو حنيفة ـوە ، وە هەرکەسێك تەفسیری دەوێت ، ئەوا با پەیوەست بێت بە مقاتل بن سليمان ـەوە. “
📚تأريخ بغداد
#حديث
#منقول_بتصرف
432
مشتێك لە نور
ئەگەر هەموو مرۆڤەوە لە ئادەم عليه السلام ـەوە بۆ دوایین مرۆڤ بچنە ئاگرەوە و تۆ بچیتە بەهەشتەوە ، ئەوا بزانە کە تۆ براوەیت. وە گەر تەواوی مرۆڤەکان بە قسە و ئامۆژگاری تۆ بچنە بەهەشتەوە ، بەڵام تۆ بەهەشت بەدەست نەهێنیت ، ئەوا بزانە کە تۆ خەسارەتمەندترین مرۆڤیت.
مڕۆڤی موسڵمان یەکەمجار خۆی ڕزگار دەکات ئەوجا کەسانی تر ، مرۆڤی موسڵمان بۆ الله ﷻ دەژی ئەوجا بۆ خەڵکی ؛ واتە لەپێناو الله ﷻ ـدا بۆ خەڵکی دەژی ، گەرنا ئەو باکی بە کەس نییە و لەگەڵ پەروەردگاری خۆیدا مامەڵە دەکات. ڕەوشتی جوانی ، قسە و گوفتاری باشی ، بەخشندەیی و لێبوردەیی ، کۆمەکی و دەستگرتنی هەمووی لەپێناو الله عز وجل ـدایە.
دەبێت بزانین کە ڕەزامەندی هەموو خەڵکی کارێکی ئەستەمە ، بۆیە ڕەزامەندی الله ﷻ بەسەر هەموو شتەکانی تردا بخە.
#تذكرة
#مساحة_قلبية
432
إنَّهُ صباح الجُمعة ..
يَوْمٌ مُبارك ، يختلف عن غيره من الأيام ؛ ففيهِ ساعةُ إجابة لا يوافقها عبد مسلم إلا استُجيب له ، وفيه قراءة سورة الكهف التي هي نورٌ لك بين الجُمعتين ، وفيها الشرف العظيم والنورُ المُبين والأجر الوَفير وهي كثرة الصلاة على النبي ﷺ.
فبكثرة صلاتك عليه ﷺ تُكفى همَّك ، ويُغفر ذنبك.
فلا تُقصِّر يا مسكين،
جاهد، وثابر .. وجد،
ففي نهاية المطاف تنتظرنا جنة عرضها السماوات والأرض.
#يوم_الجمعة
