es
Feedback
لـنتدبـر 🤍

لـنتدبـر 🤍

Ir al canal en Telegram

« والدِّينُ ديْنُ إِتْباعْ ، لا ديِن ٲَهْواءْ وَٲراَءْ »

Mostrar más
432
Suscriptores
+224 horas
+27 días
+1230 días
Archivo de publicaciones
بۆ بینینی پۆستە هاوپەیوەندیدارەکان ، هاشتاگی خوازراو دابگرە : ➊- #افتح_مصحفك ➋- #يوم_الجمعة ➌- #الأشاعرة ➍- #تلاوة ➎- #ئافرەتان ➏- #حـب ➐- #رمضانيات ➑- #كفى_بالموت_واعظا ➒- #الدعاء ❿- #حفظ ⓫- #منقول_بتصرف ⓬- #لغة ⓭- #حديث ⓮- #العيد ⓯- #شعر ⓰- #شەرحی_سوونەیی_بەربەهاری ⓱- #ئادەم_عليه_السلام_و_حواء ⓲- #التفسير ⓳- #يوسف_عليه_السلام ⓴- #تذكرة ㉑- #عشر_أيام_ذي_الحجة ㉒- #نامیلکە_و_کتێبەکان ㉓-#سيرة_النبي_ﷺ ㉔- #مساحة_قلبية ㉕- #مولد_النبوي ㉖- #منظومة_الحائية ㉗- #فائدة

ضَرْبُ أَبِي جَهْلٍ لِأَسْمَاءِ① ✹ابن إسحاق دەڵێت: ” أسماء ـی کچی أبو بكر بۆی گێڕامەوە و ووتی: ’کاتێك کە رسول الله ﷺ و أبو بكر رضي الله عنه لە ماڵەوە دەرچوون ، کۆمەڵێك لە خەڵکانی قريش هاتن بەرەو لای ماڵی ئێمەوە کە أبو جهل ابن هشام ـیشیان لەگەڵدابوو. هاتن و لەبەردەم دەرگای ماڵی أبو بكر ـدا وەستان ، منیش ڕۆشتم بۆ لایان.‘ ووتیان: ’باوکت لەکوێیە ئەی کچی أبو بكر؟‘ منیش ووتم: ’والله نازانم باوکم لەکوێیە. پاشان أبو جهل ، کە کەسێکی داوێنپیس و چەپەڵ بوو ، دەستی بەرز کردەوە و زلەیەکی توندی دا لە ڕوممەتم کە گوارەکەی گوێم کەوتە خوارەوە.‘ “ 📚سيرة ابن هشام | ❪١/٤٨٦❫ ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ①أسماء بنت أبي بكر الصديق رضي الله عنهما کە شهرة ـو ناوبانگەکەی بە "ذَاتُ النِّطَاقَيْن (خاوەنی دوو پشتوێنەکە) " ـە. بەو ناوە بەناوبانگە چونکە کاتێك کە کەلوپەلی کۆچ کردن بۆ باوکی و پێغەمبەر ﷺ کۆدەکەنەوە ، هیچ شتێك نییە کە کەلوپەلەکانی پێ ببەستن بێجگە لە پشتوێنەکەی أسماء نەبێت. ئەویش پشتوێنەکەی دەکات بە دوو کەرتەوە ؛ کەرتێکیان دەمی مەشکەکەی پێ دەبەستێت ، وە کەرتەکەی تریش بۆ بەستنی سفرەکە. #ئافرەتان #سيرة_النبي_ﷺ

وَمَن یَعۡمَلۡ سُوۤءًا أَوۡ یَظۡلِمۡ نَفۡسَهُۥ ثُمَّ یَسۡتَغۡفِرِ ٱللَّهَ یَجِدِ ٱللَّهَ غَفُورࣰا رَّحِیمࣰا۝ سورة النساء | ١١٠ #تلاوة

بۆچی ئاسمان پارچە پارچە دەبێت لە ڕۆژی دواییدا؟ ✹مقاتل بن سليمان سەبارەت بە ووتەی الله ﷻ ، (إذا السَّماءُ انْفَطَرَتْ﴾① ، دەڵێت: ” ئاسمان شەق دەبات و پارچە پارچە دەبێت لەترسی دابەزینی الله ﷻ و فریشتەکان ، پاشان دەپێچرێتەوە. “ 📚تفسير مقاتل بن سليمان ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ①سورة الإنفطار | ١ #التفسير

فەزڵۍ ڕۆژووۍ عاشوراء : ڕۆژووی دەیەم ڕۆژی مانگی مُحَرَّم بگرن ، چونکە دەبێتە کەفارەتی تاوانە بچوکەکانی ساڵی پێش خۆی.☟ 🔹عَنْ ٲَبِي قَتَادَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ ، قَالَ النَبِيُّ ﷺ : { ... وَصِيَامُ يَوْمِ عَاشُورَاءَ أَحْتَسِبُ عَلَى اللەِ أَنْ يُكَفِّرَ السَّنَةَ الَّتِي قَبْلَهُ. } 📚رواه مسلم | ❪۲۷٤٦❫ وٲبو داود | ❪٢٤٢٥❫ وٲحمد | ❪٢٢٥٣٧❫ ➟رسول الله ﷺ فەرموویەتی: ” وە بەڕۆژوو بوونی ڕۆژی عاشوراء ئومێد ئەکەم کە الله ﷻ بیکاتە کەفارەتی تاوانی ساڵی پێش خۆی. “ مەبەست لێی تاوانی بچوکە ، وە ئومێدی پێغەمبەر ﷺ بۆ تحقيق ـە نەك وەك ئومێدی کەسێکی ئاسایی. ◉ئایا تەنها ڕۆژی ⑩ـم بەڕۆژووبین یاخود ⑨ ـیەمیشی لەگەڵ بگرین؟ ❶-دەتوانیت تەنها ڕۆژی عاشورا ، ⑩ مُحَرَّم ، بەڕۆژووبیت. چونکە أجر ـەکە لەو ڕۆژەدایە هەروەك لە حديث ـەکەی سەرەوەدا هاتووە. ❷-باش وایە هەردوو ڕۆژەکه بەڕۆژووبیت ، واتە ڕۆژی ⑨ لەگەڵ ڕۆژی ⑩ تاوەکو مخالفة ـی يهود بکرێت ، چونکە ئەوان بەڕۆژوو ئەبن تیایدا ، بەپێی بەڵگەی ئەم حديث ـە: ✹کاتێك پێغەمبەر ﷺ ڕۆژووی عاشورای گرت فەرمانیکرد بە ئێمەش کە بیگرین ، ووتیان: ئەوە ڕۆژێکە کە يهود ـو نصرى بە گەورەی دەزانن ، پێغەمبەریش ﷺ فەرمووی: «ئەگەر ساڵی داهاتوو هاتەوە ، ئەوا ڕۆژی نۆیەمیش بە ڕۆژوو دەبین» ساڵی داهاتوو نەهاتە پێش پێغەمبەر ﷺ وەفاتی کرد. 📚رواه مسلم | ❪۲٦٦٦❫ وٲبو داود | ❪۲٤٤٥❫ ◉هۆکاری بەڕۆژووبوون لەو ڕۆژەدا چییە؟ ◈هۆکارەکەی شوکرانەی الله ﷻ ـە کە هەردووك پێغەمبەر موسى عليه السلام و بنو ٳسرائيل ـی ڕزگارکرد لە ستەمی فیرعەون. كەواتە هیچ پەیوەندییەکی نییە بە ڕافیزە ـوە ، ئەمما ئەوەی ئەوان ئەو ڕۆژە بە گەورە ڕادەگرن هۆکارەکەی ئەوەیە کە ئیمامی حسين رضي الله عنه لەو ڕۆژەدا شەهیدکراوە ، گەرنا ئەسڵی ڕۆژەکە ڕزگاربوونی پێغەمبەر موسى ـیە عليه السلام لە فیرعەون بەپێی بەڵگەی ئەم حديث ـە: ✹کاتێك پێغەمبەر ﷺ کۆچیکرد ـو هاتە نێو مەدینە ، بینی کە يهود بەڕۆژوون لە ڕۆژی عاشورا ، فەرمووی: ئەوە چییە؟ ووتیان: ئەمە ئەو ڕۆژەیە کە الله ﷻ موسى ـی سەرخست بەسەر فیرعەوندا ، وە ئێمە بەڕۆژووین تێیدا و سوپاسی الله ـی لەسەر دەکەین. ئیتر پێغەمبەر ﷺ فەرمووی:«ئێمە لەپێشترین بە موسى هەتا ئێوە.» فەرمانی پێکردین بەڕۆژوو بین. 📚رواه البخارﻱ | ❪۳۹٤۳❫ ومسلم | ❪۲٦٥٦❫ وٲبو داود | ❪۲٤٤٤❫ وٲحمد | ❪۳۱٦٤❫ والدارمي | ❪۱۷۸٥❫ ✿ئەم ڕۆژی عاشورایە هێندە گەورەیە و أجر ـی زۆرە تەنانەت قوڕەیش بەو کوفر و شیرکەیانەوە بەڕۆژووبوون تێیدا ، وە لەبەر گەورەیی و فضل ـەکەی پێغەمبەر ﷺ فەڕزیکردبوو لەسەر ئیماندارەکان کە بەڕۆژوو بن تێیدا. بەڵام کاتێك کە ڕەمەزان فەڕزکرا لەسەر ئیمانداران ، ئەوە پێغەمبەر ﷺ فەرمووی هەر کەسێك دەیەوێت ، ئەوا با ڕۆژووی عاشورا بگرێت ، هەر کەسێکیش نایەوێت ، ئەوا نەیگرێت.☟ 🔹عَنْ عُرْوَةَ ، أَنَّ عَائِشَةَ رَضِيَ اللەُ عَنْھَا أَخْبَرَتْهُ أَنَّ قُرَيْشًا كَانَتْ تَصُومُ عَاشُورَاءَ فِي الْجَاهِلِيَّةِ ، ثُمَّ أَمَرَ رَسُولُ اللەِ ﷺ بِصِيَامِهِ حَتَّى فُرِضَ رَمَضَانُ ، فَقَالَ رَسُولُ اللەِﷺ: «مَنْ شَاءَ فَلْيَصُمْهُ ، وَمَنْ شَاءَ فَلْيُفْطِرْهُ». 📚رواە البخارﻱ | ❪١٨٩٣❫ ومسلم | ❪٢٦٤١❫ والدارمي | ❪۱۷۸٩❫ 🔹عَنْ نَافِعٍ ، أَنَّ عَبْدَ اللەَ بْنَ عُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْھُمَا حَدَّثَهُ ، أَنَّهُ سَمِعَ رَسُولَ اللەِ ﷺ يَقُولُ فِي يَوْمِ عَاشُورَاءَ: «إِنَّ هَذَا يَوْمٌ كَانَ يَصُومُهُ أَهْلُ الْجَاهِلِيَّةِ ، فَمَنْ أَحَبَّ أَنْ يَصُومَهُ فَلْيَصُمْهُ ، وَمَنْ أَحَبَّ أَنْ يَتْرُكَهُ فَلْيَتْرُكَهُ». 📚رواه مسلم | ❪٢٦٤٥❫ والدارمي | ❪۱۷۸٨❫ ✹تابعي بەڕێز ، أسود بن زيد النخعي ، دەڵێت: ” کەسم نەبینیوە زیاتر لە علي بن أبي طالب و أبو موسى الأشعري فەرمان بكەن و ھانی خەڵكی بدەن دەربارەی ڕۆژووی عاشوراء. “ 📚مسند الطيالسي | ❪١٣٠٨❫ ✹صحابة ـی بەڕێز ، عكرمة ، دەڵێت: ” ئەو ڕۆژەی کە الله ﷻ تەوبەی لە ئادەم قەبوڵکرد ، ڕۆژی عاشوراء بوو. “ 📚مصنف عبد الرزاق | ❪٧٨٥٢❫ #فائدة #منقول_بتصرف

لە پەیمانی عقبة ـی دووەمدا ، ❪٢❫ ئافرەت ئامادەبوون: ➊-نُسَيْبَةُ بِنْتُ كَعْبِ بْنِ عَمْرِو ، كنية ـکەی بریتیە لە: أُمُّ عِمَارَةَ. ➋-أَسَمَاءُ بِنْتُ عَمْرِو بْنِ عَدِيِّ ، كنية ـکەشی بریتیە لە: أُمُّ مَنِيعٍ. 📚سيرة ابن هشام | ❪١/٤٦٦❫ #ئافرەتان #سيرة_النبي_ﷺ

فضل الصلاة على النبي صلى الله عليه وسلم 🔸رُوِيَ عَنْ فَضَالَةَ بْنِ عُبَيْدٍ ، عَنْ رَسُولِ اللَّهِ ﷺ: «إِذَا صَلَّى أَحَدُكُمْ فَلْيَبْدَأْ بِتَحْمِيدِ اللَّهِ ، وَالثَّنَاءِ عَلَيْهِ ، ثُمَّ يُصَلِّ عَلَى النَّبِيِّ ﷺ ، ثُمَّ يَدْعُ بَعْدُ بِمَا شَاءَ.» 📚جامع الترمذي 🔸وَقَالَ عُمَرُ بْنُ الْخَطَّابِ: ” إِنَّ الدُّعَاءَ مَوْقُوفٌ بَيْنَ السَّمَاءِ وَالأَرْضِ ، لَا يَصْعَدُ مِنْهُ شَيْءٌ حَتَّى تُصَلِّيَ عَلَى نَبِيِّكَ ﷺ. “ 📚جامع الترمذي 🔸وَقَالَ عَبْدُ اللَّهِ بْنُ مَسْعُودٍ: ” إِذَا أَرَادَ أَحَدُكُمْ أَنْ يَسْأَلَ اللَّهَ ، فَلْيَبْدَأْ بِالْمِدْحَةِ وَالثَّنَاءِ عَلَى اللَّهِ بِمَا هُوَ لَهُ أَهْلٌ ، ثُمَّ يَصُلي عَلَى النَّبِيِّ ﷺ ، ثُمَّ يَسْأَلْ بَعْدُ ، فَإِنَّهُ أَجْدَرُ أَنْ يُنْجِحَ. “ 📚رواه الطبراني #الدعاء #يوم_الجمعة

التسمية عند دخول الخلاء هەریەك لە ابن أبي شيبة ، سعيد بن منصور ، الطبراني ، العقيلي ، وە ابن عدي بە سەنەدی خۆیان ریوایەتیان کردووە لە أنس بن مالك ـەوە کە دەفەرمووێت: ” کاتێك کە پێغەمبەر ﷺ بڕۆشتبایە خلاء (شوێنی بەجێگەیاندی پێویستی) ـەوە ، .... .“ تاوەکو کۆتایی حديث ـەکە. لەم ریوایەتەدا باس لە البسملة کراوە لەگەڵ ووتنی زیکری داغڵبوونی خلاء ـدا کە ئەم ریوایەتە منكر ـە و زانایان تضعيف ـیان کردووە. وە لەبەرامبەردا ، ریوایەتی دروست و صحيح ئەوەیە کە بەتەنها زیکرەکە وارد بووە ، "اللهم إني أعوذ بك من الخبث والخبائث" ، بەبێ ووتنی البسملة وەك وارد بووە لە صحيحين و مسند ئیمام أحمد وە هەروەها سنن ـی أبو داود ، الترمذي ، النسائي وە الدارمي ـدا. 🔸حَدَّثَنَا مُحَمَّدُ بْنُ عَرْعَرَةَ ، حَدَّثَنَا شُعْبَةُ ، عَنْ عَبْدِ الْعَزِيزِ بْنِ صُهَيْبٍ ، عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ : كَانَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إِذَا دَخَلَ الْخَلَاءَ قَالَ : ” اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْخُبُثِ وَالْخَبَائِثِ. “ وە البيهقي لە کتێبی الشعب ـدا لەڕێگەی سعد بن طريف ـەوە ئەویش لە الأصبغ بن نباتة ـوە کە دەڵێت: کاتێك کە علي بن أبي طالب بیویستبا کە حاجة ـی بەجێبگەیەنێت ، ئەوا دەیوت: بسم الله الحافظ المؤدِّي.. . بەڵام هەریەکە لە سعد بن طريف و الأصبغ بن نباتة منكر ـن و ریوایەتیان مقبول نییە وەك هەریەکە لە ئیمامی النسائي و يحيى بن معين فەرموویانە. خلاصة: هیچ فەرموودەیەکی صحيح وارد نەبووە بۆ ووتنی البسملة لەکاتی دخول ـی خلاء ـدا. والله أعلم. #حدیث

لە وەسیەتەکانی ئیمامی أحمد: گەر کەسێك باوکی بینی کارێك دەکات کە ئەم ڕقی لێیەتی و پێی خۆش نیە ، ئەوا قسەی لەگەڵ دەکات بەبێ توندی و توڕەبوون و ڕەنجاندن ، وە گەرنا وازی لێدەهێنێت. چونکە باوك وەك کەسێکی غريب نیە. ‏📚زاد المسافر ❪٤/٥٦٦❫ #فائدة

ئەو کەسانەی کە بۆ ماوەی ❪٢٠❫ ساڵ پەیوەست بوون بە شێخەکەیانەوە ➊-مُحَمَّدُ بْنُ جَعْفَرٍ غُنْدَرٌ: بۆ ماوەی ❪٢٠❫ ساڵ لەگەڵ شعبة بن الحجاج ـدا بوو. ➋-مُحَمَّدُ بْنُ بَشَّارٍ: بۆ ماوەی ❪٢٠❫ ساڵ لەگەڵ يحيى بن سعيد القطان ـدا بوو. ➌-عَبْدُ اللَّهِ بْنُ صَالِحٍ "كاتب الليث": بۆ ماوەی ❪٢٠❫ ساڵ لەگەڵ الليث بن سعد المصري ـدا بوو. والله أعلم. #فائدة #حديث

یادی الله ﷻ ✹يونس بن عبيد دەڵێت: ” گەر حسن البصري كەسی لەلا نەبووایە و سەرقاڵ نەبووایە ، دەیووت: ’سُبْحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِهِ سُبْحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِهِ.‘ “ 📚الزهد لأحمد بن حنبل #تذكرة

قوڕئان مرۆڤ دەگەڕێتەوە بۆ سەفای ڕۆحی ، دەیگەڕێنێتەوە بۆ سوکنایی و دڵنیایی. ورد ـی قوڕئانی تەنها بۆ بەدەستهێنانی أجر و پاداشت
قوڕئان مرۆڤ دەگەڕێتەوە بۆ سەفای ڕۆحی ، دەیگەڕێنێتەوە بۆ سوکنایی و دڵنیایی. ورد ـی قوڕئانی تەنها بۆ بەدەستهێنانی أجر و پاداشت نییە ، بەڵکو خەزێنەیەکی حەقیقی ڕۆح و دڵیشە. #افتح_مصحفك

هەموو جیهان و بەتایبەت ڕۆژئاوا هاتونەتە دەنگ و ڕەنگ لەئەنجامی قصف ـی ڕوسیا بۆ سەر نەخۆشخانەیەکی کیڤ ـی پایتەختی ئۆکرانیا وە ک
هەموو جیهان و بەتایبەت ڕۆژئاوا هاتونەتە دەنگ و ڕەنگ لەئەنجامی قصف ـی ڕوسیا بۆ سەر نەخۆشخانەیەکی کیڤ ـی پایتەختی ئۆکرانیا وە کردارەکە بە تاوانی جەنگ و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و لەسنورلادان ناودەبەن. لەبەرامبەردا ، وا ❪٢٧٦❫ ـی ڕۆژە تەواوە ، کە دەوڵەتی زایۆنی بەپشتگیری دەوڵەت و دەسەڵاتی ڕۆژئاواوە قصف ـی نەخۆشخانە و قوتابخانە و مزگەوت و پەناگەکان دەکات کە لەناویاندا چەندین منداڵ و ئافرەت و بەتەمەنی تێدایە! کام منداڵ و ئافرەت و بەتەمەنیش؟ ئاوارەبوو.. تَبَّا لەو جیهان و دەسەڵاتەی کە شەڕی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا بە لەسنورلادان ناوببات و جینۆساید و لەناوبردنی غەززەش بەئاسایی تەماشا بکات. وێنەکەش کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی نەخۆشخانەی معمدانة ـیە لەسەرەتای بۆردومانی کەرتی غەززەدا کاتێك کە ❪٤٠٠❫ نەخۆش و ئاوارەبووی تێدا کوژرا.. يا الله فرجا عاجلا ومخرجا قريبا #تذكرة

من من الصحابة كنيته أبو عبد الرحمن؟ ✹ئیمام عبد الله بن ئیمام أحمد رحمهما الله دەڵێت: ” گوێبیستی باوکم بووم ، دەیوت: ’لەو هاوەڵانەی کە كنية ـکەیان "أبو عبد الرحمن" ـە: ➊-أبو عبد الرحمن عبد الله بن مسعود ➋-أبو عبد الرحمن معاذ بن جبل ➌-أبو عبد الرحمن عبد الله بن عمر ➍-أبو عبد الرحمن عبد الله بن عمرو ، وە ووتراوە کە كنية ـکەی بریتیە لە: أَبُو مُحَمَّد ➎-أبو عبد الرحمن فيروز بن الديلمي ➏-أبو عبد الرحمن سفينة ➐-أبو عبد الرحمن معاوية بن أبي سفيان.‘ “ 📚العلل #فائدة

لطيفة إسنادية ✹النووي دەڵێت: ” وە ووتەی "أخبرنا معمر عن الزهري عن حبيب مولى عروة بن الزبير عن عروة بن الزبير عن أبى مراوح① عن أبى ذر " ، شتێکی سەرنجڕاکێشی تێدایە لە سەنەدەکەیدا کە بریتیە لەوەی ❪٤❫ تابعين ریوایەتیان لەیەکترەوە کردووە ؛ الزهري وحبيب وعروة وأبو مراوح. هەرچی سەبارەر بە الزهري و عروة بن الزبير و أبو مراوح هەیە ، ئەوەی کە ناسراون. وە هەرچی سەبارە بە حبيب مولى عروة ـیە ؛ ریوایەتی کردووە لە أسماء بنت أبى بكر الصديق رضي الله عنهما. “ ✹محمد بن سعد دەڵێت: ” حبيب مولى عروة لەکۆتاییەکانی خەلافەتی بني أمية ـدا وەفاتی کردووە. “ والله أعلم 📚شرح النووي على مسلم | ❪٧٧/٢❫ ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ①الاسم: أبو مراوح الغفاري ، ويقال: الليثي المدنى ، قيل: اسمه سعد. الشهرة: المؤذن. ذكره ابن حبان في طبقة التابعين من كتابه (الثقات). قال الذهبي في الكاشف: ثقة. وقال في "تاريخ الإسلام": كان ثقة نبيلا ، يقال: إنه ولد في زمن النبي صلى الله عليه وسلم. #حديث

✹تابعي بەڕێز ، أبو عثمان النهدي رحمه الله ، دەڵێت: ” پێشینانمان ❪٣❫ دانە دەییان بە گەورە ڕادەگرت: ➊- ❪١٠❫ ڕۆژی سەرەتای مانگی الْمُحَرَّمِ. ➋- ❪١٠❫ ڕۆژی سەرەتای مانگی ذُو الْحِجَّةِ. ➌- ❪١٠❫ ڕۆژی سەرەتای مانگی رَمَضَانَ. “ 📚المروزي في قيام الليل وقوام السنة الأصبهاني في الترغيب والترهيب ‏عَشرٌ تَجَلَّت وَالزَّمَانُ تَعَطَّرَا وَالكَونُ جَلجَلَ بالأذَانِ وَكبَّرَا وَالنَّفسُ تَاقَت لِلصَّلَاحِ وَلِلتُّقَىٰ فِي العَشرِ إنَّ الخَيرِ هلَّ وَأمطَرَا #شعر #رمضانيات #عشر_أيام_ذي_الحجة

لە كتب الستة ـدا هیچ راوي ـیەك نابینینەوە له شوێنکەوتووانی مذهب ـی حەنەفی ؛ یەکێك لە هۆکارەکان ئەوەیە کە گرینگییەکی وایان بە حديث نەداوە ، تەنانەت لە أبو حنيفة ـوە وارد بووە کە گاڵتەی بە حديث ـانێکی زۆر کردووە و دژیان بووە ، وە بە هەوا و ئارەزووی خۆی بڕیاریداوە بەسەریاندا. هەر بۆیە ریوایەت کراوە لە پێشەوا الشافعي ـیەوە کە فەرموویەتی: ” هەر کەسێك حديث ـی دەوێت ، ئەوا با پەیوەست بێت بە مالك بن أنس ـەوە ، وە هەرکەسێکیش مناقشة ـی دەوێت ، ئەوا با پەیوەست بێت بە أبو حنيفة ـوە ، وە هەرکەسێك تەفسیری دەوێت ، ئەوا با پەیوەست بێت بە مقاتل بن سليمان ـەوە. “ 📚تأريخ بغداد #حديث #منقول_بتصرف

مشتێك لە نور ئەگەر هەموو مرۆڤەوە لە ئادەم عليه السلام ـەوە بۆ دوایین مرۆڤ بچنە ئاگرەوە و تۆ بچیتە بەهەشتەوە ، ئەوا بزانە کە تۆ براوەیت. وە گەر تەواوی مرۆڤەکان بە قسە و ئامۆژگاری تۆ بچنە بەهەشتەوە ، بەڵام تۆ بەهەشت بەدەست نەهێنیت ، ئەوا بزانە کە تۆ خەسارەتمەندترین مرۆڤیت. مڕۆڤی موسڵمان یەکەمجار خۆی ڕزگار دەکات ئەوجا کەسانی تر ، مرۆڤی موسڵمان بۆ الله ﷻ دەژی ئەوجا بۆ خەڵکی ؛ واتە لەپێناو الله ﷻ ـدا بۆ خەڵکی دەژی ، گەرنا ئەو باکی بە کەس نییە و لەگەڵ پەروەردگاری خۆیدا مامەڵە دەکات. ڕەوشتی جوانی ، قسە و گوفتاری باشی ، بەخشندەیی و لێبوردەیی ، کۆمەکی و دەستگرتنی هەمووی لەپێناو الله عز وجل ـدایە. دەبێت بزانین کە ڕەزامەندی هەموو خەڵکی کارێکی ئەستەمە ، بۆیە ڕەزامەندی الله ﷻ بەسەر هەموو شتەکانی تردا بخە. #تذكرة #مساحة_قلبية

إنَّهُ صباح الجُمعة .. يَوْمٌ مُبارك ، يختلف عن غيره من الأيام ؛ ففيهِ ساعةُ إجابة لا يوافقها عبد مسلم إلا استُجيب له ، وفيه
إنَّهُ صباح الجُمعة .. يَوْمٌ مُبارك ، يختلف عن غيره من الأيام ؛ ففيهِ ساعةُ إجابة لا يوافقها عبد مسلم إلا استُجيب له ، وفيه قراءة سورة الكهف التي هي نورٌ لك بين الجُمعتين ، وفيها الشرف العظيم والنورُ المُبين والأجر الوَفير وهي كثرة الصلاة على النبي ﷺ. فبكثرة صلاتك عليه ﷺ تُكفى همَّك ، ويُغفر ذنبك. فلا تُقصِّر يا مسكين، جاهد، وثابر .. وجد، ففي نهاية المطاف تنتظرنا جنة عرضها السماوات والأرض. #يوم_الجمعة

محمّد المهنا.mp34.08 MB