uz
Feedback
(ٸیلاھە...💙)

(ٸیلاھە...💙)

Kanalga Telegram’da o‘tish

Floweroholic💙🌿

Ko'proq ko'rsatish
1 023
Obunachilar
-124 soatlar
-47 kun
-1130 kun
Postlar arxiv
ٸەمەیانم خۆشەوێ چون بەدەنگی تۆ گوێم لێبووە...

جارێ لە جێیەک ونبووین و نەدۆزراینەوە.. مۆمێک بووین و کوژاینەوە خونچەیەک بووین نەکراینەوە.. لەوجێیەشی کە پێویست بوو نەماینەوە ھیچ,ھەر ویستم بڵێم ڕوبارێک بووین لەتاڵاو و ٸاگرێک لەزوخاو و کەسێکی لەیاد کراو بۆ ھەمیشە سڕاینەوە.. Elaha..

لەدیوە شاراوەکانی ژیانمانەوە شتانێک ،ھەستانێک ھەنکەتەنھا خۆمان ئەزمونمان کردون و چەشتومانن داخیانکردوین و برینیان بۆسازیاوین و خۆشمان خۆمان تیمارکرد.. بەوکەمزانیەی کەئەمان زانی وتێپەڕمان کردن کەنەبادا ھەستمان پێبکەن و شەرمەزارببین و پێمان پێبکەنن ،۔ھەموو قەدو باڵامان تابگات بەڕۆحمان جێی ئەو زەخم وزامانەیە کەبەزار وکردار دروستیان کردوە..ھەمومان دڵمان پێچراوەو پێنج شەش تەقەڵی ناشرینی پێوەیە ،ئاخر خۆمان بەودەسە لەرزۆکانە پەتەکانمان بەیەک گەیاندوەو گرێمان یاون،گوێیەکانمان پڕن لەوھاوارانەی کەبێڕەحمانە بەسەرمانا کراوە لەئاست ئەوەی مناڵێکی (گەورە) نەبووین،۔۔ئێمەیەک کە ۱۰ساڵیمان وەک ۱۵ و ۱۵وەک۲۵و ۲۵وەک ٦۰ ژیاوین چۆن ئەزانین مانای خۆشبەختی کاتەجوانەکانی تەمەن چیە؟..خۆ ئەگەر بێیت و لەمن بپرسی ھەستت بەچیکرد ئەڵێم :، دەرد و ئافات و بێچارەی، ڕۆژان و شەوان و ھەمیشەی، زلەی زەمەن وبێ حەوسەڵەی گشتیم ئەزانی پێش گەورەی .. Elaha..

ڕەفتارەکانم لەگەڵ تۆ ڕەنگدانەوەی ڕەفتارەکانتە لەگەڵ من, بۆیە گوێ مەیە بەوەی کەکێی یان چەن نزیک بووی لێم لەمەوبەر.. Elaha..

ھەنێ جار وشەکان ٸەوەنە سەنگین و قورس ٸەبن لەگەرووتا کە تەنانەت توانای قوتدانەوەو شاردنەوەیت نییە لە دڵتا و زمانیشت توانای ھەڵگرتنی نیە,ٸیتر بەوجۆرە لەقورگت گیرەبن بۆیە ھەناسەکان بەٸاستەنگ لەسینەمان یەتەدەر.. Elaha..

ٸێمەیەک کە لە سوچێک لە کوچەیەکی ڕابردوا خنکێنراوین چۆن ھیوامان بەداھاتوو ھەبێ!. Elaha

ٸەمشەو ھەستێکی عەجیبم ھەیە..جیا لەخۆم ھەست بەیەکێکی تریش ٸەکەم ٸەرێ دەستێک.. دەستێک لەناو ھەناوما یەتو ٸەچێ ھەموو ٸەندامەکانی ناوەوەم توند توند ٸەگوشێ ..تا ٸەوجێیەی ھێڵنجم یەت و خەریکە دڵم لەتاو پەلەقاژێ لەناو ٸەو دەستەیا ٸەخنکێ و ٸیتر بەھۆی جێگۆڕکێوە ڕۆحم وا جەستەم جێ ٸەھێڵێ... تۆ لەمانە گەڕێ قەینا چۆن مێرولەیەک بەدارێکا ھەڵەگەڕێ ٸاوا ھەستی پێ ٸەکەم بەسەر دەمارەکانما بەرەو دەماخم ٸەچن... تۆ دوعام بۆبکە زوو پێی نەگەن گەرنا پێش وەختە شێتەبم!. Elaha..

ٸەڵێی دنیا سوێنی خواردوە لەوجێیەی کە ھەست ٸەکەی باشی بەدەردێک ھاوشێوەی ٸەوەی پێشو بەڵام قورستر تاقیت کاتەوە... Elaha..

تاڵ و شێواو میسلی ژینم ٸا ٸەمەیە من ٸەیبینم..... Elaha..
تاڵ و شێواو میسلی ژینم ٸا ٸەمەیە من ٸەیبینم..... Elaha..

چەنێ خۆش دیاربێ چەنێ خۆش بگوزەرێ... لەکۆتاییا ٸەو ٸازارەی ناو گەروت کەناتوانی بیھێنیتە دەر و ناشتوانی قوتی بەیت ھێواش ھێواش لەناوتەبا... Elaha..

ٸەم خەمە ٸێمە تەواو ٸەکات و خۆی تەواو نابێ... Elaha..

بایی ھەموو تەمەنمان ٸازارمان بینیوە بەجۆرێ کەلە خۆشترین ساتەکان و لە قاقای پێکەنینا بیەینە قوڵپی گریان... Elaha..

بێعەقڵی لەوکاتە دەست پێٸەکات کەٸەیان بووری.. Elaha..

ھێندە بێباک بووم گەر لەھەڵدێرێکەوە پاڵێکم پێوەنێن و بکەومە خوار ھەڵٸەستمەوەو ناڵێم بۆ؟.. Elaha..

خەم مەخۆ ڕۆڵگێرانەکان ھەرزۆر بەردەوام بن ھەتا نیوە شەوە.. Elaha..

دڵیش وەک گوڵ وایە, یەکجارلەڕەگەوە دەرتکرد ٸیتر بۆھەمیشە وشک ٸەبێ.. Elaha..

بیانوەکان ھەموویان درۆیەکن تا خۆمان بدزینەوە.. Elaha..

لەپشت دەرگایەکی ٸاسنین گیربووم کە شوێنی قفڵەکەی شکاوە.... Elaha..

دایکم وتەنی قەدری تنۆکێ نەزانی بە باریش بێتەبەردەمت پێو کەمە... Elaha..

ٸەو خودای مەحاڵەکانە و ٸێمە بۆ حاڵەکان دەگرین..🌿