1 024
Підписники
-124 години
-47 днів
-1030 днів
Архів дописів
1 023
جارێ لە جێیەک ونبووین و نەدۆزراینەوە..
مۆمێک بووین و کوژاینەوە
خونچەیەک بووین نەکراینەوە..
لەوجێیەشی کە پێویست بوو نەماینەوە
ھیچ,ھەر ویستم بڵێم ڕوبارێک بووین لەتاڵاو و ٸاگرێک لەزوخاو و کەسێکی لەیاد کراو
بۆ ھەمیشە سڕاینەوە..
Elaha..
1 023
لەدیوە شاراوەکانی ژیانمانەوە شتانێک ،ھەستانێک ھەنکەتەنھا خۆمان ئەزمونمان کردون و چەشتومانن داخیانکردوین و برینیان بۆسازیاوین و خۆشمان خۆمان تیمارکرد.. بەوکەمزانیەی کەئەمان زانی وتێپەڕمان کردن کەنەبادا ھەستمان پێبکەن و شەرمەزارببین و پێمان پێبکەنن ،۔ھەموو قەدو باڵامان تابگات بەڕۆحمان جێی ئەو زەخم وزامانەیە کەبەزار وکردار دروستیان کردوە..ھەمومان دڵمان پێچراوەو پێنج شەش تەقەڵی ناشرینی پێوەیە ،ئاخر خۆمان بەودەسە لەرزۆکانە پەتەکانمان بەیەک گەیاندوەو گرێمان یاون،گوێیەکانمان پڕن لەوھاوارانەی کەبێڕەحمانە بەسەرمانا کراوە لەئاست ئەوەی مناڵێکی (گەورە) نەبووین،۔۔ئێمەیەک کە ۱۰ساڵیمان وەک ۱۵ و ۱۵وەک۲۵و ۲۵وەک ٦۰ ژیاوین چۆن ئەزانین مانای خۆشبەختی کاتەجوانەکانی تەمەن چیە؟..خۆ ئەگەر بێیت و لەمن بپرسی ھەستت بەچیکرد ئەڵێم :،
دەرد و ئافات و بێچارەی،
ڕۆژان و شەوان و ھەمیشەی،
زلەی زەمەن وبێ حەوسەڵەی
گشتیم ئەزانی پێش گەورەی
..
Elaha..
1 023
ڕەفتارەکانم لەگەڵ تۆ ڕەنگدانەوەی ڕەفتارەکانتە لەگەڵ من, بۆیە گوێ مەیە بەوەی کەکێی یان چەن نزیک بووی لێم لەمەوبەر..
Elaha..
1 023
ھەنێ جار وشەکان ٸەوەنە سەنگین و قورس ٸەبن لەگەرووتا کە تەنانەت توانای قوتدانەوەو شاردنەوەیت نییە لە دڵتا و زمانیشت توانای ھەڵگرتنی نیە,ٸیتر بەوجۆرە لەقورگت گیرەبن بۆیە ھەناسەکان بەٸاستەنگ لەسینەمان یەتەدەر..
Elaha..
1 023
ٸێمەیەک کە لە سوچێک لە کوچەیەکی ڕابردوا خنکێنراوین چۆن ھیوامان بەداھاتوو ھەبێ!.
Elaha
1 023
ٸەمشەو ھەستێکی عەجیبم ھەیە..جیا لەخۆم ھەست بەیەکێکی تریش ٸەکەم ٸەرێ دەستێک.. دەستێک لەناو ھەناوما یەتو ٸەچێ ھەموو ٸەندامەکانی ناوەوەم توند توند ٸەگوشێ ..تا ٸەوجێیەی ھێڵنجم یەت و خەریکە دڵم لەتاو پەلەقاژێ لەناو ٸەو دەستەیا ٸەخنکێ و ٸیتر بەھۆی جێگۆڕکێوە ڕۆحم وا جەستەم جێ ٸەھێڵێ... تۆ لەمانە گەڕێ قەینا چۆن مێرولەیەک بەدارێکا ھەڵەگەڕێ ٸاوا ھەستی پێ ٸەکەم بەسەر دەمارەکانما بەرەو دەماخم ٸەچن... تۆ دوعام بۆبکە زوو پێی نەگەن گەرنا پێش وەختە شێتەبم!.
Elaha..
1 023
ٸەڵێی دنیا سوێنی خواردوە لەوجێیەی کە ھەست ٸەکەی باشی بەدەردێک ھاوشێوەی ٸەوەی پێشو بەڵام قورستر تاقیت کاتەوە...
Elaha..
1 023
چەنێ خۆش دیاربێ چەنێ خۆش بگوزەرێ... لەکۆتاییا ٸەو ٸازارەی ناو گەروت کەناتوانی بیھێنیتە دەر و ناشتوانی قوتی بەیت ھێواش ھێواش لەناوتەبا...
Elaha..
1 023
بایی ھەموو تەمەنمان ٸازارمان بینیوە بەجۆرێ کەلە خۆشترین ساتەکان و لە قاقای پێکەنینا بیەینە قوڵپی گریان...
Elaha..
1 023
ھێندە بێباک بووم گەر لەھەڵدێرێکەوە پاڵێکم پێوەنێن و بکەومە خوار ھەڵٸەستمەوەو ناڵێم بۆ؟..
Elaha..
