uz
Feedback
(ٸیلاھە...💙)

(ٸیلاھە...💙)

Kanalga Telegram’da o‘tish

Floweroholic💙🌿

Ko'proq ko'rsatish
1 023
Obunachilar
-124 soatlar
-47 kun
-1130 kun
Postlar arxiv
ھەنێ جار ٸەوەنە بیری ٸازیزێک ٸەکەی لەدڵی خۆتا ٸەڵێی تۆ با بەس بێتەوە چش لەوانەی کردوویەتی.... Elaha..

ٸێوارەی یەکەمین ڕۆژی جەژنە عەزیەکی ناسکی سپی نەخشێنراو بە گەڵای سەوز و گوڵی پەمەیەکی چڵکنم لەبەرە بەتەنیا دانیشتووم و چاوم لە دەرگای حەوەشەیە کەمێکی کۆڵانەکەمانم لێوە دیارە خەڵکی زۆر بەو ناوەیا ڕەت ٸەبن مناڵ پیر گەنج... سەردانی یەکتر ٸەکەن و شادی خۆیان دەرٸەبڕن چون ٸەگەن بە دیداری ٸازیزانیان.., منیش بیر ٸەکەمەوە چیەبێ یەکێک لەوانە تۆبی؟.. منیش بە بینینت دووبارە بژیمەوە.. ٸاھھ شتێکم بیر ھاتەوە.. جارێ لەو جارانەی کە ھاتبووم بۆ دیدارت دوای خودا حافیزی و گەڕانەوەم بۆ ماڵ ... دڵ خۆشی خۆتت بە دێرێک بۆ دەربڕیم , لە پای ٸەوەی کە من وتبووم کە چەنێ باشبوو ٸەو دیدەنیەو پێت وتم (من ڕێک ژیامەوە..) ٸێستا نۆبەی تۆیە ٸەکرێ بێیت و بم ژیێنیتەوە..؟ ولێ ناھ تۆ لای دڵبەرەکەتی کە لەبەردەم خوا و لەنزاکانتا ٸێستا ناوی ٸەو ٸەھێنی... Elaha..

ماوەیەک کورتە ڤیدیۆیەکم زۆر ٸەکەوتە بەرچاو نازانم ھی دراما بوو یان فیلم وەلێ لەبەشێکیا کچەکە بە کوڕەکەی ٸەوت :- (نە میبخشمت نە فراموشت میکونم) ( نە ٸەتبەخشم نە لەبیریشت ٸەکەم ) ڕاستی لە واتاکەی تێنەٸەگەشتم بەڵام ٸێستا زۆریش باش ٸەزانم ... ٸاخر ٸازیز ٸەو ڕابردووەی لەگەڵ تۆ ھەمە ھی فەرامۆش کردن و لەبیرکردن نیە وەلێ ٸەوەشی پێت کردووم کەم نیە..! Elaha.. 5:08 PM

ٸێستا لە شوێنێک شتێکم خوێندەوە زۆر لە دڵی یام ٸەیوت:- ٸێوە ھەمیشە ( کەسی سێیەم ) خەتابار ٸەکەن لەکاتێکا ٸەگەر کەسەکە خۆی نەیەوێت , کەسی سێیەمش بوونی نابێ کابرا خۆی خیانەتکارە کەسی سێیەم تاوانی چیە؟... Elaha..

خودا ٸەو ساتانە لەیاد ناکات کەلە بێچارەییا سێری ٸاسمانم ٸەکرد... Elaha..

لە بەیانیەکی زوو وەکو مناڵی لە حەوشەی ماڵەکەمان و گوێگرتن لە کەلامە جوانەکانی ٸیلاھی... ٸاواز و خوێندنی چۆلەکەکانیش نیشانەی شاد بونیانە ,ٸاخر ھەم ھەینیە ھەم جەژنە... خوا گیانم ھەمیشە دڵ گەش و ناخ ٸارامتان بکات و جەژنتان پیرۆز... 6/6/2025 5:30 Am Elaha..

لەگەڵ تێپەڕبوونی ھەر ڕۆژێکم باجەکەی بۆتۆ زۆر قورستر ٸەبێ... Elaha..
لەگەڵ تێپەڕبوونی ھەر ڕۆژێکم باجەکەی بۆتۆ زۆر قورستر ٸەبێ... Elaha..

امین بۆ ٸەوانەی دڵی ٸێوەو منیش..💙

خوا گیان نیەتی دڵتان و قەدەرە جوانەکانی خۆی بکات بەیەک و موعجیزەتان بۆ بخوڵقێنێت.... Elaha..

لا إلهَ إلا اللهُ وحدَه لا شريكَ له ،له الملكُ ، و له الحمدُ يحيي و يُميتُ ، و هو على كلِّ شيءٍ قديرٌ...

ٸیتر خیابانەکانیش خەریکە لێمان پەست ٸەبن و ڕێگاکانیش کورت ٸەھێنن بەجۆرێ کە...ھیواو وخۆزگە کانمان تازە ھەناسەکانی سەرەتای ژیانیان ٸەیەن وەلێ گەیشتوینەتە وێزتگەی کۆتای و ٸەوان بەرەو تەواوبوون ٸەچن.. Elaha..

قسەیەکی باو ھەیە لەناو خەڵکا کە ٸەڵێت دنیا پڕە لەمرۆڤی پێگەشتوی تێنەگەشتوو..دەی من ٸەڵێم دنیا پڕە لەمرۆڤی پێنەگەشتوی تێگەشتوو...ٸاخر لەم مەملەکەتەی ٸێمە مناڵەکان ھەرلەمناڵیەوە گەورەبوون چون ھەر لەتەمەنێکی بچوکەوە بەخێوکردنی خێزانەکانیان لە ٸەستۆبووە..لاوەکانمان بێ ٸەوەی سەربازبن زۆر لێھاتون لەبەکارھێنانی تفەنگا چون لەھەموو ساتێک ٸەگەری ھەڵگیرسانی جەنگ ھەیە لێرە...پیرەکان ھەرلەگەنجێتیا حەزەکەنیان ناشتوەو کۆڵی کۆچوباریان لەشان ناوە..ژنەکان لەھەمبەر ٸەوترسولەرزانەی کەیەتە پێشیان دایم لەسوچێکا گیربوون ولەگەڵ بیرکردنەوە لەوەی ٸاخۆ چیان بەسەریەت گەورەبوون و بوون و ٸەوانیش پیربوون..ٸەرێ ٸێمە ھێشتا پێنەگەشتبووین کاتێ تێگەشتین.. Elaha..

تا ٸەم تەمەنە بێ یاوەرێکی یاوەرداری ٸەوانیتر بووم.. Elaha..
تا ٸەم تەمەنە بێ یاوەرێکی یاوەرداری ٸەوانیتر بووم.. Elaha..

ببورە ٸەبوایە پێش ھەموو شتێک بیڵێم, سوپاس کە باوەڕم پێتە, بۆ ھەموو شتێک... بێ ٸەندازە خۆشمەوێی.. :)...,💙 🌿

خودایە ..خۆت ٸاگاداری بە دڵمان بێ دڵیمان مەکە,زۆرن و لای ٸێمە ٸەستەمە ٸەوانەی کە ٸەمانەوێ بەڵام بۆتۆ لە کەم کەمتر و شتێک نیە بە ناوی نەکردن.. دەسا وەکوو ھەموو کات گەورەی و میھر و لوتفی خۆت بنوێنەو بڵێ ببن ... ٸاخر بەندەیەکی کەم ھێز و بێ تواناو بچوکی وەک ٸێمە چی لەدەس یە؟ بەخشینت نیعمەتێک و نەبەخشینت ھەزار.. وەلێ خۆت ٸاگاداری ھەموویت ٸەتوانی ھەمووشت پێچەوانە بکەیتەوەو بیکەی بە بەخشین و ھەزار نیعمەت.. ٸاگات لێمانبێ بێ خۆتمان مەکە چاوەڕێم چاوەڕێم چاوەڕێم بڕوام پێتە.. بڕوام پێتە.. بڕوام پێتە.. امین, ٸیلاھیــــــی 💙 Elaha..

ببینە ٸەزیز ھەنێ ھەستیش ھەیە جیا لەھەستەکانیتر تا ٸەوپەڕی خنکان و قوڵای بیرکردنەوە ٸەتبات ..نە ٸەتوانی وازبێنی نەٸەتوای بەردەوامبیت لەو نێوەندەیا گیر ٸەبی ..ٸاخر ناوەندگیری لەنێوان باشبوون وخراپبوون ٸەزمونێکی سەیرە ,باشبون لەگەڵ کەسانی ناڕاست ٸەستەمە خودخواردە, ناعەدالەتیە لەگەڵ دەرونتا, خراپبونیش لەکاتێکا خۆتناتەوێ ناواقیعە دووبارە گێژاوێکی وەک جەھەنەم لەناختا ھەڵەگیرسێنێ ..لەکۆتای ٸەمانەش باشبونەکە بە ٸارامی ٸەتکوژێ و ٸەویتریش بە ڕەقی ٸەتسوتێنێ.. Elaha..

ترس چیە؟ ھەر ٸەوەیە کە ٸێستا ھەستی پێٸەکەی.. ٸەوەی کە چواردەورت یەک نەفەری ترناگرێ وەلێ لەتەنییا خەریکە ٸەخنکێی...ٸەوەی کە ٸەزانی ھەمووشت ٸارامە جگە ناخت.. ٸەتەوێ بیکەی ناتوانی...لەسەرکەوتووترین پەیوەندییەکان شکست ٸەھێنی..لەودڵەی کەتەنھا مشتێکە بەقەدکەوکەبێک بەتاڵی ھەیە.. Elaha..

ئەرێ بە تەواوی ھەموو کەمو کورتیەکانەوە تۆ ھەی.. Elaha..

موحیبەت ببەخشن ,بێ خەیاڵ ڕۆژێ لەشوێنێ وەری ٸەگرنەوە..🌿💙 Elaha..
موحیبەت ببەخشن ,بێ خەیاڵ ڕۆژێ لەشوێنێ وەری ٸەگرنەوە..🌿💙 Elaha..

ٸەمەشیان چون تۆش بەدڵت بوو...🌚