cookie

Sizning foydalanuvchi tajribangizni yaxshilash uchun cookie-lardan foydalanamiz. Barchasini qabul qiling», bosing, cookie-lardan foydalanilishiga rozilik bildirishingiz talab qilinadi.

avatar

قازی محمد

کەسێکی ڕەسەن (توڕاسی)،سۆفی، ئەکبەری، طاهری، ئەفلاتۆنی، لەگەڵ جیهادم، دژە مۆدێرنم.

Ko'proq ko'rsatish
Reklama postlari
1 584
Obunachilar
+224 soatlar
-57 kunlar
-1630 kunlar
Post vaqtlarining boʻlagichi

Ma'lumot yuklanmoqda...

Find out who reads your channel

This graph will show you who besides your subscribers reads your channel and learn about other sources of traffic.
Views Sources
Nashrni tahlil qilish
PostlarKo'rishlar
Ulashishlar
Ko'rish dinamikasi
01
خوای گەورە تاعەت و عیبادەتتان قەبوڵ بفەرموێت و لێتانی موبارەک بکا
1090Loading...
02
سەلەفیەت ماددەگەرایە تەنانەت لە خودابینیشدا. سەلەفیتە جودا نییە لە مۆدرنە بەڵكو منداڵێكی ناشەرعی ئەو فیكرەیە لە ڕۆژهەڵت بە نیكاحێكی نهێنی لەدایك بووە، ئەوان دینیان كردە كۆمەڵێ دەقی بێ مانا كە بەپێی تێگەشتنی سەردەمیانە لێی مانای پێ دەدرێت، بەبێ ئەوەی ئاگایان لەو باسەبێت جێبەجێی دەكەن، بە پێچەوانەی ئیسلامیە لیبڕاڵیەكان كە ئاگاداری باسوخواسی فیكرەكەیان هەن و كاتێك لێی دەدوێن دەیدەن لە ناوەڕاستی ئامانج و خەڵك بەشوێن خۆیان دەخەن، بەڵام ئەمان تەنها كیانێكی دەسی دووی بەكاربراون و بێ ئەوەی بزانن ڕەدوی بیری زاڵی سەردەم دەكەون، بۆیەش دەبینیت زۆر بە ئاسانی لەلایەن عەوامەوە ڕێیان بۆ دەكرێتەوە و زۆرێك بە هێوری كاریگەر دەبن پێیان. دیقەتی قسەكانی بدەن”شێوازێكی مۆدێرن” ”خێرەكەت جێگای خۆی بگرێت”!! بۆ ئەگەر نەڵێین بەرماڵێكت هەیە جێگای خۆی ناگرێت؟ یان تۆ خێر بۆ ئەوە دەكەی لەم دنیایەدا شوێن و كاریگەری ببینیت یاخود لە پێناو خودا دەیكەیت؟ ئەم فیكرە غەربییە تەواو لەسەر بناغەی مادییەت دامەزراوە ئەویش پەرێزبینی و هەستكردن بە معناكان و بەرجەستەكردنیان بە شێوەیەكی ماددی، ئەمانیش بێ بیركردنەوە گواستویانەتەوە. #تەپاوتلی_مۆدێرنە
1063Loading...
03
بۆ ئەوانەی باش لەم نوسینە تێنەگەشتن ئەمە ڕوونکردنەوەی زیاتری تێدایە بۆتان : «ئیسلامۆفۆبیا» هەندێک چەمک هەیە کە سەرچاوەکەی عەقڵیەتی ڕۆژئاوایە. وەکو گۆڕینی چەمکی عەلمەنە و عەلمانیەت بە «عالەمانیەت». کە لەڕاستیدا، هیچ سودێکی نییە تەنها دڵخۆشکردنی دەروونی شەریعەتخوازانە بەرامبەر "زانست". بەهەمان شێوە چەمکی ئیسلامۆفۆبیا. تەنها چەمکێکە کە ئەگەر داهێندراوی موسوڵمانانیش بێت، بە عەقڵیەتێکی ڕۆژئاواییەوە داهێندراوە. کە زەرەری بەکارهێنانی زۆرترە لە قازانجی. ئیسلامۆفۆبیا چەمکێکی لیبڕالی پیسە کە، بەرامبەر دژە-ئیسلامە ڕاستگۆکان بەکاریدێنن. تاوەکو موسوڵمانان پاڵنێن بەرەو، هەستکردن بە نیفاق. ئەو چەمکەی دروستکراوی عەقلیەتی ڕۆژئاواییە، کە ئامانجی ئەوەیە، لە ڕێگای ڕاکێشانی عاتیفەی ئیسلامیەکانەوە، عاتیفەمان بەرامبەر ئەوروپا هەبێت و بە ڕەخنەگرتن لە ئەوروپا بڵێن ئەوروپۆفۆبیا. تێبگەن لەوەی چەمکە نزمەکان کە، مۆدێرنخوازەکان بەکاری دێنن، تەنها بۆ ڕاکێشانی کەسانی ئاست نزمە. موسوڵمانان هێشتا ئەو درکەیان بەو ڕادەیە نەکردووە کە بە جەنگی چەمک هەڵنەخەڵەتێن. وەکو وائیل حەللاق ئەڵێت موسوڵمانان زۆر باش لە مۆدێرنە تێدەگەن، بەڵام هێشتا درککردنیان بە مۆدێرنە کونو کەلەبەری زۆری هەیە.
10Loading...
04
تەبەڕوك #ڕەدی_لادەران
1683Loading...
05
«ئیسلامۆفۆبیا» چەمکێکی لیبڕالی پیسە بەرامبەر موسوڵمانەکان تاوەکو موسوڵمانان پاڵنێن بەرەو هەستکردن بە نیفاق. ئەو چەمکەی دروستکراوی عەقلیەتی ڕۆژئاواییە، دەیەوێت بە ئەوروپا بڵێن لە ڕێگای ڕاکێشانی عاتیفەی ئێمەوە ئێمەش عاتیفەمان بەرامبەر هەبن و ئەوروپۆفۆبیا بۆ دژی شارستانیەتی ئەوروپا بەکاربێنین. هەرگیز ڕوونادا ئەو خەیاڵە خاوەیان
1670Loading...
06
من يقرض الله قرضا حسنا فيضاعفه له أضعافا كثيرا؟ کێ قەرز ئەدا بە خوای تەعالا هەتا بۆی چەندقات بکات؟
1971Loading...
07
"بسم اللّٰە" لەژێر ڕۆشنایی فەرموودەی «ئیمانداران وەك یەك جەستە وان» لەپێناو کەمکردنەوەی ئازار و ناڕەحەتی کەسوکارمان لە غەززە هەڵدەستین بە ڕاگەیاندنی ئەم هەڵمەتە... ئەگەر بە هەزار دیناریش بێت؛ بەشداربە لە هەڵمەتی: «جەژنانەی قوربان بۆ غەززە».  بۆ ناردنی هاوکارییەکانتان باڵانس بۆ ئەم ژمارانە بنێرن: ئێف ئای بی: 07501462404 فاست پەی: 07511946242 باڵانس کۆڕەك: 07503709011 باڵانس ئاسیا: 07765527923 بەڕێزان تا بکرێت لای خۆتانەوە بە "فاست پەی و ئێف ئای بی" هاوکارییەکانتان بنێرن، بۆئەوەی حسابەکەمان کەم نەکات و پارەی زیاتر بگەڕێتەوە لەکاتی ڕاکێشانی پارەکە. «هەڵمەتەکە کاتییە و چەند ڕۆژێک دەیەخایەنێت، لەدەست خۆتانی مەدەن..» هەر پرسیارێکیشتان هەبوو؛ لەڕێگای ئەم دوو تێلیگرامەی خوارەوە پەیوەندیی بکەن، لەخزمەتتاندادەبین. «t.me/Gazzakurd» «t.me/Gazza_11» ـ
1141Loading...
08
اصطلاحا عندما یقال اهل السنة يراد منها الاشاعرة والماتوريدية.
1171Loading...
09
ساتێکی ئیلاهی ڕەببانی #تەسەوف #ڕەسەنایەتی
1932Loading...
10
جا با بزانن تەحریف و لادان چەنێک خراپە ئەگەر ئاگاداری نەبیت کاباڵا کە ئێستە ناوی دەرکردووە خراپترین جۆری سیحرە، لە ئەسڵدا وەک تەسەوفی ئیسلامی بووە و هەندێ عیلمی شاراوەی ئیلاهی بووە، بەس لەبەر ئەوەی لایاندا و گومڕا بوون، لەباتی ئەوەی فێرکاریەکانی ناوی پەیوەستت بکات بە خوای گەورەوە، پەیوەستیان ئەکردی بە شەیاتینەوە، بۆیە گۆڕا بۆ جۆرێکی سیحر. هەمان شتیش بۆ زۆر کتێک کە ئێستە لە سیحردا بەکاردێن و لەئەسڵدا وانین وەک کتێبی (شمس المعارف)، ئەگەر کەسی شارەزا و لێهاتوو خەریکی نەبێت سیحر دەرئەچێت و زانایانیش زۆر نمونەیان تۆمار کردووە کە خەڵکی بەبۆنەی شارەزا نەبوون لێوەی بوونەتە ساحیر، بۆیەش ساحیڕەکان ئێستە بەکاری ئەهێنن.
2380Loading...
11
https://youtu.be/x5RxtzL-y0A?si=AofrdVNBzUWVj4k4
1660Loading...
12
ماڵی شێخی نورانی شێع عبدالواحد یحیی (ڕێنێ گینۆن)
2971Loading...
13
نیچە ئەو پیاوەی کە دژبەیەکیکی دووپێ بووە. وانابینم نیچە بیرمەند، فەیلەسوف، زانای سۆسیۆلۆژی.. هتد بێت. نیچە فەرهاد پیرباڵێکی ڕۆشنبیرترە لە واقیعدا. کە هەر خۆی خۆی بەهەڵە دەخاتەوە. نیچە تەنها ئەیەوێ مرۆڤ ژیانی هەبێت لەبەر ئەوەی دەژیت. لەبەر ئەوەی هێزە. داوای پیاوێکی بەرز دەکات بەڵام بەرزیەتی و ئایدیاڵەتی ڕەت دەکاتەوە. بانگەشەی مەرگی خودا دەکات. بەڵام عەقیدەی فرەخودایی بە دروست دائەنێت. نیچە لە سەرلێشێواوێک و دۆڕاوێک هیچی دیکە نییە. گومانم هەیە هەرکەس ڕێز لە عەقڵی خۆی بگرێت حسابی کەسێکی هۆشیار بۆ نیچە بکات جگە لەوەی کە شوێنی بکەوێت. بەداخەوە کە ئەو کاریگەریە گەورەی بەسەر خەڵکەوە جیهێشتووە. ئەگەر لە نیچەش بپرسی ئەمانەی تۆ باسی ئەکەی دژبەیەکن لە عەقڵدا. بەوە وەڵامت دەداتەوە کە عەقڵ بچوکە، غەریزە یان "حیدس" بە زمانە سەلەفیەکە "فیطڕە" بەهێزترە. هێزیش لەهەر شتێکدا هەبوو شوێن ئەوە دەکەوم.
1662Loading...
14
هەرکەس باوکی ئەوێت با بێت بۆ لای باوەگیان چون باشترین باوک و شێخ و دەستگیرە، باوکایەتی بەمانای کەلیمە لەودا تەجەللای کردووە، هەرکەس باوکی هەیە با ببێتە ڕۆڵەی تا باوکی زیاتر خۆشبوێت، هەر کەس ئەیەوێ دوبارە لەدایکببێتەوە و بفڕێ بەرەو بەرزاییەکان با بێتە لای و ببێتە یەکێک لە ئەولادەکانی. خوای گەورە بمانکاتە قوربان و خزمەتکاری تاهیر گیان #ڕەسەنایەتی #تەسەوف
2324Loading...
15
کەلام بێ تەسەووف و تەریقەت ژەهرە، ساحێبەکەی ئەکوژێت، ئەوەندو ڕادێت لەسەر مەسائیلی عەقڵی ئیتر وائەزانێت تەنیا ئەوە عەقیدەیە، لەکاتێکا عیلمی کەلام بۆ دیفاعە و هیچی تر، مەفروز وایە حسابی دەرگای بۆ بکرێ،بەڵام ئێستە بووەتە ئاو و نانی هەندێک، کە وا بڕوایانە غەیری کەلام و عەقڵی بەشەری هیچی تر ناسەلمێرێ، بۆیەش دیقەت ئەدەیت زۆرێکیان دێن بە ئەهلی تەسەوف قسەئەکەن و عەلاساس ڕەخنە ئەگرن، نە شارەزای مەیدانەکەن نە تێشی ئەگەن، بۆ؟ چونکە دایمە لەسەر ئیستیدلال بە مەخلوقات و عالەمی کەمم ڕاهاتوون و وائەزانن ئیتر هەموو شتێک ئەم عەقڵە بەشەریە کورتبڕەیە، چون بیرکردنەوەی ئەوان لە ئیطاری زەمان و مەکان تەعەددا ناکا. بۆیەش دیقەت ئەدەین زانایانمان هەموویان شاربی تەریقەت و عیرفان بوون، چونکە ئەوەی نەچوبێتە ناوەوە و ئەو ڕێگایەی نەچەشتبێ نازانێ چۆنە و چییە. ئەسراری ئیلاهی و مەلەکوتی ئەعلا بە زمان تەعبیر لێوە ناکرێن، بەڵکو ئەبێت ڕۆح ئیحساسیان پێ بکات. هەر وەک چۆن تا یەکێک هەنگوینی نەچەشتبێ نازانی شیرینیەکەی چۆن چۆنیە و ناشتوانی بۆی شەرح بکەی، ئاوهاش تەریقەت پێویستی بە کەسی خۆیەتی و ئەهلی خوابێ تا لێی حاڵی ببێ، هی ئەوە نییە هەموو کەس لێی تێبگات. کەلامی ئەهلی تەسەوفیش ئاوهایە، هەرکەس نەهاتبێتە ڕێی خوا و سلوک نەکێشێ لێیان تێناگات، بۆیەش تەحزیریان داوە، کە ئەم قسانەیان بۆ غەیری خۆیان ژەهرە. #تەسەوف #سەرنج #ڕەسەنایەتی
2416Loading...
16
((ڕۆژئاوایەکان ئەڵێن بۆچی موسڵمانان پێیان ناخۆشە وێنەی کارتۆۆنی لەسەر پێغەمبەرەکەیان دروست بکرێ؟ بۆچی دژی بیروباوەڕی ئازادن ، منیش بە سادەی ئەڵێم ئەمانەت هەمووی ئەساسێکی لیبراڵیان هەیە دەی بۆمی بسەلمێنە لیبراڵیەت ڕاستە، تۆ ئەڵێی موسڵمان وادەکەن و وادەکەن و حەدی مورتەد و دەست بڕین و هتد.... وە ڕێگە بە ئازادی ڕادەربڕین نادەن، بەڵام تۆ هەر بۆمت نەسەلماندووە و بگرە لیبراڵیزم هیچ وەزنێکی مەعریفیشی نیە، هیچ بەڵگەیە فەلسەفیشی نیە ئیتر ئەم فیکرەیەتان بە زەبری شەڕ و مێشک شۆرینەوە بڵاو کردۆتەوە کە ڕاستە و ئەبێ ملکەچی بین)) خوڵاسەی قسەی محمد حیجاب
1391Loading...
17
ئیسلام نەهاتووە بۆ دامەزراندنی یەكسانی لە نێوان خەڵكیدا، بەڵكو هاتووە بۆ جیاكردنەوەیان لە یەكتری و نۆژەنكردنەوەی ڕەگەزی ڕوحی و چینایەتی هەڕەمی لە كۆمەڵگەدا كە تێیدا گەورە گوێ لێگیراوە و فەرمان و بچوك بەڵێ دەكات و گوێڕایەڵ دەبێت. ”ان اقربكم عند اللە اتقكم” داننانە بەو ڕەگەزە ڕوحییە نەك وەلانانیبێت، بەوپێیەی نزیك و دور لە خودا هەیە و ئەمەش خۆی لەخۆیدا گەورە و بچوكی و بەرزی و نزمیە، مەرجیش نییە تێیدا لەبەر ئەوەی ”تقوی” لەلای زۆرینە نەبینراوە و شاراوەیە ئیدی لای هەموان شاراوەبێ، پیاوانی خودا دەزانن كێ خاوەنی ئەو پلەیەیە بۆیە هەمیشە ”ابو بكر”ێك دەدۆزنەوە بۆ بەرزكردنەوەی، سەركردەش بە سێبەری خودا دەبینن لە زەویدا و تێكۆشەریش بە شێر و شمشێری خودا و دەشزانن”وفضل اللە المجاهدین علی القاعدین” ئەمەش هەردوو چینی دەسەڵاتی باڵای ڕوحی و زەمەنی و سوارچاكانی كۆمەڵگە دیاری دەكات كە لەسەرو هەموانەوەن پاشان بۆ خوارتر و خوارتر تا عاممەی خەڵكی و كۆیلەكان.
301Loading...
18
لە گرنگترین دروشمەكانی جیاكردنەوەی چینایەتی، دروشمی حیجاب بوو كە ئامڕازێكی شكۆیە و چینی ئازادەكانی لە چینی كۆیلەكان پێ جودا دەكرێتەوە، وەك زانراوە فەڕزێتی حیجاب ناگەڕێتەوە بۆ ئەو قسە بێ بنەمایەی كە لەم سەردەمەدا بانگەشەی بۆ دەكرێت و پێیان وایە بۆ پاراستنی كۆمەڵگەیە لە فەساد، بەڵكو هێندە بەسە لە كۆمەڵگەدا یاسایەك هەبێت بۆ بنەبڕكردنی فەساد كە خەڵكی بە گشتی بترسن و لێی دوركەونەوە، لەگەڵ ئەوەی گومان نینە لەوەی حیجاب پاكی لەپشت خۆیەوە هەڵگرتووە و لە پێشودا لە هەموو گەلەكاندا عورفێكی جێبەجێكراو بووە، بەڵام لە ئیسلامدا جوداكردنەوەی ئازادەكانە لە كۆیلەكان پێش هەموو شتێك پاشان پاراستنی ئازادەكانە لە تەماحی نەخۆشدڵەكان، واتە پاراستنەكەش هەر بنچینەیەكی چینایەتی تێدایە. دەوترێ حەزرەتی عومەر جارێكیان جاریەیەك داركاری دەكات لەسەر پۆشینی حیجاب، حیجابەكەی لێ دەدڕێنێ و تەمبێی دەكات تا جارێكی دیكە لاسانەی ئازادەكان نەكاتەوە. بە درێژایی مێژووی خەلافەتە ئیسلامیەكان سیستمی چینایەتی بەڕێوە چووە بەسەر خەڵكیدا تەنانەت زۆر كات ڕێگە نەدەدرا جگە موسوڵمان بەرگی هاوشێوەی موسوڵمان بپۆشێت، یاخود بەرگێك بپۆشێت جوانتر و گرانبەهاتر لە بەرگی عاممەی موسوڵمانان، بۆ ئەوەی هەست بە كەمی خۆیان بەرامبەر كافران نەكەن. بۆیە ئیسلام لەگەڵ چینایەتییە بەڵام چینایەتییەك نا لەسەر بنەمای نەتەوە و ڕەگەز بەڵكو لەسەر بنەمای شەریعەت و ڕوح. #توراسی_عیرفانی #شارستانیەتی_ئیلاهی #هەڵوێستە
330Loading...
19
لێرە ڕونکردنەوە بۆ هەموو شتێک نادرێت، چونکە ئەم کەناڵە لە ئاست چینێکی دیاریکراودا قسە ئەکات و ڕونکردنەوە نادەین لە حەددی خۆی بەولاوە. ئەگەر تێینەگەیشتن پرسیار بکەن، پێویستی بە ڕونکردنەوە بوو، ڕونی ئەکەینەوە و پێویستیشی بە ڕونکردنەوە نەبوو ڕونی ناکەمەوە. پێویستە خۆشت هەوڵبدەی تێی بگەی، هەموو شتێک لێرە پاکناکرێ و بیکەینە دەمی خەڵکیەوە.
1810Loading...
20
هاوشێوەی نونیش پیتی(هاء) هەمان ژمارەی هەیە بە داڕشتنی بچوككراوە كە پێنجە، لەو پیتانەیە كە مێیەتی بەسەریاندا زاڵە، كۆی ژمارە پێنجیەكانی سەرەتا(15)یە كە ژمارەی ناوی(حوا)یە، پێنج ژمارەی ناوەندی لە یەكەیەكەی نۆیە كە كۆیەكەی دەكاتە(45) كە ژمارەی ناوی(ادم)ە، هەروەك چۆن ژمارەكەی بە بچوككراوەیی بریتییە لە نۆ كە ژمارەی پیتی(ط)ە كە سیفاتی نێرینەیی بەسەریدا زاڵە، پەروەرێنیش ئەو پیتەی كردووە بە دەستپێكی سورەتی(طە) كە كۆی گشتی ژمارەكانی دەكاتە(14) كە ئاماژەیە بۆ پێگەی ناوەندی پیتەكانی زمانی عەرەبی كە بریتییە لە پیتی (ن). (لقوم یعقلون) جا ئێستە لاموایە ڕونە بۆچی ئامڕازی موسوڵمانان هیلال و ئەستێرەیە، تەبعەن مانای دیكەشی زۆرە بەڵام هەموی دەگەڕێتەوە بۆ ئەم ئەسڵە. #توراسی_عیرفانی #سومبولە_پیرۆزەكان
1410Loading...
21
لە سومبولە عیرفانییە ئیسلامییەكاندا پیتی(ن) ئاماژەیە بۆ بناغەی كاریگەربوونە كە وەك لە شێوەكەیدا دەردەكەوێت بە شێوەی قاپ، خاڵەكەی سەریشی بە فەیزە ئیلاهییە دابەزیوەكان بۆ سەر ئەو كاریگەربووانە لە قەڵەمەوە كە بكەرە و پیتی(أ) ئامڕازە بۆی كە جەمسەری پیتەكانە. پەروەرێن دەفەرموێت لە دەستپێكی سورەت(القلم) پەروەرێن دەفەرموێت: ”ن والقلم وما یسطرون”. پیتی نون لە لە زمانی عەرەبیدا وەك ئاماژە بەكاردێ بۆ كۆی مێینە لە كۆتایی وشەدا. شێخی ئەكبەریش ئاماژە بەو مانایە دەدات لە دێڕێك شعردا كە دەفەرموێت: "والنون تجري مع الافلاك صورتە لنیل صورة الأنثى تشتهي الذكرا"
1290Loading...
22
بێگومان لەدوای تێکشاندنی سەرابی مۆدێرنە جوانی شعر و تابلۆ و پەیکەر دەردەکەوێت. چۆن وانیە، لەکاتێک دا کە جیهانی توراس لە شتە نەمرەکان پێکهاتووە کە هەموو مرۆڤێک خوازیاریەتی. جیهانی مۆدێرنەش لەهیچ پێک نەهاتووە. بۆشە و هیچە. نەبوونە.
1550Loading...
23
ئەگەر ڕاستیتان دەوێت، بنچینەی بیروباوەڕم پێم دەڵێت تەنها ئەوانەی پێش شۆڕشی فەڕەنسی لەدایکبوون عەقڵیان کامڵ بووە. یولیوس ئیڤۆلا #ڕەسەنایەتی #مۆدێرنە
2091Loading...
24
ڕووحی سامۆرای لەنێو جەستەی یابانی مۆدێرن دا هاوار دەکەن... هێشتا زۆرێک لە کەسایەتیە یابانیەکان، خۆکوشتن بەسەریاندا زاڵە. وەکو چۆن سامۆرایەکان seppuku کە جۆرێکی خۆ-کوشتنی ساموڕایە لەڕێگای قاشکردنی ورگی خۆیانەوە خۆیان دەکوژن. سامۆرایەکان ئەو جۆرە خۆکوژیەیان لەبەر چەند هۆکارێک دەکرد. یان بۆ ئەوەی شەرەفی خۆیان بەدەست بهێننەوە یان باجی تاوانەکانیان بدەن یان لە شەڕدا نەگیرێن و نەکەونە دەستی دوژمن. ئێستاش لە جیهانی ئەمڕۆ دا کە ڕووحی یەک بەیەکی تاکەکانی کۆمەڵگا زیندانییە. جەستە ئازادە و ڕووح کۆتوبەندە. ئەو ڕێژە خۆکوژیەی لە یابان لە ساڵانی پێشوودا لەناو ئەوپەڕی پێشکەوتنی ماددی و تەکنەلۆژی هەیە. نەخۆشی نەگونجانی جەستە و ڕووح. کە ڕووح بێ ئومێد بوو لە جەستە. هەمیشە ئازاری دەدات. هەمیشە گلەیی لێدەکات. یابانیەکانیش ڕووحێکی ساموڕایە-جەنگاوەری قوڵییان هەیە. هەرگیز بەوە ڕازی نابن چ بە ئاگایی خۆیان چ بە بێ ئاگایی خۆیان، کە ڕووحی ساموڕای کۆتوبەندی جیهانی ماددی ببێت.
1430Loading...
25
خوێندنگەی مۆدێرن دامەزراوەیەکی وێرانکەرە خوێندنگەی مۆدێرن، واتە ئەو خوێندنە ناچارییەی لە تەمەنێکی کەمەوە (پێنج و شەش ساڵ، ئێستا زووتریش) دەست پێ دەکات و کاتێکی زۆر دەخایەنێت (تاکو بیست ساڵی و زیاتریش)، لە ڕواڵەتدا دامەزراوەیەکی بێلایەنە و ئامانج لێی پەروەردەی تاکەکانی کۆمەڵگەیە، بەڵام لە ناوەڕۆکدا زیانی زۆرە. دەکرێت سەبارەت بە زیانە کۆمەڵایەتی، پەروەردەیی، زانستی، خانەوادەیی، ئایینی، دەرووندروستییەکانی بدوێین، بەڵام لێرەدا تەنها پێشەکییەک دەخەینە ڕوو. پێش هەمووشتێک، ئەم دامەزراوەیە ڕەنگدانەوەی فکری چەند سەدەی ڕابردووی ئەوروپایە، کە فکرێکە گومانی بەرانبەر تاکەکانی کۆمەڵگە باش نییە و پێی وایە دەبێت بەردەوام دەنوکی لەسەریان بێت. ئەم شێوازە بیرکردنەوەیە لای بەشێک لە کاریگەرترین بیرمەندانی چەند سەدەی ڕابردووی ئەوروپادا بەدی دەکرێت (مارکس، سپینۆز، فیشتە...). لەم شێوازە بیرکردنەوەیەدا، ناکرێت تاکێکی ئاسایی خۆی جڵەوی فێربوونی خۆی بگرێتە دەستی، چونکە هەر لە بنەڕەتەوە کەسە ئاساییەکە بە گومانەوە تەماشا دەکرێت. ڕەنگە ئەمە ڕەنگدانەوەیەکی بیرۆکەی تاوانی ڕەسەن بێت لە مەسیحیەتدا، کە هەموان بە تاوانباری لەدایک دەبن. خوێندنگەی ناچاری ئەو نیگەرانییە دەڕەوێنێتەوە و جڵەوی بنەڕەتیترین پرۆسەی کۆمەڵگە (پەروەردەی مرۆڤ) دەگرێتە دەست. لێرەدا دەوڵەت خۆی مەنهەجێک دادەنێت، خۆی شێواز و سیستمی خوێندن دیاری دەکات، خۆی بڕیار دەدات خوێندن چەند ساڵ بێت، لە هیچ یەکێکیش لەمانەدا دایک و باوک بچووکترین قسەیان نییە. جیا لەوانە، جڵەوی ساڵانێکی زۆری تەمەنی تاک دەکات؛ واتە، دەزانێت هەموو تاکێک بیست ساڵێک لە خوێندندا بەسەر دەبات و بە ئاسانیی پێشبینیی ژیانی دەکات؛ ئەمە بەوە بەراورد بکە کە لە شارستانیەتی ئیسلامیدا هەبووە: پەیداکردنی مەعریفە بەردەست بووە بۆ کەسێک مەیلی لێ بێت، ناچاری نەبووە و مەرج نەبووە هەموان بخوێنن، دایک و باوک خۆیان منداڵەکەیان ناردووەتە لای ئەو مامۆستایەی ویستوویانە؛ لە هەموویشی گرنگتر، مەعریفە بە شێوەی دەستاودەست گوازراوەتەوە، بۆ نموونە کەسێک فێری زانستێک بووە، یان کتێبێکی خوێندووە، ئەو کتێبەی فێری کەسانێکی تریش کردووە و ئەوانیش کەسانێکی تر، بەم شێوەیە خوێندەواری و زانست لە شارستانیەتەکەدا بڵاو بووەتەوە. با بگەڕێینەوە سەر ئەم خاڵە: خوێندنگەی مۆدێرن ساڵانێکی زۆر لە تەمەنی تاک دەبات. دەوڵەتی هاوچەرخ زۆر لە خەمی ئەوەدایە تاکەکانی کۆمەڵگە پێشبینیکراو بن و "ئازاد" نەبن، بۆ ئەم مەبەستە سیستمێکی تاقەتپڕوکێن دادەنێت و هەوڵ دەدات خوێندکار تا خوێندن تەواو نەکات بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەر ژیان نەکەوێت؛ کاتێک تاک خوێندن تەواو دەکات و بە هۆشی خۆیدا دەهێتەوە ساڵانێکی زۆر لە تەمەنی ڕۆیشتووە و ئەمیش هێشتا لە خاڵی سفردایە، ناچارە تا زووە کارێک پەیدا بکات و قەرەبووی ساڵانی کارنەکردنی بکاتەوە. لێرەدا لەوە بگەڕێ ئەم دامەزراوەیە چۆن چۆنی تەمەنی منداڵی بە شێوەیەکی فێڵبازانە درێژ دەکاتەوە، بەڵکو سەرنجی ئەوە بدە ئازادیی تاک چۆن سنووردار دەکات: ڕاستە تۆ پێت دەگوترێت بۆت هەیە هەموووشتێک بکەیت، بەڵام بۆ ماوەی شازدە ساڵ لە گرنگترین پرۆسەی ژیانتدا هیچ بژاردەیەکت پێ نەدراوە (بە دایک و باوکیشت نەدراوە)، پاشتریش بژاردەکان ئەوەندە تەسکن، ئیرادەیەکی ئەوتۆت نەماوە و ناچاریت چۆن تا ئێستا لەگەڵ سیستمەکەدا هێناوتە، تا کۆتایی تەمەنیشت لەگەڵیدا بڕۆیت. خۆ ئەگەر لەم خاڵانەیش دوور بکەوینەوە، سەیری خودی ئەو زانست و مەعریفەیە بکەین کە تاک لە خوێندنگەی هاوچەرخدا فێری دەبێت، حەقی خۆیەتی بپرسین: ئەگەر ئەو کاتەی تاک بە درێژایی تەمەنی لە پۆلدا بەسەری دەبات کۆ بکرێتەوە، پاشان دابەشی ئەوە بکرێت کە فێری بووە، چیی بۆ دەردەچێت؟ لە هزری خۆتدا ئەمە ئەنجام بدە، بۆت دەردەکەوێت ئەو کاتەی لە خوێندنگەدا بەسەرت بردووە، بەراورد بەوەی فێری بووی، کاتێکی خەیاڵییە و مێشکت دەوەستێنێت؛ بەڵکو ناچاریت لە خۆت بپرسیت: بەڕاستی من لە خوێندنگە چیم کردووە و چی فێر بووم؟ وەختێک لەم بابەتانە ڕادەمێنین، تێدەگەین خوێندنگەی مۆدێرن بۆ فێرکردن دروست نەکراوە، بەڵکو ئامانجی تری هەیە...
1904Loading...
26
خوێندنگەی مۆدێرن چۆن دامەزراوەیەکە؟
1600Loading...
27
پێش ئەوەی جیهانگیری ئەمریکی جیهان بگرێتەوە، مرۆڤەکان لە کاڵای ماددیدا هەژار بوون بەڵام لە ڕووی ڕۆحییەوە دەوڵەمەند بوون تا ئەو ڕادەیەی کە بەبێ دوودڵی لە پێناو ئیمان و بنەماکانیاندا بمرن. ئێستا ئێمە بە زۆری کاڵای ماددی لە ژیانماندا دەوڵەمەندین، بەڵام ڕۆحمان ئەوەندە هەژارە کە چیتر ناتوانین لە وجودمان لەم جیهانەدا تێبگەین. هەموو شتێک بووەتە بێ مانایی، ئەم زۆری ماددییە جگە لە بێ مانایی ژیان و خۆپەیوەستکردن بە شتێکی فانیەوە هیچی تر نییە. ئەم سەردەمەی ئێمە تێیدا دەژین، زەلیلترین و ڕیسواترین سەردەمی مێژووییە کە مرۆڤایەتی شاهیدی بووە. #مۆدێرنە #سەرنج
1900Loading...
28
”ڕەگەزی پیاو گونجاوترە بۆ كاری سیاسی وەك لە ڕەگەزی ئافرەت، بابەتی دەسەڵاتی پیاویش بەسەر ئافرەتدا شتێكی سروشتییە” مامۆستای یەكەم”ئەڕستۆ تاڵس” #وتەی_پێشەوایانی_فەلسەفە
1421Loading...
29
ئەم کەناڵە تایبەتە بە وەرگێڕان و شیکردنەوەی کتێبی (رموز العلم المقدس) کە تیایابە شێوازێکی کورت و پوخت باس لە مەوزوعەکانی ناو کتێبەکە ئەکرێت بەپێی مەجال جۆینی بکەن https://t.me/+I2ob28RcucllN2Vi
3328Loading...
30
یەکێکیش لە دەلالاتەکانی کە مەولانا ڕێنێ گینۆن لە کتێبی رموز العلم المقدس باسی ئەکات ئەفەرموێ ئەو شەش گۆشەیەی هەیەتی دەلالەتە بۆ شەش ڕۆژەکەی دروستبوونی خەلق، کە خوای گەورە کەون و کائیناتی لەشەش ڕۆژدا دروست کردووە. وە دەلالەتیشە بۆ هەردوو سوڵتەی ئیلاهی (وەحی) وە سوڵتەی زەمەنی (سوڵتەی ئینسان لەسەر عەرزدا) کە ئەگەر دووەمیان بە پێی یەکەم بێت و یەکبگرن ئەوە وەحدەت ڕوئەدات و ئیرادەی خوای گەورە لەسەر عەرزدا بەرقەرار ئەبێت، و عەدل و حوکمی خوای گەورە بڵاوئەبێتەوە. زۆر شتی تریش کە دەلالەتن لەسەر ئەوەی ئەم ڕەمزیەتە تەعبیرە لە حەقایقی ئیلاهی، جا بۆیە نەهێڵین ئەوان قۆرخی بکەن و تەفسیری غەڵەتی بۆ بکەن و ئەو مەوزوعاتانە بەلا ڕێدا ببردرێن.
2590Loading...
31

32
مەسەلەی نجمەی داود کە ئێستا بە عەلەمەکەی ئیسڕائیلەوەیە هیچ هی ئەوان نییە بەس ئەیانەوێت قۆرخی بکەن وە پێویستە ئێمەی موسوڵمانی نەهێڵین. ئەو نەجمەیە ڕەمزیەتێکی خوایی لە پشتەوەیە و لە توڕاسی ئیسلامیشدا زۆر بەکارهاتووە، و ئەهلی تەسەوفیش زۆر وەسفی ئەکەن و مانای زۆری هەیە کە هەموویان ئیلاهین. ئێمە ئەحەقترین بە داود لەوان وەک چۆن ئێمە ئەحەقترین بە موسا لێیان.
2303Loading...
33
پۆستێکی دوای دوانزی شەو و نزیکی مەلابانگدان ئوممەت بووەتە بتێک لەم سەردەمەیا زۆربەی موسوڵمانان گیرۆدەی پەرستنی بوون ئەوەنە ئیش بۆ هێنانەوەی ئوممەت و هەڵسانەوەی ئەکرێ، ئەوەنە ئیش بۆ خوا ناکرێ. وەک بڵێی بووەتە غایەت لێمان، قیامەت کە غایەتە نەماوە، تەنیا ئامانجمان ئەوەیە موسوڵمان سیادەی هەبێ لەسەر عەرزا دایمە لێمان تیکرار ئەکرێتەوە تۆ چیت بۆ ئوممەت کردووە؟ چ سودێکت بۆ ئوممەت هەیە؟ ئوممەت بۆ وا داڕوخاوە و غەرب هەستاوەتەوە؟ چاوەکەم من ئەگەر ئیشبکەم ئەبێ بۆ خوای بکەم، چی واجبە لەسەرم ئەیکەم ئوممەت هەڵئەستێتەوە یان نا ئەوە ئیشی خوایە، هەستێتەوە یان نا گرنگ نییە، گرنگ ئەوەیە ئایا خوا لێم ڕازیە یان نا، ماباقی شتێکی لاوەکیە. ڕەزای خوا هەموو شتێکە، غەیری ئەوە هەر هۆکارێکی تر هەبێت (وەک ئامانج) شیرکە. ئینجا هەموو هەستانەوەیەک باش نییە، تەبعەن هەستانەوەش بەم مەفهومە ماددیە مەبەستمە نەوەک مەفهومە ڕۆحی و عیرفانیەکە چونکە غەرب ئەوەتا ئێستا هەستاوەتەوە کەچی دینی لەدەستدا، لایەنی ڕۆحی و عیرفانی لەدەستدا، هیچ نییە جگە لە ماددە غایەتی ئەم دنیایە لایەنی ڕۆحیەتی، ئەگینا خۆ ماددە فانیە و نامێنێت، بۆیە ئەم هەستانەوەیەی خەڵک ئێستە داوای ئەکات هیچ نییە جگە لە شتێکی هیچ و بێ مانا، ئەوەی فانی بوو قیمەتی نییە، وجودیشی نییە، چونکە تەنیا حەق وجودی هەیە و باقیە، لەبەر ئەوەی ڕەبتە بە زاتی حەقەوە کە ئەزەلی و ئەبەدیە. بۆیەش خوای تەعالا لە قورئانا کاتێ باسی ئەقوامی سابیقین ئەکات ئەفەرموێ (أَوَلَمْ يَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَيَنظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ كَانُوا أَشَدَّ مِنْهُمْ قُوَّةً وَأَثَارُوا الْأَرْضَ وَعَمَرُوهَا أَكْثَرَ مِمَّا عَمَرُوهَا وَجَاءَتْهُمْ رُسُلُهُم بِالْبَيِّنَاتِ ۖ فَمَا كَانَ اللَّهُ لِيَظْلِمَهُمْ وَلَٰكِن كَانُوا أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ) کەواتە کوففاری سابیقین، زۆر زیاتر زەویان عیمران کردبوویەوە، کەچی خوای تەعالا لەناوی بردن. جا ئەم مەسەلەیەی تەعاطوفەش لەگەڵ غەززە هەنێ جار وای لێهاتووە، تەعاطوفی هەیە لەگەڵیان و وەزعەکەی بەلاوە ناخۆشە چونکە ئەبێت ئوممەت وەک یەک جەستە بێت، یان ئینسانیەت وا ئەخوازێ، خۆ ئەگەر محاسەبەیەکی خۆی بکات ئەزانێ هەر خوای لەبیر نییە، ئەمما ئەگەر لە قسەیا لێی بپرسی لەبەر ناچاری ئەیباتە سەر ئەوەی خوا ئەمری پێ کردووە. #سەرنج #ڕەسەنایەتی #مۆدێرنە
2474Loading...
خوای گەورە تاعەت و عیبادەتتان قەبوڵ بفەرموێت و لێتانی موبارەک بکا
Hammasini ko'rsatish...
❤‍🔥 10🔥 3
Repost from Arius Polla
01:03
Video unavailableShow in Telegram
سەلەفیەت ماددەگەرایە تەنانەت لە خودابینیشدا. سەلەفیتە جودا نییە لە مۆدرنە بەڵكو منداڵێكی ناشەرعی ئەو فیكرەیە لە ڕۆژهەڵت بە نیكاحێكی نهێنی لەدایك بووە، ئەوان دینیان كردە كۆمەڵێ دەقی بێ مانا كە بەپێی تێگەشتنی سەردەمیانە لێی مانای پێ دەدرێت، بەبێ ئەوەی ئاگایان لەو باسەبێت جێبەجێی دەكەن، بە پێچەوانەی ئیسلامیە لیبڕاڵیەكان كە ئاگاداری باسوخواسی فیكرەكەیان هەن و كاتێك لێی دەدوێن دەیدەن لە ناوەڕاستی ئامانج و خەڵك بەشوێن خۆیان دەخەن، بەڵام ئەمان تەنها كیانێكی دەسی دووی بەكاربراون و بێ ئەوەی بزانن ڕەدوی بیری زاڵی سەردەم دەكەون، بۆیەش دەبینیت زۆر بە ئاسانی لەلایەن عەوامەوە ڕێیان بۆ دەكرێتەوە و زۆرێك بە هێوری كاریگەر دەبن پێیان. دیقەتی قسەكانی بدەن”شێوازێكی مۆدێرن” ”خێرەكەت جێگای خۆی بگرێت”!! بۆ ئەگەر نەڵێین بەرماڵێكت هەیە جێگای خۆی ناگرێت؟ یان تۆ خێر بۆ ئەوە دەكەی لەم دنیایەدا شوێن و كاریگەری ببینیت یاخود لە پێناو خودا دەیكەیت؟ ئەم فیكرە غەربییە تەواو لەسەر بناغەی مادییەت دامەزراوە ئەویش پەرێزبینی و هەستكردن بە معناكان و بەرجەستەكردنیان بە شێوەیەكی ماددی، ئەمانیش بێ بیركردنەوە گواستویانەتەوە. #تەپاوتلی_مۆدێرنە
Hammasini ko'rsatish...
IMG_5523.MP411.97 MB
🔥 6
Repost from Baran - باران
بۆ ئەوانەی باش لەم نوسینە تێنەگەشتن ئەمە ڕوونکردنەوەی زیاتری تێدایە بۆتان : «ئیسلامۆفۆبیا» هەندێک چەمک هەیە کە سەرچاوەکەی عەقڵیەتی ڕۆژئاوایە. وەکو گۆڕینی چەمکی عەلمەنە و عەلمانیەت بە «عالەمانیەت». کە لەڕاستیدا، هیچ سودێکی نییە تەنها دڵخۆشکردنی دەروونی شەریعەتخوازانە بەرامبەر "زانست". بەهەمان شێوە چەمکی ئیسلامۆفۆبیا. تەنها چەمکێکە کە ئەگەر داهێندراوی موسوڵمانانیش بێت، بە عەقڵیەتێکی ڕۆژئاواییەوە داهێندراوە. کە زەرەری بەکارهێنانی زۆرترە لە قازانجی. ئیسلامۆفۆبیا چەمکێکی لیبڕالی پیسە کە، بەرامبەر دژە-ئیسلامە ڕاستگۆکان بەکاریدێنن. تاوەکو موسوڵمانان پاڵنێن بەرەو، هەستکردن بە نیفاق. ئەو چەمکەی دروستکراوی عەقلیەتی ڕۆژئاواییە، کە ئامانجی ئەوەیە، لە ڕێگای ڕاکێشانی عاتیفەی ئیسلامیەکانەوە، عاتیفەمان بەرامبەر ئەوروپا هەبێت و بە ڕەخنەگرتن لە ئەوروپا بڵێن ئەوروپۆفۆبیا. تێبگەن لەوەی چەمکە نزمەکان کە، مۆدێرنخوازەکان بەکاری دێنن، تەنها بۆ ڕاکێشانی کەسانی ئاست نزمە. موسوڵمانان هێشتا ئەو درکەیان بەو ڕادەیە نەکردووە کە بە جەنگی چەمک هەڵنەخەڵەتێن. وەکو وائیل حەللاق ئەڵێت موسوڵمانان زۆر باش لە مۆدێرنە تێدەگەن، بەڵام هێشتا درککردنیان بە مۆدێرنە کونو کەلەبەری زۆری هەیە.
Hammasini ko'rsatish...
Repost from Arius Polla
تەبەڕوك #ڕەدی_لادەران
Hammasini ko'rsatish...
1.85 MB
❤‍🔥 6
Repost from Baran - باران
Photo unavailableShow in Telegram
«ئیسلامۆفۆبیا» چەمکێکی لیبڕالی پیسە بەرامبەر موسوڵمانەکان تاوەکو موسوڵمانان پاڵنێن بەرەو هەستکردن بە نیفاق. ئەو چەمکەی دروستکراوی عەقلیەتی ڕۆژئاواییە، دەیەوێت بە ئەوروپا بڵێن لە ڕێگای ڕاکێشانی عاتیفەی ئێمەوە ئێمەش عاتیفەمان بەرامبەر هەبن و ئەوروپۆفۆبیا بۆ دژی شارستانیەتی ئەوروپا بەکاربێنین. هەرگیز ڕوونادا ئەو خەیاڵە خاوەیان
Hammasini ko'rsatish...
❤‍🔥 7
من يقرض الله قرضا حسنا فيضاعفه له أضعافا كثيرا؟ کێ قەرز ئەدا بە خوای تەعالا هەتا بۆی چەندقات بکات؟
Hammasini ko'rsatish...
❤‍🔥 11🫡 2🕊 1
Photo unavailableShow in Telegram
"بسم اللّٰە" لەژێر ڕۆشنایی فەرموودەی «ئیمانداران وەك یەك جەستە وان» لەپێناو کەمکردنەوەی ئازار و ناڕەحەتی کەسوکارمان لە غەززە هەڵدەستین بە ڕاگەیاندنی ئەم هەڵمەتە... ئەگەر بە هەزار دیناریش بێت؛ بەشداربە لە هەڵمەتی: «جەژنانەی قوربان بۆ غەززە». 
بۆ ناردنی هاوکارییەکانتان باڵانس بۆ ئەم ژمارانە بنێرن:
ئێف ئای بی: 07501462404 فاست پەی: 07511946242 باڵانس کۆڕەك: 07503709011 باڵانس ئاسیا: 07765527923 بەڕێزان تا بکرێت لای خۆتانەوە بە "فاست پەی و ئێف ئای بی" هاوکارییەکانتان بنێرن، بۆئەوەی حسابەکەمان کەم نەکات و پارەی زیاتر بگەڕێتەوە لەکاتی ڕاکێشانی پارەکە. «هەڵمەتەکە کاتییە و چەند ڕۆژێک دەیەخایەنێت، لەدەست خۆتانی مەدەن..» هەر پرسیارێکیشتان هەبوو؛ لەڕێگای ئەم دوو تێلیگرامەی خوارەوە پەیوەندیی بکەن، لەخزمەتتاندادەبین. «t.me/Gazzakurd» «t.me/Gazza_11» ـ
Hammasini ko'rsatish...
❤‍🔥 6🔥 4
Repost from Arius Polla
00:31
Video unavailableShow in Telegram
اصطلاحا عندما یقال اهل السنة يراد منها الاشاعرة والماتوريدية.
Hammasini ko'rsatish...
IMG_0868.MOV2.67 MB
🔥 4
06:13
Video unavailableShow in Telegram
ساتێکی ئیلاهی ڕەببانی #تەسەوف #ڕەسەنایەتی
Hammasini ko'rsatish...
15.27 MB
🔥 9❤‍🔥 1

🕊 9😐 1