Baran - باران
بەڵام ئامادەم دەستبەرداری دۆستایەتیت ببم.! گەر وابزانی نەبوونی تۆ دەموەستینێت..شانی من هەمو شتێک هەڵدەگرێت منەت نەبێت.. https://t.me/Barann5601 https://t.me/dllbarakam0
Ko'proq ko'rsatish189
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
-47 kunlar
-1530 kunlar
- Kanalning o'sishi
- Post qamrovi
- ER - jalb qilish nisbati
Ma'lumot yuklanmoqda...
Obunachilar o'sish tezligi
Ma'lumot yuklanmoqda...
Photo unavailableShow in Telegram
هاوڕێیان من ئێوە ئەناسم و ئێوەش من ئەناسن .. تەمەنێکمان بەیەکەوە بەرێکردووە و لەکاتی خۆشی و ناخۆشیدا بەیەکەوەبووین.. ئێوە لەوە گەڕێن ئیشم پێتانە.. هەمووتان جۆینی کەناڵەکە ببن ئەتوانن شەیریشی بکەن با هەموو کائینات بیبینێت
سڵاو لە ئەندامە خەوتووەکان.. کاتی ئەوەیە لە خەوە قوڵەکەتان هەڵتان بسێنم ئینجا بەخۆشی بێت یا بەناخۆشی.. ئەم کەناڵە هەڵدەگرمەوە لەمەوبەدوا لەسەر جادەکان ئەژین.. بەڵام دڵم گەورەیە ئەتوانن لەجیاتی ئەوە جۆینی ئەم کەناڵە بکەن بارەگاکە ئەگوازینەوە بۆ ئەوێ .. تکایە گەر گوڵ نیت، دڕکیش مەبەو جۆینی کەناڵەکە ببە، زۆر سووپاس
https://t.me/dllbarakam0
"ســتــایش♥️"
ڕامانکرد.. هەموو ڕۆژەکە.. هەموو شەوەکە بەڵام کەسێکی تر گەیشت
https://t.me/Barann5601https://t.me/Baran12224
دۆستی من گوێم لێدەگری ؟؟
دەرگاکانی ژیانت بە کراوەیی بهێڵەوە کەسێکی گەشبین بە با ئەوەی دێتە ژوورێ بێت و ئەوەشی دەچێتە دەرێ دەرچێت ،
ناڵێم بێ منەت بە نەخێر کەسێکی بە ئەمەک و بەوەفا بە وەلێ کەسەکان ئازاد بکە ئەوەی دڵ و ئاکاری تۆی بوێت گەر سەدەیەک لێت دوور بێت مەحاڵە بەبیانوی فڕین و کۆچەری بڕوات .
هۆگری ئەوەی لە ژوورەوەیە مەبە و خەم بۆ ئەوەش مەخۆ کە دەڕوات ، ناڵێم کەسێکی باشی سەردەمم وەلێ گومانی باش بە خاڵقم ئەبەم ڕەنگە ئەوانەی بۆ من ئازارە ڕەحمەتی تێدا بێت ،
ئەوەش بزانە ئەوەی لەگەڵت دەمێنێتەوە تەنها خوای گەورەیە ،
لە خودا نزیك بەرەوە و پشتی پێ ببەستە دڵنیابە هەموو شتێکی جوانت لێ نزیك دەکاتەوە تەنها پێویستت بەکەمێک ئارامی و کەمێک ورە و هێز هەیە .
سەرکەوتن کۆتای نیە بەردەوام و بوێری بوون گرنگە لە ژیان ، مەترسە له شکست و شکان ، دۆڕان ناتکوژێت ،
عقڵ جوانترین نیعمەتە بۆ کەسی ژیر و هۆشمەند ، ئاسن ژەنگ هەڵدێنێت گەر بەکارنەهێنرێت ، ئاو بۆگەن دەبێت گەر نەجوڵێت ،
هەمان شتیش بەسەر عەقڵدا دێت گەر بیر نەکاتەوە بۆیە فیکر فراوان بە ، دڵ و مێشکت مەکە لانەی خەم خۆتت خۆشبوێت پێش ئەوەی خۆشەویستی ببەخشی ، چون بەڕاستی گەر خۆت خۆتت نەوێت و خۆتت خۆشنەوێت و حەقی دڵ و مێشکی خۆت نەدەی چاوەڕێی چی لەکێ ئەکەیت ئەو فراغە ڕوحیەت بۆ پڕکاتەوە ؟
کەسانی باش لە دەورمانن ، بەڵام ئەبێت خۆت باشی دڵی خۆت بیت .
بەس لاواز مەبە چون بەڕاستی ژیان کەسی لاوازی پێ قبوڵ نیە .
خەندە لەبیر مەکەن
❤ 2
01:01
Video unavailableShow in Telegram
پەنجەرەی ژوری نوستن، کەپرێکی ئاسنینی ھەیە کە ڕۆڵی پاراستنی پەنجەرەکە دەگێڕێت. کاتێک باران دەبارێت، ناھێڵێت باران بەر پەنجەرەکە بکەوێت. ھەڵبەتە بەو دەنگەی کە بەرھەمی دەھێنێت، ناھێڵێت منیش خەو لەچاوم بکەوێت. دوێنێشەو ھێندە تەقەتەقی کرد، کە ھەستام بڕۆم سەرەتا پەنجەرەکە پارچەپارچە بکەم و ئەو کەپرە لەبنوبێخ ھەڵکەنم پاشانیش خۆم ھەڵبەمە خوارەوە و نەجاتم بێت. بەڵام لەبری ئەوە، ڕۆشتم لە ھۆڵەکە خەوتم. نەدەنگی تەقەتەق نە باران، مات و بێدەنگ. ھەمان ئەو کارەی کە دەبوو بەرامبەر زۆر شت بیکەم!
IMG_0605.MP45.23 MB
❤ 2🌚 1
ئەو کابرا شامپۆیەکی چینی بەکارهێناوە. یەکەمجارە ببینم بەرهەمێکی چینی ئیشی راستەقینەی خۆی بکات. دەموچاوی کابرا بەتەواوی گۆراوە بۆ ڤێرشنێکی چینی
🤣 1
نیتچە لە جێگەیەکدا دەڵێت: ھەرگیز متمانە بە کەس مەکە، ئەگەر کەسێک درۆی لەگەڵ کردیت، ئیتر متمانەی پێ مەبەخشەوە. چونکە ئیتر ئەو ڕێگەی درۆ کردن فێربووە و ڕاستیت پێناڵێت. درۆمکرد. نیتچەی وای نەگوتووە. گوتم با بڵێم نیتتچە و قسەکە بەجدی وەرگرن.
❤ 1
گوتت نھێنیەکانت بە کەسێک گوتووە کە توانای قسەکردنی ھەیە و بە ئازادانە بەناو شاردا دەسوڕێتەوە؟ ئێ! ئێ! چاکە چاکە. سەرکەوتووبیت.
🤣 3🤗 1
تێکچوونی هیچ پەیوەندیەک ئەرزشی ئەوەی نیە بۆی نیگەران بیت. چیە مەگەر؟ کەسێکە و نایەوێت لەگەڵ تۆ بێت. تۆیت و ناتەوێت لەگەڵ کەسێک بیت. ئەمە نیگەرانی بۆچیە؟مرۆڤ دەبێت بەدوای شتی گەورەترەوە بێت. گەر وا خەیاڵت کردووە، پەیوەندی لەگەڵ کەسێکدا دەتگەیەنێت بە ئارامی، هەڵەیت. لە هیچ پەیوەندیەکدا ئارامی بوونی نیە. ژاوەژاوە. دەنگەدەنگە. سەرئێشەیە. ناڵێم پەیوەندی خراپە، بەڵام گرێدانی ئارامی و ئامانجی خۆت بە پەیوەندیەکەوە، خراپە. هەڵەیە. پەیوەندیەک بتگەیەنێت بەپلەی هۆگربوون، بەکەڵکی چیت دێت؟. ئینسان نابێت هۆگر بێت. وەک شیل سیلڤەرستن دەیگوت: هۆگری هیجشتێک مەبە؛ ژن، پیاو، منداڵ، سەگیش!. هەموان کاتین. دەڕۆن. ئەوانیش نەڕۆن تۆ دەڕۆیت.
لە ئەرشیفەوە
❤ 3🌚 1😇 1
Photo unavailableShow in Telegram
لەبەر ئەوەی بیرتانم کردبوو (باوەری پێمەکەن)
ئەم گوڵە جوانە ئەبەخشم بە هەر یەک لە ئەندامەکان .. بیرتانبێت ئەوەی گرنگە گوڵەکەو شێوازی دەرکەوتنی نییە بەڵکوو ئەوەی گرنگە ئەم گوڵە لە ناخەوە بەخشیومە بۆ ئێوە بۆیە شێوەی گوڵەکە گرنگ نییە
کۆنفۆشیۆش فەرحی کوردستان
🤣 4
هەڵەیەکم کرد وتم ئەرۆم، هەموان ڕۆشتن خۆ، تۆ سەی ئەکتیڤ. یەک فەکین کەس نەیوت مەرۆ. جاران وانەبوو. دەهاتن دەیاندا لەدەرگا دەیانگوت تخوا مەرۆ. لەسەرەی ئێمەیا بۆ هەمووشت گۆڕا ؟
🤣 2
Boshqa reja tanlang
Joriy rejangiz faqat 5 ta kanal uchun analitika imkoniyatini beradi. Ko'proq olish uchun, iltimos, boshqa reja tanlang.