پـــارســـا🤍..
Kanalga Telegram’da o‘tish
1 408
Obunachilar
-124 soatlar
-67 kunlar
-1430 kunlar
Postlar arxiv
1 408
ئێستا شاخێک هەیە لە نێوان من و ئەو کەسانەی رۆژانێک بەیەکەوە بێستانمان دروستکرد. سەیرکە، ئەمەش جۆرێکی گەورەبوونە.
1 408
تەمەنی ئەڵماسیت لەگەڵ ژەنگ گرتوەکان بەسەر مەبە
هەموو ئەو شتانەی کە پێشتر ئەمویست ئێستا بە فلسێک نامەوێ……🖤
1 408
بەڵام رقم لەوەیە کە خەڵکی باسی رابردوو و منداڵیم ئەکەن!
من ئەزانم هەڵە بووم..
کەوتمە ناو گێژاوێکە کە نە ئەبوو بکەوم..
شتانێکم کرد کە نەئەبوایە بمکردایە..
بەڵام سەڕەڕای هەموو ئەوانەش
من ئێستا بەڕاستی گۆڕاوم..
1 408
هەمووان هەمیشە دەڵێن:
“باشە،لانیکەم بەهۆیەوە بەهێزتر بوویت”
بەڵام مناڵەکەی ناخم هەمیشە بە بێدەنگی وەڵام ئەداتەوە و ئەڵێ:
“ من چاوەڕێی خۆشەویستیم ئەکرد، نەک وانەیەکی ژیان، پێویستم بە ئاسوودەیی بوو نەک شوێنەواری برین”
…
1 408
بە پێچەوانەی ئێوەوە من زۆر بوێر بووم..من گیانم دەرهات و دڵم بەجێما بەڵام ئیدی توانام نەما..نەمتوانی، سەخت بوو ئەوەی کە خۆشەویستی ببەخشیت و خۆشەویستی وەرنەگریت بە ئازار بوو ئەوەی کە سەد بیت و سفر وەربگریت .. بە ئازار بوو بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا دیسانەوە من هەموو هەوڵی خۆمم دا.. هەمیشە وامدەزانی من خراپم کردووە و من تێکم داوە بەڵام لە کۆتاییا تێگەشتم هەرجارێک کە ئاوڕێکی ئەو چەند ساڵەم دەدایەوە دەمبینی چەنێک ئازار دراوم بۆ شتێک کە من بکەرەکەی نەبووم.. چەنێک درۆم بۆ هەڵبەسترا بۆ کارێ کە بیریشم بەلایدا نەچوبو.. ئێوە هەموو ئەمانەتان ئەزانی و بەڵام مافتان پێ نەدام! وازهێنان لە ئێوە کە رۆژانێک هەموو شتێکی من بوون سەختە و بڕوا ناکەم هیچ کاتێک بەسەریدا زاڵ بم.. قسە لە دڵما زۆرە و ئەتوانم تاوەکو سبەی بۆتان بنوسم.. بەڵام با ئەمەش لە سوچێکی دڵمدا بمێنێتەوە وەک تەواوی ئەو قسانەی کە دەبوایە بمکردایە و نەمکرد بوو بە رق و بێدەنگی..
ئێوە تێکەڵەیەکی تاڵی دووبارە نەبووەوەن..
1 408
پۆلی دوانزەم تەواو کرد
دەرەجەی بەرزیشم هێنا..
پێشگری ئەندازیاریشم بۆ ناوەکەم زیاد کرد
بەڵام هەر بەس نەبوو بۆم
بۆیە بۆم دەرکەوت کێشەکە لە منە و من تەحەمولی هیچ ناکەم و ژیان هیچ خەتایەکی نییە تا دەستی بۆ درێژبکەم🪭..
1 408
لە پێش چاومە لە ئاخیرەتدا ئەو فریشتەیەی لە تەنیشتم دەڕوا ، کە دەبینێ چاو بۆ کەسێک دەگێڕم هەموو رۆحم شوختە و دەمم تاڵە قلە هەنجیرێکم دەداتێ و دەپرسێ :مادەم بۆچی پێش ئەوەی بمریت سڵاوێکت نەنارد بۆ ئەو ئینسانەی ، لە دەفتەری ئەعمالتدا رۆژ نییە دوعات بۆ نەکردبێ؟بە پشتی دەستم ئارەقەی نێوچەوانم دەسڕم و بە هێواشی لەبەر خۆمەوە دەڵێم: لە عینادی، برام لە عینادی!
تەڵعەت تاهیر..
1 408
لەناو دڵمدا کتێبخانەیەکی جێهێڵدراو هەیە کە تۆ کۆتا کتێب بوویت کە خوێندمەوە..
مـن ئێستا تەنیام وە گەورەترین نیشانەی تەنیایی ئەوەیە کە ئەوانەی لەدەورووبەرتن نازانن چی لەناخی تۆدا ڕوودەدات!
کەمتر باوەڕ بەمرۆڤەکان بکە با ڕۆژێک ناچار نەبیت بەکەسێک بڵێیت چـاوەڕێی ئەوەم لێ نەدەکردی ، مـن هەندێک قسە لەناو دڵمدا هەیە کە ئامادەم تەنیا بە کەسێکی بڵێم کە بڕیارە سبەی بمرێت!
هیچکات ناتوانیت لەمرۆڤەکان تێبگەیت چونکە هەرکەسێک و لەناخی خۆیدا مرۆڤێکی ترە!
هیچ پەیوەندییەک ناتوانیت بە زۆر بهێڵیتەوە ئەگەر نەیەوێـیـت هێندە ئازارت دەدات تا دەگاتە ئەوەی جێیـبهێڵیـت و بڕۆیت لەکۆتایشدا دەڵێت خۆی وازی لێـهێنام!
1 408
- لە مندا تەنها تۆ هەیت، تەنانەت خۆشم نیم بۆیە پێت ئەڵێم ئاگادارم بە؛ من خۆمم بە خۆت داوە ئاگات لێم بێت؛ غەیری خۆشویستی تۆ هیچ کاری دیکەم نیە؛ ئەوەندە مەژغوڵی خۆشویستنی تۆم بە جۆرێک لە خۆم و لە دونیاش غائیب بوومە.
Endi mavjud! Telegram Tadqiqoti 2025 — yilning asosiy insaytlari 
