ch
Feedback
پـــارســـا🤍..

پـــارســـا🤍..

前往频道在 Telegram

ڕەنگە لە فەرھەنگی ئێمەیا بێھیوایی بوونی نەبێت

显示更多
1 390
订阅者
无数据24 小时
-47
-2430
帖子存档
منداڵەکەی ناخم؟ ئەو زۆر لە مێژە لێم زویر بووە، زویر بوونی ئاسایی نا ! بەڵکو ڕۆیشت، ئەو کاتە رۆیشت کە بەتەواوەتی خۆی دەرخست و وەلێ شکاندنیان، وا شکاندیان کە جار جارە دەگەڕێتەوە و دەپرسێ: ئەزانم بیرم ئەکەی، منیش هەروەک تۆم ئەمەوێ بگەڕێمەوە بەڵام ترسم هەیە، وەڵامی ئەدەمەوە و ئەڵێم: هەقی خۆتە ترست هەبێ ازیزم ئەوەی نزیکت بۆوە برینداری کردی و جێی هێشتی، ببورە کە زوو گەورە بویت، زوو بەهێز بویت ببورە کە بە دەستە بچوکەکانت فرمێسکی دڵتەنگیت سڕی، ئێستا ئیتر تەنها ئەتوانم لە دوورەوە سەیرت بکەم بە بێدەنگی، چونکە ئەزانم برینەکانت هێندە قوڵن کە باوەشی منیش چاکیان ناکاتەوە.. تۆ دەتەوێ بگەڕێیتەوە و منیش دڵم بۆت لێ ئەدا، بەڵام دیوارێک لە ترس و برینداری لە نێوانمان هەیە کە ناهێڵێت بگەینەوە بەیەک ، وا دیارە مەحکومین بەوەی هەمیشە بەم جۆرە دوور لە یەکتر ، لە ئازاری یەکتر بگەین..

هەموو شتێک کۆتایی دێ، بەڵام حەسرەتی نەگەیشتن بە هەندێک شت، تەمەنێکی تر لە ناخمدا دەژی ➰

درۆ پەمەییەکانتان بۆ خۆتان هەڵگرن، نە من هێندە گێلم بخەڵەتێم، نە ئێوەش هێندە زۆرزانن کە نەتانخوێنمەوە..

لە کاتێکدا تۆ ناز هەڵگرەکەی منیت من هەرگیز گەورە نابم 🫂🌚

ئێستا شاخێک هەیە لە نێوان من و ئەو کەسانەی رۆژانێک بەیەکەوە بێستانمان دروستکرد. سەیرکە، ئەمەش جۆرێکی گەورەبوونە.

ئەوەنەی باجی دڵ سافیمم داوە باجی هەڵەکانم نەداوە… 🌪️

من دەمێکە وازم لە ئاشق بوونت هێناوە ئێستا ئاڵودەی تۆم 🫂🌚

تەمەنی ئەڵماسیت لەگەڵ ژەنگ گرتوەکان بەسەر مەبە هەموو ئەو شتانەی کە پێشتر ئەمویست ئێستا بە فلسێک نامەوێ……🖤

بەڵام رقم لەوەیە کە خەڵکی باسی رابردوو و منداڵیم ئەکەن! من ئەزانم هەڵە بووم.. کەوتمە ناو گێژاوێکە کە نە ئەبوو بکەوم.. شتانێکم کرد کە نەئەبوایە بمکردایە.. بەڵام سەڕەڕای هەموو ئەوانەش من ئێستا بەڕاستی گۆڕاوم..

هەمووان هەمیشە دەڵێن: “باشە،لانیکەم بەهۆیەوە بەهێزتر بوویت” بەڵام مناڵەکەی ناخم هەمیشە بە بێدەنگی وەڵام ئەداتەوە و ئەڵێ: “ من چاوەڕێی خۆشەویستیم ئەکرد، نەک وانەیەکی ژیان، پێویستم بە ئاسوودەیی بوو نەک شوێنەواری برین” …

بە پێچەوانەی ئێوەوە من زۆر بوێر بووم..من گیانم دەرهات و دڵم بەجێما بەڵام ئیدی توانام نەما..نەمتوانی، سەخت بوو ئەوەی کە خۆشەویستی ببەخشیت و خۆشەویستی وەرنەگریت بە ئازار بوو ئەوەی کە سەد بیت و سفر وەربگریت .. بە ئازار بوو بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا دیسانەوە من هەموو هەوڵی خۆمم دا.. هەمیشە وامدەزانی من خراپم کردووە و من تێکم داوە بەڵام لە کۆتاییا تێگەشتم هەرجارێک کە ئاوڕێکی ئەو چەند ساڵەم دەدایەوە دەمبینی چەنێک ئازار دراوم بۆ شتێک کە من بکەرەکەی نەبووم.. چەنێک درۆم بۆ هەڵبەسترا بۆ کارێ کە بیریشم بەلایدا نەچوبو.. ئێوە هەموو ئەمانەتان ئەزانی و بەڵام مافتان پێ نەدام! وازهێنان لە ئێوە کە رۆژانێک هەموو شتێکی من بوون سەختە و بڕوا ناکەم هیچ کاتێک بەسەریدا زاڵ بم.. قسە لە دڵما زۆرە و ئەتوانم تاوەکو سبەی بۆتان بنوسم.. بەڵام با ئەمەش لە سوچێکی دڵمدا بمێنێتەوە وەک تەواوی ئەو قسانەی کە دەبوایە بمکردایە و نەمکرد بوو بە رق و بێدەنگی.. ئێوە تێکەڵەیەکی تاڵی دووبارە نەبووەوەن..

پۆلی دوانزەم تەواو کرد دەرەجەی بەرزیشم هێنا.. پێشگری ئەندازیاریشم بۆ ناوەکەم زیاد کرد بەڵام هەر بەس نەبوو بۆم بۆیە بۆم دەرکەوت کێشەکە لە منە و من تەحەمولی هیچ ناکەم و ژیان هیچ خەتایەکی نییە تا دەستی بۆ درێژبکەم🪭..

لە پێش چاومە لە ئاخیرەتدا ئەو فریشتەیەی لە تەنیشتم دەڕوا ، کە دەبینێ چاو بۆ کەسێک دەگێڕم هەموو رۆحم شوختە و دەمم تاڵە قلە هەنجیرێکم دەداتێ و دەپرسێ :مادەم بۆچی پێش ئەوەی بمریت سڵاوێکت نەنارد بۆ ئەو ئینسانەی ، لە دەفتەری ئەعمالتدا رۆژ نییە دوعات بۆ نەکردبێ؟بە پشتی دەستم ئارەقەی نێوچەوانم دەسڕم و بە هێواشی لەبەر خۆمەوە دەڵێم: لە عینادی، برام لە عینادی! تەڵعەت تاهیر..

لەوپەڕی دنیاوە جڕتێک لێدرا کوردستان بێ هۆکار!..

لەناو دڵمدا کتێبخانەیەکی جێهێڵدراو هەیە کە تۆ کۆتا کتێب بوویت کە خوێندمەوە.. مـن ئێستا تەنیام وە گەورەترین نیشانەی تەنیایی ئەوەیە کە ئەوانەی لەدەورووبەرتن نازانن چی لەناخی تۆدا ڕوودەدات! کەمتر باوەڕ بەمرۆڤەکان بکە با ڕۆژێک ناچار نەبیت بەکەسێک بڵێیت چـاوەڕێی ئەوەم لێ نەدەکردی ، مـن هەندێک قسە لەناو دڵمدا هەیە کە ئامادەم تەنیا بە کەسێکی بڵێم کە بڕیارە سبەی بمرێت! هیچکات ناتوانیت لەمرۆڤەکان تێبگەیت چونکە هەرکەسێک و لەناخی خۆیدا مرۆڤێکی ترە! هیچ پەیوەندییەک ناتوانیت بە زۆر بهێڵیتەوە ئەگەر نەیەوێـیـت هێندە ئازارت دەدات تا دەگاتە ئەوەی جێیـبهێڵیـت و بڕۆیت لەکۆتایشدا دەڵێت خۆی وازی لێـهێنام!

ئەگەر باسی ئەو شتانە بکەم کە زۆرم خۆشدەوێت: زۆر گوێت لە ناوی خۆت دەبێت🖤»

سەرم نەزری ئازادی بێت دڵێک لەوێ دانەچڵەکێت ❤️🌞💚

Kine em? Kurdîn em❤️☀️💚
Kine em? Kurdîn em❤️☀️💚

- لە مندا تەنها تۆ هەیت، تەنانەت خۆشم نیم بۆیە پێت ئەڵێم ئاگادارم بە؛ من خۆمم بە خۆت داوە ئاگات لێم بێت؛ غەیری خۆشویستی تۆ هیچ کاری دیکەم نیە؛ ئەوەندە مەژغوڵی خۆشویستنی تۆم بە جۆرێک لە خۆم و لە دونیاش غائیب بوومە.