وحدوي
Kanalga Telegram’da o‘tish
758
Obunachilar
+224 soatlar
+57 kun
+230 kun
Postlar arxiv
758
ئێمە ناتوانین لە خۆمان بپرسین کە ئایا "ژن" لە "پیاو" باڵاترە یان کەمترە، ئەوەندەی دەتوانین لە خۆمان بپرسین ئایا ئاو لە ئاگر باڵاترە یان کەمترە؟!. گومانی تێدا نییە کە ژنێک کە بە تەواوی ژن بێت، لە پیاوێک کە بە شێوەیەکی ناتەواو پیاوە، باڵادەستە، هەروەک چۆن جوتیارێک کە دڵسۆز بێت بۆ خاکەکەی و کارەکانی بە تەواوی ئەنجام بدات، لە پاشایەک باڵاترە کە ناتوانێت کاری خۆی بکات!.
-جولیۆس ئیڤۆلا-
16 Yan 2024, 09:51
758
دۆزینەوە زانستەکان و گەشەسەندنی پیشەسازی و بازرگانی و خۆشگوزەرانی و خۆشگوزەرانی ماددی جۆرێک لە جۆش و خرۆش و تەنانەت جۆرێک لە پێغەمبەرایەتییان دروست کردبوو!!. چەمکی پێشکەوتنی نادیار کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نیوەی دووەمی سەدەی 18، یارمەتیدەر بوو بۆ ئەوەی مرۆڤایەتی قەناعەت پێبکات کە چووەتە سەر سەردەمێکی نوێ، ئەویش سەردەمی شارستانیەتی ڕەهایە!!.
شێخی گەورەم "ڕێنی گوینۆن"
"East and West"
#ئیدراک #توراس
تیلیگرام:
t.me/Turase
16 Yan 2024, 08:26
758
ئەزیزانم, بەشدار بن.. لە کۆتایشدا باسی قەولی ئەهلی حەق (سوننە) دەکەم لەسەر ئەو باسە..
13 Yan 2024, 11:02
758
هێشتا هێندەی ئەوە بێتاقەتم ناکات، کە ئەم هەموو موسڵمانە مۆدێرنە ئەبینم، دە هێندە زیاتر لە غەیرە موسلمان کاریگەرن بە زاهیری شتەکان و هەموو شتێک لە کایەی ماددە ئەبینن!.
سەرەرای ئەوەش بە زمانیان وا نیشان ئەدەن کە لە لوتکەی قەناعەتن و وشەکان هێندە جوان ئەرازێنەوە لەسەر قەناعەت و تەسکەی نەفس، ئیتر نمونەی وەک خۆیانی مۆدێرنە یەکسەر وا تێدەگەن بەو وشانە کە کابرا فەنا بوو لە خۆشەویستی خوا و دینەکەی!.
هەڵبەتە خودی قەناعەت هێنانتان بەو رازاوانە کە پچوکترین کردار شک نابیت بەسەر کەسەکەوە، ئا ئەوە ئەسەلمێنێت کاریگەری بە زاهیری شتەکان و حەقیقەت نابینیت!!!
12 Yan 2024, 20:36
758
"This we must say, that everything is economics and economic interest as mere satisfaction of physical needs had, have and always will have a subordinate role in a normal human, that beyond this sphere must be differentiated from an order of higher values, political , spiritual and heroic."
- Julius Evola -
12 Yan 2024, 16:07
758
"أدنى درجات الفقيه أن يعلم أن الآخرة خير من الدنيا، وهذه المعرفة إذا صدقت وغلبت عليه برئ من النفاق والرياء".
أبو حامد الغزالي رحمه الله.
12 Yan 2024, 07:58
758
ئەگەرچی پێش "دیکارت" و دوای ئەویش فەیلەسوفی تر هەیە، بەڵام "دیکارت"بە روونترین شێواز نوێنەرایەتی ئەم رەوتە بێ خودایەی کرد، کە ئاماژە بوو بۆ کۆتایی سەدەی ناوەراست (رۆشنگەری)!.
باسی ئەوە دەکەم جونکە "دیکارت" ئەقڵ و زیرەکی سنووردار کرد، کە تەنیا ئەرکی خزمەتکردنی وەک بنەمایەک بۆ فیزیا، بەم شتەی بەخشی کە پێی وابوو ڕەنگە ناوی لێ بنرێت "مێتافیزیک" و ئەم فیزیایەش خۆی بە سروشتی خۆی بووە قەدەری ئەوە بوو!!، لە چاوی ئەودا!!، ڕێگا خۆش بکات بۆ زانستە کارپێکراوەکان، میکانیکی، پزیشکی و ئەخلاقی، سنووری کۆتایی زانستی مرۆڤ وەک خۆی بیری لێکردبووەوە!!.
ئایە ئەوە یەکەم تایبەتمەندی تەواوی گەشەسەندنی جیهانی مۆدێرنە نیە؟!
بە دڵنیایەوە، بەڵی! ئەوە گەشەسەندنی جیهانی مۆدێرنە بوو!.
ئەوەش هەڵبەتەن دەرهاویشتەی زۆری لێکەوتەوە کە ئینکاری یان پشتگوێخستنی هەموو زانینێکی پاک و سەروو ئەقڵانی بوو!.
کردنەوەی ئەو ڕێگایە بوو کە لە ڕووی لۆژیکیەوە تەنیا دەتوانێت لە لایەکەوە بەرەو پۆزەتیڤیزم و ئەگنۆستیزم بتبات!.
هەر ئەوەش بوو کە دەستیان برد بۆ هەستیارترین تیرۆیە بێماناکان و ئەم هۆکارانەی کە ئەقڵ لە ژێرەوە بە دوایدا ئەگەرێت، ئەوان نەفی ئەو هۆکارانەیان کرد!.
بۆیە لەلایان ئەوانەوە حوکمە سەخیفەکە دەرچوو کە ئەوەیش ئەوە بوو ئەقڵ بێتوانایە لە دەرەوەی کایەی ماددە!.
#ئیدراک #توراس
11 Yan 2024, 04:09
758
ئێستا کە بۆشایی ئاینی ڕۆژئاوا وایکردووە زۆرێک لە گەڕان بەدوای ڕاستیە پیرۆزەکاندا ڕوو لە ڕۆژهەڵاتی بکەن و زۆرجاریش ئەوەی خراپترە ڕوو لە فێرکارییە دژە نەریتیەکان(توراسیەت) بکەن!..
وە شێخی گەورەم "ڕێنی گوینۆن" ئاوا ئاماژە دەدات لەسەر ئەم باسە لە کتێبی "East and West":
"هەروەها پێویستە ئەم دەرفەتە بقۆزینەوە و بڵێین لەو شوێنانەی کە بە گونجاو نازانین بیرکردنەوەکانمان دەرببڕین!، لە فۆرمێکی توندی عەقیدەیدا، سەرەڕای ئەوەش ئیلهامێکی بەردەوام لەو عەقیدانەی کە لە ڕاستیەکانیان تێگەیشتوین، وەردەگرین، ئەوە لێکۆڵینەوەیە لە ڕۆژهەڵات ئەو عەقیدانەی کە وای لێکردووین بزانین ڕۆژئاوا چیان نییە و درۆی زۆرێک لە بیرۆکەکان کە لە جیهانی مۆدێرندا هەن!، هەر لەم لێکۆڵینەوەیەدا و تەنیا لەوێشدا، وەک چۆن پێشتر بۆنەمان هەبووە لە شوێنێکی دیکەدا باسی بکەین، شتگەلێکمان دۆزیوەتەوە کە ڕۆژئاوا هەرگیز بچووکترین هاوتاییان پێشکەش نەکردووە!!."
#توراس #ئیدراک
تیلیگرام:
https://t.me/Turase
10 Yan 2024, 13:45
758
ڕۆژئاواییەکانی ئەمڕۆ نازانن عەقڵی پاک چییە؟!، لە ڕاستیدا تەنانەت گومانیان لەوە نیە کە هەر شتێکی لەو جۆرە بتوانێت بوونی هەبێت!.
شێخی گەورەم "ڕێنی گوینۆن"
"East and West"
#ئیدراک #توراس
09 Yan 2024, 16:31
758
ئەزیزانم، لەم لینکە ئەلبومێکە لە یوتوب زنجیرە دەرسێکە زۆر باشە لە مێژووی وەهابیەت لەلایان مامۆستا سەربازەوە...
https://youtube.com/playlist?list=PLY7bLg1joY2jDBcfPbS5kc5O8kGRtwoLJ&si=eIH0SgSutyqulvR5
لە دەست خۆتان مەدن و زۆر بە سوودە...
#وەهابیزم
09 Yan 2024, 09:05
758
ئەزیزانم، وڵامە راستەکە ئەوەیە کە زۆرینە هەڵیبژاردووە ٣یەم دانە، جونکە سیفەتی علم و کەلام هەر بە ئەقڵ دەدینە پاڵ خوا و دەبێت خوای گەورە خاوەن سیفەتی کەلام و علم بیت. هەڵبژاردەی دووەمیش هەڵەیە، جونکە خوا یەکەم و کۆتایە، واتە کاتێک هەبووە بەس خودا هەبووە و غەیری خودا نەبووە! ئەگینا ئەگەر بڵێن شتەک لەگەڵ خودا بێ سەرەتایە و هەر هەبووە ئەوە کفرە!.
هەڵبژاردەی کۆتایش محاڵ نیە و ئەسڵەن واجبە ! یانی سیفەتەکانی خودا عەینی زاتی خودا نین و جیاش نین لە زاتی خودا، بەڵکو سیفەتەکانی خودا ئەزەلین لەگەڵ خودا هەر هەبوونە و وەستاون بە زاتی خوداوە!.
بۆیە هەڵبژاردەی سێهەم راستە کە محاڵە خودا لەناو شوێن و ئاراستە بێت جونکە خودا ماددە نیە و پێویستی بە مەکان نیە، هەر بە دەلیلی بورهانی لە مەنتق ئەو قسەیە هەڵەیە و ئەسلەن کفرە!. خودا لەناو شوێن و کاتدا نیە و ئاراستە ناکرێت، بەڵکو بوونی هەیە بەبێ مەکان!.
08 Yan 2024, 16:42
758
بەشدار بن!!، ئەوانەشی حوکمە ئەقڵیەکان نازانن وەک واجب و ئەوانە... ڤیدۆکەم پین کردووە ئەتوانن بیدۆزنەوە و سەیری بکەن لەم کەناڵە.
08 Yan 2024, 06:06
