وحدوي
Kanalga Telegram’da o‘tish
738
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
Ma'lumot yo'q7 kun
+130 kun
Postlar arxiv
738
من بینیم تەڵەکانی شەیتان لە سەرانسەری جیهاندا بڵاوبوونەتەوە. و بۆیە پرسیم چۆن مرۆڤ دەتوانێت خۆی لێیان بەدوور بگرێت؟ دەنگێکی بەهێز لە سەرەوە هات و گوتی: خۆنەویستی.
-St. Anthony-
تیلیگرام: https://t.me/Turase
#ئیدراک #توراس
738
ئەو شتەی کە وتراوە کە ئەندامانی بنەماڵەی کۆن بەیەکەوە گرێدرا بوون و بەهێز بوون لەبەر تەنها خوێن و لەدایکبوون نەبووە یان هەست و هێزی جەستەی!، بەڵکو هۆکاری ئەو گرێدانە ئایین بووە!.
خێزانەکانی کۆم زیاتر کۆمەڵگایەکی ئاینی بوونە نەک کۆمەڵگایەکی سروشتی(بێئاینی)!.
جونکە حەقیقەتی بوونی سروشت سەلمێنەری خوا و ئایین!.
بە مانایەکی تر ئەگەر کۆمەڵگایەکی ئاینیی نەبن ئەوا سروشتی نیە و لە سروشت تێنەگیشتووم.
#ئیدراک #توراس
738
كاتێك بیرۆكەی مۆدێرنە هەستا بە جیاكردنەوەی ڕیشەیی زانست لە بنەما بەرزەكانی(سروش) بە بیانوی جەختكردنەوە لە سەر سەربەخۆیی زانستەكان لە یەكتر، هەموو مانایەكی قوڵی لێ دەركێشا و ڕوتیكردەوە لە هەموو سودێكی ڕاستەقینە لە ڕوانگەی مەعریفییەوە، تا كەوتە ناو بەرتەنگیەوە كاتێك زانستی لە بوارێكی دیاریكراودا گیردا بەجۆرێك نەتوانرێت چارەسەر بكرێت.
📚ڕێنێ جینۆ(أزمة العالم الحديثة)
#توراس
#ئیدراک
738
لەم سەردەمە مۆدێرنەدا، خەڵکی زۆر زیاتر زیندان و ئەشکەنجە کراون لەسەر ئازادی و مافی تاکەسی نەک سەردەمی پێش هاتنی مۆدێرنە!.
بەر لە هاتنی فکری مۆدێرنە و فکری لیبرالیزم و کۆمەنیست زۆر ئازادی زیاتر هەبوو، تەنانەت تاکەکان هەرگیز شەرێکی ئەوها بێمانایان نەدەکرد بەناوی ئازادی! جونکە بروایان بە حەقیقەتێکی موتڵەق هەبوو!.
#ئیدراک #توراس
738
شەری نەتەوایەتی و زمان و کەلتور فەهمێکی سەخیفانەی مۆدێرنەیە کە رژاوەتە نێو جیهان!. جوون زمان و نەتەوە و کەلتور جوزئیاتێکن، بۆیە کاتێک کە کولیاتەکە نەبێت و شەر بۆ کولیاتەکە نەبێت، قیمەت شەر بۆ ئەو جوزئیاتە سفرە!.
جەوهەری مرۆڤ پەیوەستە بە وجودی واجب و هەر ئەوەش حەقیقەتە، خودی ئەو جەوهەرەش هاتۆتە بوون بۆ ئەوەی بگاتەوە واجب، نەک بکەوێتە شەر بۆ شتانێکی ئەوهای وەک نەتەوە و هەرشتێکی غەیری پەیوەست بوون بە واجب!.
گەرانەوەی ئەو فەهمە زۆر گرینگە کە هەموو شتێک بگەڕێتەوە حەقیقەت و لەوێدا بگەڕێتەوە بۆ جوزئیات!.
#ئیدراک #توراس
738
هەموو گۆراوەکان لە چ دەرگا و ماڵێکەوە هاتوون، لە کۆتایدا ئەچنەوە هەمان ماڵ بە هەمان دەرگاش!. هەندێک لە گۆراوەکان بە رێگا و جەندین جۆری رێگا دەرۆن تا دەگەرێنەوە هەمان ماڵ و بە هەمان دەرگا!. هەندێکیش لە یەک رێگا ئەمێننەوە تا ئەگەنەوە هەمان دەرگا و هەمان ماڵ!.
حەقیقەتی گۆراوەکان وجودی ماڵەکەیە نەک زاتی گۆراوەکان، گۆراوەکان جگە لە دەرهاویشتەی وجودی حەقیقەتەکە هیچی تر نیە!.
تیلیگرام:
https://t.me/Turase
#ئیدراک #توراس
738
هەموو جوانیەکان و چێژەکان ئەگەرێنەوە سەر یەک وجود و حەقیقەت!، کە نەفس هەرگیز لە برسییەتی بۆ ئەو ناکەوێت و محاڵە تێر بێت!.
#ئیدراک #توراس
738
هیچ کۆمەڵگەیەکی گەورە بەبێ ئایین بۆ ماوەیەکی زۆر بەیەکەوە نەماوەتەوە!، هیچ شارستانیەتێک ناتوانێت بەردەوام بێت بەبێ ئایدۆلۆژیای فەلسەفەی یان تەنانەت دروست بکرێت!.
ئەوەی کە شارستانیەت کۆدەکاتەوە و ئەیهێلێتەوە بۆ ماوەیەکی زۆر هێڵێکی گشتی هاوبەشی عەقیدەیە نەک هاوبەشی لە زمان و نەتەوە و خاک و کەلتور!.
#ئیدراک #توراس
738
مرۆڤ تا زیاتر خۆی بە کۆنترۆڵکردنی جیهانی ماددی تەرخان بکات، زیاتر کۆنترۆڵی کاریگەرییەکانی جیهانی ماددی بەسەر کردەوەکانی لە دەست دەدات!.
کاتێکیش جیهانە ماددیەکە دروست دەکات و زۆر بە خێرای لێدەخوڕێت، هیچی تر نازانێت جگە لە لێخورین نەبێت!.
#توراس #ئیدراک
738
دارشتنی بناغەی فەهمی وجود و وڵامی وجودی دەبێت دابڕێژێت لەسەر کولیات بۆ ئەوەی حەقیقەت تێکنەچێت و زنجیرەی دارشتنەکە لە کولیاتەوە برواتە خوارەوە بۆ جوزئیات!.
جوون ئەگەر دارشتنەکە پێچەوانە بێت ئەوکاتە بەر تەناقوزات دەکەوێت و هیچ زنجیرەیەک بوونی نیە تا بیگەینیت بە کولیات!.
ئەو فۆرمەی لەم سەردەمە داڕێژراوە لەسەر جوزئیاتێکە بۆیە ئاگامەندی درک بە هەبوونی ئەو نەقسە روحی و تاریکی دەکات لەنێو ئەمرۆدا، وەک بەدیهاتووی لێهاتووە کە ئاگامەند چۆن درک بە نوقمی ناهۆشیاری تەواوتی دەکات کە لێشاوی جوزئیات بردوویەتی لەگەڵ خۆی!.
#ئیدراک #توراس
738
مرۆڤە مۆدێرنەکان لە خۆی و هاو مرۆڤەکانی و لە سروشتیش نامۆیە، ئامانجی سەرەکی ئەوان ئاڵوگۆڕی قازانجە لە زانیاری و لێهاتوویی و خۆی!.
بەڵام ژیان هیچ بنەمایەکی نییە جگە لە ئاڵوگۆڕی دادپەروەرانە و ژیان هیچ شتێکیش نیە جگە لەوەی کە بۆ بەکارهێنانە!.
#ئیدراک #توراس
738
دیکتاتۆریەت بە شێوەیەکی سروشتی لە دیموکراسیەوە سەرهەڵدەدات!، تەنانەت قورسترین شێوەی ستەمکاری و کۆیلایەتی لە توندڕەوترین ئازادییەوە سەرهەڵدەدات!.
-ئیمامی ئەفلاتون-
#توراس #ئیدراک
738
ژن کە دوای جەندین سەدە لە کۆیلەکردن، ویستی ئازاد بێت و بوونی خۆی هەبێت. بەڵام فێمینیزم هات نەیتوانی کەسایەتیەکی تر بە ژن ببەخشێت جگە لەوەی کە تەقلیدی پیاوان بکاتەوە!. جگە لە بانگەشەیەکی فێڵاوی و کۆیلەکردنێک لە فۆرمێکی نوێ لەناو مۆدێرنەدا هیچی تر نیە بۆ ژن!. ئەو کردارە کەمەش کە تەقلیدی پیاوان بکات وای کرد متمانەی بە خۆی و مێینەی خۆی نەمێنیت و کەسایەتیە بنەڕەتیەکە بە کەم بزانێت و رەتی بکاتەوە!. واتە نیشان دانی ئەوان کە تەقلیدی پیاوان بکەن خودی ئەوە مەترسیەکەیە لەسەر خودی رەگەزی مێینە!.
کە ئەو لە بوونی مێینەی خۆیدا هاتە دەرەوە و وەک پیاو هات داوای هەمان ئیمتیازاتی پیاو کرد، کەواتە لە کوێدا بوونی ژن هەیە؟ لە کوێدا ئەسلەن بوونی مێینە سەربەخۆیی وەرگرت؟! بۆیە فێمینیزم ژنانی لە کەرامەتی سروشتی ڕەگەزەکەیان ڕزگار کرد و کردیان بە پیاوی کەمتەرخەم!.
#توراس #ئیدراک
738
"ئەوانەی ڕقیان لە ستەمکارانە دەبێت، با پاشاکانیان خۆش بوێت."
-ڤیکتۆر هوگۆ-
لە نەبوونی پاشایەک کە هەمووان ئاراستەی یەک نێچیر بکات، خیلاف و شەر و کوشتاری و زوڵم و ستەم دێتە بوون!. هەبوونی کەسێک کە خاوەن سوڵطەی تەواو بێت، زۆر زەروورترە لەوەی کە تەواوی خەڵکەکە رازی بن!. جونکە نەبوونی کێشەی پارچە بوون و هەڵوەشاندنەوەی دەوڵەتەکە دروست دەکات.
ئەوەی کە مۆدێرنە وەک ژەهر دەرخواردی زۆربەی وڵاتانی دا ئەو سیستمە دیموکراسیە بوو کە فەهمی پاشایەتی گۆری و وێناکەی ناشیرن کرد. تەنانەت نەفەسێکی دروست کرد هەر کەسێک شتێکی بەدڵ نەبوو یاخی بێت و تا لوتکە تەکەبوری هەبێت بە رووی ئەوانەی زۆر لە خۆیدا گەورەترن!.
#توراس #ئیدراک
738
دەبا لێپرسینەوە نەبێت و سزا و دۆزەخ نەبیت چی تێدایە؟!
خۆ من لەو سروشتە گەیشتووم بە لوتکەی بەرزی حەقیقەت ئەویش باور بوونە بە راستیەک ئەویش زاتی خوای گەورەیە!. خۆ لە هەموو ئەوانە بەرزترم لە سروشتدا کە ئینکاری لە باور بوون بە حەقیقەت دەکەن و لە ئاستێکی جاهیلی لەناو سروشتدا ئەژین!. خۆ ئەوان بۆ ئەوەی ئەژین تا بگەن بە باوڕەیەک، دە من گەیشتووم بەو باوڕە و ئەسڵەن باوڕەکەشم حەقە!.
باشترە بمرم وەک بروادارێک بە حەقیقەت و لەبەرزترین مقام بم، نەک بمرم و لە نزمترین ئاست بم کە ژیانم کردبێ تا بگەم بە حەقیقەت و دواتریش ئینکارم کردبیت یان بۆ هەمیشە هەوڵم دابیت!.
#ئیدراک #توراس
تیلیگرام: https://t.me/Turase
738
هەندێک چین هەیە لە کۆمەڵگا، ئەوان بۆیان نیە قسە بکەن دەربارەی شتانێک بۆ خەڵک و ببنە رەقەمێک بۆ ئاراستەکردنی خەڵکی!.
ئەگەرچی لەم سەردەمە مۆدێرنە سەخیفە، ئەو چینەی کە رگی سەقافەتی نیە و جاهیلە بە مەعریفە بۆتە رەقەمێک و مافی قسەی پێدرا و خەڵک ئاراستە دەکات!. ئەوەش ئازایەتی و یان شتێکی خۆی نیە! بەڵکو ئەوە ئەو فکرە مۆدێرنەیە کە وای کردووە ئەو چینە ناسەقافیە بچنە سەر ئەو کورسیە و مینبەرەی خەڵکی ئاراستە بکەن!.
ئەو چینەی کە خەڵک دەبێت ئاراستە بکات و تەنانەت نوخبەش پەروەردەی بکات، ئا ئەو چینە دەبێت لە رگەوە سەقافەتی بۆمابێتەوە و بە مەعریفەدا تێپەر بێت، ئەو چینەی کە لە رگەوە سەقافەتی هەیە و خاوەن مەعریفەیە لە رووی ئەودا چین تر بۆی نیە قسە بکات و بگاتە مقامی ئەو.
دکتۆر و ئەندازیار و مامۆستا و ئەو مقامانەی لەناو جاهیلدا بەرزن بەرامبەر بە چینی سەقافەت و مەعریفە فەراشیش نین! بۆشیان نیە لە مقامی ئەواندا قسان بکەن!.
ئەو چینەی لە حوجرەکان مەعریفە وەردەگرن و خاوەن رگی سەقافەتن، بەرزترین چینن لە کۆمەڵگا، ئەگەر مۆدێرنە مقامی دکتۆریک یان ئەندازیارێک بەرز بکاتەوە بەسەر ئەو چینە لای ئێمە قیمەتی نیە!. جونکە خودی مۆدێرنە و دکتۆر و مامۆستاکان و ئەندازیارەکان زۆر زۆر لەوە کەمترن بتوانن بگەنە مقامێک سەقافەت و مەعریفەی ئەوکسانەی لە حوجرەکان و علمی ئیلاهیدا نوقمن!.
بۆیە دەبێت ئەو شتە راست بکرێتەوە، لە مەجلیسێک دا کە ئەو کەسێکی رگی خاوەن سەقافەت و مەعریفە هەبوو، چینەکانی تر دەبێت بێدەنگ بن و بۆیان نیە قسە بکەن!.
#توراس #ئیدراک
تیلیگرام : https://t.me/Turase
