uz
Feedback

Firibgarlarga uchmang! Telemetrio bunday kanallarni topadi va belgilaydi 👉 Belgini ko‘rmoqchi bo‘lsangiz, obuna bo‘ling

وحدوي

وحدوي

Kanalga Telegram’da o‘tish

دەروازیەک لە دەروازەکان

Ko'proq ko'rsatish
757
Obunachilar
+224 soatlar
+57 kun
+230 kun
Postlar arxiv
ئەگەر فەهمی جوانی لای تۆ نمونەکەی سەوزایەکی جوانە یان کچێکی جوان یان کەشوهەوایەک و ئاسمانێکی شین پێم وایە هێشتا خەوتویت!. سەو
ئەگەر فەهمی جوانی لای تۆ نمونەکەی سەوزایەکی جوانە یان کچێکی جوان یان کەشوهەوایەک و ئاسمانێکی شین پێم وایە هێشتا خەوتویت!. سەوزایەک کە زەرد دەبێتەوە و کۆتایی دێت کچێک کە پیر دەبیت و کەشەوهەوایەک و ئاسمانیکی شین کە دەگۆرێت بۆ ئاسمانێکی تاریکی ئێتر شەرم نیە بلێن ئا ئەمە فەهمی جوانیە!؟ فەهمی جوانی لای ئیمە گەیشتنە بە مقامێکی بەرز لای واجب وجود و گەیشتنە بە کۆتا خاڵی حەقیقەت کە هەموو دەرهاویشتەکان کۆدەبنەوە و بۆ ئەبەد ئەمێنەوە!. #توراس #ئیدراک
12 Dek 2023, 16:01

سەخترین جەنگ لە ئێستادا ئەوەیە بتەوێت ژیانێکی باش بژیت و کاتەکان بە شتانێک ببەخشیت کە شایەنیەتی!. #ئیدراک
12 Dek 2023, 15:46

مرۆڤ لەسەر ژیانی ئەم زەویە سنووردارە و رێژەیەک لە توانای هەیە بۆ هێنانەدی جوانی و شتانێکی بە نرخ تەنها ئەو کاتەی باوەڕی بە ژی
مرۆڤ لەسەر ژیانی ئەم زەویە سنووردارە و رێژەیەک لە توانای هەیە بۆ هێنانەدی جوانی و شتانێکی بە نرخ تەنها ئەو کاتەی باوەڕی بە ژیانێکی دیکە هەبێت کە بێسنوور و ئەبەدیە!. بەڵام ئەوکاتەی باوەڕی بە خوا و ژیانێکی دیکە نیە، نوقم دەبێت لە پوچگەرای و کەلکی هیچی نابێت، دەکەوێتە ژێر کاریگەری خۆرازیبوونێکی تەواو رووکەشی!. ئەوانەی کە بڕوایان بە نەبوونی کۆتایی هەیە ئەتوانن بگەنە حەقیقەت، نەک ئەوانەی بڕوایان وایە کە دوای مردن هیچ نیە و کۆتایە!. #توراس #ئیدراک
11 Dek 2023, 14:30

لە تەواوی میژووی مرۆڤایەتیدا، هیچ نموونەی کۆمەڵگایەک نیە بەبێ هاوکاری ئایین، ژیانێکی ئەخلاقیانەی سەرکەوتووانەی هەبوو بێت و ئە
لە تەواوی میژووی مرۆڤایەتیدا، هیچ نموونەی کۆمەڵگایەک نیە بەبێ هاوکاری ئایین، ژیانێکی ئەخلاقیانەی سەرکەوتووانەی هەبوو بێت و ئەخلاقی پاراست بێت!. #توراس #ئیدراک
11 Dek 2023, 03:41

مرۆڤی مۆدێرنە بەرگەی دڕندەیی و ئازار و ناخۆشی ناگرێت، لە مرۆڤەکانی توراسی زۆر لاوازترن!. ئەوەش مانای ئەوە نیە کە مرۆڤە مۆدێرن
مرۆڤی مۆدێرنە بەرگەی دڕندەیی و ئازار و ناخۆشی ناگرێت، لە مرۆڤەکانی توراسی زۆر لاوازترن!. ئەوەش مانای ئەوە نیە کە مرۆڤە مۆدێرنەکان لە ڕووی ئەخلاقی و روحیوە بەرزترن!، بەڵکو ئەوان زۆر زیاتر لە ئازار و ناخۆشی ئەترسن، لە ڕووی ئەخلاقی و روحیوە زۆر لاوازترن بەروارد بە مرۆڤەکانی توراسی!. #ئیدراک #توراس
10 Dek 2023, 11:21

من بینیم تەڵەکانی شەیتان لە سەرانسەری جیهاندا بڵاوبوونەتەوە. و بۆیە پرسیم چۆن مرۆڤ دەتوانێت خۆی لێیان بەدوور بگرێت؟ دەنگێکی ب
من بینیم تەڵەکانی شەیتان لە سەرانسەری جیهاندا بڵاوبوونەتەوە. و بۆیە پرسیم چۆن مرۆڤ دەتوانێت خۆی لێیان بەدوور بگرێت؟ دەنگێکی بەهێز لە سەرەوە هات و گوتی: خۆنەویستی. -St. Anthony- تیلیگرام: https://t.me/Turase #ئیدراک #توراس
09 Dek 2023, 17:23

ئەو شتەی کە وتراوە کە ئەندامانی بنەماڵەی کۆن بەیەکەوە گرێدرا بوون و بەهێز بوون لەبەر تەنها خوێن و لەدایکبوون نەبووە یان هەست
ئەو شتەی کە وتراوە کە ئەندامانی بنەماڵەی کۆن بەیەکەوە گرێدرا بوون و بەهێز بوون لەبەر تەنها خوێن و لەدایکبوون نەبووە یان هەست و هێزی جەستەی!، بەڵکو هۆکاری ئەو گرێدانە ئایین بووە!. خێزانەکانی کۆم زیاتر کۆمەڵگایەکی ئاینی بوونە نەک کۆمەڵگایەکی سروشتی(بێئاینی)!. جونکە حەقیقەتی بوونی سروشت سەلمێنەری خوا و ئایین!. بە مانایەکی تر ئەگەر کۆمەڵگایەکی ئاینیی نەبن ئەوا سروشتی نیە و لە سروشت تێنەگیشتووم. #ئیدراک #توراس
09 Dek 2023, 11:40

كاتێك بیرۆكەی مۆدێرنە هەستا بە جیاكردنەوەی ڕیشەیی زانست لە بنەما بەرزەكانی(سروش) بە بیانوی جەختكردنەوە لە سەر سەربەخۆیی زانستەكان لە یەكتر، هەموو مانایەكی قوڵی لێ دەركێشا و ڕوتیكردەوە لە هەموو سودێكی ڕاستەقینە لە ڕوانگەی مەعریفییەوە، تا كەوتە ناو بەرتەنگیەوە كاتێك زانستی لە بوارێكی دیاریكراودا گیردا بەجۆرێك نەتوانرێت چارەسەر بكرێت. 📚ڕێنێ جینۆ(أزمة العالم الحديثة) #توراس #ئیدراک
09 Dek 2023, 06:48

لەم سەردەمە مۆدێرنەدا، خەڵکی زۆر زیاتر زیندان و ئەشکەنجە کراون لەسەر ئازادی و مافی تاکەسی نەک سەردەمی پێش هاتنی مۆدێرنە!. بەر
لەم سەردەمە مۆدێرنەدا، خەڵکی زۆر زیاتر زیندان و ئەشکەنجە کراون لەسەر ئازادی و مافی تاکەسی نەک سەردەمی پێش هاتنی مۆدێرنە!. بەر لە هاتنی فکری مۆدێرنە و فکری لیبرالیزم و کۆمەنیست زۆر ئازادی زیاتر هەبوو، تەنانەت تاکەکان هەرگیز شەرێکی ئەوها بێمانایان نەدەکرد بەناوی ئازادی! جونکە بروایان بە حەقیقەتێکی موتڵەق هەبوو!. #ئیدراک #توراس
08 Dek 2023, 16:08

شەری نەتەوایەتی و زمان و کەلتور فەهمێکی سەخیفانەی مۆدێرنەیە کە رژاوەتە نێو جیهان!. جوون زمان و نەتەوە و کەلتور جوزئیاتێکن، بۆ
شەری نەتەوایەتی و زمان و کەلتور فەهمێکی سەخیفانەی مۆدێرنەیە کە رژاوەتە نێو جیهان!. جوون زمان و نەتەوە و کەلتور جوزئیاتێکن، بۆیە کاتێک کە کولیاتەکە نەبێت و شەر بۆ کولیاتەکە نەبێت، قیمەت شەر بۆ ئەو جوزئیاتە سفرە!. جەوهەری مرۆڤ پەیوەستە بە وجودی واجب و هەر ئەوەش حەقیقەتە، خودی ئەو جەوهەرەش هاتۆتە بوون بۆ ئەوەی بگاتەوە واجب، نەک بکەوێتە شەر بۆ شتانێکی ئەوهای وەک نەتەوە و هەرشتێکی غەیری پەیوەست بوون بە واجب!. گەرانەوەی ئەو فەهمە زۆر گرینگە کە هەموو شتێک بگەڕێتەوە حەقیقەت و لەوێدا بگەڕێتەوە بۆ جوزئیات!. #ئیدراک #توراس
07 Dek 2023, 17:23

هەموو گۆراوەکان لە چ دەرگا و ماڵێکەوە هاتوون، لە کۆتایدا ئەچنەوە هەمان ماڵ بە هەمان دەرگاش!. هەندێک لە گۆراوەکان بە رێگا و جە
هەموو گۆراوەکان لە چ دەرگا و ماڵێکەوە هاتوون، لە کۆتایدا ئەچنەوە هەمان ماڵ بە هەمان دەرگاش!. هەندێک لە گۆراوەکان بە رێگا و جەندین جۆری رێگا دەرۆن تا دەگەرێنەوە هەمان ماڵ و بە هەمان دەرگا!. هەندێکیش لە یەک رێگا ئەمێننەوە تا ئەگەنەوە هەمان دەرگا و هەمان ماڵ!. حەقیقەتی گۆراوەکان وجودی ماڵەکەیە نەک زاتی گۆراوەکان، گۆراوەکان جگە لە دەرهاویشتەی وجودی حەقیقەتەکە هیچی تر نیە!. تیلیگرام: https://t.me/Turase #ئیدراک #توراس
07 Dek 2023, 06:09

هەموو جوانیەکان و چێژەکان ئەگەرێنەوە سەر یەک وجود و حەقیقەت!، کە نەفس هەرگیز لە برسییەتی بۆ ئەو ناکەوێت و محاڵە تێر بێت!. #ئی
هەموو جوانیەکان و چێژەکان ئەگەرێنەوە سەر یەک وجود و حەقیقەت!، کە نەفس هەرگیز لە برسییەتی بۆ ئەو ناکەوێت و محاڵە تێر بێت!. #ئیدراک #توراس
06 Dek 2023, 17:11

کتێبە نازدارەکانی شێخی گەورە..
06 Dek 2023, 12:59

+7
رموز_العلم_المقدس_,,_عبدالواحد_يحيي_,,_ترجمة_عبدالباقي_مفتاح.pdf6.12 MB
06 Dek 2023, 12:58

کتێبە نازدارەکانی شێخی گەورە
06 Dek 2023, 12:58
06 Dek 2023, ~12:59

هیچ کۆمەڵگەیەکی گەورە بەبێ ئایین بۆ ماوەیەکی زۆر بەیەکەوە نەماوەتەوە!، هیچ شارستانیەتێک ناتوانێت بەردەوام بێت بەبێ ئایدۆلۆژیا
هیچ کۆمەڵگەیەکی گەورە بەبێ ئایین بۆ ماوەیەکی زۆر بەیەکەوە نەماوەتەوە!، هیچ شارستانیەتێک ناتوانێت بەردەوام بێت بەبێ ئایدۆلۆژیای فەلسەفەی یان تەنانەت دروست بکرێت!. ئەوەی کە شارستانیەت کۆدەکاتەوە و ئەیهێلێتەوە بۆ ماوەیەکی زۆر هێڵێکی گشتی هاوبەشی عەقیدەیە نەک هاوبەشی لە زمان و نەتەوە و خاک و کەلتور!. #ئیدراک #توراس
06 Dek 2023, 07:22

مرۆڤ تا زیاتر خۆی بە کۆنترۆڵکردنی جیهانی ماددی تەرخان بکات، زیاتر کۆنترۆڵی کاریگەرییەکانی جیهانی ماددی بەسەر کردەوەکانی لە دە
مرۆڤ تا زیاتر خۆی بە کۆنترۆڵکردنی جیهانی ماددی تەرخان بکات، زیاتر کۆنترۆڵی کاریگەرییەکانی جیهانی ماددی بەسەر کردەوەکانی لە دەست دەدات!. کاتێکیش جیهانە ماددیەکە دروست دەکات و زۆر بە خێرای لێدەخوڕێت، هیچی تر نازانێت جگە لە لێخورین نەبێت!. #توراس #ئیدراک
06 Dek 2023, 03:09

دارشتنی بناغەی فەهمی وجود و وڵامی وجودی دەبێت دابڕێژێت لەسەر کولیات بۆ ئەوەی حەقیقەت تێکنەچێت و زنجیرەی دارشتنەکە لە کولیاتەو
دارشتنی بناغەی فەهمی وجود و وڵامی وجودی دەبێت دابڕێژێت لەسەر کولیات بۆ ئەوەی حەقیقەت تێکنەچێت و زنجیرەی دارشتنەکە لە کولیاتەوە برواتە خوارەوە بۆ جوزئیات!. جوون ئەگەر دارشتنەکە پێچەوانە بێت ئەوکاتە بەر تەناقوزات دەکەوێت و هیچ زنجیرەیەک بوونی نیە تا بیگەینیت بە کولیات!. ئەو فۆرمەی لەم سەردەمە داڕێژراوە لەسەر جوزئیاتێکە بۆیە ئاگامەندی درک بە هەبوونی ئەو نەقسە روحی و تاریکی دەکات لەنێو ئەمرۆدا، وەک بەدیهاتووی لێهاتووە کە ئاگامەند چۆن درک بە نوقمی ناهۆشیاری تەواوتی دەکات کە لێشاوی جوزئیات بردوویەتی لەگەڵ خۆی!. #ئیدراک #توراس
05 Dek 2023, 07:49

مرۆڤە مۆدێرنەکان لە خۆی و هاو مرۆڤەکانی و لە سروشتیش نامۆیە، ئامانجی سەرەکی ئەوان ئاڵوگۆڕی قازانجە لە زانیاری و لێهاتوویی و خ
مرۆڤە مۆدێرنەکان لە خۆی و هاو مرۆڤەکانی و لە سروشتیش نامۆیە، ئامانجی سەرەکی ئەوان ئاڵوگۆڕی قازانجە لە زانیاری و لێهاتوویی و خۆی!. بەڵام ژیان هیچ بنەمایەکی نییە جگە لە ئاڵوگۆڕی دادپەروەرانە و ژیان هیچ شتێکیش نیە جگە لەوەی کە بۆ بەکارهێنانە!. #ئیدراک #توراس
04 Dek 2023, 13:21