وحدوي
الذهاب إلى القناة على Telegram
757
المشتركون
+224 ساعات
+57 أيام
+230 أيام
أرشيف المشاركات
757
ئەگەر فەهمی جوانی لای تۆ نمونەکەی سەوزایەکی جوانە یان کچێکی جوان یان کەشوهەوایەک و ئاسمانێکی شین پێم وایە هێشتا خەوتویت!.
سەوزایەک کە زەرد دەبێتەوە و کۆتایی دێت کچێک کە پیر دەبیت و کەشەوهەوایەک و ئاسمانیکی شین کە دەگۆرێت بۆ ئاسمانێکی تاریکی ئێتر شەرم نیە بلێن ئا ئەمە فەهمی جوانیە!؟
فەهمی جوانی لای ئیمە گەیشتنە بە مقامێکی بەرز لای واجب وجود و گەیشتنە بە کۆتا خاڵی حەقیقەت کە هەموو دەرهاویشتەکان کۆدەبنەوە و بۆ ئەبەد ئەمێنەوە!.
#توراس #ئیدراک
12 ديسمبر 2023, 16:01
757
سەخترین جەنگ لە ئێستادا ئەوەیە بتەوێت ژیانێکی باش بژیت و کاتەکان بە شتانێک ببەخشیت کە شایەنیەتی!.
#ئیدراک
12 ديسمبر 2023, 15:46
757
مرۆڤ لەسەر ژیانی ئەم زەویە سنووردارە و رێژەیەک لە توانای هەیە بۆ هێنانەدی جوانی و شتانێکی بە نرخ تەنها ئەو کاتەی باوەڕی بە ژیانێکی دیکە هەبێت کە بێسنوور و ئەبەدیە!.
بەڵام ئەوکاتەی باوەڕی بە خوا و ژیانێکی دیکە نیە، نوقم دەبێت لە پوچگەرای و کەلکی هیچی نابێت، دەکەوێتە ژێر کاریگەری خۆرازیبوونێکی تەواو رووکەشی!.
ئەوانەی کە بڕوایان بە نەبوونی کۆتایی هەیە ئەتوانن بگەنە حەقیقەت، نەک ئەوانەی بڕوایان وایە کە دوای مردن هیچ نیە و کۆتایە!.
#توراس #ئیدراک
11 ديسمبر 2023, 14:30
757
لە تەواوی میژووی مرۆڤایەتیدا، هیچ نموونەی کۆمەڵگایەک نیە بەبێ هاوکاری ئایین، ژیانێکی ئەخلاقیانەی سەرکەوتووانەی هەبوو بێت و ئەخلاقی پاراست بێت!.
#توراس #ئیدراک
11 ديسمبر 2023, 03:41
757
مرۆڤی مۆدێرنە بەرگەی دڕندەیی و ئازار و ناخۆشی ناگرێت، لە مرۆڤەکانی توراسی زۆر لاوازترن!.
ئەوەش مانای ئەوە نیە کە مرۆڤە مۆدێرنەکان لە ڕووی ئەخلاقی و روحیوە بەرزترن!، بەڵکو ئەوان زۆر زیاتر لە ئازار و ناخۆشی ئەترسن، لە ڕووی ئەخلاقی و روحیوە زۆر لاوازترن بەروارد بە مرۆڤەکانی توراسی!.
#ئیدراک #توراس
10 ديسمبر 2023, 11:21
757
من بینیم تەڵەکانی شەیتان لە سەرانسەری جیهاندا بڵاوبوونەتەوە. و بۆیە پرسیم چۆن مرۆڤ دەتوانێت خۆی لێیان بەدوور بگرێت؟ دەنگێکی بەهێز لە سەرەوە هات و گوتی: خۆنەویستی.
-St. Anthony-
تیلیگرام: https://t.me/Turase
#ئیدراک #توراس
09 ديسمبر 2023, 17:23
757
ئەو شتەی کە وتراوە کە ئەندامانی بنەماڵەی کۆن بەیەکەوە گرێدرا بوون و بەهێز بوون لەبەر تەنها خوێن و لەدایکبوون نەبووە یان هەست و هێزی جەستەی!، بەڵکو هۆکاری ئەو گرێدانە ئایین بووە!.
خێزانەکانی کۆم زیاتر کۆمەڵگایەکی ئاینی بوونە نەک کۆمەڵگایەکی سروشتی(بێئاینی)!.
جونکە حەقیقەتی بوونی سروشت سەلمێنەری خوا و ئایین!.
بە مانایەکی تر ئەگەر کۆمەڵگایەکی ئاینیی نەبن ئەوا سروشتی نیە و لە سروشت تێنەگیشتووم.
#ئیدراک #توراس
09 ديسمبر 2023, 11:40
757
كاتێك بیرۆكەی مۆدێرنە هەستا بە جیاكردنەوەی ڕیشەیی زانست لە بنەما بەرزەكانی(سروش) بە بیانوی جەختكردنەوە لە سەر سەربەخۆیی زانستەكان لە یەكتر، هەموو مانایەكی قوڵی لێ دەركێشا و ڕوتیكردەوە لە هەموو سودێكی ڕاستەقینە لە ڕوانگەی مەعریفییەوە، تا كەوتە ناو بەرتەنگیەوە كاتێك زانستی لە بوارێكی دیاریكراودا گیردا بەجۆرێك نەتوانرێت چارەسەر بكرێت.
📚ڕێنێ جینۆ(أزمة العالم الحديثة)
#توراس
#ئیدراک
09 ديسمبر 2023, 06:48
757
لەم سەردەمە مۆدێرنەدا، خەڵکی زۆر زیاتر زیندان و ئەشکەنجە کراون لەسەر ئازادی و مافی تاکەسی نەک سەردەمی پێش هاتنی مۆدێرنە!.
بەر لە هاتنی فکری مۆدێرنە و فکری لیبرالیزم و کۆمەنیست زۆر ئازادی زیاتر هەبوو، تەنانەت تاکەکان هەرگیز شەرێکی ئەوها بێمانایان نەدەکرد بەناوی ئازادی! جونکە بروایان بە حەقیقەتێکی موتڵەق هەبوو!.
#ئیدراک #توراس
08 ديسمبر 2023, 16:08
757
شەری نەتەوایەتی و زمان و کەلتور فەهمێکی سەخیفانەی مۆدێرنەیە کە رژاوەتە نێو جیهان!. جوون زمان و نەتەوە و کەلتور جوزئیاتێکن، بۆیە کاتێک کە کولیاتەکە نەبێت و شەر بۆ کولیاتەکە نەبێت، قیمەت شەر بۆ ئەو جوزئیاتە سفرە!.
جەوهەری مرۆڤ پەیوەستە بە وجودی واجب و هەر ئەوەش حەقیقەتە، خودی ئەو جەوهەرەش هاتۆتە بوون بۆ ئەوەی بگاتەوە واجب، نەک بکەوێتە شەر بۆ شتانێکی ئەوهای وەک نەتەوە و هەرشتێکی غەیری پەیوەست بوون بە واجب!.
گەرانەوەی ئەو فەهمە زۆر گرینگە کە هەموو شتێک بگەڕێتەوە حەقیقەت و لەوێدا بگەڕێتەوە بۆ جوزئیات!.
#ئیدراک #توراس
07 ديسمبر 2023, 17:23
757
هەموو گۆراوەکان لە چ دەرگا و ماڵێکەوە هاتوون، لە کۆتایدا ئەچنەوە هەمان ماڵ بە هەمان دەرگاش!. هەندێک لە گۆراوەکان بە رێگا و جەندین جۆری رێگا دەرۆن تا دەگەرێنەوە هەمان ماڵ و بە هەمان دەرگا!. هەندێکیش لە یەک رێگا ئەمێننەوە تا ئەگەنەوە هەمان دەرگا و هەمان ماڵ!.
حەقیقەتی گۆراوەکان وجودی ماڵەکەیە نەک زاتی گۆراوەکان، گۆراوەکان جگە لە دەرهاویشتەی وجودی حەقیقەتەکە هیچی تر نیە!.
تیلیگرام:
https://t.me/Turase
#ئیدراک #توراس
07 ديسمبر 2023, 06:09
757
هەموو جوانیەکان و چێژەکان ئەگەرێنەوە سەر یەک وجود و حەقیقەت!، کە نەفس هەرگیز لە برسییەتی بۆ ئەو ناکەوێت و محاڵە تێر بێت!.
#ئیدراک #توراس
06 ديسمبر 2023, 17:11
757
رموز_العلم_المقدس_,,_عبدالواحد_يحيي_,,_ترجمة_عبدالباقي_مفتاح.pdf6.12 MB
06 ديسمبر 2023, 12:58
757
هیچ کۆمەڵگەیەکی گەورە بەبێ ئایین بۆ ماوەیەکی زۆر بەیەکەوە نەماوەتەوە!، هیچ شارستانیەتێک ناتوانێت بەردەوام بێت بەبێ ئایدۆلۆژیای فەلسەفەی یان تەنانەت دروست بکرێت!.
ئەوەی کە شارستانیەت کۆدەکاتەوە و ئەیهێلێتەوە بۆ ماوەیەکی زۆر هێڵێکی گشتی هاوبەشی عەقیدەیە نەک هاوبەشی لە زمان و نەتەوە و خاک و کەلتور!.
#ئیدراک #توراس
06 ديسمبر 2023, 07:22
757
مرۆڤ تا زیاتر خۆی بە کۆنترۆڵکردنی جیهانی ماددی تەرخان بکات، زیاتر کۆنترۆڵی کاریگەرییەکانی جیهانی ماددی بەسەر کردەوەکانی لە دەست دەدات!.
کاتێکیش جیهانە ماددیەکە دروست دەکات و زۆر بە خێرای لێدەخوڕێت، هیچی تر نازانێت جگە لە لێخورین نەبێت!.
#توراس #ئیدراک
06 ديسمبر 2023, 03:09
757
دارشتنی بناغەی فەهمی وجود و وڵامی وجودی دەبێت دابڕێژێت لەسەر کولیات بۆ ئەوەی حەقیقەت تێکنەچێت و زنجیرەی دارشتنەکە لە کولیاتەوە برواتە خوارەوە بۆ جوزئیات!.
جوون ئەگەر دارشتنەکە پێچەوانە بێت ئەوکاتە بەر تەناقوزات دەکەوێت و هیچ زنجیرەیەک بوونی نیە تا بیگەینیت بە کولیات!.
ئەو فۆرمەی لەم سەردەمە داڕێژراوە لەسەر جوزئیاتێکە بۆیە ئاگامەندی درک بە هەبوونی ئەو نەقسە روحی و تاریکی دەکات لەنێو ئەمرۆدا، وەک بەدیهاتووی لێهاتووە کە ئاگامەند چۆن درک بە نوقمی ناهۆشیاری تەواوتی دەکات کە لێشاوی جوزئیات بردوویەتی لەگەڵ خۆی!.
#ئیدراک #توراس
05 ديسمبر 2023, 07:49
757
مرۆڤە مۆدێرنەکان لە خۆی و هاو مرۆڤەکانی و لە سروشتیش نامۆیە، ئامانجی سەرەکی ئەوان ئاڵوگۆڕی قازانجە لە زانیاری و لێهاتوویی و خۆی!.
بەڵام ژیان هیچ بنەمایەکی نییە جگە لە ئاڵوگۆڕی دادپەروەرانە و ژیان هیچ شتێکیش نیە جگە لەوەی کە بۆ بەکارهێنانە!.
#ئیدراک #توراس
04 ديسمبر 2023, 13:21
