وحدوي
Kanalga Telegram’da o‘tish
752
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
+27 kun
-530 kun
Postlar arxiv
752
مەلەکی علمی تەنیا لە چوارچێوەیەکی دیاریکراودا دروست نابێت کە وەک چۆن زۆرێک بانگەشەی خوێندنەوەی کتێبی زۆر دەکەن یان گوێ گرتن!.
بەڵکو خوێندنەوەی زۆر و گوێگرتنی زۆر کە دەبێتە پاڵەپەستۆ کردنی توخمەی زانیاریی کە تەنیا لە چوارچێوەیەکی تەسکدا دەمێنێتەوە لە تۆدا. ئەوەی زۆر گرینگە بکرێت کاتێک کەسێک کە توخمەی زانیاری وەردەگرێ، لەناو خودی خۆیدا بکەویتە بیرکردنەوە لەسەر توخمە زانیاریەکان، هەروەها وێنەی تەواوی بکات لە هزریدا...
بۆیە گەرانەوە بۆ ناوەوەی خۆت و وێنەکردنی علمەکە زۆر گرینگترە لە رێژەی زۆری خوێندنەوە و گوێگرتن... ئەمە بەهێزترین رێگایە بۆ دروست بوونی مەلەکەی علمی.
نیقاش و خوێندنەوەی زۆر و گوێگرتن، بە گەشتی قەرەباڵغی دەبێتە هۆی تەسک بوونەوەی هزری تۆ و بەربەست بۆ دروست بوونی مەلەکەی علمی!.
تەرکیز کردنە سەر مەلەکی علمی گرینگترە لە توخمە زانیاریەکان چونکە کاتێک مەلەکەی علمی دروست دەبێت توخمە زانیاریەکان راستەوخۆ هەزم دەکرێن و دەمێننێتەوە لە دڵ و ئەقڵدا.. بەڵام لە غیابی مەلەکەی علمی تەنیا حفز دەکرێت و ناتوانرێت لەم چوارچێوەیەدا دەربچێت یان بە سادەترین بڵین بەرهەمی نمونەیەکی تر بێت.
#ئیدراک
752
شۆرشی جیهانی دیجیتاڵی؛
لە جیهانی نوێدا، یەکێک لە مەترسیدارترین شۆرشەکانی جیهانی ئێستاکە شۆرشی دیجیتاڵییە. کە بەرهەمی قەیرانی ئەخلاق و شکاندنی پێوەرەکانی ئەخلاق بوو، شۆرشێکە بۆ نزم کردنەوەی تاکەکان بۆ ئاستی ئاژەڵ، شۆرشێکە بۆ بە دەست هێنای پارە و ناوبانگ و فۆلۆ و لایک. ئەم شۆرشە بەوەندە ناوەستاوە بەڵکو بۆتە جێگرەوەی تەواوی مەنهەجیەت لە خوێندنی علومەکان بە علومی دینیەوە تا دەگاتە علومی زانستی تاقیکاری. بە تایبەتی شۆرشی Ai، یەکێکە لە پر مەترسیدارترین بەرهەمەکانی ئەم شۆرشە کە تاکەکان ئیعتیمادی تەواوی دەخەنە سەر بۆ وەرگرتنی ئەنجام یان وڵامەکان، زانیاریەکان. لەم گۆشەیەدا، تاکەکان بە تەواوەتی نوقمی کێشەیەک دەبنەوە کە ئەوەیش بریتیە لە "توخمەی زانیاری". ئەقڵیەتی ئەم تاکە کاتێک بەر شەپۆلی ئەم توخمە زانیاریە دەکەوێت خۆی دەبێتە سەنتەر بۆ دیاری کردنی وڵام و هەڵبژاردن بەبێ ئەوەی ئاگاداری ئەوە بێت ئەم توخمە زانیاریانە یان ئەم ئەنجامی وڵامەی کە وەریدەگرێت لەسەر چ بنەمایەک دامەزراوە، یان پێشەکی لۆژیکەیەکان چین بۆ خودی وڵامەکە!. کەواتە دەرئەنجامی ئەوە ئەمە دەبێت کە تاکەکە ئەقڵی پر دەبێت ئە توخمە زانیاری و وڵام بەبێ ئاشنا بوون بە بەبنەما و پێوەرەکان بۆ گەیشتن بەم وڵامە!. بۆیە لەسەر ئەم ئەساسە ئەتوانین بڵێن ئەقڵیەتێک دروست دەکات وەک رۆبۆت!، کە فەرمانێک وەردەگرێت یان لە کاتی پرۆگرامسازیەکدا فەرمانێک و ئەنجامێکی بۆ خراوەتە روو ناتوانێت لێی دەربچێت. لە هەمان کاتدا، مەترسیدارترین دەرئەنجام کە تاکەکە وا لێ دەکات خۆی هەڵنەسێت بۆ بیرکردنەوە و گەران بەڵکو راستەوخۆ ئەم Ai لە جێگای ئەودا بیربکاتەوە و بگەرێت تا وڵامەکەی وەربگرێت، کە ئەمەش لێکەوتەی ترساناکی تەواو لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت کە جیلی نوێ دەبنە خاوەنی ئەقڵیەتێکی پرۆگرامکراو لە جێگایی بەرهەمی خود و خۆکاراکردن بۆ بەدەستهێنانی دەرئەنجامەکان، سەرەرای ئەمە دەبێتە بەرهەمێک کە هێز و توانای بیرکردنەوە لە جیلی نوێدا دەکوژێت.
یەکێک لە مەترسیدارترین خاڵەکان ئەم Aiیە لێکدانەوە و شیکاری تەواو دەکات لەسەر بنەماکانی جیهانی ماددە، هەروەها ئەولەویەتی تەواو دەکات بە دەرئەنجامی ماتریالیستی چونکە لە بنەماوە ئەو ناتوانێت تاوتوێی بنەما میتافیزکیەکان بکات، درک بە فەزیڵەت و پێوەرەکانی ئەخلاق بکات.
قەیرانی ئەخلاقیش لە گۆشەیەکی ترەوە سەر هەڵدەدات کە هەموو بنەماکان تێکدەشکێنێت لە پێناو فۆرمێکی نوێ یان پێشکەوتنی بەرکارهینەر لە رووی ئابووری و توخمە زانیاریەوە!. وەک چۆن لە جیهانی ئێستاکەدا، ئەم شۆرشە بەکاردەهێنن بۆ بەدەست هێنانی پارە، تاکەکان شەر دەکەن لەم جیهانە بۆ ئەوەی بگەنە ئاستێک کە تەنیا بە دانیشتن لە ماڵەوە بازرگانی بکەن و پارەکان بگۆرنەوە و بازرگانی بە پارەی دیجیتاڵیەوە بکەن، ئەمەش خیرەت و توانایی تاک دەکوژێت.
رێگری کردن یان لەناو بردنی ئەم شۆرشە دیجیتاڵی بە هەمان شێواز هەڵەیە!، ئەوەی گرینگە کە دەبێت ئەم شۆرشە بە تەواویی لە قاڵپ بدرێ، قاڵبی تەواویش دروست بکرێت لەناو کۆمەڵگا بۆ بەکارهێنانی.. بەڵام لە ئێستادا و داهاتووشدا هەرگیز لەو بروایەدا نیم ئەمە بکرێت..!
#توراس
752
ئەمە لینکی شەرحی کتێبەکەیە بۆ ئەوانەی بەلایانەوە قورسە....
زۆر سادەم کردۆتەوە:
https://t.me/yaware_balla/7538/7541
752
ـ ڕەسەنگەرایی و نوێگەرایی
ـ یەکەم ساڵی دەرچوونی؛ ٢٠٢٥
ـ دەزگای بڵاوکردنەوەی؛ حاجی قادی کۆیی
ـ زمانی ڕەسەنی کتێب؛ کوردی (سۆرانی)
ـ ئەم کتێبە تێڕامانێکە لە نێو فکری (ڕەسەنگەرایی) و (نوێگەرایی) بە زوبانی کوردی، پەیامی پشت دێڕەکانی ئەم کتێبە دووبارە شاد کردنەوەی تاکەکانە بە چەمکی (ڕەسەنگەرایی).
لە پاشان ڕونکردنەوە و ڕۆچوون لە نێو بنەما و کارەساتەکانی (نوێگەراکان)، کە دەبێتە هۆکاری تێکچوونی شیرازەکانی کۆمەڵگە و بەلاڕێداچوون لە مانا باڵاکان و دروستییەکان، وە لادانی پەردە و هاوسات پێشچاو خستنی تاریکییەکانی ئەو ڕێگەیەی توش بە (نوێگەراکان) دەبێت.
لە ڕۆژانێکی وەک ئەمڕۆدا (نوێگەرایی) دەستی کێشاوە بەسەر ڕۆح و هزری تاکە موسوڵمانەکان و تەواوی ئەدیانەکانی دیکە، و بۆتە هۆکاری لادانی تاکەکان لە سروشتی مرۆڤ بوون و بنەما دروستەکانی هزر
دێرەکانی کتێبەکە بە گوفتاردێن و تەواوی ڕێسا و بنەماکانی هەردوو چەمکی (ڕەسەنگەرایی) و (نوێگەرایی) بە خوێنەر دەناسێنێت و بەراودیان دەکات لەگەڵ یەکدی، پێشهاتێکی گرنگ ئەوەیە تاکی خوێنەری توانی لە گوفتاری کتێبەکە تێبگات دەبێتە چرایەک لە ڕوناک کردنەوەی ڕێی تاریک و نیشاندانی ڕێ بەرەو ڕاستیی و حەقیقەت، و لە تاریکییە ساماڵەکەی (نوێگەراکان) ڕزگاری دەکات، و دەبێتە دەرەچەیەک بۆی لە بەرز بوونەوەی پێگە (ڕۆحی و مەعریفەییەکان)
ناونیشانی کتێبخانەی حاجی قادری کۆیی:-
لقی یەکەم هەولێر -چوار ڕیانی شێخ مەحموود - بەرانبەر مزگەوتی مەحموود عەللاف
لقی دووەم هەولێر - بەرانبەر دەرگای قەڵا - بازاڕی ڕۆشنبیری
ژمارەی پەیوەندی بۆ داواکردن:-
07504671394
07824671394
ئینستاگرام و فەیسبووک:-
Dazgayhaji
752
+3
کتێبخانەی حاجی قادری کۆیی
ناونیشانی کتێبخانە:
لقی یەکەم هەولیر -چوار ریانی شیخ مەحموود - بەرانبەر مزگەوتی مەحموود عەللاف
لقی دووەم هەولیر - بەرانبەر دەرگای قەلا - بازاری روشنبیری
ژمارەی پەیوەندی بۆ داواکردن:
07504671394
07824671394
ئینستاگرام و فەیسبووک:
Dazgayhaji
752
الحمد الله بە ئیزنی خوای گەورە کتێبەکە تەواو بوو، چاپکرا، ئێستا بەردەستە و ئەتوانن بەدەستی بهێنن لە کتێبخانەی حاجی قادری کۆیی لە هەولێر..
بۆ بەدەستهێنانی کتێب:
ناونیشانی کتێبخانە:
لقی یەکەم چوار ریانی شیخ مەحموود - بەرانبەر مزگەوتی مەحموود عەللاف
لقی دووەم هەولیر - بەرانبەر دەرگای قەلا - بازاری روشنبیری
ژمارەی پەیوەندی بۆ داواکردن:
07504671394
07824671394
ئینستاگرام و فەیسبووک:
Dazgayhaji
752
الحمد الله بە ئیزنی خوای گەورە کتێبەکەم تەواو بوو چاپکرا، ئێستا بەردەستە و ئەتوانن بەدەستی بهێنن لە کتێبخانەی حاجی قادری کۆیی لە هەولێر.. وەک ئەوانەی دەمێکە لەم کەناڵەن ئاشنانا بوونە تا رادەیەک بە فەهمی توراسی و حەداسی.. هەوڵی تەواوم داوە لەم کتێبەدا بە پوختی بنەماکانی هەردوو چەمکی مۆدێرنە و توراسیەت باس بکەم... هەروەها بەروارد بکەم... کێشەکانی مۆدێرنەم بە روونی خستۆتە روو لەگەڵ چارەسەرەکانی لەسەر بنەماکانی توراسیەت...
هەوڵم داوە تەواو ئەو رێگەیە بگرە بەر کە خوێنەری کتێبەکە بە تەواوەتی ئاشنا بێتەوە بە توراسیەت و درک بە کێشەکانی مۆدێرنە بکات.... گەر خواش ئیزن بدات... کتێبی دوای ئەمە هەر لەسەر ئەم بابەتە دەبێت بەڵام دەیبەستمەوە بە وردەکاریەکان و بەروارد بە دینەکان و دەلیلەکان لە میژوو و شەریعەت .. هاوبەشیەتی توراسیەت لە تەواوەی دین و کۆمەڵگاکانی تر...
بۆ بەدەستهێنانی کتێب:
ناونیشانی کتێبخانە:
لقی یەکەم چوار ریانی شیخ مەحموود - بەرانبەر مزگەوتی مەحموود عەللاف
لقی دووەم هەولیر - بەرانبەر دەرگای قەلا - بازاری روشنبیری
ژمارەی پەیوەندی بۆ داواکردن:
07504671394
07824671394
ئینستاگرام و فەیسبووک:
M.Ktebxana
752
نوسین و هیچ بابەتیکی تر دەربارەی دین و سیاسەت و توراسیەت ..هد لێرەدا لەم کەناڵە نامێنێت!! هیچ پۆستیکی نوێ لێرەو لە گروپەکە و تیکتۆک و ئەوانە نامێنێت لەلایان منەوە.. جگە لە بڵاوکردنەوەی کتێب!..
رێز و خۆشەویستم بۆ هەموو ئەو برایانەی لە سۆشیال میدیاوە ناسیوە بە سوننە و سەلەفی و شیعەوە!!
برا بچوکتان "توراسی"
752
ئەگەر خوا ئیزن بدات لەم مانگەدا کتێبەکەم بڵاودەبێتەوە، لێرەشدا وەک ئاگاداری دایدەنێم کاتیك بلاوکرایەوە...!
ئیتر ئەمەی کە لە منەوە دەردەچێت وەک چالاکی تەنیا کتێب، یان مقالە دەبێت لە رۆژنامە!!
هەموو ئەو بابەت و نوسینانە کە لێرە و گروپەکە هەن، هەمووی شتی زۆر باشن بەڵام بەرشوبڵاون.. بۆ رێکخستن و تێگەیشتن دەبێت بەگەرینەوە بۆ کتیب!!
