سەردەم دەرباز - Sardam Darbaz
Kanalga Telegram’da o‘tish
5 148
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
+27 kunlar
+5230 kunlar
Postlar arxiv
دووبارە:
خوێندنی زیکرەکانی بەیانیان لەبەر تیشکی خۆری سەرەتای ڕۆژ (پێش جەنجاڵبوونی شار)، یەکێکە لە نیعمەتە گەورەکان، و کاریگەری بەسەر تەواوی ڕۆژەکەوە دەبێ.
دەی بیقۆزەوە.
جا ئەوە برایەک دەیگوت: بابە خۆت سەعات نۆی بەیانی نامەکەت داناوە 😅😅
ئێ گوتم: لە محازەرەی یەکەم لە بێزاریا نوسیومە.
+1
لە ڕاستیدا (الإناسة بشرح ألفية الحماسة) کتێبێکی جوان و پوختە، زۆر گونجاویشە بۆ ئەوەی لای مامۆستایەک بخوێندرێت، هەر دەڵێی بۆ ئەوەش نوسراوە، چونکە دەکرا ئسلوبێکی کەمتر علمی و زیاتر ئەدەبی تێدا ڕەچاوبکرێ.
بەڵێ (العُود الهِندي) حەجمی گەورەتر و مستەوای بەرزترە، بەڵام هێشتا دەبێ بڵێین: عود جێگای هەموو کتێبێکی ئەدەبی دەگرێتەوە، بەڵام هیچ کتێبێک جێگای عود ناگرێتەوە.
بێگومان ئێمە باسی زەمانی خۆمان دەکەین (بۆ ئەوەی یەکێک اعتراز نەگرێ بە کامل و بەیان)، حوکمەکەش قەدرێ لە چێژی کەسی و زاتی بوونی تێدایە.
ئیتر بە سەریحی: تکایە کتێبی ئەدەبی بۆ من پێشنیار مەکەن، من عودی هیندیم هەیە، لە جیاتی خوێندنەوەی سەد کتێبی ئەدەب، سەد جار عود دەخوێنمەوە.
خوێندنی زیکرەکانی بەیانیان لەبەر تیشکی خۆری سەرەتای ڕۆژ (پێش جەنجاڵبوونی شار)، یەکێکە لە نیعمەتە گەورەکان، و کاریگەری بەسەر تەواوی ڕۆژەکەوە دەبێ.
دەی بیقۆزەوە.
Repost from سەید عومەر : Said Omer
ئەوە بۆشتان ژێرنووس کرا.
سوپاس بۆ دۆستان، بۆ بەدەمەوە هاتنی پێشنیارەکەم.
قەدری ئەم جوهدە بزانن، زۆر زۆر ماندووکەرە.
https://youtu.be/xIsf0UbNgho?si=oUwB_PnNOFPuQ53P
بابەتی علم و تەزکییەش هەر هەمان شتە
ڕەببانی یانی ئەوەی عیلم و عەمەلی کۆکردووەتەوە، پشکی لەگەڵ شەرعزانان و فەرموودەناسانیش هەیە، لەگەڵ ئەهلی جیهاد و ئەمر بە مەعروف و نەهی لە مونکەر، و پەروەردەی جیل، و شەونوێژ، و زیکری بەیانیانیش هەیە!
کەوابوو: دڵتەنگ دەبم کاتێ لە گەنجێک دەپرسم: لەگەڵ دەرسەکەی منهاج چیت کردەوە؟
دەڵێ: ڕاستییەکەی وازملێهێنا، ئێستا خەریکی فڵانە بەرنامەی ئیسڵاح و تەزکییەم لەگەڵ فڵانە شێخ (هەرچەندە فڵانە شێخ پیاوێکی عاقڵی حەکیمی موبارەکە).
بەڕێزان، گوتویانە: خواناس کوڕی زەمانی خۆیەتی!
یانی: چاک دەزانێ بۆ ئەم زەمانە کامە عیبادەت بازاڕە گەورەکەی خوا ڕازیکردنە.
گومانتان نەبێ، عیبادەتێک لە عیبادەتە هەرەگەورەکانی زەمانی ئێمە پاراستنی عیلمە لە فەوتان (بەڵێ لە تیاچوون و فەوتان).
بیربکەنەوە بزانن پێشەوایان چییان فەرمووە:
لە مالکیان پرسی: قوربان پیاوێک کۆتا سەعاتی ژیانی چی بکات؟
فەرمووی: با عیلم فێرببێت.
گوتیان: خۆ پێڕاناگات کاری پێبکات.
فەرمووی: فێربوونی گەورەترین عەمەلە.
شافعی دەیفەرموو: فێربوونی علم لە سوننەتی موتڵەق گەورەترە. (ئەی دەبێ ئێستا چۆن بێ؟!)
ئەحمەد دەیفەرموو: هیچ کردەوەیەک هێندەی عیلم گەورە نییە بۆ کەسێک نییەتی پاککردبێتەوە!
کەواتە ڕەحمەتتان لێبێ، نەکەن واز لە دەرسی مینهاج و سەرف و بەلاغە بهێنن بە بیانووی تەدەببور و تەفەککور و تەزکییە.
ئاممان، تەدەببور و تەفەککور و تەزکییە پشتگوێ نەخەن لەبەر مینهاج و سەرف و بەلاغە.
والسلام
کاتێ پێغەمبەری خوا ـ صلی الله علیە وسلم ـ باسی دەرگاکانی بەهەشتی کرد، ئەبوبەکر ـ ڕەزای خوای لێبێت ـ فەرمووی: "ئەوەی لە هەموو ئەو دەرگایانەوە بانگ بکرێت، زیانی نەکردووە"
ئەوەش نیشانەی هیممەتی بەرزییەتی ـ ڕەزای خوای لێبێت ـ .
مرۆڤ لەچاومدا گەورە دەبێت ئەو کاتەی دەبینم دژییەکی لە خۆی دروست ناکات، و دەتوانێ لە چەندین دەرگای خێرەوە بچێتە ژوورەوە، بەبێ ئەوەی کاروبار بەسەر خۆیدا بترشێنێ.
یانی:
ئەو گەنجەم خۆش دەوێ کە فیقهیش دەخوێنێ، و ئینگلیزیش دەزانێ.
زیاترم خۆش دەوێ ئەگەر بزانم بەشی پێویستی خۆی لە کۆمپیوتەریش دەزانێ!
دڵ تەنگیش دەبم کاتێکی گەنجێکی دەست بەتاڵی بە توانا دەبینم دەپرسێ:
ئەوە قوڕئان لەبەربکەم باشە یان تێبگەم؟!
ئەی بە قوربان بۆ هەردووکیان ناکەیت؟؟!!
"ئایەت هەیه چەندین مانگ تێیڕاماوم و بیرم لێکردووەتەوە"
الإمامُ بُرهانُ الدين البِقَاعيُّ
Repost from کتێبە شەرح کراوەکان
"لە سۆشیاڵ میدیاکان هیچ شوێنێک وەک تلیگرام نادۆزیتەوە ئارام و پڕ عیلمی ساف، تلگرام و یوتیوب له دواین ئەپە موحتەرەمەکانی جیهانن کە ماونەتەوە
خوای گەورە بتانپارێزێ لە بێ مانایی تیک تۆک و مووناقەشە و جنێوەکانی فیسبوک و مۆدێلەکانی انستاگرام."
سوێند بە خوا بۆم ناژمێردرێ چەندم بینیوە ئینکاری لەگەڵ شافعییەک دەکات کە ئاژەڵ سەردەبڕێ و (بسم الله) ناکات، یان حەنەفییەک کە دەستنوێژ ناگرێتەوە ئەگەر دەستی بەر داوێنی بکەوێ، یان مالکییەک کە نوێژ دەکات و (بسم الله الرحمن الرحیم) ناکات، یان حەنبەلییەک کە پێش کاتی نیوەڕۆ جومعە دەکات: کەچی چەندین تاوان لەناو عاممەی خەڵک دەبینێ کە بەس خوا دەیزانێ، نوێژ ناکەن کە سزای نوێژنەکردن لای شافعی و مالک و ئەحمەد کوشتنە، سەرەڕای ئەوەش نابینم ئینکاری بکەن، بەڵکو ئەگەر بچنەوە تەماشای خێزانی خۆیان بکەن، دەبینن [کچ و کوڕ] و ژنیان هەیە نوێژ ناکات، کەچی بێدەنگ بووە لێیان.
ئاممان بۆ خاتری خوا واز لە زانایانی موسوڵمان بهێنن، ئەرێ بەوە دەڵێن شەرعزان؟ خوا بیانبڕێ!
باشە، ئەوە خێرە ئینکاری ئەو وردەکارییانە دەکەن [و هەرای لەسەر دەنێنەوە]، کەچی ئینکاری ئەو هەموو باج و خەراج [و باڕ و ڕیبا و دزی و گەندەڵییە] ناکەن کە زانایان کۆدەنگییان لەسەر حەڕامییەتی هەیە، و غیرەت ناتانگرێ لەبەر خوا، بەڵام [بە حیساب] بۆ شافعی و مالک و ئەبو حەنیفە و مەدرەسە و مەزهەبتان غیرەت دەتانگرێ!!! بەهۆی ئەوەوە یەکڕیزیتان تێک دەدەن و نەزانان بە خۆتان خۆش دەکەن [و خۆتان دەکەنە ترێندی سۆشیال میدیا] و شکۆ و سامتان لای خەڵک دەشکێ، و ئەو هەموو ڕەش و ڕووت و نەزانەش تیادەبەن بەهۆی خۆتانەوە و توشی گاڵتە و غەیبەتیان دەکەن! و خۆتان و ئەوانیش بە هیلاک دەبەن.
الإمامُ تاجُ الدين السُّبكي ـ رحمه الله ـ
١ـ ئەمڕۆ بۆ من ڕۆژێکی زۆر تایبەت لە خزمەت هەردوو مامۆستای بەڕێزم (چی؟! چۆن؟! 😬😁) و هەندێ مامۆستای دیکەی خۆشەویست.
٢ـ هەر خوا دەزانێ چاو و دڵمان چەندە گەشایەوە بە بینینی ئەدەب و علم و هیممەتتان، خوای گەورە بتانپارێزێ و بتکانتە مایەی خێر.
٣ـ ئەمن (سەردەم) لەو ئەدەب و ڕێزەی ئێوە بچوکترم.
٤ـ هەمیشە دوعای خێر بکەن خوای گەورە موفقمان بکات، و علمی بەسوود، و کردەوەی چاکی قبوڵکراو، و ڕزقی پاک و چاکمان پێببەخشێ، و عاقبەتمان خێر بکات.
Repost from Rand ڕەند
:: باوەڕم بە فەرموودە نەماوە ::
#ڕەند_کورتە_فیلم
لینکی کەناڵی یوتیوبی ڕەند:
https://youtu.be/IIl5gJFI2Lw
#ڕەند_ڕۆشنگەریی
#ڕەند_نوێگەرایی
پێشەکییە مێژووییەکەی عەللامە ئەحمەد شاکر بۆ ریسالەی ئیمامی دونیا موحەممەدی کوڕی ئیدریسی شافعی:
ئەمە کتێبی (ریسالە)ی شافعییە.
ئەوەندە مەدحە بۆ شافعی بەسسە کە (شافعی)ە.
ئەوەندە پێشەکی و سەنایەش بۆ ریسالە بەسە کە کتێبی شافعییه.
ئەوەندە فەخرەش بۆ من بەسە کە علمی شافعی بڵاوبکەمەوە.
