uk
Feedback

Не попадись на ботовода! Telemetrio знаходить і позначає такі канали мітками 👉 Хочеш бачити мітку, оформляй підписку

سەردەم دەرباز - Sardam Darbaz

سەردەم دەرباز - Sardam Darbaz

Відкрити в Telegram

قوتابی عیلمی شەرعی و خزمەتکاری ئەهلەکەی

Показати більше
5 148
Підписники
Немає даних24 години
+27 днів
+5230 днів
Архів дописів
دووبارە: خوێندنی زیکرەکانی بەیانیان لەبەر تیشکی خۆری سەرەتای ڕۆژ (پێش جەنجاڵبوونی شار)، یەکێکە لە نیعمەتە گەورەکان، و کاریگەری بەسەر تەواوی ڕۆژەکەوە دەبێ. دەی بیقۆزەوە. جا ئەوە برایەک دەیگوت: بابە خۆت سەعات نۆی بەیانی نامەکەت داناوە 😅😅 ئێ گوتم: لە محازەرەی یەکەم لە بێزاریا نوسیومە.
21 квіт 2025, 21:40

لە ڕاستیدا (الإناسة بشرح ألفية الحماسة) کتێبێکی جوان و پوختە، زۆر گونجاویشە بۆ ئەوەی لای مامۆستایەک بخوێندرێت، هەر دەڵێی بۆ ئ
+1
لە ڕاستیدا (الإناسة بشرح ألفية الحماسة) کتێبێکی جوان و پوختە، زۆر گونجاویشە بۆ ئەوەی لای مامۆستایەک بخوێندرێت، هەر دەڵێی بۆ ئەوەش نوسراوە، چونکە دەکرا ئسلوبێکی کەمتر علمی و زیاتر ئەدەبی تێدا ڕەچاوبکرێ. بەڵێ (العُود الهِندي) حەجمی گەورەتر و مستەوای بەرزترە، بەڵام هێشتا دەبێ بڵێین: عود جێگای هەموو کتێبێکی ئەدەبی دەگرێتەوە، بەڵام هیچ کتێبێک جێگای عود ناگرێتەوە. بێگومان ئێمە باسی زەمانی خۆمان دەکەین (بۆ ئەوەی یەکێک اعتراز نەگرێ بە کامل و بەیان)، حوکمەکەش قەدرێ لە چێژی کەسی و زاتی بوونی تێدایە. ئیتر بە سەریحی: تکایە کتێبی ئەدەبی بۆ من پێشنیار مەکەن، من عودی هیندیم هەیە، لە جیاتی خوێندنەوەی سەد کتێبی ئەدەب، سەد جار عود دەخوێنمەوە.
21 квіт 2025, 10:02

خوێندنی زیکرەکانی بەیانیان لەبەر تیشکی خۆری سەرەتای ڕۆژ (پێش جەنجاڵبوونی شار)، یەکێکە لە نیعمەتە گەورەکان، و کاریگەری بەسەر تەواوی ڕۆژەکەوە دەبێ. دەی بیقۆزەوە.
21 квіт 2025, 02:41

ئەوە بۆشتان ژێرنووس کرا. سوپاس بۆ دۆستان، بۆ بەدەمەوە هاتنی پێشنیارەکەم. قەدری ئەم جوهدە بزانن، زۆر زۆر ماندووکەرە. https://youtu.be/xIsf0UbNgho?si=oUwB_PnNOFPuQ53P
20 квіт 2025, 08:08

بابەتی علم و تەزکییەش هەر هەمان شتە ڕەببانی یانی ئەوەی عیلم و عەمەلی کۆکردووەتەوە، پشکی لەگەڵ شەرعزانان و فەرموودەناسانیش هەیە، لەگەڵ ئەهلی جیهاد و ئەمر بە مەعروف و نەهی لە مونکەر، و پەروەردەی جیل، و شەونوێژ، و زیکری بەیانیانیش هەیە! کەوابوو: دڵتەنگ دەبم کاتێ لە گەنجێک دەپرسم: لەگەڵ دەرسەکەی منهاج چیت کردەوە؟ دەڵێ: ڕاستییەکەی وازملێهێنا، ئێستا خەریکی فڵانە بەرنامەی ئیسڵاح و تەزکییەم لەگەڵ فڵانە شێخ (هەرچەندە فڵانە شێخ پیاوێکی عاقڵی حەکیمی موبارەکە). بەڕێزان، گوتویانە: خواناس کوڕی زەمانی خۆیەتی! یانی: چاک دەزانێ بۆ ئەم زەمانە کامە عیبادەت بازاڕە گەورەکەی خوا ڕازیکردنە. گومانتان نەبێ، عیبادەتێک لە عیبادەتە هەرەگەورەکانی زەمانی ئێمە پاراستنی عیلمە لە فەوتان (بەڵێ لە تیاچوون و فەوتان). بیربکەنەوە بزانن پێشەوایان چییان فەرمووە: لە مالکیان پرسی: قوربان پیاوێک کۆتا سەعاتی ژیانی چی بکات؟ فەرمووی: با عیلم فێرببێت. گوتیان: خۆ پێڕاناگات کاری پێبکات. فەرمووی: فێربوونی گەورەترین عەمەلە. شافعی دەیفەرموو: فێربوونی علم لە سوننەتی موتڵەق گەورەترە. (ئەی دەبێ ئێستا چۆن بێ؟!) ئەحمەد دەیفەرموو: هیچ کردەوەیەک هێندەی عیلم گەورە نییە بۆ کەسێک نییەتی پاککردبێتەوە! کەواتە ڕەحمەتتان لێبێ، نەکەن واز لە دەرسی مینهاج و سەرف و بەلاغە بهێنن بە بیانووی تەدەببور و تەفەککور و تەزکییە. ئاممان، تەدەببور و تەفەککور و تەزکییە پشتگوێ نەخەن لەبەر مینهاج و سەرف و بەلاغە. والسلام
17 квіт 2025, 15:21

کاتێ پێغەمبەری خوا ـ صلی الله علیە وسلم ـ باسی دەرگاکانی بەهەشتی کرد، ئەبوبەکر ـ ڕەزای خوای لێبێت ـ فەرمووی: "ئەوەی لە هەموو ئەو دەرگایانەوە بانگ بکرێت، زیانی نەکردووە" ئەوەش نیشانەی هیممەتی بەرزییەتی ـ ڕەزای خوای لێبێت ـ . مرۆڤ لەچاومدا گەورە دەبێت ئەو کاتەی دەبینم دژییەکی لە خۆی دروست ناکات، و دەتوانێ لە چەندین دەرگای خێرەوە بچێتە ژوورەوە، بەبێ ئەوەی کاروبار بەسەر خۆیدا بترشێنێ. یانی: ئەو گەنجەم خۆش دەوێ کە فیقهیش دەخوێنێ، و ئینگلیزیش دەزانێ. زیاترم خۆش دەوێ ئەگەر بزانم بەشی پێویستی خۆی لە کۆمپیوتەریش دەزانێ! دڵ تەنگیش دەبم کاتێکی گەنجێکی دەست بەتاڵی بە توانا دەبینم دەپرسێ: ئەوە قوڕئان لەبەربکەم باشە یان تێبگەم؟! ئەی بە قوربان بۆ هەردووکیان ناکەیت؟؟!!
17 квіт 2025, 15:14

فەرموون...
17 квіт 2025, 13:57
17 квіт 2025, ~15:11

زۆر بە کورتی، زۆر: دیقەت بدەن بزانن چەندمان پێویست بە دوعایە!
15 квіт 2025, 17:34

"ئایەت هەیه چەندین مانگ تێیڕاماوم و بیرم لێکردووەتەوە" الإمامُ بُرهانُ الدين البِقَاعيُّ
15 квіт 2025, 04:03

"لە سۆشیاڵ میدیاکان هیچ شوێنێک وەک تلیگرام نادۆزیتەوە ئارام و پڕ عیلمی ساف، تلگرام و یوتیوب له دواین ئەپە موحتەرەمەکانی جیهانن کە ماونەتەوە خوای گەورە بتانپارێزێ لە بێ مانایی تیک تۆک و مووناقەشە و جنێوەکانی فیسبوک و مۆدێلەکانی انستاگرام."
15 квіт 2025, 03:27

سوێند بە خوا بۆم ناژمێردرێ چەندم بینیوە ئینکاری لەگەڵ شافعییەک دەکات کە ئاژەڵ سەردەبڕێ و (بسم الله) ناکات، یان حەنەفییەک کە دەستنوێژ ناگرێتەوە ئەگەر دەستی بەر داوێنی بکەوێ، یان مالکییەک کە نوێژ دەکات و (بسم الله الرحمن الرحیم) ناکات، یان حەنبەلییەک کە پێش کاتی نیوەڕۆ جومعە دەکات: کەچی چەندین تاوان لەناو عاممەی خەڵک دەبینێ کە بەس خوا دەیزانێ، نوێژ ناکەن کە سزای نوێژنەکردن لای شافعی و مالک و ئەحمەد کوشتنە، سەرەڕای ئەوەش نابینم ئینکاری بکەن، بەڵکو ئەگەر بچنەوە تەماشای خێزانی خۆیان بکەن، دەبینن [کچ و کوڕ] و ژنیان هەیە نوێژ ناکات، کەچی بێدەنگ بووە لێیان. ئاممان بۆ خاتری خوا واز لە زانایانی موسوڵمان بهێنن، ئەرێ بەوە دەڵێن شەرعزان؟ خوا بیانبڕێ! باشە، ئەوە خێرە ئینکاری ئەو وردەکارییانە دەکەن [و هەرای لەسەر دەنێنەوە]، کەچی ئینکاری ئەو هەموو باج و خەراج [و باڕ و ڕیبا و دزی و گەندەڵییە] ناکەن کە زانایان کۆدەنگییان لەسەر حەڕامییەتی هەیە، و غیرەت ناتانگرێ لەبەر خوا، بەڵام [بە حیساب] بۆ شافعی و مالک و ئەبو حەنیفە و مەدرەسە و مەزهەبتان غیرەت دەتانگرێ!!! بەهۆی ئەوەوە یەکڕیزیتان تێک دەدەن و نەزانان بە خۆتان خۆش دەکەن [و خۆتان دەکەنە ترێندی سۆشیال میدیا] و شکۆ و سامتان لای خەڵک دەشکێ، و ئەو هەموو ڕەش و ڕووت و نەزانەش تیادەبەن بەهۆی خۆتانەوە و توشی گاڵتە و غەیبەتیان دەکەن! و خۆتان و ئەوانیش بە هیلاک دەبەن. الإمامُ تاجُ الدين السُّبكي ـ رحمه الله ـ
14 квіт 2025, 02:20

ئەمڕۆی ئەو دوو برادەرە لە پێشانگا 😂😂😂😂
ئەمڕۆی ئەو دوو برادەرە لە پێشانگا 😂😂😂😂
11 квіт 2025, 15:05

١ـ ئەمڕۆ بۆ من ڕۆژێکی زۆر تایبەت لە خزمەت هەردوو مامۆستای بەڕێزم (چی؟! چۆن؟! 😬😁) و هەندێ مامۆستای دیکەی خۆشەویست. ٢ـ هەر خو
١ـ ئەمڕۆ بۆ من ڕۆژێکی زۆر تایبەت لە خزمەت هەردوو مامۆستای بەڕێزم (چی؟! چۆن؟! 😬😁) و هەندێ مامۆستای دیکەی خۆشەویست. ٢ـ هەر خوا دەزانێ چاو و دڵمان چەندە گەشایەوە بە بینینی ئەدەب و علم و هیممەتتان، خوای گەورە بتانپارێزێ و بتکانتە مایەی خێر. ٣ـ ئەمن (سەردەم) لەو ئەدەب و ڕێزەی ئێوە بچوکترم. ٤ـ هەمیشە دوعای خێر بکەن خوای گەورە موفقمان بکات، و علمی بەسوود، و کردەوەی چاکی قبوڵکراو، و ڕزقی پاک و چاکمان پێببەخشێ، و عاقبەتمان خێر بکات.
11 квіт 2025, 13:52

ئافەرین، ئافەرین
10 квіт 2025, 14:09

Repost from Rand ڕەند
:: باوەڕم بە فەرموودە نەماوە :: #ڕەند_کورتە_فیلم لینکی کەناڵی یوتیوبی ڕەند: https://youtu.be/IIl5gJFI2Lw #ڕەند_ڕۆشنگەریی #ڕەند_نوێگەرایی
10 квіт 2025, 14:09

پێشەکییە مێژووییەکەی عەللامە ئەحمەد شاکر بۆ ریسالەی ئیمامی دونیا موحەممەدی کوڕی ئیدریسی شافعی: ئەمە کتێبی (ریسالە)ی شافعییە.
پێشەکییە مێژووییەکەی عەللامە ئەحمەد شاکر بۆ ریسالەی ئیمامی دونیا موحەممەدی کوڕی ئیدریسی شافعی: ئەمە کتێبی (ریسالە)ی شافعییە. ئەوەندە مەدحە بۆ شافعی بەسسە کە (شافعی)ە. ئەوەندە پێشەکی و سەنایەش بۆ ریسالە بەسە کە کتێبی شافعییه. ئەوەندە فەخرەش بۆ من بەسە کە علمی شافعی بڵاوبکەمەوە.
10 квіт 2025, 08:40