uz
Feedback
گەشە(توسعه): سید هاشم هدایتی

گەشە(توسعه): سید هاشم هدایتی

Kanalga Telegram’da o‘tish

در این کانال یادداشت های شخصی اینجانب حول مباحث توسعە, با تمرکز بر کردستان و گاهی هم اشعار و دلنوشتەها و ...درج می شود. منتظر نظر و پیشنهادهای شما هستم. t.me/KDproblems لینک کانال

Ko'proq ko'rsatish
618
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
-17 kun
-130 kun
Postlar arxiv
وردە فەرمایشت ( ١٦٧ ) ئەیژن: " بەرخی نێر بۆ سەربڕینە!" 🔹ئەو مەتەڵە لە دوو جەهەتەوە جێ سەرنج و تێڕامانە؛ یەک؛ وشەی سەربڕین کە بۆنی توندوتیژی ناو کۆمەڵگەی لێدێت، دوو؛ هەڤیازی و بە بەرتر زانینی نێرینە لە فەرهەنگی کوردیدا ! 🔹 بەدرێژاییی تەمەنی کورد؛ بەهۆی دەسەلاتی ستەمگەر، وە ژێرچەپۆکەیی کورد، بیری خەبات و ئامادە بوونی رۆڵەکان بۆ قوربانی کردن لەڕێی ئازادیدا بەردەوام بووە ! 🔹فەرهەنگی پیاوسالاری کۆمەلگەی کوردیش لەو بۆچوونە کۆنەپەرستانەوە سەرچاوە دەگرێت کە ژنی پێ زەعیفەیە و کوڕ بە مەردی مەیدانی خەبات دێنێتە ئەژمار. 🔹بەڵام بە خۆشحاڵییەوە کورد لە دنیای نوێ دا ئەو شێوازە بیرو بۆچوونەی تێکداوەو لە زۆر لە بەرەکانی چالاکی و خەباتدا، ژنی کورد ئەگەر لە پیاوەکان پێشتر نەکەوتبێت، دوایش نەکەوتووە. وە هەروەها توندوتیژی خەریکە جێی خۆی ئەدات بە دیپلۆماسی و وتووێژ و چالاکی سیاسی و مەدەنی! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٦٦ ) ئەیژن: " سەرێک نەیەشێت دەسماڵی پێوە نابەسن" 🔹ئەو مەتەڵە ئیشارەیێکە بە گرینگی ڕەفتاری عەقڵانیی و دووری لە کاری بێهوودە. واتا هەر ئیشێک دەبێت دەلیلێکی هەبێت. 🔹لە زانستی ڕەفتارناسیدا وتراوە ڕەفتاری هەر مرۆڤێک بۆ گەیشتن بە ئامانجێکە و دانیانی هەر ئامانجێکیش بۆ دابین کردنی نیازێکە. ئەو زەنجیرە، بنەمایەکی زانستی هەیە! 🔹 لەبیرمان نەچێت هەندێجاریش ئێمە زاهیر دەبینین و لامان وایە کەسێک کارێکی بێهوودە دەکات، لەحاڵێکدا لەوايە ئەو کارەی بۆ گەیشتن بە نیازێکی دەروونی بێت! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٦٥ ) ئەیژن: " بە دەسێک دوو هەنی هەلناگیریێت!" 🔹ئەم مەتەڵە وانەیەکە بۆ ژیانی سەرکەوتووانە. دەڵێت وریا بن بەقەد توانایی خۆتان کار هەڵبژێرن، بێ ئامادەکاری و بێ بەرنامە و پلان، مەچنە پیری هەر کارێکەوە! 🔹بەڕاستی بۆ لەو هەموو ئامۆژگارییەی پێشینیان بۆیان داناوین دەرسمان نەگرتووە و کاتێ کۆمەلگەی خۆمان لە گەڵ هاوماڵ و هاوسێ هەڵدەسەنگێنین دەبینرێت نەمانتوانیوە ئەو سەرکەوتنەی پێویستە بەدەستی بێنین! 🔹ئەگەر ئەم مەتەڵەگەلە بە دەسکەوتی ئەزموونی پێشینیانی کورد بزانین، دەبێ ددان بەوەیدا بنێین کە کورد لە سووتاندنی ئەزموون و تەجرەبەی ژیاندا سەرکەوتوو بووە! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٦۴ ) ئەیژن: " سەرێکی هەس و هەزار سەودا!" 🔹ئەومەتەڵە گرینگایەتی بەڕێوەبەری و بەرنامەڕێژی دەخاتە بەرچاو کە دەبێتە هۆی دووری لە سەرلێ شێواوی مرۆڤ لە ژیاندا! 🔹 پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوەیە؛  یەک کاری تایبەت بە باشی بگەیتە ئاخر باشترە لە سەدکاری نیوەکارە و پەرشوبڵاو! 🔹 بەڕێوەبەرایەتی واقیعبینانە، یەکێکە لە پێوەرەکانی گەشە و پێشکەوتوویی وڵاتەکان و، ڕۆڵێکی گرینگی هەیە لە سەرکەوتنی هەر تاکەکەس و ڕێکخراوەیەکدا ! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٦۳ ) ئەیژن: " چرایەک بۆ دواڕۆژ داگرسێنە!" 🔹ئەومەتەڵە ئامۆژگارییەکی گرینگە، کە مرۆڤ، تۆشەیەکی بۆ قیامەت و یادگارییەکیش بۆ دنیای خۆی بەجێ بێڵێت! 🔹لە باوەڕی دینیدا ئەو چرایە وەک "باقیاتوساڵحات" ناوی لێی براوە. بە پەیڕەوی لەو دەستوورە، لەڕابردوودا، لەپاڵ خزمەت بە نەدار و هەژار، خێراتی بەرچاو و بەردەوام وەک وەقفیش بە فراوانی لە گوند و شارەکانی کوردەواریدا بوونی هەبوە. 🔹ئاڵ و گۆڕی کۆمەڵایەتی و بارودۆخی ئابووری لەلایەکەوە، ناکارامەیی و خەیانەتی دەسەڵاتداران و بەرێوەبەرانی داراییە وەقفیەکان، لەلایەکی دیکەوە کارێکی وای کردووە، ساڵ بە ساڵ، کاری خێری بەردەوام وەک وەقف کردن بەرەو کزی و کۆتایی دەڕوات! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٦٢ ) 🔹ئەیژن: " دووشکە لە خوەی دوو شکە!" 🔹ئەومەتەڵە بە شێوەی تریش وتراوە: ئەشکە لە خوەی بە شکە! کە ئاماژەیە بە کاردانەوەی کردەوەی مرۆڤێکی خەتاکاری دڵنیگەران! 🔹کەسێک کە کارێکی هەڵەی کردبێت لە هەر شوێنێک باسی ئەو هەڵە بکرێت ئەو بەخۆی دەگرێت و دەس ئەکا بە پاکانە کردن. هەم خۆی دوو شک دەبێت هەم دەور وبەرەیشی لە خۆی دەخاتە شکەوە! 🔹لەڕاستیدا خەتاکار تەواوی ژینی بە ترس و لەرزەوە دەباتە سەر و مەترسی ئەوەی هەیە پێ بزانن! بۆیە ئەگەر مرۆڤ تا بۆی دەکرێت هەڵەی کەمتری ببێت، دڵپەرۆشی کەمتریشی دەبێت! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٦١ ) ئەیژن: " خوا بیاتە بەنە ئەیتێرێتە ئەو حەنە!" 🔹ئەو مەتەڵە لەسەر بیر و بۆچوونی کۆنی کۆمەلگەی کوردی دانراوە کە لای وایە ئەوەی لەناوچاوی مرۆڤدا نووسراوە هەر ئەوەی بە نەسیب دەبێت! 🔹واتا ئەگەر ڕەنجیش بکێشیت، تەنیا ئەوەت بە نەسیب ئەبێت کە لە چارەتدا نووسراوە! 🔹بەداخەوە بەدرێژای مێژوو ئەو روانگەیە، کوردی تووشی ماڵوێرانی کردووە، چونکه ئەو هەموو چەرمەسەرییەی هاتۆتە سەر ڕێگەی بە چارەنووسی خۆی زانێوە! جا کە وایە بۆ دەبێ هەر ژێردەستە نەمێنێتەوە! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٦٠ ) ئەیژن: " کابرا حەیای لێی  ئەتکێت!" 🔹حەیا وەک فەزیلەتێکی ئەخلاقی هەمیشە بۆتە باییس بەهێز بوونی ڕێز و حورمەت لە نێو کۆمەلگەی کوردیدا ! 🔹 ئەڵبەت واقعییەتەکان کۆمەڵگە ئەوەمان پێی دەڵێت:هەرچێک لە سوننەت بەرەو مۆدێڕنیتە دەڕوین، زۆر لەو کردەوانەی کە پێشینیان بە حەیایان زانیوە، بەرەو کزبوون دەچێت. وەک حەیای منداڵ لەبەرانبەر باوک و دایک و بچووک لە بەرانبەر گەورەدا! 🔹هەندێ کەسیش لایان وایە حەیا تایبەتی کەلتوری کۆنی ئێمەیە، کەچی زانستە نوێیەکان، وێڕای بۆچوونی جیاواز، حەیا، وەک هێزی دەروونی خۆڕاگری، بۆ ژیانی کۆمەڵایەتی بە گرینگ دەزانن! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٥٩ ) 🔹پێشینیان ئەیژن: " کاورا دوو قۆرت و نیمیشی باقیە! 🔹ئەو مەتەڵە بۆ قەدر نەناسێکە، کە کارێکی بۆ ئەنجام بدرێت، نەتەنیا سوپاسگوزاری نەکات و لاوەکەریش بێت، بەڵکوو بە گاڵتەوە، ئەو خزمەتە بێ بایەخ بکات. کە پێی دەوترێت سپڵەیی! 🔹ئەو جۆرەکەسانە، لەبەرانبەر چاکەیەک کە بۆیان کراوە، بە وتەگەلێک وەک ؛"دەی چیت کردووە،  نەتکردایێت، تۆ بوویتەباییس کارەکەی من، تۆ کارەکەت لێی خراپ کردم و...وەڵامی چاکە و خزمەت دەدەنەوە! 🔹بمانەوێت و نەمانەوێت، بێ ڕێزی بە یارمەتیدان و خزمەتگوزاری، مەیلی مرۆڤی چاکەکار، بۆ یارمەتی زیاتر، کەمدەکاتەوە! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٥٨ ) 🔹پێشینیان وتوویانە: "دوو موسڵمان لەسەر ماڵ گەورێک شەڕیانە"! 🔹ئەو مەتەڵە ئاماژە بەوەی دەکات کە زۆرجار دوو برا یان دوو وڵاتی دۆست لەسەری شتێکی بێ قازانج پێکەوە شەڕ دەکەن لە کاتێکدا دوژمنەکانیان بەبۆنەی شەڕی ئەوانەوە قازانجی گرینگ ئەبەن! 🔹نموونەیەکی ئاشکرای ئەو مەتەڵە، حیکایەتی دوور و درێژی "خۆخۆری " ئێمەی کوردە. سەدان ساڵە بۆ دابین کردنی قازانجی نەیاران، دژ بە یەکتری ڕادەوەستین! 🔹بەهیوای ئەو ڕۆژەی هاودڵی و برایەتی خۆمان بۆ ئامانجی هیچ کەس و هیچ دەوڵەت و هیچ ئایدیۆلۆژیێک تێک نەدەین! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٥٧ ) 🔹پێشینیان وتوویانە: "موویێک لە ورچێک بکەنیتەوە، غەنیمەتە" 🔹ئەو مەتەڵە کاتێک بەکار ئەبرێت کە کەسێک یارمەتییەکی بچووکی لە کەسێکی ڕژد و دەس وشک وەر گرتبێت. 🔹گرنگی ئەم وتە کاتێکە بزانین لەفەرهەنگی ئێمەدا داخواز :سەد لەسەدە". واتا تەنیا لە بەدەستهێنانی تەواوی داخواز ڕازی دەبین و دابین بوونی بەشێک لە داخواز بەسەرکەوتن نازانین! 🔹بۆیە ئەو ئامۆژگارییە دەتوانێت ڕوانگەی "سەد یان هیچ" بگۆڕێت بەوەی کە بەپێ دۆخی کۆمەلگە دەسکەوتەکان ببینین و دەس لە بێسنوورخوازی هەڵبگرین! س.ه.هیدایەتی t.me/kDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٥٦ ) 🔹پێشینیان دەڵێن: "شوان لەشوانی عاری نایە، لە نان چنینەوەکەی عاری تێت" 🔹ئەو مەتەڵە واقعیقەتێکی کۆمەڵگەی کوردیمان بۆ ئاشکرا دەکات کە دەڵێت خەڵک، کارکردنیان بەلاوە شانازییە بەڵام دەس درێژەوە کردن بۆ نانیان پێ سەرشۆڕییە. 🔹ئەڵبەتە دەشکرێت بڵێین هەندێ کەس کاری سووکیان پێ عەیب نییە بە شەرتێک لەبەر چاو نەبێت و خەڵک پێ نەزانن! 🔹ئەوەشمان لە بیر نەچێت هەندێ ڕەسم و باوی کۆمەڵگەی کوردی بەڕاستی پلەو بایخی مرۆڤی نەپاراستووە. وەک ڕەسمی؛ کۆکردنەوەی نانی شوان، ڕاتبەی فەقێ یان نانی شەوی جومعەی مجێوری مزگەوت! بۆیە ئەوانەی تووشی ببن سڵی لێدەکەنەوە! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٥٥ ) 🔹پێشینیان دەڵێن: "درگای شارێک ئەوەسرێت، دەم مەردم ناوەسرێت" 🔹وایە! بەڕاستی کاتێک ڕازێک بەرمەڵا ببێت ئيتر کەس ناتوانێت بەرگریی بکات لەبڵاوبوونەوەی! 🔹بۆیە باشیان وتووە؛ وریابن ڕازی خۆتان مەخەنە سەر زمانی خەڵک! قسەیەک کە لە دوو کەس تێپەڕ ببێت، دەم بە دەم دەچەرخێت! 🔹ئەگەر ئەم کێشەیە بۆ پێشینیان ئاوا بووبێت، دیارە لەڕۆژگاری ئێمەدا کە ئینتەرنێت دەروازەیەکی ئاوەڵایە، ئەو کێشەیە قوڵتر و بەربڵاوترە! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٥٤ ) 🔹پێشینیان دەڵێن: "دز مەیلی بوێت تاریکەشەو فرەس" 🔹ئەو مەتەڵە ڕواڵەتێکی ناپەسەندی هەیە، وەک بڵێی هومێد ئەخاتە دڵی دزەکانەوە بەردەوام بن لە جەردەیی، بەڵام لە ڕاستیدا باسی ئیرادە و بڕیار دەکات! 🔹دەڵێت ئەگەر کەسێک خوازیاری کارێک بێت و ئامانجێکی بۆخۆی دانابێت، سەرەنجام دەرفەتی بۆ دێیتە پێشەوە! واتا هەنگاوی گرینگ، بریاردانە! 🔹 دەکرێت وایش بۆی بچین؛ ئەو مەتەڵە دەڵێت؛ وریابن! لە دوژمن و نەیار و جەردە، ئەرخەیان مەبن، فرسەتیان زۆرە بۆ دەست وەشاندن! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٥٣ ) 🔹پێشینیان دەڵێن: "ڕۆژگار هەروا نامێنێت" 🔹ئەو پەیامە، بەتایبەت بۆ دەسەڵاتدارەکان و ژێر دەستەکان وتراوە کە بزانن؛ هیچ دۆخێک وەک خۆی نامێنێتەوە! 🔹 تا ژێردەستە ناهومێد نەبێت؛ بۆ رزگاری بەردەوام بێت لە چالاکی! 🔹ستەمگەریش لەخۆبایی نەبێت و بزانێت؛ تەختی هیچ دەسەڵاتێک تا ئاخر نەماوەتەوە. ڕۆژی مەرگی ئەوانیش دێت! 🔹قسەی ڕاستیش ئەوەیە لەو شێعرە هەورامییە دا وتراوە: " دنیا بەوێنەو چینێ نەمامەن چینێ مەیاواو چینێ تەمامەن س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٥٢ ) 🔹پێشینیان دەڵێن: "زوان بێڵێت سەر سڵامەتە" 🔹ڕاستە! زۆر لەو تەنگ و چەڵەمە و کێشەی کە مرۆڤ لەژیانیدا تووشی دەبێت بە بۆنەی زمانەوەیە! بەتایبەت زمانی حەق وێژ! 🔹دەسەڵاتدارانی سەرەڕۆ و زاڵم، بێهودە دەکۆشن بە سزا دان، قڕوقوپ بکەن بەوکەسانەی خراپی و کردەوەی ناحەزی ئەوان بەرمەڵا دەکەن! 🔹دیارە ڕەخنەگرتن لە دەسەڵاتدارانی ستەمگەر و بەرهەڵستی ناهەق وەستان، ژیانی ڕەخنەگر دەخاتە مەترسییەوە، بەڵام هەرگیز نەبوەتە باییس ئەوەی بەرگری لە زانایان بکرێت لە ئاگادارکردنەوەی کۆمەڵگە! t.me/KDproblems س.ه.هیدایەتی

وردە فەرمایشت ( ١٥١ ) 🔹پێشینیان دەڵێن: تیرێکەو دوو نیشان" 🔹ئەو مەتەڵە کاتێک بە کار دێت کە مرۆڤ، رێکخراوە یان کۆمەلگەیەک بە ئەنجامدانی یەک کار، بە دوو ئامانجی جیاواز بگەین. 🔹وەک ئەوەی بە پای پیادەی بڕۆن بۆ شت کڕین لە بازاردا، کەچی تەندورستیشیان بەدەست هێنابێت. یان وەک ئەوەی بە دەرس خوێندن توانیبێتیان هەم پلەی بەرزی زانست بەدەست بێنن هەم بە ماڵ و سامانی زۆرتر بگەن ! 🔹گەیشتن بە دوو ئامانج لە یەک ئیشدا،  پێویستی بە توانایی، بەرنامەڕێژی و ئاگاداری لە دەرفەت و هەلەکانی ئاقار و دەوروبەر هەیە! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٥٠ ) 🔹پێشینان بەبڕێ کەسیان وتووە: "پیری عاقیبەت شەڕ" 🔹بێ گومان، بەساڵاچووانی کورد خاوەنی کردەوەی چاک بوون و وەک سەرمەشقی لاوەکان بینراون. بۆیە لە فەرهەنگی کوردەواریدا خاوەنی پلەوپایەیەکی بەرزن. 🔹 لەو مەتەڵەدا پیری عاقیبەت شەڕ ئاماژە بە هەندێ ژن و پیاوی پیرە کە وەک مرۆڤی کال و بێ ئەزموون ڕەفتار دەکەن و کردەوەی ناحەزیان پەسەندی کۆمەڵگە نییە ! 🔹ئەڵبەت دەبێ ئەوەیش بزانین ئینسان کە تەمەنی چووە سەر بیروهۆش و توانایی کەم دەبێتەوەو بگرە کردەوەیشی بگۆڕدرێت. بۆیە دەبێ چاوپۆشی لە هەندێ کردەوەیان بکرێت و ڕێز و حورمەتیان ڕابگیرێت. س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٤٩ ) 🔹پێشینیان لەبارەی کردەوەی هەندێ کەسەوە وتوویانە" کابرا کای کۆن شەن ئەکات!" 🔹ئەو وتەیە دەبێت بە ئاوی تەڵا بنووسرێت و لەبەرچاوی تاکەتاکەمان هەڵیواسن با لەبیرمان بێت کاری بێهوودە نەکەین! 🔹ئەو مەتەڵە دەڵێت: ئەگەر لەڕابردوودا هەندێ کاری ناحەز و دڵتەزێن ڕوویانداوە و وەک زامێک دیارن، ئێستاکە هەڵشێواندنی و بانگەوازکردنی هیچ فایدەیەکی نیە و جگە کولاندنەوەی ئەو زامانە بەهرەیەکی نابێت. واز بێنین! 🔹کای کۆن سەدجار تریش شەن بکرێتەوە، دانە گەنمێکی لێ بەدەس نایێت. وەرن با لەبیری کشت و کاڵی تازەدا بین! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٤٨ ) 🔹ئێژن: "کابرا وەسە نیسک، بەر و پشتی بۆ نییە" 🔹ئەو مەتەڵە باسی کەسانێکی بێ حەیا و دووڕوو دەکات کە  ڕاس و درۆیان نادیارە و کردەوەیان بەراورد ناکرێت! 🔹هەندێکیش ئەڵێن: ئەو مەتەڵە ئاماژە بە مرۆڤی بێ بەقا و قەدرنەزان دەکات کە هەر خاسییەکی بۆ بکەیت پێی نازانێت و بەلایەو بێ بایەخە! 🔹 هەرکام لەو بۆچوونانە دروست بن، ئەوە کێشەیەکی کۆمەڵایەتییە، کە بەشێک لە خەڵک جۆرێک ڕەفتار بکەن، دوور لە قاعیدە و نۆرم و بەنیسک تەشبێ بکرێن! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems