Kitn.net تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی
Kanalga Telegram’da o‘tish
كەناڵی تایبەتی ماڵپەڕی تۆڕی تەكنەلۆژیای زانیاری كوردی (kitn.net) لە تێلەگرام
Ko'proq ko'rsatish4 668
Obunachilar
-324 soatlar
-187 kunlar
-1830 kunlar
Postlar arxiv
٢ ئەپی نایابی کامێرا پێویستە لەسەر مۆبایلەکەت هەبن
https://kitn.net/babat/74391
دەتەوێت بەخۆڕایی ببیتە خاوەنی ٦٠٠ کرێدت لە Gamma App بۆ دروستکردنی پریزێنتەیشن بە ژیری دەستکرد؟
لە ڕێگەی یەکێک لەم لینکانەوە پێویستە خۆت تۆمار بکەیت
https://gamma.app/signup?r=63q9qrxeqzlqcee
یان
https://gamma.app/signup?r=uqpc6hn1aiqvifh
یان
https://gamma.app/signup?r=eincfotjzqfjx9y
دوای کردنەوەی یەکێک لە لینکەکانی سەرەوەContinue with Google بکە و پاشان بەردەوام بە بە جیمەیڵێک، خۆت تۆمار بکە و هەنگاوەکان ببڕە تا دەچیتەوە Home.
دوای خۆ تۆمارکردن 600 کرێدت لەسەر ئەکاونتەکەت بەردەست دەبێت بۆ بەکارهێنانی ژیری دەستکرد بۆ دروستکردنی پریزێنتەیشن!
نەرویج بڕیارێکی گەورە و جیاوازی سەبارەت بە بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد لە قوتابخانەکاندا دا، کە تێیدا پێوەری بەکارهێنانەکەی بەستووەتەوە بە تەمەنی خوێندکارانەوە!
🔹 تەمەنی ٦ بۆ ١٣ ساڵ: بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد بەتەواوی قەدەغەیە. ئامانج لێی ئەوەیە منداڵان تەنها سەرنج بخەنە سەر بنەماکانی خوێندنەوە، نووسین و بیرکاری، هەروەها حکومەت پەرتووکی چاپکراو دەگەڕێنێتەوە ناو پۆلەکان.
🔹 تەمەنی ١٤ بۆ ١٦ ساڵ: تەنها لەژێر چاودێری و بە ئامادەبوونی مامۆستادا دەتوانن بەکاری بهێنن.
🔹 تەمەنی ١٧ بۆ ١٩ ساڵ: بەکارهێنانی بەتەواوی ڕێگەپێدراوە بۆ ئەوەی بەباشی فێری ببن و بۆ قۆناغی زانکۆ ئامادە بن.
لەکاتێکدا لە ئەمریکا کۆمپانیا زەبەلاحەکانی وەک Microsoft و OpenAI پارە خەرج دەکەن بۆ ڕاهێنانی مامۆستایان لەسەر بەکارهێنانی AI، نەرویج بە پشتبەستن بە بەڵگەکان بڕیارێکی پێچەوانەی دا. پێشتریش ئەم وڵاتە مۆبایلی لە قوتابخانەکاندا قەدەغە کرد، کە بووە هۆی بەرزبوونەوەی نمرەی خوێندکاران و کەمبوونەوەی کێشە دەروونییەکان.
ئایا تۆ لەگەڵ ئەم هەنگاوەی نەرویجدایت بۆ دیاریکردنی کاتی گونجاو بۆ بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد لە پەروەردەدا؟ لە کۆمێنت ڕای خۆت بنووسە👇
٤ باشترین ئەپی خۆڕایی جێگرەوەی Capcut بۆ مۆنتاژی ڤیدیۆ
https://kitn.net/babat/74374
پرسە
((وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ أُوْلَئِكَ عَلَيْهِمْ صَلَوَاتٌ مِنْ رَبِّهِمْ وَرَحْمَةٌ وَأُوْلَئِكَ هُمُ الْمُهْتَدُونَ))
دڵگرانین بە کۆچی دوایی دایکی زۆر بەڕێز شەماڵ ساڵح، بەڕێوەبەری هونەری کەی ئای تی ئێن. داواکارین لە خوای گەورە لە دایکی بەڕێزیان خۆش بێت و بە بەهەشتی شاد بکات.
بەڕێوەبەرایەتی تۆری تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی (کەی ئای تی ئێن)
باشترین جێگرەوە خۆڕاییەکان بۆ مایکڕۆسۆفت ئۆفیس؛ پڕ تایبەتمەندین و بۆ سیستەمی زیاتریش بەردەستن!
https://kitn.net/babat/74361
سامسۆنگ نەوەی نوێی بیرگەی مۆبایلی (UFS 5.0) ڕاگەیاند؛ خێراترین لە جیهاندا!
ئەم بیرگە نوێیە بەتایبەتی بۆ سەردەمی ژیریی دەستکرد (AI) دروستکراوە و توانایەکی خەیاڵی هەیە بۆ خێراکردنی مۆبایلەکان. گرنگترین تایبەتمەندییەکانی بریتین لە:
🔹خێرایی باوەڕپێنەکراو: خێرایی خوێندنەوە دەگاتە 10.8 گێگابایت، و خێرایی نووسین 9.5 گێگابایت لە یەک چرکەدا!
🔹بازدانێکی گەورە: دوو هێندە خێراترە لە وەشانی پێشووی (UFS 4.1)
🔹٤٠٪ کارامەترە لە بەکارهێنانی وزەدا.
🔹تایبەت بە AI نەخشێندراوە بۆ کارپێکردنی مۆدێلە زمانەوانییەکان (LLMs) و ژیریی دەستکرد ڕاستەوخۆ لەسەر مۆبایلەکە.
🔹فراوانی: قەبارەکەی تاوەکو ١ تێڕابایت بەردەست دەبێت.
🔹کاتی دەرچوون: بەرهەمهێنانی بەکۆمەڵ لە چارەکی کۆتایی ئەمساڵدا (Q4 2026) دەستپێدەکات.
چاوەڕوان دەکرێت ئەم نەوە نوێیەی بیرگەی UFS بۆ یەکەمجار لە زنجیرە مۆبایلەکانی Galaxy S27 دا بەکاربهێنرێت و شۆڕشێک لە خێراییدا دروست بکات! 📱✨
پێت وایە بۆ بەکارهێنانی ڕۆژانە پێویستمان بەم خێراییە زۆرە دەبێت؟ ڕای خۆت لە کۆمێنت بنووسە👇
شۆڕشێک لە جیهانی مۆنتاژی دەنگدا: وەشانی تاقیکاری Audacity 4.0 بە ڕووکارێکی نوێوە و تایبەتمەندی ناوازەوە بڵاوکرایەوە!
https://kitn.net/babat/74354
مۆبایلێکی جیاوازی ئینفنیکس و نرخێکی سەرسوڕهێنەر😱🔥
https://youtube.com/shorts/tesXKafgDUw?feature=share
نوێترین مۆدیڵی GLM 5.2 لەلایەن Z.ai بەردەستکرا کە لە جی پی تی 5.5. بەهێزترە و نزیکە لە توانای Claude Opus 4.8
لەم نەوەیە توانای بەرزکراوەتەوە بۆ ١ ملیۆن تۆوکن Token و بەمەش مامەڵەی باشترە لەگەڵ نوسین. هەروەک لە ڕووی سلاید دروستکردنەوە باشتر کراوە و توانای دەستکاریکردنی بەرزکراوەتەوە. ئەمە جگە لەوەی بە یەک پڕۆمپت پریزێنتەیشنێکی تەواوت دەداتێ. دوو دۆخی بیرکردنەوەی هەیە ئەوانیش High و Maxـن.
ئێستا دەتوانیت لەم لینکەوە نوێترین مۆدێل بەخۆڕایی تاقی بکەیتەوە:
https://chat.z.ai
پارەی زنجیرەی ئێست پێ نییە؟ زنجیرەی ئەی هەڵبژێرە🔥
لە کۆمێنت نرخ و تایبەتمەندییەکانت داندراوە 👇🔗💬
https://youtube.com/shorts/VX3Dfzz0qyg?si=s3YPl3LS1q9OSt0t
ماوسی نوێی Logitech Mobi Fold: داهێنانێک بۆ گەشت و کارکردن لە دەرەوە!
https://kitn.net/babat/74344
ئەزمونێکی جیاواز و پڕ شانازی ژیانم 😍 بەتایبەت ژیانی ئەکادیمیم 🎓
👇👇👇👇
https://youtube.com/shorts/v9WaJKp1kPo?si=N9eBd0SpYc4a3D4l
بەپەلە: فەیسبووک و خزمەتگوزارییەکانی تری مێتا لە ئێستادا گرفتیان هەیە. ئارام بگرن خۆی چاک دەبێتەوە.
Repost from Pavel Durov
⌚️ Telegram is now on Wear OS.
Owners of Galaxy Watch, Pixel Watch, Xiaomi Watch and other smartwatches — enjoy! ☕️
تێلەگرام ئەپی خۆی بۆ WearOS بەردەستکرد. واتا کاتژمێرەکانی گالەکسی و پیکسڵ و زیاتریش...
شاکارێکی تری سامسۆنگ؛ لە دیزاینە شەفافە شیکەکەیەوە تا وەڵامدانەوەی تەلەفۆن تەنها بە داچەماندنی سەرت🔥و زیاتریش…
جلە کوردیەکەم جوانە 😁 بەردەوام بم 🫣
https://youtube.com/shorts/v21zOvi34So?si=-RzENYVht98nYtuo
+3
هەریەک لە iOS27 و iPadOS27 و macOS27 و watchOS پاڵپشتی ئەم ئامێرانە دەکەن.
بزانە ئامێرەکەی تۆی تێدایە؟
Endi mavjud! Telegram Tadqiqoti 2025 — yilning asosiy insaytlari 
