Kitn.net تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی
رفتن به کانال در Telegram
كەناڵی تایبەتی ماڵپەڕی تۆڕی تەكنەلۆژیای زانیاری كوردی (kitn.net) لە تێلەگرام
نمایش بیشتر4 637
مشترکین
-124 ساعت
-37 روز
-1130 روز
آرشیو پست ها
بەراوردی تۆماری ڤیدیۆی سێ ڕکابەرەکە 😱🔥 بەڕای تۆ کامیان💬👇
https://youtube.com/shorts/8Qo06EDONGI
تامی ڕاستەقینەی ئەندرۆیدی گووگڵم کرد 🔥- Pixel 11 Pro XL – هەڵسەنگاندنی تەواو
https://kitn.net/babat/74547
+2
ئەپڵ کەمێک لەمەوبەر ئەم بەرهەمانەی نمایشکرد:
• هۆمڤیو کە دوو جۆرە، یەکەم پێکدێت لە ڕوونمایەک و بڵندگۆ و دووەمیش تەنها ڕوونماکەیە و لەسەر دیوار هەڵدەواسرێت. ئەم ئامێرە بۆ ژیانێکی ئاسانترە لە ماڵەوە بۆ ئەنجامدانی کرداری جیاواز لە پەیوەندی و ژیری دەستکردی سیری ئەی ئای و کۆنتڕۆڵکردنی ئامێرەکانی ماڵەوە و زیاتریش...
• ئەپڵ تی ڤی ٤ کەی بە ریمۆتی نوێ و چیپی A19ـەوە نوێکرایەوە.
• هەروەک بڵندگۆی زیرەکی هۆمپۆد مینی ٢ بە تایبەتمەندی نوێی وەکو سیری ئەی ئای و بڵندگۆی باشترەوە نمایشکرا.
هێرشەکە تەنها لەبەرگرتنەوەی ئەپەکانی ئەدۆبی نەبوو، ئێستا ئاراستەکە ڕووی لە مایکڕۆسۆفتە😅
تینی ئارتکرافت دوای ئەوەی ئەپەکانی ئەدۆبیان بەناوی جیاوازەوە بەخۆڕایی بڵاوکردەوە، ئێستا ئەپەکانی مایکڕۆسۆفتیش بەخۆڕایی بەردەستن، ئەمە جگە لەوەی ئۆتۆکاد و ئەدۆبی ئۆدیشنیش بۆ لیستەکە زیادکراون!
Wordcraft= MS Word
Gridcraft= MS Excel
Deckcraft= MS PowerPoint
CadCraft= Autocad
Soundcraft= Adobe Audition
Photocraft= Photoshop
Vectorcraft= Illustrator
Effectcraft= After Effects
Filmcraft= Premiere
Pdfcraft= Adobe Acrobat
Designcraft= Indesign
Lightcraft= Lightroom
لینکەکان لە کۆمێنت داندراون👇
ساڵیادی دامەزراندنی کەی ئای تی ئێن پیرۆزبێت؛ دەیە و نیوێک ڕووماڵی پیشەییانەی تەکنەلۆژیا بەکوردی!
https://kitn.net/babat/74539
کانڤا بزنس دیاری کەی ئای تی ئێن بۆ ئێوە!
بەم لینکە بەدەستی بهێنە
https://www.canva.com/en_gb/signup/?brandAccessToken=sTZsx221oMLtd5WJxwJErw&invitationToken=sTZsx221oMLtd5WJxwJErw&signupRedirect=%2Fbrand%2Fjoin%3Ftoken%3DsTZsx221oMLtd5WJxwJErw%26referrer%3Dteam-invite&loginRedirect=%2Fbrand%2Fjoin%3Ftoken%3DsTZsx221oMLtd5WJxwJErw%26referrer%3Dteam-invite
ئاگاداربە ژمارەیەکی کەم ماوە و نامێنێت!
پیرۆزە!
قەوما، ئەپەکانی ئەدۆبی هەموو کۆپیکران و بەخۆڕایین😱
https://youtube.com/shorts/64Eg4tYVahk?feature=share
ئەپێکی نایاب بۆ تۆمارکردنی ڤیدیۆ و چرکاندنی وێنە لە یەک کاتدا بە ئاسۆیی و ستوونی بەکاتی بۆ ئایفۆن بووەتە خۆڕایی🔗👇
نایابترین تایبەتمەندییە نوێییەکانی OneUI9ی گالەکسی🔥
https://youtube.com/shorts/bgRCvT-hwAo?feature=share
مۆبایلی Huawei Mate 90 Pro Max بە کامێرای مۆدیولەری 1 ئینجی و 12 هەزار نیت و ٣ سیم لە یەک کاتدا نمایشکرا
https://kitn.net/babat/74525
لە ڕاگەیاندراوەکەی گووگڵەوە ئەمانە بەپوختی بۆ ئێوە دەخەینەڕوو:
- توانای ئاوتپووتی تۆکن (Output tokens) لە 64Kـەوە بەرزکراوەتەوە بۆ ١ ملیۆن تۆکن، ئەمەش وادەکات مۆدێلەکە بتوانێت بە قووڵی و لە یەک گەڕدا زنجیرە کارێکی ئاڵۆز و درێژخایەن لەسەرەتایەوە تا کۆتایی ئەنجام بدات.
- توانایەکی بێوێنەی هەیە لە پڕۆژە هەستیار و گەورەکانی نەرمەواڵە؛ گووگڵ لەناوخۆیدا بۆ گۆڕینی کۆدە ئاڵۆزەکانی وەک C/C++ بۆ Rust و ئۆپتیمایزکردنی داتاسەنتەرەکان بەکاریهێناوە کە سەدان تێرابایت بیرگەی (RAM) پاشەکەوت کردووە.
- توانای دۆزینەوە، پشتڕاستکردنەوە و چاککردنی کەلێنە ئاسایشییە مەترسیدارەکانی سیستەمەکانی هەیە بە شێوەیەکی خودکار؛ لە تاقیکردنەوە سەرەتاییەکاندا توانیویەتی کەلێنی مەترسیداری سیستەمی نەخۆشخانەکان ئاشکرا بکات.
- پلەی یەکەمی لە چەندین تاقیکردنەوەی جیهانی بەدەستهێناوە بۆ کارە بازرگانییەکان، لەوانە تێگەیشتن لە ڤیدیۆی درێژ (LVBench بە ڕێژەی 91.7%) و بەرنامەسازیی ڕاستی (DeepSWE v1.1 بە 77.9%).
-
جێگەی باسە، لە ئێستادا بە قۆناغی سەرەتایی بۆ تیمەکانی Cyber Security بەردەستە بۆ تاقیکردنەوە و فیدباک، دواتریش بۆ بەشداربووانی Google AI Ultra و پەرەپێدەران بە نرخی ۲ دۆلار بۆ هەر یەک ملیۆن Input Token و ۱۰ دۆلار بۆ Output پێشکەش دەکرێت. دەکرێت لە داهاتوو بۆ بەکارهێنەرانی ئاسایی بەردەست بێت، بەڵام جارێ دیار نییە.
گووگڵ بە فەرمی نوێترین و پێشکەوتووترین مۆدێلی ژیریی دەستکردی خۆی بە ناوی Gemini 4 Argon ڕاگەیاند؛ مۆدێلێک کە تایبەت کراوە بۆ چارەسەرکردنی قورسترین کێشەکانی ئەندازیاریی پرۆگرامسازی، Cyber Security و کردارگەلێکی دارایی و یاسایی.
بەجلی کوردیەوە لە بۆنەیەکی تایبەتی سامسۆنگ بووم و بینەربن تا پێتان بڵێم چی نمایشکرا🔥
تابلێتە نوێیەکانی سامسۆنگ 🔥S12 Plus/Ultra
https://youtube.com/shorts/d-PVDXA56o8?feature=share
وەشانی جێگیری One UI 9 بۆ زنجیرەی S26 لە کوردستان بەردەستکرا! 📱✨
کۆمپانیای سامسۆنگ دەستی کرد بە ناردنی نوێترین وەشانی ڕووکارەکەی (One UI 9) بۆ زنجیرەی Galaxy S26، کە پڕە لە گۆڕانکاری و تایبەتمەندی سەرنجڕاکێش. ئەم ئەپدەیتە گەورەیە ١٤ تایبەتمەندی نوێ، ٥ گۆڕانکاری ڕیشەیی، و ١٠ چاکسازی لەخۆدەگرێت!💬👇
سامسۆنگ مردین هێندەی بچینە بەشی ئەپدەیت ☹️ پەلەمانە ئیتر😁
چاوەڕوان دەکرێت لە سبەی بەدواوە وڵاتانی ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆیان ڕەوانە بکرێت🔥
سامسۆنگ OneUI9.0ی لە ئەوروپا و بەڕیتانیا و کەنەدا بۆ زنجیرەی S26 بەردەستکرد! لە کۆریا بۆ S25یش ڕەوانە کرا! ئەمە جگە لەوەی فۆڵد ٧ و زیاتریش بۆیان بەردەستکراوە.
پیکسڵ 8 لە ٢٠٢٦😱بە ئەندرۆید ١٧ـەوە🔥
https://youtube.com/shorts/wVbl3hvVcqE?feature=share
ڤیدیۆی ٣ مۆبایلی جیاواز 🔥- پێمان بڵێ چ مۆبایلێکن؟
https://youtube.com/shorts/WZ1BWe3H_bE
کواڵکۆم دوو چیپی ئاستبەرزی Snapdragon 8 Elite Gen 6 و وەشانی Extremeـی دوو نانۆمەتری ڕاگەیاند
https://kitn.net/babat/74520
بە 4K بەبێ Watermark ڤیدیۆ Export بکە😱
ئەپی بەناوبانگی Adobe Premiere بە فەرمی بۆ سیستەمی ئەندرۆید بەردەست کرا!
ئێستا دروستکەرانی ناوەڕۆک دەتوانن یەکێک لە بەهێزترین ئەپەکانی مۆنتاژ ڕاستەوخۆ لەسەر مۆبایلە ئەندرۆیدەکانیان بەکاربهێنن و ئەزموونێکی پیشەیی تاقیبکەنەوە.
گرنگترین تایبەتمەندییەکان:
🔹 مۆنتاژکردنی بێبەرامبەر بە چەندین هێڵی ڤیدیۆیی (Multiple tracks).
🔹 ئامرازی پێشکەوتوو بۆ پاککردنەوە و باشترکردنی دەنگ.
🔹 هەناردەکردنی ڤیدیۆ (Export) تا ڕوونی 4K بەبێ هیچ لۆگۆ و ۆتەرمارکێک.
🔹 کارکردن بەبێ هەبوونی ڕێکلام و بەبێ پێویستی بە دروستکردنی هەژماری ئەدۆبی.
تێبینی: ئەمە وەشانی مۆبایلە و هەموو تایبەتمەندییەکانی وەشانی کۆمپیوتەری تێدا نییە. هەروەها بۆ کارپێکردنی پێویستت بە ئەندرۆید ١٣ یان نوێتر و لانی کەم ٥ گێگابایت ڕام دەبێت.
بۆ لینکەکەی بۆ ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید 👇🔗💬
تۆ بۆ مۆنتاژی سەر مۆبایل پشت بە چ ئەپێک دەبەستیت؟ 👇
