هیلاک
Kanalga Telegram’da o‘tish
ڕۆژێک لەنێوان ئەو هەموو ئازارە هیوا چرۆ دەکا.
Ko'proq ko'rsatishMamlakat belgilanmaganToif belgilanmagan
819
Obunachilar
-224 soatlar
+127 kun
+7530 kun
Postlar arxiv
819
دووژمنی بەدخوو ئەگەر تۆ
بمدەیە زێڕی وڵات
دار و بەرد و خاک و خۆڵم
بۆ بکەیتە حاسڵات
بمکەیە سەرداری دونیا
تاجی شاهیم کەی خەڵان
شەرتە تێی هەڵدەم لە تاجت
بیگەیەنمە ڕۆژهەڵات
چۆن دەبێ مەحکوومی تۆ بم
کە چبکەم بۆت گەردنم
نامهەوێ ئەو ژینە تاڵە
یا وەتەن یا مردنم.
#عەتری_گوڵۆڵانی
819
قازی محەممەد پیاوێکی چۆن بوو ؟
مام هەژار موکریانی :قازی محەممەد وەڵاهی پیاوێکی زۆر ڕۆشنبیر و موسەقەف و خوێندەوارێکی چاک و خوێندەواری مەلایەتیی هەبوو ، وەکو مەلایان نەبوو پیاوێک وریا بوو کوردستانی زۆر مۆش دەویست و ئەوەندە دەستی ڕۆیشت کە توانی خوا هەڵناگرێ قصوری نەکرد و بەفەخریشەوە ڕۆحی خۆی دانا.
819
چیم پێ دەڵێن لێرە و لەوێ
من کوردستانم خۆش دەوێ
پێشم بڵێن جن و دێوی
دەیپەرستم چڕ و کێوی.
#هێمن_موکریانی
819
هەندێک ئامێز، تەنها گرتنی دوو جەستە نییە؛ پەناگای دوو دڵە کە لە ماندووبوونی ژیان بۆ یەکتر دەگەڕێن. لەو ساتانەی وشەکان بێدەنگ دەبن و زمان لە دەربڕینی ئازار کورت دێت، تەنها ئامێزێکی ڕاستەقینە دەتوانێت ئەوە بڵێت کە هەزاران وشە لە گوتنی کەم دەهێنن. مرۆڤ بە هیوای یەکتر دەژیت، بە گەرمی دەستێک، بە دڵنیایی چاوێک و بە باوەشێک کە پێی دەڵێت: «تەنها نیت.» لە کۆتاییدا، جوانترین شتی ئەم ژیانە نە سامانە، نە ناوبانگە؛ بەڵکوو بوونی کەسێکە کە لە سەختترین کاتەکاندا، بێ هیچ قسەیەک، تۆ لە باوەشی خۆیدا دەگرێت و هەستت پێدەکات هێشتا هیوایەک.
819
نازانم چۆن ئاوێتەت بم؟!
ئەگەر بەهەشتی، پێم بڵێ،
تا کڕنووش بەم بۆ گشت خواکان.
ئەگەر دۆزەخی، پێم بڵێ،
تا زەمین پڕکەم لە تاوان ...
نازانم چۆن ئاوێتەت بم؟!
گەر خاکێکی داگیرکراوی، پێم بڵێ،
تا پێستم بکەم بە ئاڵات.
گەر وەک منیش قەرەجێکی،
سنوورێکم بۆ بکێشە،
بۆ خۆت من بکە بە وڵات.
Oy yarê, oy hevalê
Stêrka şevên tarî
Hêviyên dilên sarî
Nabînim, tu ji min dûrî
Ji bo hêviyên azadiyê
Şîn bûye li ser Zagrosê
Derket jor nayê xwarê
Oy yarê, oy hevalê
پەشێو و دینۆ
Peşêw u Dîno
"هیلاک"
819
ئەی شەهیدان ئێوە لەو ئەستێرە گەشانەی ئاسمانی چەوساوانن ، هەتا شەو ڕەش و ڕەشتر بێ ئێوە گەش و گەشترن.
ڕێی خەبات
ڕێی خەباتمان چەندە سەخت و دوور بێت
با چوار دەورمان کڵپەی ئاگر بێت
لەم ڕێ پیرۆزە هەرگیز لانادەین
ئێمە بۆ مردنیش ئامادەین
بۆ دونیایەکی نوێ بۆ هەژاران
بۆ دانانی کۆمەڵگای یەکسان
ڕەگی زۆرداری لە ڕیشە دەردێنین
تۆوی ئازادی گەلمان ئەچێنین
بە ڕابەری چینی کرێکاران
ئەڕۆین، ئەبڕیت ڕێگای تێکۆشان
ئاڵای سووری شۆڕشمان هەڵ ئەکەین
هەر بە ڕۆژی سەرکەوتن ئەگەین
عەباس کەریمی ناسراو بە #شەهید_هەڵۆ
819
ئەگەر نەخوێندەواریش بن زۆر پێویستە کتێبخانەیەک لە ماڵەکتان دابنێن با کەسیش نەخوێنێتەوە ڕۆژێک هەر دادێ کەسێک دەست دەداتە ئەو کتێبەی، ڕۆژێک هەر دادێ کتێب دەوری خۆی دەبینی خەڵک نەخوێدەواریش بێ.
#فەرهاد_پیرباڵ
819
٤ی ئاب(۱۴ خەرمانان)
ئەمڕۆ ساڵیادی کۆچی دوایی شێرکۆ بێکەس ـە؛
شاعیری گەورەی کورد کە لە ٤ی ئابی (۱۴ خەرمانان) ٢٠١٣ لە شاری ستۆکهۆڵمی سوید کۆچی دوایی کرد.
جەستەی ڕۆیشت، بەڵام هەڵبەست و وشەکانی هێشتا لە دڵی خوێنەراندا دەژی.
یادی گەش و ناوی پیرۆز بێت.
819
لە یادی شێرکۆ بێکەس
شێرکۆ،
تۆ نەڕۆیشتویت؛
لە هەموو وشەی ئازادی
هێشتا هەناسە دەدەیت.
جەستەت ئارامی گرت،
بەڵام هەڵبەستەکانت
هەرگیز نامرن.
یادت هەمیشە گەش بێت شێرە پیاو🖤.
