ar
Feedback
هیلاک

هیلاک

الذهاب إلى القناة على Telegram

ڕۆژێک لەنێوان ئەو هەموو ئازارە هیوا چرۆ دەکا.

إظهار المزيد
لم يتم تحديد البلدالفئة غير محددة
819
المشتركون
-224 ساعات
+127 أيام
+7530 أيام
أرشيف المشاركات
نازانم چ ڕازێکە بەینی دڵ و دەستم؛ لە دەستم دەر دەچێ بەهەر شتێک دڵ دەبەستم.

409_116857903865239.mp34.20 MB

دووژمنی بەدخوو ئەگەر تۆ بمدەیە زێڕی وڵات دار و بەرد و خاک و خۆڵم بۆ بکەیتە حاسڵات بمکەیە سەرداری دونیا تاجی شاهیم کەی خەڵان ش
دووژمنی بەدخوو ئەگەر تۆ بمدەیە زێڕی وڵات دار و بەرد و خاک و خۆڵم بۆ بکەیتە حاسڵات بمکەیە سەرداری دونیا تاجی شاهیم کەی خەڵان شەرتە تێی هەڵدەم لە تاجت بیگەیەنمە ڕۆژهەڵات چۆن دەبێ مەحکوومی تۆ بم کە چبکەم بۆت گەردنم نامهەوێ ئەو ژینە تاڵە یا وەتەن یا مردنم. #عەتری_گوڵۆڵانی

قازی محەممەد پیاوێکی چۆن بوو ؟ مام هەژار موکریانی :قازی محەممەد وەڵاهی پیاوێکی زۆر ڕۆشنبیر و موسەقەف و خوێندەوارێکی چاک و خوێ
قازی محەممەد پیاوێکی چۆن بوو ؟ مام هەژار موکریانی :قازی محەممەد وەڵاهی پیاوێکی زۆر ڕۆشنبیر و موسەقەف و خوێندەوارێکی چاک و خوێندەواری مەلایەتیی هەبوو ، وەکو مەلایان نەبوو پیاوێک وریا بوو کوردستانی زۆر مۆش دەویست و ئەوەندە دەستی ڕۆیشت کە توانی خوا هەڵناگرێ قصوری نەکرد و بەفەخریشەوە ڕۆحی خۆی دانا.

چیم پێ دەڵێن لێرە و لەوێ من کوردستانم خۆش دەوێ پێشم بڵێن جن و دێوی دەیپەرستم چڕ و کێوی. #هێمن_موکریانی
چیم پێ دەڵێن لێرە و لەوێ من کوردستانم خۆش دەوێ پێشم بڵێن جن و دێوی دەیپەرستم چڕ و کێوی. #هێمن_موکریانی

بۆخۆت هەونی لەبۆیە

قەتم خێر لە وەفاداریم نەدی 🦦

ئەوە بۆ مرۆڤی وەفادار دەبێ🧑🏼‍🦯

لەوانە لە کوێ دەدەن منیش بچم وەرگرم 🦦

هەندێک ئامێز، تەنها گرتنی دوو جەستە نییە؛ پەناگای دوو دڵە کە لە ماندووبوونی ژیان بۆ یەکتر دەگەڕێن. لەو ساتانەی وشەکان بێدەنگ دەبن و زمان لە دەربڕینی ئازار کورت دێت، تەنها ئامێزێکی ڕاستەقینە دەتوانێت ئەوە بڵێت کە هەزاران وشە لە گوتنی کەم دەهێنن. مرۆڤ بە هیوای یەکتر دەژیت، بە گەرمی دەستێک، بە دڵنیایی چاوێک و بە باوەشێک کە پێی دەڵێت: «تەنها نیت.» لە کۆتاییدا، جوانترین شتی ئەم ژیانە نە سامانە، نە ناوبانگە؛ بەڵکوو بوونی کەسێکە کە لە سەختترین کاتەکاندا، بێ هیچ قسەیەک، تۆ لە باوەشی خۆیدا دەگرێت و هەستت پێدەکات هێشتا هیوایەک.

نازانم چۆن ئاوێتەت بم؟! ئەگەر بەهەشتی، پێم بڵێ، تا کڕنووش بەم بۆ گشت خواکان. ئەگەر دۆزەخی، پێم بڵێ، تا زەمین پڕکەم لە تاوان ... نازانم چۆن ئاوێتەت بم؟! گەر خاکێکی داگیرکراوی، پێم بڵێ، تا پێستم بکەم بە ئاڵات. گەر وەک منیش قەرەجێکی، سنوورێکم بۆ بکێشە، بۆ خۆت من بکە بە وڵات. Oy yarê, oy hevalê Stêrka şevên tarî Hêviyên dilên sarî Nabînim, tu ji min dûrî Ji bo hêviyên azadiyê Şîn bûye li ser Zagrosê Derket jor nayê xwarê Oy yarê, oy hevalê پەشێو و دینۆ Peşêw u Dîno "هیلاک"

photo content

ئەی شەهیدان ئێوە لەو ئەستێرە گەشانەی ئاسمانی چەوساوانن ، هەتا شەو ڕەش و ڕەشتر بێ ئێوە گەش و گەشترن. ڕێی خەبات ڕێی خەباتمان چەندە سەخت و دوور بێت با چوار دەورمان کڵپەی ئاگر بێت لەم ڕێ پیرۆزە هەرگیز لانادەین ئێمە بۆ مردنیش ئامادەین بۆ دونیایەکی نوێ بۆ هەژاران بۆ دانانی کۆمەڵگای یەکسان ڕەگی زۆرداری لە ڕیشە دەردێنین تۆوی ئازادی گەلمان ئەچێنین بە ڕابەری چینی کرێکاران ئەڕۆین، ئەبڕیت ڕێگای تێکۆشان ئاڵای سووری شۆڕشمان هەڵ ئەکەین هەر بە ڕۆژی سەرکەوتن ئەگەین عەباس کەریمی ناسراو بە #شەهید_هەڵۆ

ئەگەر نەخوێندەواریش بن زۆر پێویستە کتێبخانەیەک لە ماڵەکتان دابنێن با کەسیش نەخوێنێتەوە ڕۆژێک هەر دادێ کەسێک دەست دەداتە ئەو کتێبەی، ڕۆژێک هەر دادێ کتێب دەوری خۆی دەبینی خەڵک نەخوێدەواریش بێ. #فەرهاد_پیرباڵ

photo content

بێدەنگی بە مانای ئەوە نیە کە تۆ دابڕاوی لە دونیا! #بەختیار_عەلی

بۆچی تاوانە گەر دیلی کەس نەبم؟

٤ی ئاب(۱۴ خەرمانان) ئەمڕۆ ساڵیادی کۆچی دوایی شێرکۆ بێکەس ـە؛ شاعیری گەورەی کورد کە لە ٤ی ئابی (۱۴ خەرمانان) ٢٠١٣ لە شاری ستۆکهۆڵمی سوید کۆچی دوایی کرد. جەستەی ڕۆیشت، بەڵام هەڵبەست و وشەکانی هێشتا لە دڵی خوێنەراندا دەژی. یادی گەش و ناوی پیرۆز بێت.

لە یادی شێرکۆ بێکەس شێرکۆ، تۆ نەڕۆیشتویت؛ لە هەموو وشەی ئازادی هێشتا هەناسە دەدەیت. جەستەت ئارامی گرت، بەڵام هەڵبەستەکانت هەر
لە یادی شێرکۆ بێکەس شێرکۆ، تۆ نەڕۆیشتویت؛ لە هەموو وشەی ئازادی هێشتا هەناسە دەدەیت. جەستەت ئارامی گرت، بەڵام هەڵبەستەکانت هەرگیز نامرن. یادت هەمیشە گەش بێت شێرە پیاو🖤.

photo content