uz
Feedback
نـــەواۍ ئــیـسـلـام 🌿

نـــەواۍ ئــیـسـلـام 🌿

Yopiq kanal

﴿ رَّبِّ زِدۡنِي عِلۡمٗا ﴾💚 نـــەواۍ ئـیـسـلـام 🌿 پڕۆگرامێکی پەروەردەیی، ئایینی و ڕووناکبیرییە، ئامانجیەتی ڕێگاکانی نزیکبوونەوە لە پەروەردگار، تێگەیشتن لە ئایینی پیرۆزی اسلام، و دروستکردنی کەشێکی مەعنەوێ https://t.me/+_nbl5lShS-xlNGMy..🥹🤲🏻🖤..

Ko'proq ko'rsatish
Mamlakat belgilanmaganToif belgilanmagan
486
Obunachilar
-424 soatlar
+47 kun
-1230 kun
Postlar arxiv
ئەم نیشانە سەیرەی قیامەتت بیستووە خوا پەنامان بدات ؟ https://t.me/bangawazislam2026

📍نمونەیەک لەبڕوانامەکانتان بۆ ئەوانەی نمرەی بەرز بەدەست دەهێنن
📍نمونەیەک لەبڕوانامەکانتان بۆ ئەوانەی نمرەی بەرز بەدەست دەهێنن

تاقیکردنەوە دەستیپێکرد
🚨تاقیکردنەوەی فەزڵ وئاداب و ئەحکامەکانی قوربانی https://quizzory.in/id/6a0c865d8bdf61d8c21ce0e6

درووشمەکانی خوا بەرز ڕابگرە

ڕەحمەتی پێغەمبەر ﷺ بۆ عالەمین چۆنە ؟

تاقیکردنەوە دەستیپێکرد 🚨​پرۆژەی توێشووی باوەڕدار بۆ تەفسیری ئایەتەکانی پەروەردگار ✨ ​🛑 بابەت: تەفسیری سوورەتی (المرسلات) 📖
تاقیکردنەوە دەستیپێکرد
🚨​پرۆژەی توێشووی باوەڕدار بۆ تەفسیری ئایەتەکانی پەروەردگار ✨ ​🛑 بابەت: تەفسیری سوورەتی (المرسلات) 📖 ئایەتەکانی: (١ - کۆتایی) 📝 تێبینی: تەنها تەفسیر داخلە. ​🎯 نمرە: 50 نمرە لەسەر خوێندنەوەی تەفسیرەکەیە. ​🎓شەهادە دەکرێت بۆ ئەوانەی نمرەی بەرز دەهێنن و تەفسیریان خوێندوەتەوە . ​📝کاتی دانانی فۆڕمی تاقیکردنەوە: شەوی ٢ شەممە لەسەر ٣ شەممە ان شاء الله . ​📢 کەناڵی: طریق الجنة ​🌿 هەمیشە لە کاروانی زانستخوازان بەردەوام بن 🌿 https://quizzory.in/id/6a09b234c030dc2184e62bfd

🚨تاقیکردنەوەی فەزڵ و پاداشت و ئەحکامەکانی مانگی حاجیان
فەرموو تاقیکردنەوە بکە
https://quizzory.in/id/6a0a0fd0b86cdfe2eada4f9e

🌟 فەزڵ و پاداشتی ١٠ ڕۆژی یەکەمی مانگی حاجیان ​دە ڕۆژی یەکەمی(مانگی حاجیان) گەورەترین و پیرۆزترین ڕۆژەکانی ساڵن. پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: «هیچ ڕۆژێک نییە کە کردەوەی چاک تێیدا خۆشەویستتر بێت لای خوای گەورە لەم دە ڕۆژە». تایبەتمەندی ئەم ڕۆژانە لەوەدایە کە دایکی پەرستشەکانی تێدا کۆبووەتەوە (نوێژ، ڕۆژوو، سەدەقە، و حەج)، وە ڕۆژەکانی لە شەوەکانی خێرترن، بۆیە پێویستە وەک دەرفەتێکی زێڕین تەماشا بکرێت. ​📋 بەرنامەیەکی کرداری بۆ کۆکردنەوەی چاکەکان ​بۆ ئەوەی ئەم دە ڕۆژە بەفیڕۆ نەچێت، با ئەم بەرنامە کردارییە جێبەجێ بکەین: ​١. حەجکردن 🕋 حەج و عەمرە لە باشترین کردەوەکانی ئەم چەند ڕۆژەن بۆ کەسێک خوا بۆی ئاسان بکات ، ئدئەگەر توانات هەیە خۆتی لێبێبەش مەکە. ٢. زیکر و صەڵاوات 📿 ​با زیکری سەرەکی و بەردەوامی سەر زوبانت ئەم تەکبیرە بێت: (الله اکبر الله اکبر الله اکبر لا اله الا الله الله اکبر الله اکبر ولله الحمد). ​پشکێکی تایبەتت هەبێت بۆ صەڵاواتدان، بۆ نموونە ڕۆژانە (١٠٠٠) صەڵاوات کەمتر یان زیاتر لەسەر پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بدە. ٣. ڕۆژووگرتن 🗓️ ​هەوڵبدە پشکت هەبێت لە ڕۆژووگرتنی ئەم ڕۆژانە، ئەگەر هەر نەشتوانی ڕۆژانی دووشەممە و پێنجشەممە بگرە . ​یاخود نا ئەوا ڕۆژی عەرەفە بەهیچ شێوەیەک لەدەست خۆت مەدە. ​٤.هاوڕێیەتی قورئان 📖 ​ببەرە هاوڕێی قورئان؛ ئەگەر توانیت لەم ١٠ ڕۆژەدا خەتمێکی تەواو بکە، ئەگەر نا، ڕۆژانە کەمتر لە جوزئێک نەخوێنیت. ​٥.بەخشینی ڕۆژانە 💰 ​با بەخشینی بەردەوامت هەبێت لەم ڕۆژانەدا، تەنانەت ئەگەر بڕێکی کەمیش بێت (ڕۆژی ٢٥٠ یان ١٠٠٠ دینار). ​بیرۆکە: کارتۆنێک یان سندوقێک لە تاکی مێزەکەتدا دابنێ و ڕۆژانە پارەکەی تێبکە، لە یەکەم ڕۆژی جەژندا بیبەخشە بە مزگەوتێک یان هەژارێک. ​٦.قوربانی کردن 🐐 ​ئەگەر توانات هەیە قوربانی بکە بەتایبەت لە یەکەم ڕۆژی جەژندا. ئەگەر توانایشت نەبوو، خەڵکی تری بۆ هانبدە و فەرمانی پێبکە، چونکە ڕێنماییکار لەسەر خێری بکەرەکەیە. ​٧.پاراستنی نوێژەکان و سوننەتەکان 🕌 ​نوێژە فەرزەکان لە کاتی خۆیدا بکە (بۆ پیاوان با لەمزگەوت بێت و لەڕزی یەکەم بێت). ​لەسەر نوێژە سوننەتەکان (ڕواتب) بەردەوام بە، بەتایبەت نوێژی چێشتەنگاو (الضحی) و شەونوێژ (ئەگەر تەنها ٣ ڕکاتی ویتر بێت). ​لە ڕۆژی هەینیدا (جومعە) زوو بڕۆ بۆ مزگەوت. ​٨.گەیاندنی خزمایەتی 📞 ​پەیوەندی خزمایەتی نوێ بکەرەوە هیچ نەبێت بە تەلەفۆن و نامە. ٩. دووعا زۆر بکە لەم ڕۆژانەدا بەتایبەت ڕۆژی عەرەفە لەباشترین ڕۆژەکانە بۆ قبوڵبوونی دووعا . ١٠. لەهەمووی گرنگتر واز لەتاوان بهێنە بەگەورەو بچوکیەوە، بەتایبەت غەیبەت و درۆو چاو داخستن لەئاست نامەحرەم. خوای گەورە بمانگەیەنێتە کۆتا ڕۆژەکانی ئەم ڕۆژە پیرۆزانەو یارمەتیمان بدات بۆ باشترین کردەوەکان و بەڕەحمی خۆی لێمان وەربگرێت .