نـــەواۍ ئــیـسـلـام 🌿
Закритий канал
﴿ رَّبِّ زِدۡنِي عِلۡمٗا ﴾💚 نـــەواۍ ئـیـسـلـام 🌿 پڕۆگرامێکی پەروەردەیی، ئایینی و ڕووناکبیرییە، ئامانجیەتی ڕێگاکانی نزیکبوونەوە لە پەروەردگار، تێگەیشتن لە ئایینی پیرۆزی اسلام، و دروستکردنی کەشێکی مەعنەوێ https://t.me/+_nbl5lShS-xlNGMy..🥹🤲🏻🖤..
Показати більшеКраїна не вказанаКатегорія не вказана
486
Підписники
-424 години
+47 днів
-1230 днів
Архів дописів
ئەم نیشانە سەیرەی قیامەتت بیستووە خوا پەنامان بدات ؟
https://t.me/bangawazislam2026
تاقیکردنەوە دەستیپێکرد🚨تاقیکردنەوەی فەزڵ وئاداب و ئەحکامەکانی قوربانی https://quizzory.in/id/6a0c865d8bdf61d8c21ce0e6
Repost from طَريقٌ إلىٰ الجَنَّة
تاقیکردنەوە دەستیپێکرد🚨پرۆژەی توێشووی باوەڕدار بۆ تەفسیری ئایەتەکانی پەروەردگار ✨ 🛑 بابەت: تەفسیری سوورەتی (المرسلات) 📖 ئایەتەکانی: (١ - کۆتایی) 📝 تێبینی: تەنها تەفسیر داخلە. 🎯 نمرە: 50 نمرە لەسەر خوێندنەوەی تەفسیرەکەیە. 🎓شەهادە دەکرێت بۆ ئەوانەی نمرەی بەرز دەهێنن و تەفسیریان خوێندوەتەوە . 📝کاتی دانانی فۆڕمی تاقیکردنەوە: شەوی ٢ شەممە لەسەر ٣ شەممە ان شاء الله . 📢 کەناڵی: طریق الجنة 🌿 هەمیشە لە کاروانی زانستخوازان بەردەوام بن 🌿 https://quizzory.in/id/6a09b234c030dc2184e62bfd
🚨تاقیکردنەوەی فەزڵ و پاداشت و ئەحکامەکانی مانگی حاجیان
فەرموو تاقیکردنەوە بکەhttps://quizzory.in/id/6a0a0fd0b86cdfe2eada4f9e
🌟 فەزڵ و پاداشتی ١٠ ڕۆژی یەکەمی مانگی حاجیان
دە ڕۆژی یەکەمی(مانگی حاجیان) گەورەترین و پیرۆزترین ڕۆژەکانی ساڵن. پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: «هیچ ڕۆژێک نییە کە کردەوەی چاک تێیدا خۆشەویستتر بێت لای خوای گەورە لەم دە ڕۆژە». تایبەتمەندی ئەم ڕۆژانە لەوەدایە کە دایکی پەرستشەکانی تێدا کۆبووەتەوە (نوێژ، ڕۆژوو، سەدەقە، و حەج)، وە ڕۆژەکانی لە شەوەکانی خێرترن، بۆیە پێویستە وەک دەرفەتێکی زێڕین تەماشا بکرێت.
📋 بەرنامەیەکی کرداری بۆ کۆکردنەوەی چاکەکان
بۆ ئەوەی ئەم دە ڕۆژە بەفیڕۆ نەچێت، با ئەم بەرنامە کردارییە جێبەجێ بکەین:
١. حەجکردن 🕋
حەج و عەمرە لە باشترین کردەوەکانی ئەم چەند ڕۆژەن بۆ کەسێک خوا بۆی ئاسان بکات ، ئدئەگەر توانات هەیە خۆتی لێبێبەش مەکە.
٢. زیکر و صەڵاوات 📿
با زیکری سەرەکی و بەردەوامی سەر زوبانت ئەم تەکبیرە بێت: (الله اکبر الله اکبر الله اکبر لا اله الا الله الله اکبر الله اکبر ولله الحمد).
پشکێکی تایبەتت هەبێت بۆ صەڵاواتدان، بۆ نموونە ڕۆژانە (١٠٠٠) صەڵاوات کەمتر یان زیاتر لەسەر پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بدە.
٣. ڕۆژووگرتن 🗓️
هەوڵبدە پشکت هەبێت لە ڕۆژووگرتنی ئەم ڕۆژانە، ئەگەر هەر نەشتوانی ڕۆژانی دووشەممە و پێنجشەممە بگرە .
یاخود نا ئەوا ڕۆژی عەرەفە بەهیچ شێوەیەک لەدەست خۆت مەدە.
٤.هاوڕێیەتی قورئان 📖
ببەرە هاوڕێی قورئان؛ ئەگەر توانیت لەم ١٠ ڕۆژەدا خەتمێکی تەواو بکە، ئەگەر نا، ڕۆژانە کەمتر لە جوزئێک نەخوێنیت.
٥.بەخشینی ڕۆژانە 💰
با بەخشینی بەردەوامت هەبێت لەم ڕۆژانەدا، تەنانەت ئەگەر بڕێکی کەمیش بێت (ڕۆژی ٢٥٠ یان ١٠٠٠ دینار).
بیرۆکە: کارتۆنێک یان سندوقێک لە تاکی مێزەکەتدا دابنێ و ڕۆژانە پارەکەی تێبکە، لە یەکەم ڕۆژی جەژندا بیبەخشە بە مزگەوتێک یان هەژارێک.
٦.قوربانی کردن 🐐
ئەگەر توانات هەیە قوربانی بکە بەتایبەت لە یەکەم ڕۆژی جەژندا.
ئەگەر توانایشت نەبوو، خەڵکی تری بۆ هانبدە و فەرمانی پێبکە، چونکە ڕێنماییکار لەسەر خێری بکەرەکەیە.
٧.پاراستنی نوێژەکان و سوننەتەکان 🕌
نوێژە فەرزەکان لە کاتی خۆیدا بکە (بۆ پیاوان با لەمزگەوت بێت و لەڕزی یەکەم بێت).
لەسەر نوێژە سوننەتەکان (ڕواتب) بەردەوام بە، بەتایبەت نوێژی چێشتەنگاو (الضحی) و شەونوێژ (ئەگەر تەنها ٣ ڕکاتی ویتر بێت).
لە ڕۆژی هەینیدا (جومعە) زوو بڕۆ بۆ مزگەوت.
٨.گەیاندنی خزمایەتی 📞
پەیوەندی خزمایەتی نوێ بکەرەوە هیچ نەبێت بە تەلەفۆن و نامە.
٩. دووعا زۆر بکە لەم ڕۆژانەدا بەتایبەت ڕۆژی عەرەفە لەباشترین ڕۆژەکانە بۆ قبوڵبوونی دووعا .
١٠. لەهەمووی گرنگتر واز لەتاوان بهێنە بەگەورەو بچوکیەوە، بەتایبەت غەیبەت و درۆو چاو داخستن لەئاست نامەحرەم.
خوای گەورە بمانگەیەنێتە کۆتا ڕۆژەکانی ئەم ڕۆژە پیرۆزانەو یارمەتیمان بدات بۆ باشترین کردەوەکان و بەڕەحمی خۆی لێمان وەربگرێت .
