نـــەواۍ ئــیـسـلـام 🌿
Yopiq kanal
﴿ رَّبِّ زِدۡنِي عِلۡمٗا ﴾💚 نـــەواۍ ئـیـسـلـام 🌿 پڕۆگرامێکی پەروەردەیی، ئایینی و ڕووناکبیرییە، ئامانجیەتی ڕێگاکانی نزیکبوونەوە لە پەروەردگار، تێگەیشتن لە ئایینی پیرۆزی اسلام، و دروستکردنی کەشێکی مەعنەوێ https://t.me/+_nbl5lShS-xlNGMy..🥹🤲🏻🖤..
Ko'proq ko'rsatishMamlakat belgilanmaganToif belgilanmagan
484
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
-77 kun
-530 kun
Postlar arxiv
السَّلَاْمُ عَلَیْکُم بەیانی سەعات 10:00ی بەیانی لینکی تاقیکردنەوەی هەرسێک سورەتی الاخلاس و الفلق الناس
جا بەڕیزان هیوادارم بۆ بەیانی خۆتان ئامادە کردبیت
تاقیکردنەوە بەشیوازی ئۆڵاینە
25پرسیارە هەر پرسیاریک 4نمرەی لەسەرە
24کاتژمیر لینک کارایە دواتر بۆ ڕۆژی دواتر دائەخریت
بَاْرَكَ اللّٰهُ فِیكْ🌸📿📖
السَّلَاْمُ عَلَیْکُم نمونەی بڕوانامەکانتان هێ پڕۆژەی سڵاوات کەمیکی تر هێ هەمووتان بە pdfدائەنیم إِنْ شَاءَ اللّٰه
پێنج بنچینەکەی ئیسلام
١- شایەتیدان
{أشهد أن لا إله إلا الله و أن محمدًا رسول الله}
٢- نوێژکردن
{به‌یانی - نیوه‌ڕۆ - عه‌سر - ئێواره - خه‌وتنان}
٣- زەکاتدان
كاتێك له‌سەرت واجب ده‌بێت
٤- ڕۆژووگرتن
له مانگی ڕه‌مه‌زاندا
٥- حەجکردن
ئەگەر توانات هه‌بێت
بەڵگە
كاتێك جبریل ﷺ پرسیاری له پێغەمبەرمان ﷺ کرد و پێی فه‌رموو:
ئەی موحەممەد هه‌واڵم بده‌رێ ده‌رباره‌ی ئیسلام. پێغەمبەر ﷺ له وه‌ڵامدا فه‌رمووی: ( الْإِسْلَامُ أَنْ تَشْهَدَ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللهَ وَأَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللهِ، وَتُقِيمَ الصَّلَاةَ، وَتُؤْتِيَ الزَّكَاةَ، وَتَصُومَ رَمَضَانَ، وَتَحُجَّ الْبَيْتَ إِنِ اسْتَطَعْتَ إِلَيْهِ سَبِيلًا) [مسلم ٨]
واته:
(ئیسلام ئه‌وه‌یه كه: ١ - شایه‌تی بده‌یت كه : جگه له (الله) ؛ هیچ په‌رستراوێكی تر شایه‌نی په‌رستن نییه، وه كه موحه‌ممه‌د ﷺ نێردراوی خوایه. ٢ - وه نوێژبكه‌یت. ٣ - وه زه‌كات بده‌یت. ٤ - وه له مانگی ڕه‌مه‌زاندا به ڕۆژوو بیت. ٥ - وه حه‌ج بكه‌یت ئه‌گه‌ر توانات هه‌بێت.)
شەش بنچینەکەی باوەڕ
بریتیە لە باوەڕهێنان بەمانەی خوارەوە
١- پەروەردگار
که: تاك و ته‌نهایه و هیچ هاوه‌ڵێكی نییه.
٢- فریشتەکان
ئه‌وانه‌ی كه: ده‌یانناسین و نایانناسین.
٣- پەرتووکەکان
ئەوانەی کە: بۆ پێغەمبەران دابەزێندراون.
٤- پێغەمبەران
هەموویان: به‌بێ جیاوازی.
٥- ڕۆژی دوایی
له: ژیانی به‌رزه‌خ تا بەهەشت و دۆزه‌خ.
٦- قەدەر
خۆشی و ناخۆشییه‌كانی.
بەڵگە
ته‌واوكه‌ری فه‌رمووده‌ی پێشوو: (قَالَ : فَأَخْبِرْنِي عَنِ الْإِيمَانِ. قَالَ : أَنْ تُؤْمِنَ بِاللهِ، وَمَلَائِكَتِهِ، وَكُتُبِهِ، وَرُسُلِهِ، وَالْيَوْمِ الْآخِرِ، وَتُؤْمِنَ بِالْقَدَرِ، خَيْرِهِ وَشَرِّهِ)[مسلم ٨]
واته: (جبریل ﷺ پێی فه‌رموو: هه‌واڵم پێ بده ده‌رباره‌ی باوه‌ڕ. پێغەمبەرمان ﷺ له وه‌ڵامدا فه‌رمووی: ١ - باوه‌ڕ بهێنیت به په‌روه‌ردگار. ٢ - وه به فریشته‌كانی. ٣ - وه په‌رتووكه‌كانی. ٤ - وه پێغه‌مبه‌ره‌كانی. ٥ - وه به ڕۆژی دوایی. ٦ - وه باوه‌ڕ بهێنیت به قه‌ده‌ر خۆشی و ناخۆشییه‌كانی.)
واتای (لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ) چییە؟
بەکورتی
واته: هیچ په‌رستراوێك نییه شایه‌نی په‌رستن بێت جگه له (الله)
بەڕوونی
ئه‌م وته‌یه له دوو به‌ش پێكهاتووه:
به‌شی یه‌كه‌م: لَا إِلَهَ / واته:هیچ پەرستراوێكی شایسته نییه.
واته: هیچ په‌رستراوێك نییه كه شایسته‌ی ئه‌وه بێت په‌رستشی بۆ ئه‌نجام بده‌یت.
وه به‌م به‌شه ده‌ڵێن: (نەفی کردن).
چونکه: تۆ نەفی هه‌موو پەرستراوێكی تر ده‌كه‌یت، وه‌ك: (په‌یكه‌ر - دار - بەرد - گۆڕ...هتد).
به‌شی دووه‌م: إِلَّا اللهُ / واته: بێجگه له (الله).
واته: (الله) به‌ته‌نها شایسته‌ی په‌رستنه؛ چونکه: ئه‌و به‌دیهێناویت و ڕزق و ڕۆزیت ده‌دات و ژیان و مردنی تۆی به ده‌سته.
وه به‌م به‌شه ده‌ڵێن: (جێگیر كردن).
چونکه: تۆ جێگیری ده‌کەیت که (الله) په‌روه‌ردگاری شایسته‌یه، وه په‌رستراوه‌كانی تر به‌تاڵن..
بەڵگە
﴿ذَلِكَ بِأَنَّ اللهَ هُوَ الحَقُّ وَأَنَّ مَا يَدْعُونَ مِن دُونِهِ هُوَ البَاطِلُ وَأَنَّ اللهَ هُوَ العَلِيُّ الكَبِيرُ﴾ [الحج: ٦٢]
واته: به‌ڕاستی خوا خۆی حه‌ق و ڕاسته، ئه‌وانه‌ش که ئه‌وان هاناو هاواری بۆ ده‌به‌ن له جیاتی ئه‌و هه‌ر ئه‌وه خۆی به‌تاڵ و ناحه‌قییه. بێگومان ئه‌و خوایه بڵندو به‌رزو مه‌زن و گه‌وره‌یه.
﴿وَاعْبُدُوا اللهَ وَلاَ تُشْرِكُوا بِهِ شَيْئًا ﴾[النساء:٤٨]
واته: (ئه‌ی خه‌ڵکینه) ته‌نها خوا بپه‌رستن و هیچ جۆره شه‌ریک و هاوه‌ڵێکی بۆ بڕیار مه‌ده‌ن.
﴿وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَسُولاً أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَُ وَاجْتَنِبُوا الطَّاغُوت﴾ [النحل: ٣٦]
واته: سوێند به خوا بێگومان ئێمه له‌ناو هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌کدا پێغه‌مبه‌رێکمان ڕه‌وانه‌کردووه‌و پێمان ڕاگه‌یاندووه که پێیان بڵێت: ته‌نها خوا بپه‌رستن، خۆتان دووره په‌رێز بگرن له هه‌موو په‌رستراوێکی تر.
﴿وَمَا خَلَقْتُ الجِنَّ وَالإِنسَ إِلاَّ لِيَعْبُدُونِ﴾ [الذاريات: ٥٦]
واته: بێگومان من په‌ری و ئاده‌میزاد م دروست نه‌کردووه ته‌نها بۆ ئه‌وه‌نه‌بێت که‌من بپه‌رستن و فه‌رمانبه‌ردارم بن.
﴿وَمَا أُمِرُوا إِلاَّ لِيَعْبُدُوا اللَّهَُ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ حُنَفَاءَ﴾
واته: فه‌رمانیشیان پێنه‌درابوو جگه به‌وه‌ی که خواپه‌رستی بکه‌ن و به‌پاکی و دڵسۆزی و ملکه‌چی فه‌رمانبه‌رداری ئاین و به‌رنامه‌که بن و لابده‌ن له هه‌موو ئایینێك و ته‌نها پابه‌ندی ئایینی ئیسلام بن..
السَّلَاْمُ عَلَیْکُم 📿
پیویستمان بە دوو مامۆستایی یە کە سەنەدی هەبیت لە تەجوید📚
🧕بۆ بەشی خۆشکان : تایبەت بە پڕۆژەمان ئەویت کە مامۆستای بکات
🧔🏻بۆبەشی برایان: تایبەت بە پڕۆژەمان ئەویت کە مامۆستایی بکات
پیویستە مامۆستاکان بڕوانامەی سەنەدیان هەبیت📑
و جوان خویندەوەی قورئانیان باش بیت و چالاک و ئەکتیڤ بن🔋
تکایە خۆتان لەم خێرە بێ بەش مەکەن 🕋📖
هەر کەسیک توانایی ئەم خێرەی هەیە لە کۆمینت سڵاوبکات ئیمە خۆمان ئەچینە خزمەتی بَاْرَكَ اللّٰهُ فِیكْ🌟🔔
گــەرۆژێک نەگەیشتیت بەوەی کـەدەتەوێت مەڵێ لەبەخت خراپی خـۆمە بــەڵــکــو بڵێ ڕەنگـە خـودا {بــاشــتــری بــۆ مــن بــوێــت}🌚🖤
نویژی چیشتەنگاو لەبیر مەکەن
پێغەمبەری نازارمانﷺفەرموویەتی:
خوێندنی ئەم زیکرە پاداشتی خێرترو چاکترە لەشەوڕۆژێک زیکرکردن:💕🦋
سُبْحَانَ اللّٰه عدد ما خلق
سُبْحَانَ اللّٰه مِلْءَ ماخلق
سُبْحَانَ اللّٰه عدَدَ ما في الأرضِ والسماءِ
سُبْحَانَ اللّٰه ملء ما في الأرض والسماء
سُبْحَانَ اللّٰه عدَدَ ما أحصى كتابه
سُبْحَانَ اللّٰه ملء ما أحصى كتابه
سُبْحَانَ اللّٰه عدَدَ كلّ شيءٍ
سُبْحَانَ اللّٰه مِلْءَ كُلِّ شَيءٍ
بۆ ئەوەی خۆشەویستی خودات هەبێت..
هەوڵدە سوونەتێڪی بەردەوامت هەبیت
بۆنموونە ئەنجامدانی نوێژی چێشتەنگاو..
وەڪو ئەوە وایە صەدەقەت بەرامبەر
هەموو ئەنـدامـانــی لاشەت ڪـردبــێ..
با لەو ڪارانە بێت ڪە لە سەرەتای ڕۆژەڪـەت ئەنجــامیـان دەدەیــت🤎..
بەڕیزان
20/8تاقیکردنەوەی سورەتی الاخلاس و الفلق والناس دەپیئەکات
بَاْرَكَ اللّٰهُ فِیكْ 🌸
