نـــەواۍ ئــیـسـلـام 🌿
Yopiq kanal
﴿ رَّبِّ زِدۡنِي عِلۡمٗا ﴾💚 نـــەواۍ ئـیـسـلـام 🌿 پڕۆگرامێکی پەروەردەیی، ئایینی و ڕووناکبیرییە، ئامانجیەتی ڕێگاکانی نزیکبوونەوە لە پەروەردگار، تێگەیشتن لە ئایینی پیرۆزی اسلام، و دروستکردنی کەشێکی مەعنەوێ https://t.me/+_nbl5lShS-xlNGMy..🥹🤲🏻🖤..
Ko'proq ko'rsatishMamlakat belgilanmaganToif belgilanmagan
490
Obunachilar
-124 soatlar
-27 kun
-630 kun
Postlar arxiv
پێنج بنچینەکەی ئیسلام
١- شایەتیدان
{أشهد أن لا إله إلا الله و أن محمدًا رسول الله}
٢- نوێژکردن
{به‌یانی - نیوه‌ڕۆ - عه‌سر - ئێواره - خه‌وتنان}
٣- زەکاتدان
كاتێك له‌سەرت واجب ده‌بێت
٤- ڕۆژووگرتن
له مانگی ڕه‌مه‌زاندا
٥- حەجکردن
ئەگەر توانات هه‌بێت
بەڵگە
كاتێك جبریل ﷺ پرسیاری له پێغەمبەرمان ﷺ کرد و پێی فه‌رموو:
ئەی موحەممەد هه‌واڵم بده‌رێ ده‌رباره‌ی ئیسلام. پێغەمبەر ﷺ له وه‌ڵامدا فه‌رمووی: ( الْإِسْلَامُ أَنْ تَشْهَدَ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللهَ وَأَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللهِ، وَتُقِيمَ الصَّلَاةَ، وَتُؤْتِيَ الزَّكَاةَ، وَتَصُومَ رَمَضَانَ، وَتَحُجَّ الْبَيْتَ إِنِ اسْتَطَعْتَ إِلَيْهِ سَبِيلًا) [مسلم ٨]
واته:
(ئیسلام ئه‌وه‌یه كه: ١ - شایه‌تی بده‌یت كه : جگه له (الله) ؛ هیچ په‌رستراوێكی تر شایه‌نی په‌رستن نییه، وه كه موحه‌ممه‌د ﷺ نێردراوی خوایه. ٢ - وه نوێژبكه‌یت. ٣ - وه زه‌كات بده‌یت. ٤ - وه له مانگی ڕه‌مه‌زاندا به ڕۆژوو بیت. ٥ - وه حه‌ج بكه‌یت ئه‌گه‌ر توانات هه‌بێت.)
شەش بنچینەکەی باوەڕ
بریتیە لە باوەڕهێنان بەمانەی خوارەوە
١- پەروەردگار
که: تاك و ته‌نهایه و هیچ هاوه‌ڵێكی نییه.
٢- فریشتەکان
ئه‌وانه‌ی كه: ده‌یانناسین و نایانناسین.
٣- پەرتووکەکان
ئەوانەی کە: بۆ پێغەمبەران دابەزێندراون.
٤- پێغەمبەران
هەموویان: به‌بێ جیاوازی.
٥- ڕۆژی دوایی
له: ژیانی به‌رزه‌خ تا بەهەشت و دۆزه‌خ.
٦- قەدەر
خۆشی و ناخۆشییه‌كانی.
بەڵگە
ته‌واوكه‌ری فه‌رمووده‌ی پێشوو: (قَالَ : فَأَخْبِرْنِي عَنِ الْإِيمَانِ. قَالَ : أَنْ تُؤْمِنَ بِاللهِ، وَمَلَائِكَتِهِ، وَكُتُبِهِ، وَرُسُلِهِ، وَالْيَوْمِ الْآخِرِ، وَتُؤْمِنَ بِالْقَدَرِ، خَيْرِهِ وَشَرِّهِ)[مسلم ٨]
واته: (جبریل ﷺ پێی فه‌رموو: هه‌واڵم پێ بده ده‌رباره‌ی باوه‌ڕ. پێغەمبەرمان ﷺ له وه‌ڵامدا فه‌رمووی: ١ - باوه‌ڕ بهێنیت به په‌روه‌ردگار. ٢ - وه به فریشته‌كانی. ٣ - وه په‌رتووكه‌كانی. ٤ - وه پێغه‌مبه‌ره‌كانی. ٥ - وه به ڕۆژی دوایی. ٦ - وه باوه‌ڕ بهێنیت به قه‌ده‌ر خۆشی و ناخۆشییه‌كانی.)
واتای (لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ) چییە؟
بەکورتی
واته: هیچ په‌رستراوێك نییه شایه‌نی په‌رستن بێت جگه له (الله)
بەڕوونی
ئه‌م وته‌یه له دوو به‌ش پێكهاتووه:
به‌شی یه‌كه‌م: لَا إِلَهَ / واته:هیچ پەرستراوێكی شایسته نییه.
واته: هیچ په‌رستراوێك نییه كه شایسته‌ی ئه‌وه بێت په‌رستشی بۆ ئه‌نجام بده‌یت.
وه به‌م به‌شه ده‌ڵێن: (نەفی کردن).
چونکه: تۆ نەفی هه‌موو پەرستراوێكی تر ده‌كه‌یت، وه‌ك: (په‌یكه‌ر - دار - بەرد - گۆڕ...هتد).
به‌شی دووه‌م: إِلَّا اللهُ / واته: بێجگه له (الله).
واته: (الله) به‌ته‌نها شایسته‌ی په‌رستنه؛ چونکه: ئه‌و به‌دیهێناویت و ڕزق و ڕۆزیت ده‌دات و ژیان و مردنی تۆی به ده‌سته.
وه به‌م به‌شه ده‌ڵێن: (جێگیر كردن).
چونکه: تۆ جێگیری ده‌کەیت که (الله) په‌روه‌ردگاری شایسته‌یه، وه په‌رستراوه‌كانی تر به‌تاڵن..
بەڵگە
﴿ذَلِكَ بِأَنَّ اللهَ هُوَ الحَقُّ وَأَنَّ مَا يَدْعُونَ مِن دُونِهِ هُوَ البَاطِلُ وَأَنَّ اللهَ هُوَ العَلِيُّ الكَبِيرُ﴾ [الحج: ٦٢]
واته: به‌ڕاستی خوا خۆی حه‌ق و ڕاسته، ئه‌وانه‌ش که ئه‌وان هاناو هاواری بۆ ده‌به‌ن له جیاتی ئه‌و هه‌ر ئه‌وه خۆی به‌تاڵ و ناحه‌قییه. بێگومان ئه‌و خوایه بڵندو به‌رزو مه‌زن و گه‌وره‌یه.
﴿وَاعْبُدُوا اللهَ وَلاَ تُشْرِكُوا بِهِ شَيْئًا ﴾[النساء:٤٨]
واته: (ئه‌ی خه‌ڵکینه) ته‌نها خوا بپه‌رستن و هیچ جۆره شه‌ریک و هاوه‌ڵێکی بۆ بڕیار مه‌ده‌ن.
﴿وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَسُولاً أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَُ وَاجْتَنِبُوا الطَّاغُوت﴾ [النحل: ٣٦]
واته: سوێند به خوا بێگومان ئێمه له‌ناو هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌کدا پێغه‌مبه‌رێکمان ڕه‌وانه‌کردووه‌و پێمان ڕاگه‌یاندووه که پێیان بڵێت: ته‌نها خوا بپه‌رستن، خۆتان دووره په‌رێز بگرن له هه‌موو په‌رستراوێکی تر.
﴿وَمَا خَلَقْتُ الجِنَّ وَالإِنسَ إِلاَّ لِيَعْبُدُونِ﴾ [الذاريات: ٥٦]
واته: بێگومان من په‌ری و ئاده‌میزاد م دروست نه‌کردووه ته‌نها بۆ ئه‌وه‌نه‌بێت که‌من بپه‌رستن و فه‌رمانبه‌ردارم بن.
﴿وَمَا أُمِرُوا إِلاَّ لِيَعْبُدُوا اللَّهَُ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ حُنَفَاءَ﴾
واته: فه‌رمانیشیان پێنه‌درابوو جگه به‌وه‌ی که خواپه‌رستی بکه‌ن و به‌پاکی و دڵسۆزی و ملکه‌چی فه‌رمانبه‌رداری ئاین و به‌رنامه‌که بن و لابده‌ن له هه‌موو ئایینێك و ته‌نها پابه‌ندی ئایینی ئیسلام بن..
السَّلَاْمُ عَلَیْکُم 📿
پیویستمان بە دوو مامۆستایی یە کە سەنەدی هەبیت لە تەجوید📚
🧕بۆ بەشی خۆشکان : تایبەت بە پڕۆژەمان ئەویت کە مامۆستای بکات
🧔🏻بۆبەشی برایان: تایبەت بە پڕۆژەمان ئەویت کە مامۆستایی بکات
پیویستە مامۆستاکان بڕوانامەی سەنەدیان هەبیت📑
و جوان خویندەوەی قورئانیان باش بیت و چالاک و ئەکتیڤ بن🔋
تکایە خۆتان لەم خێرە بێ بەش مەکەن 🕋📖
هەر کەسیک توانایی ئەم خێرەی هەیە لە کۆمینت سڵاوبکات ئیمە خۆمان ئەچینە خزمەتی بَاْرَكَ اللّٰهُ فِیكْ🌟🔔
گــەرۆژێک نەگەیشتیت بەوەی کـەدەتەوێت مەڵێ لەبەخت خراپی خـۆمە بــەڵــکــو بڵێ ڕەنگـە خـودا {بــاشــتــری بــۆ مــن بــوێــت}🌚🖤
نویژی چیشتەنگاو لەبیر مەکەن
پێغەمبەری نازارمانﷺفەرموویەتی:
خوێندنی ئەم زیکرە پاداشتی خێرترو چاکترە لەشەوڕۆژێک زیکرکردن:💕🦋
سُبْحَانَ اللّٰه عدد ما خلق
سُبْحَانَ اللّٰه مِلْءَ ماخلق
سُبْحَانَ اللّٰه عدَدَ ما في الأرضِ والسماءِ
سُبْحَانَ اللّٰه ملء ما في الأرض والسماء
سُبْحَانَ اللّٰه عدَدَ ما أحصى كتابه
سُبْحَانَ اللّٰه ملء ما أحصى كتابه
سُبْحَانَ اللّٰه عدَدَ كلّ شيءٍ
سُبْحَانَ اللّٰه مِلْءَ كُلِّ شَيءٍ
بۆ ئەوەی خۆشەویستی خودات هەبێت..
هەوڵدە سوونەتێڪی بەردەوامت هەبیت
بۆنموونە ئەنجامدانی نوێژی چێشتەنگاو..
وەڪو ئەوە وایە صەدەقەت بەرامبەر
هەموو ئەنـدامـانــی لاشەت ڪـردبــێ..
با لەو ڪارانە بێت ڪە لە سەرەتای ڕۆژەڪـەت ئەنجــامیـان دەدەیــت🤎..
بەڕیزان
20/8تاقیکردنەوەی سورەتی الاخلاس و الفلق والناس دەپیئەکات
بَاْرَكَ اللّٰهُ فِیكْ 🌸
🌸ئایەت کورسی🌸
ئایەتی کورسی (ئایەتی ٢٥٥ لە سوورەتی بەقەرە) گەورەترین و بە فەزڵترین ئایەتی قورئانی پیرۆزە. ئەم ئایەتە چەندین تایبەتمەندی و موعجیزەی گەورەی تێدایە کە لە فەرموودە سەحیحەکاندا هاتوون.
فەزڵ و موعجیزە سەرەکییەکانی ئایەت کورسی
پارێزەرە لە شەیتان: خوێندنی لە شەودا دەبێتە هۆی ئەوەی خودا پارێزەرێکت بۆ بنێرێت و شەیتان لێت نزیک نەبێتەوە تا بەیانی.
کلیلی بەهەشتە: هەرکەسێک لە دوای هەموو نوێژە فەرزەکان بیخوێنێت، تەنها مردن ڕێگرە لە نێوان ئەو و بەهەشتدا.
سەرۆکی ئایەتەکانە: گەورەترین ئایەتە لە ڕووی مانا و گەورەییەوە لە ناو تەواوی قورئاندا.
ناوی مەزنی خودای تێدایە: ناوی پیرۆزی (الحي القيوم)ی تێدایە کە ئەگەر بەو ناووانە نزا بکرێت، خودا وەڵامی دەداتەوە.
تەژییە لە یەکتاپەرستی: ١٠ ڕستەی سەربەخۆ لەخۆدەگرێت کە هەموویان باسی گەورەیی، دەسەڵات و سیفاتەکانی خودا دەکەن.
کاتە پەسەندەکان بۆ خوێندنی
دوای نوێژە فەرزەکان: بۆ بەدەستهێنانی پاداشتی بەهەشت.
پێش خەوتن: بۆ پاراستنی مرۆڤ لە خەونی خراپ و شەیتان.
لە زیکرەکانی بەیانیان و ئێواران: بۆ پاراستنی گشتی لە درێژایی ڕۆژدا.
دەقی ئایەتەکە
اللَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ ۚ لَا تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلَا نَوْمٌ ۚ لَّهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ۚ مَن ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِندَهُ إِلَّا بِإِذْنِهِ ۚ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ ۖ وَلَا يُحِيطُونَ بِشَيْءٍ مِّنْ عِلْمِهِ إِلَّا بِمَا شَاءَ ۚ وَسِعَ كُرْسِيُّهُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ ۖ وَلَا يَئُودُهُ حِفْظُهُمَا ۚ وَهُوَ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ
چیرۆکی فەزڵی ئایەتی کورسی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پێغەمبەر (د.خ) و ڕووداوێکی سەرنجڕاکێش کە بۆ هاوەڵی بەڕێز ئەبو هورەیرە (ڕەزای خوای لێبێت) ڕوویدا.
دەقی چیرۆکەکە
پێغەمبەر (د.خ) ئەبو هورەیرەی ڕاسپارد بۆ پاراستنی زەکاتی ڕەمەزان (خۆراکی کۆکراوە). لە کاتی پاسەوانیدا ئەم ڕووداوانە ڕوویان دا:
شەوی یەکەم: کەسێک هات و دەستی کرد بە دزینی خۆراک. ئەبو هورەیرە گرتی و پێی گوت: "دەتبەم بۆ لای پێغەمبەر". کابرای دز گوتی: "من پێویستم پێیەتی، خێزاندارم و هەژارم". ئەبو هورەیرە بەزەیی پێدا هات و بەڕەڵای کرد. بەیانی پێغەمبەر (د.خ) پێی فەرموو: "ئەی ئەبو هورەیرە، دیلەکەی دوێنێ شەوت چی لێهات؟" ئەبو هورەیرە ڕووداوەکەی گێڕایەوە. پێغەمبەر (د.خ) فەرمووی: "ئەو درۆی لەگەڵ کردی و دیسان دەگەڕێتەوە".
شەوی دووەم: کابرا دیسان گەڕایەوە و دەستی بە دزینی خۆراک کردەوە. ئەبو هورەیرە دیسان گرتییەوە. کابرای دز هەمان عوزر و کێشەی دووبارە کردەوە. ئەبو هورەیرە دیسان بەزەیی پێدا هاتەوە و ئازادی کرد. بەیانی پێغەمبەر (د.خ) فەرمووی: "دیسان درۆی لەگەڵ کردی و دەگەڕێتەوە".
شەوی سێیەم: کابرا بۆ جاری سێیەم گەڕایەوە. ئەبو هورەیرە توند گرتی و گوتی: "ئەمە جاری کۆتاییە و دەتبەم بۆ لای پێغەمبەر". کابرای دز کاتێک بینی ڕێگەی ڕزگاربوونی نییە، پێشنیازێکی بۆ کرد
کابرا گوتی: "بەڕەڵام بکە، من چەند وشەیەکت فێر دەکەم کە خودا سوودت پێ دەگەیەنێت لە ڕێگەیانەوە".
ئەبو هورەیرە گوتی: "ئەو وشانە چین؟"
کابرای دز گوتی: "کاتێک چوویتە سەر جێگەی خەوتن، ئایەتی کورسی (اللَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ) بخوێنە تا کۆتایی. ئەگەر ئەوە بکەیت، هەمیشە پارێزەرێک لەلایەن خوداوە لەسەرت دەبێت و هیچ شەیتانێک لێت نزیک نابێتەوە تا بەیانی".
ئەبو هورەیرە دیسان ئازادی کرد. بەیانی کاتێک پێغەمبەر (د.خ) هۆکارەکەی پرسی، ئەبو هورەیرە بابەتەکەی گێڕایەوە.
پێغەمبەر (د.خ) دوای بیستنی چیرۆکەکە فەرمووی:
"ڕاستی پێ گوتی لە کاتێکدا ئەو خۆی زۆر درۆزنە. ئەی ئەبو هورەیرە، دەزانی سێ شەو بوو قسەت لەگەڵ کێ دەکرد؟"
ئەبو هورەیرە گوتی: "نەخێر". پێغەمبەر (د.خ) فەرمووی: "ئەوە شەیتان بوو".
#پەیامەکان
️ السَّلَاْمُ عَلَیْکُم 🌸
إِنْ شَاءَ اللّٰه هەوڵئەداین بڕوانامەی
پڕۆژەی سڵاواتان بۆ دابینن
بەپشیتوانی اللە تعالە
فَٱعۡلَمۡ أَنَّهُۥ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا ٱللَّهُ
خۆت فێری « لَآ إِلَٰهَ إِلَّا ٱللَّهُ »بڪە بەمــانا وبەڪردەوەوە
سوفیانی ڪوری عوینیە رحمەاللە دەفەرموێت:-
هیچ نیعمەتێڪ نەدراوە بەبەندەڪانی الله باشتر لەنیعمەتی تێگەیشتن وزانینی «لَآ إِلَٰهَ إِلَّا ٱللَّهُ »
(محمد/19 ||حلیە الاولیا‌ء/2\372)
🖤🔒
"سورة النساء"
أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِندِ غَيْرِ اللَّهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرًا ( 82 )
ئه‌وه بۆ ئه‌وانه سه‌رنجی قورئان ناده‌ن و لێکی ناده‌نه‌وه‌و لێی وردنابنه‌وه؟ خۆ ئه‌گه‌ر له لایه‌ن که‌سێکی تره‌وه بوایه جگه‌له خوا بێگومان جیاوازی و دژایه‌تیه‌کی زۆریان تێدا ده‌دۆزیه‌وه.
دڵخۆشی ڪەسانی تر
زیـان بەتــۆ ناگەیـەنێت
دەوڵــەمەنـدییـان لەڕزقـی
تــۆ ڪەم ناڪاتەوە بەپاڪی
بـژی و ئـەوەی بـۆ خـۆت پێت
خۆشە بۆ خەڵڪیش پێت‌خۆش بێ🤍
مَاشَاءَ اللّٰه 🌸 ئەندامی کەناڵی مـــ🌸ن
هەمیشە خەوتون
هەڵسان تۆزیک کات کەمی ماوا
⚡🌸
