uz
Feedback

Firibgarlarga uchmang! Telemetrio bunday kanallarni topadi va belgilaydi 👉 Belgini ko‘rmoqchi bo‘lsangiz, obuna bo‘ling 👈

️ 𝐏𝐫𝐨𝐩𝐞𝐫 𝐏𝐚𝐫𝐞𝐧𝐭𝐢𝐧𝐠 ☻✨پــــــہ ࢪوُەࢪدِەی دِࢪوُسـٰٖـ๋͜ـــــت

️ 𝐏𝐫𝐨𝐩𝐞𝐫 𝐏𝐚𝐫𝐞𝐧𝐭𝐢𝐧𝐠 ☻✨پــــــہ ࢪوُەࢪدِەی دِࢪوُسـٰٖـ๋͜ـــــت

Kanalga Telegram’da o‘tish

گـۆڕیـنـۍ تـێـگـەیـشـتـنـۍ ڪۆمـەڵـگـا بـۆ جـیـاوازیـیـە هـۆشـیـارۍ و ڕەفـتـاریـیـەڪان لـە ڕێـگای زانـسـتـەوە📚 بیـنـیـنۍ تـوانـاڪان لـە پـشـتـۍ ئـاسـتـەنـگـەڪانـەوە 🎓

Ko'proq ko'rsatish
Mamlakat belgilanmaganToif belgilanmagan
382
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
+567 kun
+5430 kun
Postlar arxiv
پەروەردەکردنی مناڵ بەخشینی سۆزێکی بێ‌مەرجە 🤎 نەک دەسەڵات 🤝 شەوێكی ئارام بۆ ئێوە و ڕۆحی ئەزیزانی بچووکتان🌙✨🧸 #پەروەردەی_در
پەروەردەکردنی مناڵ بەخشینی سۆزێکی بێ‌مەرجە 🤎 نەک دەسەڵات 🤝 شەوێكی ئارام بۆ ئێوە و ڕۆحی ئەزیزانی بچووکتان🌙✨🧸 #پەروەردەی_دروست @Parwarday_Drwst04

🧠 دەرووندروستیی مناڵ بناغەی کەسایەتییەکی بەهێز
📌 بەشی ٤: ڕۆڵی ئیمان و بەها ڕوحییەکان لە بەهێزکردنی دەرووندروستیی مناڵا ئیمان و بەستنەوەی مناڵ بە پەروەرێنەوە، گەورەترین قەڵا و پەناگەی دەروونییە بۆ مناڵ لە بەرامبەر سەختییەکان، ترس و دڵەڕاوکێکانی ژیانا. 🌟٤ ڕێگەی زێڕین بۆ دروستکردنی ئارامیی رووحی لە دەروونی مناڵا: 1⃣بەستنەوەی خوا بە خۆشەویستی و میهرەبانی (نەک تەنها بە سزادان): لەبری ئەوەی بەردەوام بڵێیت: "خوا سزاو ئەدات یان ئەوباتە دۆزەخ"، پێی بڵێ: "خوا زۆر خۆشی ئەوێیت و کاتێک کاری باش ئەکەیت ڕازی ئەبێت لێو". 2⃣دوعاکردن لەگەڵ مناڵەکەتا: پێی بڵێ کە خوا هەمیشە گوێی لێیە. کاتێک نەخۆشە یان ئەترسێت، بەیەکەوە دوعا بکەن تا هەست بکات پشتوپەنایەکی زۆر گەورەی هەیە. 3⃣چاندنی بەهای سۆز و بەخشندەیی: فێری بکە هاوکاری لاواز بێت و سۆزی بۆ گیاندار و دەوروبەری هەبێت. بەخشین و یارمەتیدانی کەسانی تر، ئارامییەکی زۆر ئەبەخشێت بە دەروونی مناڵەکە. 4⃣نوێژ و جێبەجێکردنی عیبادەتەکان بە خۆشەویستییەوە: ڕاهێنانی مناڵ لەسەر نوێژ بێ زۆر لێکردن و هاوارکردن بێت، تا نوێژ وەک وێستگەیەکی ئارامیی دەروونی ببینێت، نەک ئەرکێکی قورس و بێزارکەر. 📢 لە بەشی پێنجەم و کۆتاییا ئەچینە سەر: «پرسیارە باوەکان و پوختەی زنجیرەکە نەخشەی ڕێگە بۆ دایک و باوکان.» 💌 دایک و باوکایەتی تەنها بەخێوکردن نییە، پەروەردەکردنی ڕۆحی مناڵەکەتە. گەورەترین هاوکاری بۆ دایک و باوکێک بەخشینی زانیاریی دروستە ئەم بابەتە بنێرە بۆ ئەو خێزانە ئەزیزانەی مناڵیان هەیە. 💫 🔗 [https://t.me/Parwarday_Drwst04] #دەرووندروستی_مناڵ #پەروەردەی_مناڵ #زنجیرەی_دەرووندروستی #پەروەردەی_دروست

🧠 دەرووندروستیی مناڵ بناغەی کەسایەتییەکی بەهێز
📌 بەشی ٣: ئامرازە زێڕینەکان چۆن ژینگەیەکی ئارام و دەرووندروست لە ماڵەوە دروست بکەین؟ ڕێگریکردن لە هەڵەکان تەنها نیوەی ڕێگەکەیە، نیوەکەی تری بریتییە لە بنیادنانی ژینگەیەک کە مناڵەکەو تیا دیاهەست بە ئاسایش، بەها و خۆشەویستی بێمەرج بکات. 🌟 ٤ ڕێگەی کرداری بۆ دروستکردنی ماڵێکی دەرووندروست: دانیشتنی گوێگرتن (تەنها ٥ خولەک لە ڕۆژێکا): ڕۆژانە ٥ خولەک بە تەواوی مۆبایل و سەرقاڵییەکان بەلاوە بنێ، چاو ببرە ناو چاوی مناڵەکەو و گوێی بۆ بگرە کاتێک باسی ڕۆژەکەی خۆی ئەکات. قبووڵکردنی هەستەکان (یان جیاکردنەوەی هەست لە ڕەفتار): ڕێگەی پێبە تووڕە بێت یان بگری، بەڵام هاوکاری بڕبکە ڕەفتارەکەی بپێوێت. (نموونە: "تێئەگەم تووڕەیت، بەڵام ڕێگەپێدراو نییە شت بشکێنیت"). هاوسەنگی لە نێوان یاسا و خۆشەویستیا: ماڵێکی بێ یاسا دڵەڕاوکێ دروست ئەکات، و ماڵێکی زۆر توندیش دەروونی مناڵ ئەڕووخێنێت. یاسای ڕوون دابنێ بەڵام بە نەرمی و بەبێ هاوارکردن جێبەجێی بکە. پشاندانی خۆشەویستیی بێمەرج: ڕۆژانە پێی بڵێ کە خۆش ئەوێت، نەک لەبەر ئەوەی بەرزترین نمرەی هێناوە یان گوێڕایەڵ بووە، بەڵکو تەنها لەبەر ئەوەی مناڵی تۆیە. 📢 لە بەشی چوارەمد یەینە سەر: «ڕۆڵی ئیمان و بەها ڕوحییەکان لە بەهێزکردنی دەرووندروستیی مناڵا.» 📣 ئەم بابەتە بنێرە بۆ ئەو دایک و باوکانەی بەختەوەریی مناڵەکانیان بۆ گرنگە. 🔗 [@Parwarday_Drwst04] #دەرووندروستی_مناڵ #پەروەردەی_مناڵ #زنجیرەی_دەرووندروستی #پەروەردەی_دروست

پۆستی نوێی ئینستاگرام 📲 بەشی یەکەمی بابەتی «دەرووندروستیی مناڵ» بە شێوازی گرافیک و دیزاینێکی تایبەت لە ئینستاگرام بڵاوکرایەوە 🎨🧠 👇🏻 بۆ بینیی پۆستەکە و جێهێشتنی ڕا و کۆمێنتەکانتان، کلیک لەسەر ئەم لینکە بکەن: [https://www.instagram.com/p/DcJu6zRseHz/?igsh=MWIwbGd4ZDh4NDJrNQ==] دڵخۆش ئەبین بە بینینی ئامادەییتان لەوێش😊 🤎🚀

🧠 دەرووندروستیی مناڵ بناغەی کەسایەتییەکی بەهێز
📌 بەشی ٢: دوژمنە شاراوەکانی دەرووندروستی ئەو هەڵە ڕۆژانەیەی بەبێ ئاگایی ئەبنە هۆی ڕووخاندنی دەروونی مناڵەکەمان هەندێک جار ئێمەی دایک و باوک بە ناوی پەروەردەکردن یان لەبەر خۆشەویستی، ڕەفتارگەلێک ئەکەین کە نازانین برینێکی دەروونیی قووڵ لە داهاتووی مناڵەکەمانا دروست ئەکەن. ⚠️ ٤ هەڵەی کوشندە کە دەرووندروستیی مناڵ وێران ئەکەن: 1⃣بەراوردکردن لەگەڵ کەسانی تر: کاتێک مناڵەکەو بە هاوڕێ یان کەسوکاری بەراورد ئەکەیت، پەیامێکی ناڕاستەوخۆی پێ ئەدەیت کە: «تۆ بەس نیت و من وەک خۆو خۆشم ناوێیت.» 2⃣سەرکۆنەکردن و ناونان (Labeling): وتنی وشەی وەک (تەممەڵ، بێئەدەب، کەللەڕەق، ترسنۆک) ئەبێتە ناسنامەی مناڵەکە و باوەڕ بەوە ئەهێنێت کە بەڕاستی وایە. 3⃣پشتگوێخستنی هەستەکانی: کاتێک ئەگری یان ئەترسێت و پێی ئەڵێیت: «سەر /دەست/ قاچ/....هیچی لێ نەهاتووە»، فێری ئەکەیت کە بڕوا بە هەستەکانی خۆی نەکات. 4⃣توندوتیژیی دەربڕین (هاوارکردن و سووکایەتی): هاوارکردنی بەردەوام سیستەمی ئاسایشی دەروونیی مناڵەکە تێکئەدات و ڕێژەی دڵەڕاوکێی لا بەرز ئەکاتەوە. 💡 چی بکەین لەبری ئەم هەڵانە؟ ڕەفتاری خراپ ڕاست بکەرەوە، بەڵام کەسایەتیی مناڵەکەو مەڕووخێنە. خۆشەویستیی خۆو بە مەرجەوە مەکە 📢 لە بەشی سێیەما باسی: «ئامرازە زێڕینەکان چۆن ژینگەیەکی ئارام و دەرووندروست لە ماڵەوە دروست بکەین؟»ئەکەین 📣 ئەم بابەتە بنێرە بۆ ئەو دایک و باوکانەی بەختەوەریی مناڵەکانیان بۆ گرنگە. 🔗 [@Parwrarday_Drwst04] #دەرووندروستی_مناڵ #پەروەردەی_مناڵ #زنجیرەی_دەرووندروستی #پەروەردەی_دروست @Parwarday_Drwst04

دۆست و هاوڕێیانی ئەزیز... 🤎😊 سوپاس بۆ ئەو هەموو پشتیوانی و متمانەیەی لەم چەناڵە پشانتان یاوە 🌸 لەپێناو ئەوەی بتوانین پەیام و بابەتە پەروەردەیییەکانمان بگەیەنینە زۆرترین دایک و باوک و خێزان 👨‍👩‍👧‍👦 لەمەودوا لە ئینستاگرامیش لە خزمەتتانین🚀🎨 زۆر خۆشحاڵ ئەبین لەوێش لەگەڵمان بن 💫 هەروەها زۆر سوپاسگوزار ئەبین ئەگەر هاوکارمان بن لە ناساندنی پەیجەکە بە دۆست و کەسە نزیکەکانتان، تا بەیەکەوە بەشداری بکەین لە دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی هۆشیارتر بۆ نەوەکانمان 🤎 👇🏻 لەم بەستەرەی خوارەوە فۆڵۆو مان بکەن لە ئینستاگرام: https://www.instagram.com/parwarday_drwst04?igsh=MWdwajF6bWVna3V1MQ== 🔗

🧠 دەرووندروستیی مناڵ بناغەی کەسایەتییەکی بەهێز
📌 بەشی ١: دەرووندروستیی مناڵ چییە و نیشانەکانی چیین؟ زۆربەی خێزانەکان تەنها بایەخ بە تەندروستیی جەستەیی مناڵەکانیان ئەدەن (خواردن، پۆشاک، نەخۆشی جەستەیی)، بەڵام دەرووندروستی ئەو بناغە شاراوەیەیە کە داهاتووی مناڵەکەتو و شێوازی بیرکردنەوەی دیاری ئەکات. 💡 دەرووندروستی واتای چییە؟ واتای ئەوە نییە مناڵ هەرگیز نەگری یان تووڕە نەبێت بەڵکو واتای ئەوەیە مناڵەکە توانای هەبێت لە هەستەکانی بگەڕێت، هەست بە ئاسایش بکات، و پەیوەندییەکی تەندروست لەگەڵ دەوروبەری دروست بکات. 🌟 ٤ نیشانەی سەرەکی کە دەریان ئەخات مناڵەکە٥ت لە رووی دەروونییەوە تەندروستە: 1⃣دەربڕینی هەستەکان: بەبێ ترس ئەتوانێت پێوبڵێت کە خەمبارە، تووڕەیە یان دڵخۆشە (هەستەکانی ناخاتە ناخیەوە). 2⃣پەیوەندی کۆمەڵایەتی: ئەتوانێت لەگەڵ منداڵانی تر یاری بکات و پەیوەندی دروست بکات. 3⃣متمانە بە خۆبوون لە تاقیکردنەوەی شتی نوێیا: مناڵەکە بەسەر ترسەکانیا زاڵ ئەبێت و حەزی لە فێربوون و دۆزینەوە هەیە. 4⃣توانای هێوربوونەوە: دوای تووڕەبوون یان گریان، ئەتوانێت بە یارمەتیی تۆ یان بە هێواشی بگەڕێتەوە باری ئاسایی. 📢 لە بەشی دووەما یەینە سەر: «دوژمنە شاراوەکانی دەرووندروستی ئەو هەڵە ڕۆژانەیەی بەبێ ئاگایی ئەبنە هۆی ڕووخاندنی دەروونی مناڵەکانمان.» 📣 ئەم بابەتە بنێرە بۆ ئەو دایک و باوکانەی دەرووندروستیی مناڵەکانیان بۆ گرنگە. #دەرووندروستی_مناڵ #پەروەردەی_مناڵ #زنجیرەی_دەرووندروستی #پەروەردەی_دروست @Parwarday_Drwst04

🔔 گەییشت...😍 یەکەم بەشی زنجیرەی «دەرووندروستیی مناڵ» ئێستا ئامادەیە🧸 🔻 ڕاستەوخۆ لە پۆستی دوای ئەمە بیخوێنەرەوە...🥰 #پەروەردەی_دروست @Parwarday_Drwst04

🔔 گەییشت...😍 یەکەم بەشی زنجیرەی «دەرووندروستیی مناڵ» ئێستا ئامادەیە🧸 🔻 ڕاستەوخۆ لە پۆستی دوای ئەمە بیخوێنەرەوە...🥰 #پەروەردەی_دروست @Parwarday_Drwst04

📌 ئەمڕۆ دوای نیوەڕۆ یەکەم بەشی زنجیرەی «دەرووندروستیی مناڵ» بڵاو ئەکەینەوە. چاوەڕوان بن! 🧸🌱 #پەروەردەی_دروست @Parwarday_Drwst04

ماڵێکی ئارام بۆ کچانی بەهرەمەند، دایکانی میهرەبان و شاژنەکانی ناو ماڵ. لێرە پێکەوە فێری ئاشتیی ناخ، گەشەی کەسی و بەڕێوەبردنی ژیان دەبین.🫀🫶🏻👇 https://t.me/xizany

چاوەڕوانی و پەرۆشیتان بۆ زنجیرەی «دەرووندروستیی مناڵ» زۆر بەرز ئەنرخێنین🧠👶🏻 ئێستا بە وردی خەریکی ئامادەکاری کۆتا ڕێنماییە زانستییەکانین بۆ ڕۆژی شەممە زنجیرەکە بە تەواوی ئامادە ئەبێت و یەکەم بەشی بڵاو ئەکەینەوە 🚀🧩 لەگەڵمان بن و چاوەڕوان بن.. 🥰 #پەروەردەی_دروست @Parwarday_Drwst04

Repost from N/a
🌙 شەوی هەینی وەرزێک بۆ ئارامیی ڕوح «اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ» 🕊️🤎 ئەمشەو هەناسەیەکی تازەیە بۆ پاککردنەوەی دڵەکانمان لە هیلاکی و ماندوێتی هەفتەیەک. دەرفەتێکە تا لەژێر سێبەری ڕەحمەتی ئیلاهیا ئارامی بۆ ڕۆحمان بگەڕێنینەوە. 🌸 لە ئادابە درەوشاوەکانی ڕۆژی هەینی: 📖 ڕووناکی سورەتی الكهف: نورێک بۆ نێوان دوو هەینی دابین ئەکات. 🎙️ بەرەکە٥ی صەلاوات: ئاوەدانکردنەوەی سەر زمان بە صەلاوات لەسەر پێشەوای مرۆڤایەتی ﴿ﷺ﴾. 🚿 پاکوخاوێنی و بۆنخۆشی: خۆشۆردن و خۆڕازاندنەوە پێش نوێژی پیرۆزی هەینی. 🤲🏻 ساتە زێڕینەکەی دووعا: قۆستنەوەی ساتەکانی کۆتایی عەسری ڕۆژی هەینی بۆ پارانەوە. 🧸 دیارییەک بۆ خێزان ئەزیزەکان: ماڵەکانتان لەم شەوە پیرۆزەیا بە دەنگی قورئان و سەڵاوات و میهرەبانی پڕ بکەن. مناڵەکانتان کاتێک ئەبینن هەینییەکان ماڵەکەیان پڕ ئەبێت لە ئارامی، فێری خۆشویستنی ئەم ڕۆژە پیرۆزە ئەبن و لە فەزایەکی ڕووحیی دروستا گەورە ئەبن. 🌱 شەوێکی پڕ لە ڕەحمەت و بەرەکەت بۆ هەمووتان.. 🕯️🌸 🤎🪶🦋 #𝓑𝓪𝓻𝔃𝓷𝓳𝓲 #گەشبین_بە #وتە #ئەرێنیبە #هەینی @Gashbeen_Ba04

💡 نهێنییەکی بچووک بۆ دروستکردنی متمانە لەگەڵ مناڵا 🌸 کاتێک مناڵەکەو کارێکی هەڵە ئەکات و بە ڕاستگۆیی یەت پێوبڵێت، یەکەم پەرچەکردار زۆر بڕیاردەرە ❌ ئەگەر یەکسەر تووڕە بیت و سزای بەیت: فێری ئەکەیت جارێکی تر هەڵەکانی بشارێتەوە و درۆ بکات. ✅ ئەگەر دەستخۆشی لە ڕاستگۆییەکەی بکەیت و پاشان کێشەکە چارەسەر بکەن: فێری ئەکەیت هەمیشە تۆ بە شوێنی ئارام و پەناگەی خۆی ببینێت. 🕯️ لەبیربێت: ئێمە ئەمانەوێت مناڵەکانمان ڕاستگۆ بن، نەک تەنها لە ئێمە بترسن #پەیامی_پەروەردەیی #پەروەردەی_دروست @Parwarday_Drwst04

🎉 پێشوازییەکی گەرم لە ئەندامانی ئەزیزی چەناڵەکەمان🥰 بە پشتیوانیی پەروەرێن و ئامادەیی و متمانەی ئێوەی ئەزیز، خێزانەکەمان زۆر بە خێرایی گەورەتر بوو و لە ٣٠٠ ئەندام تێپەڕین زۆر بۆ هاوکاری و بەخشندەییتان لە بڵاوکردنەوەی پەیامی چەناڵەکەمان. 🌸✨ چاوەڕوان بن، بەم زووانە بەشی یەکەمی زنجیرەی تایبەت بە «دەرووندروستیی مناڵ» بڵاو ئەکەینەوە... 🚀 #پەروەردەی_دروست @Parwarday_Drwst04

🚀 تەنها چەند هەنگاوێکی کەممان ماوە... تەنها ۱۲ ئەنداممان ماوە تا بگەینە ٢٥٠ ئەندام😍 ڕێک کە گەیشتینە ئەو ژمارەیە، زنجیرەیەکی زۆر تایبەتی ٥ بەشی لەسەر «دەرووندروستیی مناڵ» بڵاو ئەکەینەوە، کە هاوکاریو ئەکات کێشە پەروەردەیییەکانی مناڵەکەو بە زانستیانە چارەسەر بکەیت.🥰 📢 ئەم پۆ٥ بنێرە بۆ خزم و هاوڕێیان تا بەیەکەوە بگەینە ٢٥٠ ئەندام و دەست پێ بکەین: #پەروەردەی_دروست 🔗https://t.me/Parwarday_Drwst04

🧠 لە بەشی یەکەما بە وەڵامی ئەم پرسیارە سەرسام ئەبیت ❓چۆن وتنی ڕستەی (تۆ زۆر بلیمەتیت زیان بە کەسایەتیی مناڵەکەو ئەگەیەنێت؟ 💡 لە بەشی یەکەما هەڵەیەکی گەورەی پەروەردەیی ڕوون ئەکەینەوە کە زۆربەی ماڵەکا ن ئەیکەن 🎯 تەنها هەنگاوێکی کەممان ماوە بۆ گەیشتن بە ٢٥٠ ئەندام و بڵاوکردنەوەی ئەم بەشە... 📲 ئەم پۆستە بنێرە بۆ ئەو دایک و باوکانەی خەمخۆری ئایندەی مناڵەکانیانن 🌸 #پەروەردەی_دروست @Parwarday_Drwst04

✨ دەنگدانەکە بە کۆدەنگی (١٠٠٪ بەڵێ) یەکلایی بووەوە زۆر مەمنوون بۆ متمانە و بەشداریی بەنرختان 🤎 بەم زووانە دەست ئەکەین بە بڵاوکردنەوەی زنجیرەی تایبەتی ❴دروستیی دەروونیی مناڵ ❵🧠 زنجیرەیەک بە ئامانجی پێگەیاندنی نەوەیەکی ئارام، بەهێز و تەندروست. 🌱 ببنە بەشێک لە بڵاوکردنەوەی ئەم هۆشیارییە: بۆ ئەوەی ئەم زانیارییە زانستییانە بگاتە دەستی زۆرترین دایک و باوک و ماڵباتی کوردی: 🔗 ئەم پۆستە بۆ ٣ لە نزیکترین هاوڕێ و خزمەکان بنێرە. 📌 تێبینی: هەرکە ژمارەی ئەندامانی چەناڵمان گەیشتە ٢٥٠ کەس 🎯 ڕاستەوخۆ «بەشی یەکەم» بڵاو ئەکەینەوە 🌸😊 #پەروەردەی_دروست @Parwarday_Drwst04

دەنگدانی تۆ تەنها یەک چرکەی ئەوێت ⏱️ بەڵام بۆ ئێمە زۆر گرنگە 💎 تکایە بە یەک کلیک 👆🏻ڕای خۆو تۆمار بکە تا بڕیاری کۆتایی بەین و ئامادەکاری بۆ بڵاوکردنەوەی زنجیرەکە بکەین 🚀

⏳ ڕاپرسییەکە تا ٤٨ کاتژمێری تر چالاک ئەبێت دوای ئەوە بەپێی دەنگی ئێوەی ئەزیز بڕیار ئەدەین 🌸