️ 𝐏𝐫𝐨𝐩𝐞𝐫 𝐏𝐚𝐫𝐞𝐧𝐭𝐢𝐧𝐠 ☻✨پــــــہ ࢪوُەࢪدِەی دِࢪوُسـٰٖـ๋͜ـــــت
رفتن به کانال در Telegram
گـۆڕیـنـۍ تـێـگـەیـشـتـنـۍ ڪۆمـەڵـگـا بـۆ جـیـاوازیـیـە هـۆشـیـارۍ و ڕەفـتـاریـیـەڪان لـە ڕێـگای زانـسـتـەوە📚 بیـنـیـنۍ تـوانـاڪان لـە پـشـتـۍ ئـاسـتـەنـگـەڪانـەوە 🎓
نمایش بیشترکشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
382
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
+567 روز
+5430 روز
آرشیو پست ها
پەروەردەکردنی مناڵ
بەخشینی سۆزێکی
بێمەرجە 🤎
نەک دەسەڵات 🤝
شەوێكی ئارام بۆ
ئێوە و ڕۆحی
ئەزیزانی
بچووکتان🌙✨🧸
#پەروەردەی_دروست
@Parwarday_Drwst04
🧠 دەرووندروستیی مناڵ بناغەی کەسایەتییەکی بەهێز📌 بەشی ٤: ڕۆڵی ئیمان و بەها ڕوحییەکان لە بەهێزکردنی دەرووندروستیی مناڵا ئیمان و بەستنەوەی مناڵ بە پەروەرێنەوە، گەورەترین قەڵا و پەناگەی دەروونییە بۆ مناڵ لە بەرامبەر سەختییەکان، ترس و دڵەڕاوکێکانی ژیانا. 🌟٤ ڕێگەی زێڕین بۆ دروستکردنی ئارامیی رووحی لە دەروونی مناڵا: 1⃣بەستنەوەی خوا بە خۆشەویستی و میهرەبانی (نەک تەنها بە سزادان): لەبری ئەوەی بەردەوام بڵێیت: "خوا سزاو ئەدات یان ئەوباتە دۆزەخ"، پێی بڵێ: "خوا زۆر خۆشی ئەوێیت و کاتێک کاری باش ئەکەیت ڕازی ئەبێت لێو". 2⃣دوعاکردن لەگەڵ مناڵەکەتا: پێی بڵێ کە خوا هەمیشە گوێی لێیە. کاتێک نەخۆشە یان ئەترسێت، بەیەکەوە دوعا بکەن تا هەست بکات پشتوپەنایەکی زۆر گەورەی هەیە. 3⃣چاندنی بەهای سۆز و بەخشندەیی: فێری بکە هاوکاری لاواز بێت و سۆزی بۆ گیاندار و دەوروبەری هەبێت. بەخشین و یارمەتیدانی کەسانی تر، ئارامییەکی زۆر ئەبەخشێت بە دەروونی مناڵەکە. 4⃣نوێژ و جێبەجێکردنی عیبادەتەکان بە خۆشەویستییەوە: ڕاهێنانی مناڵ لەسەر نوێژ بێ زۆر لێکردن و هاوارکردن بێت، تا نوێژ وەک وێستگەیەکی ئارامیی دەروونی ببینێت، نەک ئەرکێکی قورس و بێزارکەر. 📢 لە بەشی پێنجەم و کۆتاییا ئەچینە سەر: «پرسیارە باوەکان و پوختەی زنجیرەکە نەخشەی ڕێگە بۆ دایک و باوکان.» 💌 دایک و باوکایەتی تەنها بەخێوکردن نییە، پەروەردەکردنی ڕۆحی مناڵەکەتە. گەورەترین هاوکاری بۆ دایک و باوکێک بەخشینی زانیاریی دروستە ئەم بابەتە بنێرە بۆ ئەو خێزانە ئەزیزانەی مناڵیان هەیە. 💫 🔗 [https://t.me/Parwarday_Drwst04] #دەرووندروستی_مناڵ #پەروەردەی_مناڵ #زنجیرەی_دەرووندروستی #پەروەردەی_دروست
🧠 دەرووندروستیی مناڵ بناغەی کەسایەتییەکی بەهێز📌 بەشی ٣: ئامرازە زێڕینەکان چۆن ژینگەیەکی ئارام و دەرووندروست لە ماڵەوە دروست بکەین؟ ڕێگریکردن لە هەڵەکان تەنها نیوەی ڕێگەکەیە، نیوەکەی تری بریتییە لە بنیادنانی ژینگەیەک کە مناڵەکەو تیا دیاهەست بە ئاسایش، بەها و خۆشەویستی بێمەرج بکات. 🌟 ٤ ڕێگەی کرداری بۆ دروستکردنی ماڵێکی دەرووندروست: دانیشتنی گوێگرتن (تەنها ٥ خولەک لە ڕۆژێکا): ڕۆژانە ٥ خولەک بە تەواوی مۆبایل و سەرقاڵییەکان بەلاوە بنێ، چاو ببرە ناو چاوی مناڵەکەو و گوێی بۆ بگرە کاتێک باسی ڕۆژەکەی خۆی ئەکات. قبووڵکردنی هەستەکان (یان جیاکردنەوەی هەست لە ڕەفتار): ڕێگەی پێبە تووڕە بێت یان بگری، بەڵام هاوکاری بڕبکە ڕەفتارەکەی بپێوێت. (نموونە: "تێئەگەم تووڕەیت، بەڵام ڕێگەپێدراو نییە شت بشکێنیت"). هاوسەنگی لە نێوان یاسا و خۆشەویستیا: ماڵێکی بێ یاسا دڵەڕاوکێ دروست ئەکات، و ماڵێکی زۆر توندیش دەروونی مناڵ ئەڕووخێنێت. یاسای ڕوون دابنێ بەڵام بە نەرمی و بەبێ هاوارکردن جێبەجێی بکە. پشاندانی خۆشەویستیی بێمەرج: ڕۆژانە پێی بڵێ کە خۆش ئەوێت، نەک لەبەر ئەوەی بەرزترین نمرەی هێناوە یان گوێڕایەڵ بووە، بەڵکو تەنها لەبەر ئەوەی مناڵی تۆیە. 📢 لە بەشی چوارەمد یەینە سەر: «ڕۆڵی ئیمان و بەها ڕوحییەکان لە بەهێزکردنی دەرووندروستیی مناڵا.» 📣 ئەم بابەتە بنێرە بۆ ئەو دایک و باوکانەی بەختەوەریی مناڵەکانیان بۆ گرنگە. 🔗 [@Parwarday_Drwst04] #دەرووندروستی_مناڵ #پەروەردەی_مناڵ #زنجیرەی_دەرووندروستی #پەروەردەی_دروست
پۆستی نوێی ئینستاگرام 📲
بەشی یەکەمی بابەتی
«دەرووندروستیی مناڵ»
بە شێوازی گرافیک و دیزاینێکی
تایبەت لە ئینستاگرام بڵاوکرایەوە 🎨🧠
👇🏻 بۆ بینیی پۆستەکە و
جێهێشتنی ڕا و کۆمێنتەکانتان،
کلیک لەسەر ئەم لینکە بکەن:
[https://www.instagram.com/p/DcJu6zRseHz/?igsh=MWIwbGd4ZDh4NDJrNQ==]
دڵخۆش ئەبین بە بینینی
ئامادەییتان
لەوێش😊 🤎🚀
🧠 دەرووندروستیی مناڵ بناغەی کەسایەتییەکی بەهێز📌 بەشی ٢: دوژمنە شاراوەکانی دەرووندروستی ئەو هەڵە ڕۆژانەیەی بەبێ ئاگایی ئەبنە هۆی ڕووخاندنی دەروونی مناڵەکەمان هەندێک جار ئێمەی دایک و باوک بە ناوی پەروەردەکردن یان لەبەر خۆشەویستی، ڕەفتارگەلێک ئەکەین کە نازانین برینێکی دەروونیی قووڵ لە داهاتووی مناڵەکەمانا دروست ئەکەن. ⚠️ ٤ هەڵەی کوشندە کە دەرووندروستیی مناڵ وێران ئەکەن: 1⃣بەراوردکردن لەگەڵ کەسانی تر: کاتێک مناڵەکەو بە هاوڕێ یان کەسوکاری بەراورد ئەکەیت، پەیامێکی ناڕاستەوخۆی پێ ئەدەیت کە: «تۆ بەس نیت و من وەک خۆو خۆشم ناوێیت.» 2⃣سەرکۆنەکردن و ناونان (Labeling): وتنی وشەی وەک (تەممەڵ، بێئەدەب، کەللەڕەق، ترسنۆک) ئەبێتە ناسنامەی مناڵەکە و باوەڕ بەوە ئەهێنێت کە بەڕاستی وایە. 3⃣پشتگوێخستنی هەستەکانی: کاتێک ئەگری یان ئەترسێت و پێی ئەڵێیت: «سەر /دەست/ قاچ/....هیچی لێ نەهاتووە»، فێری ئەکەیت کە بڕوا بە هەستەکانی خۆی نەکات. 4⃣توندوتیژیی دەربڕین (هاوارکردن و سووکایەتی): هاوارکردنی بەردەوام سیستەمی ئاسایشی دەروونیی مناڵەکە تێکئەدات و ڕێژەی دڵەڕاوکێی لا بەرز ئەکاتەوە. 💡 چی بکەین لەبری ئەم هەڵانە؟ ڕەفتاری خراپ ڕاست بکەرەوە، بەڵام کەسایەتیی مناڵەکەو مەڕووخێنە. خۆشەویستیی خۆو بە مەرجەوە مەکە 📢 لە بەشی سێیەما باسی: «ئامرازە زێڕینەکان چۆن ژینگەیەکی ئارام و دەرووندروست لە ماڵەوە دروست بکەین؟»ئەکەین 📣 ئەم بابەتە بنێرە بۆ ئەو دایک و باوکانەی بەختەوەریی مناڵەکانیان بۆ گرنگە. 🔗 [@Parwrarday_Drwst04] #دەرووندروستی_مناڵ #پەروەردەی_مناڵ #زنجیرەی_دەرووندروستی #پەروەردەی_دروست @Parwarday_Drwst04
دۆست و هاوڕێیانی ئەزیز... 🤎😊
سوپاس بۆ ئەو هەموو پشتیوانی و
متمانەیەی لەم چەناڵە پشانتان یاوە 🌸
لەپێناو ئەوەی بتوانین پەیام و بابەتە
پەروەردەیییەکانمان بگەیەنینە
زۆرترین دایک و باوک و خێزان 👨👩👧👦
لەمەودوا لە ئینستاگرامیش لە
خزمەتتانین🚀🎨
زۆر خۆشحاڵ ئەبین لەوێش لەگەڵمان
بن 💫
هەروەها زۆر سوپاسگوزار ئەبین ئەگەر
هاوکارمان بن لە ناساندنی پەیجەکە بە
دۆست و کەسە نزیکەکانتان، تا
بەیەکەوە بەشداری بکەین لە
دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی
هۆشیارتر بۆ نەوەکانمان 🤎
👇🏻 لەم بەستەرەی خوارەوە
فۆڵۆو مان بکەن لە ئینستاگرام:
https://www.instagram.com/parwarday_drwst04?igsh=MWdwajF6bWVna3V1MQ== 🔗
🧠 دەرووندروستیی مناڵ بناغەی کەسایەتییەکی بەهێز📌 بەشی ١: دەرووندروستیی مناڵ چییە و نیشانەکانی چیین؟ زۆربەی خێزانەکان تەنها بایەخ بە تەندروستیی جەستەیی مناڵەکانیان ئەدەن (خواردن، پۆشاک، نەخۆشی جەستەیی)، بەڵام دەرووندروستی ئەو بناغە شاراوەیەیە کە داهاتووی مناڵەکەتو و شێوازی بیرکردنەوەی دیاری ئەکات. 💡 دەرووندروستی واتای چییە؟ واتای ئەوە نییە مناڵ هەرگیز نەگری یان تووڕە نەبێت بەڵکو واتای ئەوەیە مناڵەکە توانای هەبێت لە هەستەکانی بگەڕێت، هەست بە ئاسایش بکات، و پەیوەندییەکی تەندروست لەگەڵ دەوروبەری دروست بکات. 🌟 ٤ نیشانەی سەرەکی کە دەریان ئەخات مناڵەکە٥ت لە رووی دەروونییەوە تەندروستە: 1⃣دەربڕینی هەستەکان: بەبێ ترس ئەتوانێت پێوبڵێت کە خەمبارە، تووڕەیە یان دڵخۆشە (هەستەکانی ناخاتە ناخیەوە). 2⃣پەیوەندی کۆمەڵایەتی: ئەتوانێت لەگەڵ منداڵانی تر یاری بکات و پەیوەندی دروست بکات. 3⃣متمانە بە خۆبوون لە تاقیکردنەوەی شتی نوێیا: مناڵەکە بەسەر ترسەکانیا زاڵ ئەبێت و حەزی لە فێربوون و دۆزینەوە هەیە. 4⃣توانای هێوربوونەوە: دوای تووڕەبوون یان گریان، ئەتوانێت بە یارمەتیی تۆ یان بە هێواشی بگەڕێتەوە باری ئاسایی. 📢 لە بەشی دووەما یەینە سەر: «دوژمنە شاراوەکانی دەرووندروستی ئەو هەڵە ڕۆژانەیەی بەبێ ئاگایی ئەبنە هۆی ڕووخاندنی دەروونی مناڵەکانمان.» 📣 ئەم بابەتە بنێرە بۆ ئەو دایک و باوکانەی دەرووندروستیی مناڵەکانیان بۆ گرنگە. #دەرووندروستی_مناڵ #پەروەردەی_مناڵ #زنجیرەی_دەرووندروستی #پەروەردەی_دروست @Parwarday_Drwst04
🔔 گەییشت...😍
یەکەم بەشی زنجیرەی
«دەرووندروستیی مناڵ»
ئێستا ئامادەیە🧸
🔻 ڕاستەوخۆ لە پۆستی
دوای ئەمە بیخوێنەرەوە...🥰
#پەروەردەی_دروست
@Parwarday_Drwst04
🔔 گەییشت...😍
یەکەم بەشی زنجیرەی «دەرووندروستیی مناڵ»
ئێستا ئامادەیە🧸
🔻 ڕاستەوخۆ لە پۆستی دوای ئەمە بیخوێنەرەوە...🥰
#پەروەردەی_دروست
@Parwarday_Drwst04
📌 ئەمڕۆ دوای نیوەڕۆ
یەکەم بەشی زنجیرەی
«دەرووندروستیی مناڵ»
بڵاو ئەکەینەوە.
چاوەڕوان بن! 🧸🌱
#پەروەردەی_دروست
@Parwarday_Drwst04
ماڵێکی ئارام بۆ کچانی بەهرەمەند، دایکانی میهرەبان و شاژنەکانی ناو ماڵ. لێرە پێکەوە فێری ئاشتیی ناخ، گەشەی کەسی و بەڕێوەبردنی ژیان دەبین.🫀🫶🏻👇
https://t.me/xizany
چاوەڕوانی و پەرۆشیتان بۆ
زنجیرەی «دەرووندروستیی مناڵ» زۆر بەرز ئەنرخێنین🧠👶🏻
ئێستا بە وردی خەریکی
ئامادەکاری کۆتا ڕێنماییە
زانستییەکانین بۆ ڕۆژی
شەممە زنجیرەکە بە تەواوی
ئامادە ئەبێت و یەکەم بەشی
بڵاو ئەکەینەوە 🚀🧩
لەگەڵمان بن و چاوەڕوان بن.. 🥰
#پەروەردەی_دروست
@Parwarday_Drwst04
Repost from N/a
🌙 شەوی هەینی وەرزێک بۆ ئارامیی ڕوح
«اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ» 🕊️🤎
ئەمشەو هەناسەیەکی تازەیە بۆ پاککردنەوەی دڵەکانمان لە هیلاکی و ماندوێتی هەفتەیەک.
دەرفەتێکە تا لەژێر سێبەری ڕەحمەتی ئیلاهیا ئارامی بۆ ڕۆحمان بگەڕێنینەوە.
🌸 لە ئادابە درەوشاوەکانی ڕۆژی هەینی:
📖 ڕووناکی سورەتی الكهف:
نورێک بۆ نێوان دوو هەینی دابین ئەکات.
🎙️ بەرەکە٥ی صەلاوات:
ئاوەدانکردنەوەی سەر زمان بە صەلاوات لەسەر پێشەوای مرۆڤایەتی ﴿ﷺ﴾.
🚿 پاکوخاوێنی و بۆنخۆشی:
خۆشۆردن و خۆڕازاندنەوە پێش نوێژی پیرۆزی هەینی.
🤲🏻 ساتە زێڕینەکەی دووعا:
قۆستنەوەی ساتەکانی کۆتایی عەسری ڕۆژی هەینی بۆ پارانەوە.
🧸 دیارییەک بۆ خێزان ئەزیزەکان:
ماڵەکانتان لەم شەوە پیرۆزەیا بە دەنگی قورئان و سەڵاوات و میهرەبانی پڕ بکەن.
مناڵەکانتان کاتێک ئەبینن هەینییەکان ماڵەکەیان پڕ ئەبێت لە ئارامی، فێری خۆشویستنی ئەم ڕۆژە پیرۆزە ئەبن و لە فەزایەکی ڕووحیی دروستا گەورە ئەبن. 🌱
شەوێکی پڕ لە ڕەحمەت و بەرەکەت بۆ هەمووتان.. 🕯️🌸
🤎🪶🦋
#𝓑𝓪𝓻𝔃𝓷𝓳𝓲
#گەشبین_بە
#وتە
#ئەرێنیبە
#هەینی
@Gashbeen_Ba04
💡 نهێنییەکی بچووک بۆ دروستکردنی متمانە لەگەڵ مناڵا 🌸
کاتێک مناڵەکەو کارێکی هەڵە ئەکات و بە ڕاستگۆیی یەت پێوبڵێت، یەکەم پەرچەکردار زۆر بڕیاردەرە
❌ ئەگەر یەکسەر تووڕە بیت و سزای بەیت:
فێری ئەکەیت جارێکی تر هەڵەکانی بشارێتەوە و درۆ بکات.
✅ ئەگەر دەستخۆشی لە ڕاستگۆییەکەی بکەیت و پاشان کێشەکە چارەسەر بکەن:
فێری ئەکەیت هەمیشە تۆ بە شوێنی ئارام و پەناگەی خۆی ببینێت.
🕯️ لەبیربێت:
ئێمە ئەمانەوێت مناڵەکانمان ڕاستگۆ بن، نەک تەنها لە ئێمە بترسن
#پەیامی_پەروەردەیی
#پەروەردەی_دروست
@Parwarday_Drwst04
🎉 پێشوازییەکی گەرم لە
ئەندامانی ئەزیزی چەناڵەکەمان🥰
بە پشتیوانیی پەروەرێن و ئامادەیی و متمانەی ئێوەی ئەزیز، خێزانەکەمان زۆر بە خێرایی گەورەتر بوو و لە ٣٠٠ ئەندام تێپەڕین زۆر بۆ هاوکاری و بەخشندەییتان لە بڵاوکردنەوەی پەیامی چەناڵەکەمان. 🌸✨
چاوەڕوان بن، بەم زووانە بەشی یەکەمی زنجیرەی تایبەت بە «دەرووندروستیی مناڵ» بڵاو ئەکەینەوە... 🚀
#پەروەردەی_دروست
@Parwarday_Drwst04
🚀 تەنها چەند هەنگاوێکی کەممان ماوە...
تەنها ۱۲ ئەنداممان ماوە تا بگەینە ٢٥٠ ئەندام😍
ڕێک کە گەیشتینە ئەو ژمارەیە، زنجیرەیەکی زۆر تایبەتی ٥ بەشی لەسەر «دەرووندروستیی مناڵ» بڵاو ئەکەینەوە، کە هاوکاریو ئەکات کێشە پەروەردەیییەکانی مناڵەکەو بە زانستیانە چارەسەر بکەیت.🥰
📢 ئەم پۆ٥ بنێرە بۆ خزم و هاوڕێیان تا بەیەکەوە بگەینە ٢٥٠ ئەندام و دەست پێ بکەین:
#پەروەردەی_دروست
🔗https://t.me/Parwarday_Drwst04
🧠 لە بەشی یەکەما بە وەڵامی ئەم پرسیارە سەرسام ئەبیت
❓چۆن وتنی ڕستەی
(تۆ زۆر بلیمەتیت زیان بە کەسایەتیی مناڵەکەو ئەگەیەنێت؟
💡 لە بەشی یەکەما هەڵەیەکی گەورەی پەروەردەیی ڕوون ئەکەینەوە کە زۆربەی ماڵەکا ن ئەیکەن
🎯 تەنها هەنگاوێکی کەممان ماوە بۆ گەیشتن بە ٢٥٠ ئەندام و بڵاوکردنەوەی ئەم بەشە...
📲 ئەم پۆستە بنێرە بۆ ئەو دایک و باوکانەی خەمخۆری ئایندەی مناڵەکانیانن 🌸
#پەروەردەی_دروست
@Parwarday_Drwst04
✨ دەنگدانەکە بە کۆدەنگی
(١٠٠٪ بەڵێ) یەکلایی بووەوە
زۆر مەمنوون بۆ متمانە و
بەشداریی بەنرختان 🤎
بەم زووانە دەست ئەکەین بە
بڵاوکردنەوەی زنجیرەی تایبەتی
❴دروستیی دەروونیی مناڵ ❵🧠
زنجیرەیەک بە ئامانجی پێگەیاندنی
نەوەیەکی ئارام، بەهێز و تەندروست.
🌱 ببنە بەشێک لە بڵاوکردنەوەی
ئەم هۆشیارییە:
بۆ ئەوەی ئەم زانیارییە زانستییانە بگاتە
دەستی زۆرترین دایک و باوک و
ماڵباتی کوردی:
🔗 ئەم پۆستە بۆ ٣ لە نزیکترین
هاوڕێ و خزمەکان بنێرە.
📌 تێبینی:
هەرکە ژمارەی ئەندامانی
چەناڵمان گەیشتە ٢٥٠ کەس 🎯
ڕاستەوخۆ «بەشی یەکەم» بڵاو
ئەکەینەوە 🌸😊
#پەروەردەی_دروست
@Parwarday_Drwst04
دەنگدانی تۆ تەنها یەک چرکەی ئەوێت ⏱️ بەڵام بۆ ئێمە زۆر گرنگە 💎
تکایە بە یەک کلیک 👆🏻ڕای خۆو تۆمار بکە تا بڕیاری کۆتایی بەین و ئامادەکاری بۆ بڵاوکردنەوەی زنجیرەکە بکەین 🚀
⏳ ڕاپرسییەکە تا ٤٨ کاتژمێری تر چالاک ئەبێت دوای ئەوە بەپێی دەنگی ئێوەی ئەزیز
بڕیار ئەدەین 🌸
