Alan Sound🎙️
Kanalga Telegram’da o‘tish
http://t.me/HidenChat_Bot?start=6473675424 "من ڕێبواری مێژووی تاڵی دڵی خۆمم..."
Ko'proq ko'rsatishMamlakat belgilanmaganToif belgilanmagan
546
Obunachilar
-124 soatlar
+107 kun
+4530 kun
Postlar arxiv
546
ئێوارەیە و بەرەو غوربەت
سەفـــــــەر لە بـەرم باوانم
ســــۆمای هەمیشە نازداری
پڕ لە ناســـــــــۆری چاوانم
شەوە شەوە ئاخ کە شەوە
چاوی دنیا گـشت لە خەوە
هەر من نەبێ بیر و هۆشم
ســـــەوداسەری باڵای ئەوە
دەنگبێژ🎙️: ئالان فاتمی
546
ئێوارەیە و بەرەو غوربەت
سەفەر لە بەرم باوانم
سۆمای هەمیشە نازداری
پڕ لە ناسۆری چاوانم
شەوە شەوە ئاخ کە شەوە
چاوی دنیا گشت لە خەوە
هەر من نەبێ بیر و هۆشم
سەوداسەری باڵای ئەوە
هەردوو چاوم وەک ئاوی مەنگ
لە سەر ڕێگات قەتیس ماوە
چۆن خەم نەخۆم باوانەکەم
کۆرپەی دڵم بەجێماوە
شەوە شەوە ئاخ کە شەوە
چاوی دنیا مەستی خەوە
هەر من نەبێ ئاهـ و ناڵەم
تێکەڵ ئاه و ناڵەی ئەوە
✍️ ناسر ڕەزازی
546
پڕ یەک کوردستان وەک هێدی و هانی پێویستە بۆ زیندوو هێشتنەوەی وەڵات!
بمێنی هێدی بۆ پادکەستێ ناردت...
546
ڕاپرسییەکی نەناسراوە خۆیشم ناتوانم بیبینم بۆیە تکایە بەشدار بن هەموو
سپاس بۆ سەرنجتان🙏🌹
546
لە یارەوە
لە شۆخ و شەنگی پارەوە
لە ڕازی پڕ نیهانییا
لەگەڵ شنەی بەیانییا
پەیام لە یاری جوانەوە
گەیشتە لام
بەرامەکەی گوڵاوی باخی نامەکەی
کە ئاوی زیندەگانییە
شەڕابی کامەرانییە
گوڵی هیوای ژیانەوە
گوڵی هیوام
چ نامەیێ؟
چ پەنجەیێ؟ چ خامەیێ؟
ئەوەندە دڵ دەکاتەوە؟
خەفەت لە بیر ئەباتەوە
ئەخاتە ناخی گیانەوە
تەزووی بەتام؟
لە یارەوە
لە شۆخ و شەنگی پارەوە
لە ڕازی پڕ نیهانییا
لەگەڵ شنەی بەیانییا
پەیام لە یاری جوانەوە
گەیشتە لام
✍️ ئەحمەد هەردی
546
بەڕێزێک هاتووە ئەڵێ ئەی بیجاڕ زوور ببوورن ناو شارەکانم لە بیر چوو فەرموون:
546
لە کۆتاییدا وەک ئەدمینی کاناڵی ئۆتاقچە وتی خودا دەستتێوەردان ناکات خودا هەم خودای گورگەکانە هەم خودای پەزەکان ئاخری دێتەوە سەر ئەوە کامیان زیاتر هەوڵ بدات بۆ بەقا و بەدڵنیاییەوە نزای ئەوە گیرایە لای خوا نەک مەزڵوومی پەزەکان....
بیهێنینە سەر ژیانی ئێمەی مرۆڤ دەبێ بزانین نزا و پاڕانەوە و تەوەکول تەوجیھی تەمەڵی نین ئەگەرچی بەسوودن بەڵام لە دوای عەمەڵ! ئەگەر پارە و سامانە، ئەگەر دەرس و خوێندنە، ئەگەر وەرزش و سەلامەتییە یان هەر شتێکی دی بەبێ حەرەکەت بێ بەرەکەتە ئەگەرچی چارەنووس و تەقدیر هەن و بەشێکی هەرە گرینگی ژیانی ئینسان پێی دەبەسترێتەوە بەڵام یەکجار ئاوایش جەبەر بەسەر دنیادا حاکم نییە بە ئەندازەی کۆششمان تۆشەمان پڕ ئەبێت بەتەنها دوعا و دەستەدامانی خوا بوون فەقەت تەوەهومێکە و هیچی تر ڕەنجە کە گەنج دەدات نە لە چاوەڕوانی موعجیزەدا دانیشتن...
هەرمان بن🌻
https://t.me/AlanFatemi
