es
Feedback

¡No caigas en manos de tramposos! Telemetrio encuentra y marca estos canales 👉 Si quieres ver la etiqueta, suscríbete 👈

Alan Sound🎙️

Alan Sound🎙️

Ir al canal en Telegram

http://t.me/HidenChat_Bot?start=6473675424 "من ڕێبواری مێژووی تاڵی دڵی خۆمم..."

Mostrar más
El país no está especificadoLa categoría no está especificada
551
Suscriptores
Sin datos24 horas
+47 días
+4830 días
Archivo de publicaciones
ئێرســـی مەجنوونە خەڵاتـــــم ئاوارەی ئەو کــــــێوانە خــــۆم مــــوستەحەققــی تیر و تانەی ئاشــــــنا و بێـــــــــگانە خــــۆم https://t.me/AlanFatemi

عەقڵ و خیرەدی بردووم نەشئەی قەدەحی چاوت پێوەندی هەوای کردووم تای زوڵُــــــفی پەرێشانت هۆنراوە: مامۆستا بێخود بێژەر: ئالان فاتمی ژەنیاری دەف: ئاروین ئەداک بینەری فایلە ڤیدیۆییەکەی ئەم کارە بن لە ئینستاگرام: https://www.instagram.com/reel/DSaZUEtDYaP/?igsh=N3ltenphZjFqenE4 #عرفانی https://t.me/AlanFatemi

ئەمجارەش هەمان شێعری سەید کامیلی ئیمامی و ئاوازە ڕەسەنەکەی قوتابخانەی هونەری کوردی مامۆستا حەسەن زیرەک❤️ بەڵام ئەمجارە بڕێک خاوتر.! زۆر سپاس بۆ هاوڕێ و برای ئازیزم کاک یاسر بۆ هەمخانی شێعرەکە🙏 https://t.me/AlanFatemi/26

ئەی موتریبی حەریفان دەست کەن بە نەغمەخانی ئاوازی تۆیە بۆ دڵ وا دەفع ئەکا غەمانی بەزمت شەفایە سا دەی، بۆم لێدە بەربەت و نەی ئەو دەردی دڵ هەتا کەی، چی ماوە عومری فانی موتریب بە ساز و نەی بێ، ساقی بە جامی مەی بێ تا عاجزی مە تەی بێ، ڕوو کەینە شادمانی ڕەنگ و هەوایی تۆیە، دەنگ و سەدایی تۆیە کەیف و سەفایی تۆیە، بە عەیشی جاویدانی با ساقی ڕوو لە مەی کا، بێ دەفعی ئەو غەمەی کا جەمشیدی جام و کەی کا، کێ دای ئەمانی مانی بۆم لێ دە چەنگ و عوودە، ڕەمزە لە یا وەدوودە با کۆرە بێ حەسوودە، ئەم سڕڕە با نەزانی ساقی لە دڵ حەزەر کە، چارەم لە دەردی سەر کە جارێکی یەک نەزەر کە، بۆ سافیی هیرانی #سافی_هیرانی https://t.me/AlanFatemi

باران بارانه نم ڕێزە ڕێزە چاوم چاوەڕێی ڕێگای ئازیزە خەم بوو بە بەرم خەم بوو بە بەرگم خەم بوو بە نەشتەر بۆ ئاهی سەردم https://t.me/AlanFatemi

منت بمرێ، ئەتۆش وەک من غەمینی؟ گرفتاری تەم و تاسەی ئەوینی؟ شەوان وەک من، هەتاکوو دێی بەلادا دەمی مردن بەچاوی خۆت دەبینی؟ وەکوو من هەر تلاوتل تا بەیانی خەریکی ڕاژەنینی سەد برینی؟ جلی سەوزت لەبەردا ماوە یاخود بەچەشنی پاییزی زەرد، ماتەمینی؟ بە ڕەوتی ڕێکی جاران هەڵدەچی یا لەسەر لێواری پیری و داچەمینی؟ لە من بەولا، دەبێ کێ بێ بزانێ؟ چ شیرینی کە مەستی پێکەنینی! بە فرمێسکم دەگوت دوێشەو، کە باری کە پرچت تەڕ دەبێ چەند نازەنینی! دڵم دەردێ کە نایەی، تا بزانم: ئەمێستاش هەر لەڕەنگی یاسەمینی؟ لەکام دەریا؟ لەکام سەحرا؟ لەکام جێ؟ لەکام چاڵی شووم و تاری زەمینی؟ نە تۆ دێی و نە دەنگم دێ، بپرسم: منت بمرێ، ئەتۆش وەک من غەمینی؟ #شێخە_ڕەسوول https://t.me/AlanFatemi

چاوەڕوانی ڕێی یاری کوێستانم دڵ پڕ لە حەسرەت چاو بە گریانم تاکەی؟ تا کەنگێ ؟ دیلی تۆ بم بۆ دڵ بە سۆ بم؟ تاکەی دەست بەسەر بێ‌دەسەڵات دەستەوئەژنۆ بم؟ زەنجیر ئەپسێنم بۆ ڕەنجەڕۆ بم بۆچی بۆ ڕەنجەڕۆ بم؟ https://t.me/AlanFatemi

"تەمەن" ئەی تەمەنی پڕئەسرینم ئەڕۆی ئاوڕ نادەیتەوە لەگەڵ هەموو هەنگاوێکتا لە عومری من ئەسڕیتەوە خۆزگە منیش وەک پەپوولە گشت تەمەنم وەرزێک بوایە دوور لە خەم و تاڵی ژیان تەنیا گوڵم بناسیایە ڕێگام سەودای تەنیاییە و کەسێک نایە بۆ سەردانم ئیتر چیبکەم لەم تەمەنە کە لە هەمووی پەشیمانم لە گریانی مناڵیمدا پێکەنینم بە خەم دەهات کەچی ئێستا خەم دەریایە و بۆ کەنارم شەپۆل ئەدات لە سەدجاران تەنیا جارێک زەردەخەنە دێتە میوان وەک سێبەری لای ئێوارێ خۆرنشینی دار ئەرخەوان ئەی هاوڕێیان چاوم نوقمی نیگارێکی پڕ بەهارە تاسەم وەری بەڵام هێشتا خۆشەویستیم هەر بێدارە ئێستاش گەڵای عومری گەنجیم وەکوو پاییز هەڵوەریوە کێ وەکوو من تەم و غوبار پەنجەرەکەی داپۆشیوە #ئەحمەد_موحەممەد https://t.me/AlanFatemi

وەختێ دەسوو وایەو گەڵا ئاما سەما بۆرێ مەلە بێشەک بیەی تۆ مەڵهەما پەی ئی خەما بۆرێ مەلە داخێنێ تەقنا ڕوومەتوو سووروو هەناری نیمە شەو پاییز چەنی بێ تاقەتی پەی من سەما بۆرێ مەلە #هەورامی https://t.me/AlanFatemi

https://www.instagram.com/reel/DSKqrYnjUcV/?igsh=ajF0aDlhZGJ6dGtk بینەری پۆستی نوێ لە ئینستاگرام بن🙏🌹

" کیژێ مەڕۆ جوانی " https://t.me/AlanFatemi

ئەرێ ئەی بە زولف و ڕوخسار سەنەمی چین ماهی تابم دەمەکە و خەندەکە و نیگاهت نمەک و مەزەی شەرابم من لەبەر نیگاهت بمرم، تۆ سەری غەمزەکەی جەلابم بڵێ پێم گوڵەکەی بەهاریم لە تۆ تا بە کەی جودا بم؟ وەرەوە، بە شەرتی جاران، ڕۆژی سەد جارت فیدا بم لە وێرانەی دڵی شێواوم شین* و واوەیلایە و ڕۆڕۆ ئاورێک بەربۆتە هەناوم دێتە دەر لە هەناسەم بۆسۆ بوومە ئەفسانەی وڵاتان: شار بە شار، ماڵ بە ماڵ، کۆ بە کۆ خاڵی چاوت،گۆشەی ئەبرۆت دوو دینیان کردم لەسەر تۆ یا بمکە پیری مەیخانە، یا موریدی خانەقا بم ڕۆحەکەم ڕووی خۆت بنوێنە، تا بە کەی کوشتەی نازت بم؟ دەمەکەت بە تەکەللوم بێنە، تا نەمردووم هەمڕازت بم جارێک بە کەڕەم بمدوێنە بە فیدای دەنگ و ئاوازت بم مەیلی ئەبرۆی تۆ قەد نانێم غەمزەدەی چاوەکەی بازت بم من کە هات و قیبلەم گۆڕی، یا خوا کافر بێ جەلابم *لە گۆرانیەکەدا مامۆستا محەممەدی ماملێ دەڵێ شین بەڵام لە شێعری شاعیر "شیوەنە" #وەفایی https://t.me/AlanFatemi

ئولفەتی زوڵفت چییە قوربان لەگەڵ ڕوخساری تۆ؟ خۆ بە هیچ دینێکی نابێ کوفر و ئیمان پێکەوە.! https://t.me/AlanFatemi

نووری ڕوخسارت وەدەر خە دەردی بێ دەرمانە شەو زوڵمەتی زولفت لەسەر ڕووتە، لە ڕۆژ میوانە شەو دوێ شکور مەردانە، من ڕێم بردە ناو زولفی سیات تا بزانن، ئەهلی موڵکی دڵ، قەڵای مێردانە شەو هەر لە مەغریب تا بەیانی بێ وچان دێت و دەچێ هەر لە دووی خورشیدی خاوەر وێڵ و سەرگەردانە شەو قەدری شەو چا بگرە عاشق، شەمع و پەروانە دەڵێن سۆزو گریەی شەمع، هەر شەو سووتنی پەروانە شەو کوێر و نابینایە ئێستاکە لە داخی ڕۆژی ڕووت بۆیە ڕەشپۆش و فەقیر و مات و بەستەزمانە شەو عاشق و مەعشووق لە ڕۆژدا خۆ دەپارێزن لە خەڵک گەر پەنای چاکت دەوێ، بۆ ئەو دووە بڕوانە شەو هەستە کامیل، بەستە سستی، دەی بڕۆ لێڕاکەوە تا وڵات بێ دەنگ و باسە، تا لە ڕۆژ میوانە شەو نووری ڕوخسارت وەدەر خە دەردی بێ دەرمانە شەو زوڵمەتی زولفت لەسەر ڕووتە، لە ڕۆژ میوانە شەو #سەید_کامیل_ئیمامی https://t.me/AlanFatemi

لە گریانی مناڵیمدا پێکەنینم بە خەم دەهات کەچی ئێستا خەم دەریایە و بۆ کەنارم شەپۆل ئەدات https://t.me/AlanFatemi

ئەم پارچە شێعرەی #سافی_هیرانی لەگەڵ هونەرمەندێکی ژەنیاری سەنتوور لە شەقامێکی شاری کرماشان بە بێ هیچ ڕاهێنانێکی ئەوەڵیە وتراوە بۆیە لەوانەیە لە خوێندنەوەی شێعرەکە بڕێک هەڵەم کردبێت یا دەنگی من و سازی ژەنیار کەمێک ناکۆک بن لە کەم و کورتی ببوورن🙏 https://t.me/AlanFatemi

ئەمن دەمگوت لە دنیا تا بمێنم لەبەر کەس ئەستەمە سەر دانوێنم کەچی ئێستا لە داوی بسکی تۆدا گرفتارم گوڵم موو ناپسێنم ژیانم پڕ لە ڕەنجە و نامرادی بە هەڵکەوتیش نەهاتم تووشی شادی دڵم هێند تەنگە هەر جێی تۆ دەبێ و بەس ئەتۆش مەحکوومی حەپسی ئینفیرادی قەرار بوو بێی لەگەڵ خۆت شادی بێنی نەهاتی، گەرچی پێت دابووم بەڵێنی لەناو کوردا نەبوو پەیمان شکاندن لەکوێ فێر بووی گوڵم پەیمان شکێنی؟ ئەگەرچی ڕۆیی، قەت ناچی لە یادم دەکەم یادت، بەیادی تۆوە شادم کە بارگەت بۆ هەوار تێک نا عەزیزم شکا ئەستووندەکی تاوڵی مرادم شەوانە هاونیشینی جامی بادەم بە بادە با پەژارە و غەم بە با دەم کە دەستی ڕۆژگار بای دا سەری من سەری شووشەی شەراب وا چاکە بادەم #هێمن_موکریانی https://t.me/AlanFatemi

ساقی بۆم تێکە شەرابی حەو ساڵە بیخۆم بە سڵامەتی ئەو تاقە خاڵە https://t.me/AlanFatemi

لە من بەولا ، دەبێ کێ بێ بزانێ؟ چە شیرینی کە مەستی پێکەنینی! بە فرمێسکم دەگوت دوێشەو، کە باری کە پرچت تەڕ دەبێ چەند نازەنینی! https://t.me/AlanFatemi

سڵاو و ڕێز ئازیزان 🌹 بەخێر هاتنی یەک بە یەکی ئێوەی خۆشەویست بە تایبەت مامۆستای ئازیزم بەڕێز کاوە ئەمینی سەرپەرشتیاری ئۆرکستری ئاژوان دەکەم بەو هیوایەی بتوانم شایانی سەرنج و کات دانانی ئێوە بم 🙏 جا داره از دوستان غیر کورد هم تشکر کنم کە قدم رنجە فرمودن و تشریف آوردن 🌸 https://t.me/AlanFatemi