شەوچرا Şewçira
Kanalga Telegram’da o‘tish
🌙 شەوچرا | Şewçira 📜 لاپەڕێک بۆ شێعر، هونەر و ئەدەبی کوردی 🖋️ وشە | هەست | هونەر | ڕۆشنبیری 🏔️ لە دڵی کوردستانەوە، بۆ هەموو دڵێکی کورد بۆ پیوەندی: @shawchirabot
Ko'proq ko'rsatishMamlakat belgilanmaganToif belgilanmagan
513
Obunachilar
+1124 soatlar
-117 kun
-5630 kun
Postlar arxiv
1 013
Repost from •|دَرحَوٰالےِاَدَبیٰاٺ|• 📚
سر انجام به ادبیات روی آوردم که پیوسته پناهگاهِ کسانیست که نمیدانند سرِ پر شورِ خود را کجا بر زمین بگذارند .
1 013
ناریـــــــــــن
هەرکات باس لە قەڵای برایم بەگ دەکرێ، دەنگی ئەو تەقەیە لە گوێمدا دەزرینگێتەوە.
سێ ڕۆژ پێش ئەو شەڕە، سەربازێکی ڕووس نامەیەکی هێنا. هەرکە هاتە ژوورەوە نامەکەی دایە دەستی برایم بەگ و بۆخۆی چەند هەنگاو ئەولاتر ڕاوەستا.
برایم بەگ نامەکەی کردەوە، یەک دێڕی خوێندەوە، چاوی لەسەر ناوی نارین وەستا.
فەرماندەی لەشکری ڕووس لە نامەکەدا تەنیا یەک داواکاری هەبوو:
ـ نارینی کچت بنێرە. ئەگەر ئەو کارە نەکەیت، شەرێکی گەورە چاوەڕێتانە و قەڵاکەتان خاپوور دەکەین.
برایم بەگ نامەکەی پێچایەوە و فڕێیدایە بەر پێی کابرای ڕووس و وتی: نارین لە ماڵی باوکی خۆیەتی و ئێمەش قەڵاکە بەجێ ناهێڵین.
لە دەرەوە دەنگی ئەسپەکان دەهات. سەربازی ڕووس و هاوڕێیانی ڕۆیشتنەوە.
پاش چوونی ڕووسەکان، بێدەنگی باڵی بەسەر کۆڕەکەدا کێشا. خزمانی برایم بەگ سەیری یەکتریان کرد.
یەکێکیان وتی: ئەگەر هێرش بکەن، شەڕێکی نابەرانبەرمان لەبەرە. ئەوان هێز و چەکیان زۆرە.
برایم بەگ سەیریانی کرد و وتی: ئەوان تەنیا بە نارین لێمان ڕازی نابن. دەیانەوێت ئێمە چۆک دابدەین.
یەکێک لە پیاوەکان گوتی: دەبێ داوای یارمەتی لە خێڵانی تر بکەین.
پیاوێکی ڕیشسپی کە لە هەمووان بەتەمەنتر بوو سەری هەڵبڕی.
ـ لە کام خێڵ قوربان؟
کەسێک وەڵامی نەدایەوە.
ڕیشسپییەکە سەرێکی لەقاند و وتی: هەتا بڵاوین، سەر بێ کڵاوین. کورد تەنیا لە دووبەرەکی ئازایە.
برایم بەگ تاوێک ڕاما و پاشان وتی: با کەسیش نەیێتە هانامانەوە؛ ڕۆژێک بە سەربەرزی نەک سەد ساڵ بە ملحیزی. ئەگەر سپای ڕووس هێرش بێنێت، ئێمە هەر لێرەین.
نارین لەنێو حەوشەدا بوو. دەتگوت فریشتەیە و لە ئاسمان کەوتۆتە خوار. دەستی بە دەموچاوی ئەسبەکەی باوکیدا دەهێنا. برایم بەگ هاتە پێشەوە.
نارین سەری بەرزەوە کرد و وتی: باوکە گیان، ئەمشەو دەبێ قەڵا بەجێ بێڵین؟
برایم بەگ گوتی: کچی خوم! لە گۆڕستان زۆر کەس هەن کە بۆ ئەوەی نەمرن، لە مافی خۆیان دەستیان هەڵگرت. ئێمە بۆ هیچ شوێنێک ناچین.
نارین پێکەنی و وتی: تۆ باشتر دەزانی باوکە.
لە بەیانییەکی سارددا، دەنگی گرمەی تۆپ لە دوورەوە هات.
نارین لە دەلاقەی دیوەکە دوور کەوتەوە. برایم بەگ سەیری گردەکەی بەرانبەری کرد؛ دووکەڵی لێ هەڵدەستا.
گرمەی تەقینەوەی دووەم هات. ئەمجارە دیوارەکانی ماڵەکە لەرزین.
ژنان و پیاوانی قەڵا، هەرکامەیان چوونە ئەو شوێنەی کە پێشتر بۆ بەرگری دیاری کرابوون. دایکی نارین دەستی لەسەر شانی کچەکەی دانا.
ـ تۆ لەم دیوە دانیشە. باوکت بۆخۆی دەزانێت چی دەکات.
لە دەرەوە زرمەی تۆپ و شریخەی تفەنگ و نرکەی پیاوان نزیکتر دەبوو. سوارانی دوژمن لە دەوری قەڵاکە دەسووڕانەوە. پیاوانی قەڵا لەسەر دیوارەکان بوون. یەکێکیان دەکەوت، یەکێکی دیکە جێگای دەگرتەوە.
هەتا دەهات شەڕ چڕتر دەبوو. سەنگەرەکان بە سووری خوێن ڕەنگین دەبوون.
کاتێک ئێوارە داهات، قەڵای برایم بەگ بوو بە چەند دیواری ڕووخاو و چەند ماڵی سووتاو.
من بە برینداری لە پشت دیواری ڕووخاوی ماڵی برایم بەگدا کەوتبووم. چاوم لێ بوو لەو ئاگربارانەدا برایم بەگ گەڕایەوە بۆ ماڵی خۆی.
نارینیش هاتە دەرەوە. سەیری باوکی کرد.
برایم بەگ چەند هەنگاو بەرەو لای کچەکەی هات. پاشان چەکەکەی بەرەو نارین ڕاگرت.
نارین چاوێکی لە چەکەکە کرد، چاوێکی لە دەستی باوکی:
ـ باوکە گیان... دەستت دەلەرزێت؟
برایم بەگ هیچی نەگوت.
نارین هەنگاوێکی دیکە هاتە نزیکترەوە.
ـ باوکە گیان... تۆ ناتوانیت ئەو بڕیارە بدەیت. چەکەکەت بدە بە من.
نارین بەخێرایی چەکەکەی لە دەستی باوکی وەرگرت.
باوکی هەردوو چاوی قووچاند.
تەقەی تفەنگ دەنگی دایەوە.
من چاوم لێکنا.
کاتێک چاوم کردەوە، برایم بەگ هەر لە شوێنی خۆی ڕاوەستا بوو. نارین کەوتبوو. برایم بەگ قژە خوێناوییەکەی نارینی ماچ کرد. چەکەکەی هەڵگرت و ڕووی کردە شەڕەکە. ئەوە دوایین جار بوو کە من ئەو پیاوەم بە زیندوویی بینی.
لەو تاریکییەدا دەنگی حیلەی ئەسبی سەربازانی ڕووس دەهات کە لە قەڵای ڕووخاو دوور دەکەوتەوە. من و چەند بریندارێکی دیکە، بە چەرمەسەری، لەژێر خۆڵ و بەردەکان خۆمان دەرباز کرد.
هەرکات باس لە قەڵای برایم بەگ دەکرێ، پاش ئەو هەموو ساڵە هێشتا خۆم لەپشت ئەو دیوارە ڕووخاوە دەبینمەوە و خوێ دەچێتە برینمەوە.
عیسا ئەحمەدی١٤٠٥/٠٧/٠٦لەسەر بنەمای ژیانی برایم بەگ، ناوچەی حەسەنقەڵا، شاری ئەرزڕووم، باکووری کوردستان.
1 013
بەس بکه؛ ئەی ئەشکی خوێنینم؛
به غەمبــــازی تەلاش
ڕازی عیشق و دەردی دڵ
خۆ هەرچی بوو کردوته فاش
ڕومەتی ئازاری گەییــــێ
من کە ڕوانیمێ؛ وتــــی:
من قسەم گەر دڵ خەراشه
تـۆ نیگاهت جان خـــەراش
شەرتی کرد ئیتر له کوشتن
بەس بکا یاڕەب بکـــەی
ئەو وەفا بەو شەرته کا؛
ئەممـــا له قەتڵی من به پاش
سینه سەد لەت بوو ؛ سەرم
سەد داغی سەودا پێوه؛ چوم
عەرزی حاڵم کەم؛ به ئیستیهزاوه
دەیـــکـوت : چاک و باش
دەرکی سەعبه٭ دەم مەده
« مەحوی» له ئەسراری دەمی
چونکه بـۆ(لاشیی)ه؛ هەر
سەعیەک بکا دەڕوا بەلاش
مامۆستا مەحوی
1 013
گەر خەڵقی جیهان یەکسەرە فەریادڕەسم بێ
وەڵڵاهی مەپوندار بە غەیری تۆ کەسم بێ
وا سۆزی دڵم ئاگری بەرداوەتە جەرگم
تۆقیوە هەناسەش نەفەسێک هەمنەفەسم بێ
مورغی سەحەرم باڵ و پەڕی وەحشەتی ڕێگەی
هەستان و فڕینم یەکە چەرخیش قەفەسم بێ
نادەم بە هەموو موڵکی سولەیمانی زەمانە
لەم عالەمە ڕووتی چییە هەر گا هەوەسم بێ
هەر شەو بە دزی نەغمە لە سەر سیدرە دەکێشم
با سابیت و سەییارەیی گەردوون عەسەسم بێ
حاجی کە نیگارم سەفەری کرد و نەمردم
عەیبم مەکە وەک هاتەوە ئەم شەرمە بەسم بێ
مامۆستا حاجی قادرکۆیی
1 013
رومەتی وهک گولی بیگەرد
زولفی خاو ئاوریشمی زەرد
چاوی كال ئەگەرچی نەرمە
بەلام نیگای ئیجگار گەرمە
قادر دیلان🌞
1 013
من چیم دەویست لە نیشتمان
جگە لەوەی کە نانێک و
کونجێکی دڵنیایی و
گیرفانێکی بە حورمەت و
مشتێ هەتاوی ئارام و
بارانێکی خۆشەویستی و
پەنجەرەیەکی کراوەی سەر
ئاواز و عیشقم باتێ،
من چیم دەویست
لەوە زیاتر کە نەیدامێ
بۆیە ئیتر نیوە شەوێ
دەروازەکییم شکاند و چوومە دەرێ
بە ئێکجگاری چوومە دەرێ!...
شێرکۆ_بێکەس
1 013
لە زۆترین کاتەکاندا، بە دڵێکی پڕ لە هەست و یادەوەری، ژیاننامەی پڕسۆزی هونەرمەندی ناسراو "عەباس کەمەندی" بە شێوەیەکی کورت و دڵنشین پێشکەش دەکەین؛
ژیانێک کە لە نێوان وشە و گۆرانی و خەم و خۆشییەکانی نەتەوەکەیدا تێپەڕی، و ناوی وەک دەنگێک لە یادەوەریی کوردستاندا ماوەتەوە.🌙
1 013
بێوەفایی تۆ گوڵم وای کرد بەڵێنم دا ئیتر
خەم نەخۆم بۆ وردەخاڵان، کەمکەم و دەمدەم نەبێ
شەو به یادی تۆ ئەگەر ئەژنۆ دەگرمه باوەشم
کێ هەیه فرمێسکی بۆ من هەڵوەرێنێ، شەم نەبێ
مامۆستا هێدیhttps://t.me/shewchira_m
1 013
من لە ناخما
شمشاڵێکی تیایە خەمبار،
هەموو ساڵێ
کە پاییز دێ و
ئەینێ بە لێوی خۆیەوە،
"با" ئەشڵەژێ و
تەنیایی چاوی تەڕ ئەبێ و
چاوەڕوانیم هەڵئەوەرێ و
حەوشەی شێعرێشم پڕ ئەبێ
لە گەڵای دار!
مامۆستا شێرکۆ بێکەس
