fa
Feedback

فریب کلاهبرداران را نخورید! تل‌متریو این کانال‌ها را شناسایی و برچسب‌گذاری می‌کند 👉 برای مشاهده برچسب، اشتراک تهیه کنید

شەوچرا Şewçira

شەوچرا Şewçira

رفتن به کانال در Telegram

🌙 شەوچرا | Şewçira 📜 لاپەڕێک بۆ شێعر، هونەر و ئەدەبی کوردی 🖋️ وشە | هەست | هونەر | ڕۆشنبیری 🏔️ لە دڵی کوردستانەوە، بۆ هەموو دڵێکی کورد بۆ پیوەندی: @shawchirabot

نمایش بیشتر
کشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
513
مشترکین
+1124 ساعت
-117 روز
-5630 روز
آرشیو پست ها
سر انجام به ادبیات روی آوردم که پیوسته پناهگاهِ کسانی‌ست که نمی‌دانند سرِ پر شورِ خود را کجا بر زمین بگذارند .
سر انجام به ادبیات روی آوردم که پیوسته پناهگاهِ کسانی‌ست که نمی‌دانند سرِ پر شورِ خود را کجا بر زمین بگذارند .

حــەسـن زیــرەک🌞

هەزار هیــوا دەمرێـت تا فێر ببیت ژیــان گاڵتە نییە.. 🖤🦢

مامۆستا فەرهاد پیرباڵ🌞

ناریـــــــــــن هەرکات باس لە قەڵای برایم بەگ دەکرێ، دەنگی ئەو تەقەیە لە گوێمدا دەزرینگێتەوە. سێ ڕۆژ پێش ئەو شەڕە، سەربازێکی ڕووس نامەیەکی هێنا. هەرکە هاتە ژوورەوە نامەکەی دایە دەستی برایم بەگ و بۆخۆی چەند هەنگاو ئەولاتر ڕاوەستا. برایم بەگ نامەکەی کردەوە، یەک دێڕی خوێندەوە، چاوی لەسەر ناوی نارین وەستا. فەرماندەی لەشکری ڕووس لە نامەکەدا تەنیا یەک داواکاری هەبوو: ـ نارینی کچت بنێرە. ئەگەر ئەو کارە نەکەیت، شەرێکی گەورە چاوەڕێتانە و قەڵاکەتان خاپوور دەکەین. برایم بەگ نامەکەی پێچایەوە و فڕێیدایە بەر پێی کابرای ڕووس و وتی: نارین لە ماڵی باوکی خۆیەتی و ئێمەش قەڵاکە بەجێ ناهێڵین. لە دەرەوە دەنگی ئەسپەکان دەهات. سەربازی ڕووس و هاوڕێیانی ڕۆیشتنەوە. پاش چوونی ڕووسەکان، بێدەنگی باڵی بەسەر کۆڕەکەدا کێشا. خزمانی برایم بەگ سەیری یەکتریان کرد. یەکێکیان وتی: ئەگەر هێرش بکەن، شەڕێکی نابەرانبەرمان لەبەرە. ئەوان هێز و چەکیان زۆرە. برایم بەگ سەیریانی کرد و وتی: ئەوان تەنیا بە نارین لێمان ڕازی نابن. دەیانەوێت ئێمە چۆک دابدەین. یەکێک لە پیاوەکان گوتی: دەبێ داوای یارمەتی لە خێڵانی تر بکەین. پیاوێکی ڕیش‌سپی کە لە هەمووان بەتەمەنتر بوو سەری هەڵبڕی. ـ لە کام خێڵ قوربان؟ کەسێک وەڵامی نەدایەوە. ڕیش‌سپییەکە سەرێکی لەقاند و وتی: هەتا بڵاوین، سەر بێ کڵاوین. کورد تەنیا لە دووبەرەکی ئازایە. برایم بەگ تاوێک ڕاما و پاشان وتی: با کەسیش نەیێتە هانامانەوە؛ ڕۆژێک بە سەربەرزی نەک سەد ساڵ بە ملحیزی. ئەگەر سپای ڕووس هێرش بێنێت، ئێمە هەر لێرەین. نارین لەنێو حەوشەدا بوو. دەتگوت فریشتەیە و لە ئاسمان کەوتۆتە خوار. دەستی بە دەموچاوی ئەسبەکەی باوکیدا دەهێنا. برایم بەگ هاتە پێشەوە. نارین سەری بەرزەوە کرد و وتی: باوکە گیان، ئەمشەو دەبێ قەڵا بەجێ بێڵین؟ برایم بەگ گوتی: کچی خوم! لە گۆڕستان زۆر کەس هەن کە بۆ ئەوەی نەمرن، لە مافی خۆیان دەستیان هەڵگرت. ئێمە بۆ هیچ شوێنێک ناچین. نارین پێکەنی و وتی: تۆ باشتر دەزانی باوکە. لە بەیانییەکی سارددا، دەنگی گرمەی تۆپ لە دوورەوە هات. نارین لە دەلاقەی دیوەکە دوور کەوتەوە. برایم بەگ سەیری گردەکەی بەرانبەری کرد؛ دووکەڵی لێ هەڵدەستا. گرمەی تەقینەوەی دووەم هات. ئەمجارە دیوارەکانی ماڵەکە لەرزین. ژنان و پیاوانی قەڵا، هەرکامەیان چوونە ئەو شوێنەی کە پێشتر بۆ بەرگری دیاری کرابوون. دایکی نارین دەستی لەسەر شانی کچەکەی دانا. ـ تۆ لەم دیوە دانیشە. باوکت بۆخۆی  دەزانێت چی دەکات. لە دەرەوە زرمەی تۆپ و شریخەی تفەنگ و نرکەی پیاوان نزیکتر دەبوو. سوارانی دوژمن لە دەوری قەڵاکە دەسووڕانەوە. پیاوانی قەڵا لەسەر دیوارەکان بوون. یەکێکیان دەکەوت، یەکێکی دیکە جێگای دەگرتەوە. هەتا دەهات شەڕ چڕتر دەبوو. سەنگەرەکان بە سووری خوێن ڕەنگین دەبوون. کاتێک ئێوارە داهات، قەڵای برایم بەگ بوو بە چەند دیواری ڕووخاو و چەند ماڵی سووتاو. من بە برینداری لە پشت دیواری ڕووخاوی ماڵی برایم بەگدا کەوتبووم. چاوم لێ بوو لەو ئاگربارانەدا برایم بەگ گەڕایەوە بۆ ماڵی خۆی. نارینیش هاتە دەرەوە. سەیری باوکی کرد. برایم بەگ چەند هەنگاو بەرەو لای کچەکەی هات. پاشان چەکەکەی بەرەو نارین ڕاگرت. نارین چاوێکی لە چەکەکە کرد، چاوێکی لە دەستی باوکی: ـ باوکە گیان... دەستت دەلەرزێت؟ برایم بەگ هیچی نەگوت. نارین هەنگاوێکی دیکە هاتە نزیکترەوە. ـ باوکە گیان... تۆ ناتوانیت ئەو بڕیارە بدەیت. چەکەکەت بدە بە من. نارین بەخێرایی چەکەکەی لە دەستی باوکی وەرگرت. باوکی هەردوو چاوی قووچاند. تەقەی تفەنگ دەنگی دایەوە. من چاوم لێکنا. کاتێک چاوم کردەوە، برایم بەگ هەر لە شوێنی خۆی ڕاوەستا بوو. نارین کەوتبوو. برایم بەگ قژە خوێناوییەکەی نارینی ماچ کرد. چەکەکەی هەڵگرت و ڕووی کردە شەڕەکە. ئەوە دوایین جار بوو کە من ئەو پیاوەم بە زیندوویی بینی. لەو تاریکییەدا دەنگی حیلەی ئەسبی سەربازانی ڕووس دەهات کە لە قەڵای ڕووخاو دوور دەکەوتەوە. من و چەند بریندارێکی دیکە، بە چەرمەسەری، لەژێر خۆڵ و بەردەکان خۆمان دەرباز کرد. هەرکات باس لە قەڵای برایم بەگ دەکرێ، پاش ئەو هەموو ساڵە هێشتا خۆم لەپشت ئەو دیوارە ڕووخاوە دەبینمەوە و خوێ دەچێتە برینمەوە.
عیسا ئەحمەدی١٤٠٥/٠٧/٠٦
لەسەر بنەمای ژیانی برایم بەگ، ناوچەی حەسەن‌قەڵا، شاری ئەرزڕووم، باکووری کوردستان.

چیڕۆکێکی جوان و پڕ لە هەست، لە نووسینی نووسەری بەڕێز، مامۆستا عیسا ئەحمەدی👇👇

بەس بکه؛ ئەی ئەشکی خوێنینم؛ به غەمبــــازی تەلاش ڕازی عیشق و دەردی دڵ خۆ هەرچی بوو کردوته فاش ڕومەتی ئازاری گەییــــێ من کە ڕ
بەس بکه؛ ئەی ئەشکی خوێنینم؛ به غەمبــــازی تەلاش ڕازی عیشق و دەردی دڵ خۆ هەرچی بوو کردوته فاش ڕومەتی ئازاری گەییــــێ من کە ڕوانیمێ؛ وتــــی: من قسەم گەر دڵ خەراشه تـۆ نیگاهت جان خـــەراش شەرتی کرد ئیتر له کوشتن بەس بکا یاڕەب بکـــەی ئەو وەفا بەو شەرته کا؛ ئەممـــا له قەتڵی من به پاش سینه سەد لەت بوو ؛ سەرم سەد داغی سەودا پێوه؛ چوم عەرزی حاڵم کەم؛ به ئیستیهزاوه دەیـــکـوت : چاک و باش دەرکی سەعبه٭ دەم مەده « مەحوی»  له ئەسراری دەمی چونکه بـۆ(لاشیی)ه؛ هەر سەعیەک بکا دەڕوا بەلاش
مامۆستا مەحوی

گەر خەڵقی جیهان یەکسەرە فەریادڕەسم بێ وەڵڵاهی مەپوندار بە غەیری تۆ کەسم بێ وا سۆزی دڵم ئاگری بەرداوەتە جەرگم تۆقیوە هەناسەش نەفەسێک هەمنەفەسم بێ مورغی سەحەرم باڵ و پەڕی وەحشەتی ڕێگەی هەستان و فڕینم یەکە چەرخیش قەفەسم بێ نادەم بە هەموو موڵکی سولەیمانی زەمانە لەم عالەمە ڕووتی چییە هەر گا هەوەسم بێ هەر شەو بە دزی نەغمە لە سەر سیدرە دەکێشم با سابیت و سەییارەیی گەردوون عەسەسم بێ حاجی کە نیگارم سەفەری کرد و نەمردم عەیبم مەکە وەک هاتەوە ئەم شەرمە بەسم بێ
مامۆستا حاجی قادرکۆیی

فیلمی گۆرانیی "وەک گوڵی بێگەرد"، بە بەرهەمهێنانی زیرەکی دەستکرد🌞

رومەتی وه‌ک گولی بیگەرد زولفی خاو ئاوریشمی زەرد چاوی كال ئەگەرچی نەرمە بەلام نیگای ئیجگار گەرمە
قادر دیلان🌞

هیوا مەگری هەنسکی نیوە شەو بەس هەڵدە، بەس بگری🖤
مەرزیە فەریقی

چــیـــرۆك📚

من چیم دەویست لە نیشتمان جگە لەوەی کە نانێک و کونجێکی دڵنیایی و گیرفانێکی بە حورمەت و مشتێ هەتاوی ئارام و بارانێکی خۆشەویستی و پەنجەرەیەکی کراوەی سەر ئاواز و عیشقم باتێ، من چیم دەویست لەوە زیاتر کە نەیدامێ بۆیە ئیتر نیوە شەوێ دەروازەکییم شکاند و چوومە دەرێ بە ئێکجگاری چوومە دەرێ!...
شێرکۆ_بێکەس

لە زۆترین کاتەکاندا، بە دڵێکی پڕ لە هەست و یادەوەری، ژیاننامەی پڕسۆزی هونەرمەندی ناسراو "عەباس کەمەندی" بە شێوەیەکی کورت و دڵنشین پێشکەش دەکەین؛ ژیانێک کە لە نێوان وشە و گۆرانی و خەم و خۆشییەکانی نەتەوەکەیدا تێپەڕی، و ناوی وەک دەنگێک لە یادەوەریی کوردستاندا ماوەتەوە.🌙

عەباس کەمندی🌞

چەقۆ ڪەی ڪرد بەچەقی دڵما من هەر خــەمی ئــەوم بوو دەسی خۆی نــەبـڕێت!
چەقۆ ڪەی ڪرد بەچەقی دڵما من هەر خــەمی ئــەوم بوو دەسی خۆی نــەبـڕێت!

بێ‌وەفایی تۆ گوڵم وای کرد بەڵێنم دا ئیتر خەم نەخۆم بۆ وردەخاڵان، کەم‌کەم و دەم‌دەم نەبێ شەو به یادی تۆ ئەگەر ئەژنۆ دەگرمه باوەشم کێ هەیه فرمێسکی بۆ من هەڵوەرێنێ، شەم نەبێ
مامۆستا هێدی
https://t.me/shewchira_m

من لە ناخما شمشاڵێکی تیایە خەمبار، هەموو ساڵێ کە پاییز دێ و ئەینێ بە لێوی خۆیەوە، "با" ئەشڵەژێ و تەنیایی چاوی تەڕ ئەبێ و چاوەڕوانیم هەڵئەوەرێ و حەوشەی شێعرێشم پڕ ئەبێ لە گەڵای دار!
مامۆستا شێرکۆ بێکەس

ڪــــفـــــن ئاخروئۆخری پاییز بوو. دوانیوەڕۆ بەفر ڕێگاوبانی سپی کردبوو. "با" بە هاژەهاژ بە دۆڵ و دوندا دەگەڕا و شوێن‌پێی ئەسپەکەی، هەر چەند هەنگاوێک دواتر پڕ دەکردەوە. شەو داهات، سوارەکە چیتر نەیدەزانی لە کوێیە. جگە لە سپیایی بەفر و تاریکایی شەو هیچی نەدەبینی. لوورەی مەرگ بەدەم کزەی باوە دەهات. لە دڵی خۆیدا دەیگوت: «پاش ئەو هەموو ئاوارەیییە، نەوەک ئەم بەفرە سپییە لێم ببێتە کفن. هەر ئەوەندە بۆ جارێکیش بێت، دیسان چاوم بە بنەماڵەکەم بکەوێتەوە.» دەست و پێی کەسیرە ببوون. نزیک بوو بە تەواوی پەکی بکەوێ کە لە دوورەوە چەند ڕەشاییەکی بینی. چەند ڕەشماڵێک بوون کە هێشتا لە زۆزان مابوونەوە. کە نزیکەوە بوو، پیاوێک لە ڕەشماڵەکە هاتە دەرەوە. لەژێر بەفردا بەرەو سوارەکە هات و دەستی بە ڕەشمەی ئەسپەکەوە گرت. چاویان بە یەکتر کەوت. بۆ چەند چرکەیەک هیچ کامیان نەجوڵان. هەردووکیان یەکتریان ناسییەوە. دەستی سوارەکە بە هەوساری ئەسپەکەوە وشک بوو. خاوەنی ڕەشماڵەکە سەرۆکی عەشیرە بوو. کەمێک دواتر وتی: ئەمشەو کەس لە دەرەوە دەرنابات. ڕووی کردە پیاوەکانی: ئەسپەکەی لەسەر ئاخوڕ ببەستنەوە. لە ناو چادرەکە چەند پیاوێک لە دەوری کوانوو دانیشتبوون. یەکێکیان شوێنێکی بۆ کردەوە. سەرۆک وتی: میوانی غەریبمان هەیە. دەبێ مەڕێکی بۆ سەر ببڕن. کەمێک دواتر باڕەی مەڕێک لەپشتی چیخەکەوە هات. کاتێ سفرە ڕاخرا و هەمووان لە دەوری سفرەکە دانیشتن، سەرۆک بۆخۆی خواردنی بۆ میوانەکە دانا. میوانەکە لە ماوەی خواردنەکەدا چاوی لە سفرەکە هەڵنەبڕی. پاش نانی شەو، پیاوەکان یەک‌بە‌یەک لە چادرەکە هاتنە دەرەوە. سەرۆکی عەشیرە جێگای نووستنی بۆ میوانەکە ڕاخست و بۆ خۆیشی لە چەند هەنگاو دوورتر. میوان خەوی لێ نەدەکەوت. سەرۆکیش هەر بەخەبەر بوو. هەرکامە بەرامبەرەکەی خۆی باش دەناسی. هەر جارە کە ڕەشەبا خۆی بە دەواری چادرەکەدا دەکوتا، سەرۆک دەستی دەبردە ژێر سەرینەکەی و دەستی لەسەر چەکەکەی دادەنا. تا بەیانی هیچ کامیان نەخەوتن. بەیانی هەوری ڕەش ڕەوییەوە و هەتاو دەرکەوت. میوانەکە زووتر هەستا و ماوەیەک سەیری ژیلەمۆی سکڵی دامرکاوی کرد. کاتی نانی بەیانی، هیچیان باسی شەوی پێشوویان نەکرد. سەرۆک کەمێک نان و پەنیر و تۆشەی ڕێگای لە چارەکەیەکدا بۆ میوانەکە پێچایەوە. ئەمری کرد ئەسپەکەیان هێنا. میوانەکە سوار بوو. خۆشی چەکی هەڵگرت و سوار بوو. دوو پیاو لە تەنیشت یەکدا دەڕۆیشتن. تەنیا خرمەی بەفری ژێر ناڵی ئەسبەکان دەهاتە بەر گوێ. تا دوا قۆناغی موڵکی عەشیرە هیچ کامیان قسەیان نەکرد. کە گەیشتنە کۆتایی موڵکی عەشیرەکە، سەرۆک ئەسپەکەی ڕاگرت. سەیری میوانەکەی کرد و پاشان وتی: وا مەزانە ناتناسم. زیاتر لە ساڵێکە بەدووتدا دەگەڕێین. میوانەکە هیچی نەگوت. سەرۆک کەمێک بێدەنگ بوو. ـ بەڵام ئەمشەو تۆ بە میوانی هاتییە ماڵم. میوان‌کوشتن کاری پیاوان نییە. نامەوێ عەشیرەکەم فێری کاری نامەردانە بن. ـ دوێنێ‌شەو لە ترسی ئەوەی کە نەوەک یەکێک لە پیاوەکانم تۆی ناسیبێت و بێت بۆ کوشتنت، هەتا بەیانی نەخەوتم. سەرۆک چەکەکەی لەسەر شانی ڕێکخست. ـ بڕۆ، بەڵام وامەزانە لێت خۆش بووم. تۆڵەی خوێن هەر بە خوێن دەکرێتەوە. مێوانەکە سەری بەرز نەکردەوە. ئەسپەکەی وەرگێڕا و لە ناو بەفردا دوور کەوتەوە. سەرۆک ڕاوەستا هەتا میوانەکە لە چاو ون بوو. بۆ ئێوارە پیاوەکە گەیشتە گوندەکەی خۆی. خەڵک لە دەوری کۆبوونەوە. پرسیاریان کرد: بەم بەفرە چۆن هاتیتەوە؟ ـ لە هۆبەی عەشیرەیێک مامەوە. وتیان: کام عەشیرە؟ ناوی سەرۆکی عەشیرەکەی گوت. خەڵک سەیری یەکتریان کرد. وتیان: نەیزانی تۆ قاتڵی براکەی ئەوی؟ کابرا وەڵامی نەدایەوە. یەکێکی‌تر پرسی: باشە چۆن بە زیندوویی گەڕایتەوە؟ کابرا ماوەیەک سەیری بەرپێی خۆی کرد و پاشان گوتی: من ئێستاش زیندوو نیم. من مردووی گەورەیی ئەو پیاوەم. کاتێ من دەمەویست زیندوو بمێنمەوە، ئەو دەیەویست پیاوەتی نەمرێت. بەیانی کابرا چووە مزگەوتی نێودێ و چەند گەز کفنی هەڵگرت. کفنەکەی دایە ژێر باڵی و چەند کەسێک لە نزیکەکانی خۆی بانگ کرد و بەرەو بارگەی ئەو خێڵە ملی ڕێگایان گرت. کە گەیشتنە ڕەشماڵەکان، لە ئەسپەکەی دابەزی. سەرۆک لە ڕەشماڵەکە هاتە دەرەوە. کابرا وتی: ئەمجارە بۆ پەنابردن نەهاتووم. کفنەکەی لەسەر دەستان بردە پێشەوە. ـ خوێنی من بۆ تۆ حەڵاڵە. ئەگەر خوێنی براکەت هێشتا لەسەر زەوی ماوە، من بکوژە و بە دەستی خۆت کفنم بکە. کەمێک بێدەنگ بوو. ـ ئەگەر نامکوژیت، بە گەورەیی خۆت لێم خۆش بە. سەرۆک ماوەیەکی زۆر سەیری کرد.نە چەکەکەی هەڵگرت، نە هەنگاوێکی بەرەو پێش نا. تەنیا وتی: بڕۆ. بەڵام پیاوەکە لەبەر ڕەشماڵەکە نەجوڵا. سەرۆک دووبارە سەیری کرد. پاشان وتی: لەوڕۆ بەولاوە، تۆ لە جێی براکەمی. پیاوەکە سەری خستە خوارەوە. کفنەکە هەروا لەسەر دەستی مابوو. سەرۆک گەڕایەوە بۆ ناو چادرەکەی.
عیسا ئەحمەدی١٤٠٥/٠٦/١٤
بەسەرهاتی ڕاستەقینەی ژیانی عومەرێ حەسۆ، گوندی قەرەگۆمە، ناوچەی سەرحەد، باکوری کوردستان.

قەت لە دونیا دا نەبوو بێجگە لە ناخۆشی بەشم ئەی خودا چەند بێکەس و بەدبەخت و چەند چارە ڕشەم. 🫠💔