uz
Feedback
🦋گلاره‌🦋

🦋گلاره‌🦋

Kanalga Telegram’da o‘tish

چەندە لە نیشتمانم ئەچم بێ دەسەڵات ، ماندوو ، خەمبار غەریب ، بێزار ، شێواو ، نەحەساوە

Ko'proq ko'rsatish
Mamlakat belgilanmaganToif belgilanmagan
424
Obunachilar
+524 soatlar
+537 kun
+16630 kun
Postlar arxiv
من قه‌رزدارم . . . به تۆ ماچێک و به کوردستانیش گیانێک ڕۆحم به‌قووربانی هه‌ردووکتان‌ بێت💜💫

شەوێک گوێم لێ بوو بە چرپە، بەفر بە تریفەی ئەوت؛ گیانە چرای چاوەکانت زیاتر ھەڵکە گەر تۆ نەبی ھەور ئەمھێنێتە گریان . . . 🦋شێرکۆ بێکەس🦋

چه لذتی‌ دارد از فردای‌ نیامده نترسیدن‌ گوش‌ به باران دادن‌ چای درست‌ کردن‌ پادشاه‌ وقت‌ خود‌ بودن‌🦋

ڕوناک دەبینەوە بە بۆنی گوڵەباغ، بە شەپۆل کە یاری بە مردنی دەریا دەکات. بە دەنگی ئەو زەنگانەی بەربەیان دەکێشن بە ژیانماندا، بە سەیرکردنی "با" کە بە خەونەکانمدا تێدەپەڕێت، ڕوناک دەبینەوە بە هاواری ئەو سوارچاکانەی داوای کۆمەک لە ئەستێرە دەکەن، بە تەپۆتۆزی ئەو ئەسپانەی نائومێد لە مەیدان هەڵدێن، بە دەنگی ئەو شمشێرانەی دەکێشن بە گەردنماندا، بە دەنگی ئەو تیرانەی دەمانپێکن. ڕوناک دەبینەوە و لەبەر ڕوناکی خۆمان سەیری ئەوانە دەکەین کە بۆ ڕوناکی خۆیان دەگەڕێن. ڕوناک دەبینەوە بەو ئازارانەی کە نایانگەینێ، بە شەڕێک ناگەینە سەنگەرەکانی، بە فڕینی باڵندەیەک لە کۆتایی تیشکەوە هاتووە، بە ڕاوکردنی کەروێشکێک لە تاریکی ڕادەکات، من ڕوناک دەبمەوە، چونکە بەبێ ڕوناکی ناتوانم تاریکی خۆم بپێوم. من ڕوناک دەبمەوە بە خوێنی ئەو مێگەلانەی لێرەدا دەکوژرێن، بە چەقۆی ئەو قەسابانەی گۆشتی ئێمە دەفرۆشن، بە پێکەنینی ئەو ئەمیرانەی لە خوێنی ئێمە دەخۆنەوە... من ڕوناک دەبمەوە بە گوڵێک کە لە من دەوەرێت گەر ڕۆناک نەبمەوە، تێناگەم... لە مندا... لە تۆدا... چی بووە و چی هەیە و چی دەبێت. "بەختیار عەلی"

sticker.webp0.48 KB

من که په‌یمانم‌ له‌گه‌ڵ ڕۆحی‌ هه‌تاوا‌ به‌ستوه‌ نازو‌ خه‌مزه‌ی ورده‌ تیشکی‌ ناوبه‌ناوم‌ بۆچیه‌!🫠

💜

ئه‌ی یاره‌ژی‌ که‌ڵانەکەم بینایی‌ هه‌ر دوو‌ چاوه‌که‌م دڵنیابە هەر پێت دەگەم دڵم مەشکێنە🫠❤️

زۆر له‌ مێژه‌ که‌ ده‌م‌ هه‌وێ به‌یانی‌ بکه‌م ده‌ردی ده‌‌روونم‌ عه‌شقت‌ بۆ بە بروسکەیەک زامداری‌ کرد‌ دڵی پڕ خوێنم هه‌ر ئه‌و زامه‌ش بۆتە خولیا بۆ ئارامی شەوانی تەنیام گریام‌ بۆ خۆم گریام بۆ تۆ بۆ ئەو دڵانەی بوون بە ڕەنجە ڕۆم هۆ ئازیزم هۆ دڵەکەم سووجدە بۆ دار و بەرد ئەبەم بۆ ئەوەی بە تۆ بگەم دڵم مەشکێنە

هەموو شتێک بە کوردی خۆشە، گۆرانی بە کوردی، شێعر بە کوردی، مۆسیقا بە کوردی، دڵداری و ئاشقی بە کوردی، تەنانەت مردنیش بە کوردی خۆشە، دڵبەرەکەم کە هاتی کوردانە وەرە

sticker.webp0.41 KB

❤️

شەرتە گۆڵی کەس، ئازیزەکەم نەکەم بە بۆوە تا گۆڵم بۆ دێ، باوانەکەم لە خزمەت تۆوە...❤️‍🔥

هەر لە سەرەتای هەناسەمەوە تا ئێستا دڵم بێ ترپەی خەم نەبووە و نابێ. 🦋 گلاره 🦋

بە فرمێسکەوە کوردستانم نووسی و بە خوێن مۆرم کرد..!

sticker.webp0.26 KB

sticker.webp0.11 KB

دەڵێن: دەریا و پاناوەکان سەرچاوی ژین و ژیانن بە بڕوای من چاوەکانت سەرچاوەی گش دەریاکانن! 👀🩵🌊

sticker.webp0.30 KB

مێژوویەکە هاوارمان هێندە تەنیایە برینمان هێندە بێکەسە تەنیایی لێمان بێزارە و بێکەسیش لێمان وەڕسە! #شێرکۆ‌بێکەس