🦋گلاره🦋
前往频道在 Telegram
چەندە لە نیشتمانم ئەچم بێ دەسەڵات ، ماندوو ، خەمبار غەریب ، بێزار ، شێواو ، نەحەساوە
显示更多未指定国家未指定类别
424
订阅者
+524 小时
+537 天
+16630 天
帖子存档
423
من قهرزدارم . . .
به تۆ ماچێک و
به کوردستانیش گیانێک
ڕۆحم بهقووربانی ههردووکتان بێت💜💫
423
شەوێک گوێم لێ بوو
بە چرپە،
بەفر بە تریفەی ئەوت؛
گیانە چرای چاوەکانت
زیاتر ھەڵکە
گەر تۆ نەبی
ھەور ئەمھێنێتە گریان . . .
🦋شێرکۆ بێکەس🦋
423
چه لذتی دارد
از فردای نیامده نترسیدن
گوش به باران دادن
چای درست کردن
پادشاه وقت خود بودن🦋
423
ڕوناک دەبینەوە بە بۆنی گوڵەباغ،
بە شەپۆل کە یاری بە مردنی دەریا دەکات.
بە دەنگی ئەو زەنگانەی بەربەیان دەکێشن بە ژیانماندا،
بە سەیرکردنی "با" کە بە خەونەکانمدا تێدەپەڕێت،
ڕوناک دەبینەوە بە هاواری ئەو سوارچاکانەی داوای کۆمەک لە ئەستێرە دەکەن،
بە تەپۆتۆزی ئەو ئەسپانەی نائومێد لە مەیدان هەڵدێن،
بە دەنگی ئەو شمشێرانەی دەکێشن بە گەردنماندا،
بە دەنگی ئەو تیرانەی دەمانپێکن.
ڕوناک دەبینەوە و لەبەر ڕوناکی خۆمان سەیری ئەوانە دەکەین کە بۆ ڕوناکی خۆیان دەگەڕێن.
ڕوناک دەبینەوە بەو ئازارانەی کە نایانگەینێ،
بە شەڕێک ناگەینە سەنگەرەکانی،
بە فڕینی باڵندەیەک لە کۆتایی تیشکەوە هاتووە،
بە ڕاوکردنی کەروێشکێک لە تاریکی ڕادەکات،
من ڕوناک دەبمەوە،
چونکە بەبێ ڕوناکی ناتوانم تاریکی خۆم بپێوم.
من ڕوناک دەبمەوە بە خوێنی ئەو مێگەلانەی لێرەدا دەکوژرێن،
بە چەقۆی ئەو قەسابانەی گۆشتی ئێمە دەفرۆشن،
بە پێکەنینی ئەو ئەمیرانەی لە خوێنی ئێمە دەخۆنەوە...
من ڕوناک دەبمەوە بە گوڵێک کە لە من دەوەرێت گەر ڕۆناک نەبمەوە،
تێناگەم...
لە مندا...
لە تۆدا...
چی بووە و چی هەیە و چی دەبێت.
"بەختیار عەلی"
423
من که پهیمانم لهگهڵ ڕۆحی ههتاوا بهستوه
نازو خهمزهی ورده تیشکی ناوبهناوم بۆچیه!🫠
423
ئهی یارهژی کهڵانەکەم بینایی ههر دوو چاوهکهم
دڵنیابە هەر پێت دەگەم دڵم مەشکێنە🫠❤️
423
زۆر له مێژه که دهم ههوێ بهیانی بکهم
دهردی دهروونم
عهشقت بۆ بە بروسکەیەک زامداری کرد
دڵی پڕ خوێنم
ههر ئهو زامهش بۆتە خولیا بۆ ئارامی
شەوانی تەنیام
گریام بۆ خۆم گریام بۆ تۆ بۆ ئەو دڵانەی
بوون بە ڕەنجە ڕۆم
هۆ ئازیزم
هۆ دڵەکەم
سووجدە بۆ دار و بەرد ئەبەم
بۆ ئەوەی بە تۆ بگەم دڵم مەشکێنە
423
هەموو شتێک بە کوردی خۆشە،
گۆرانی بە کوردی،
شێعر بە کوردی،
مۆسیقا بە کوردی،
دڵداری و ئاشقی بە کوردی،
تەنانەت مردنیش بە کوردی خۆشە،
دڵبەرەکەم کە هاتی کوردانە وەرە
423
دەڵێن:
دەریا و پاناوەکان
سەرچاوی ژین و ژیانن
بە بڕوای من چاوەکانت
سەرچاوەی گش دەریاکانن!
👀🩵🌊
423
مێژوویەکە
هاوارمان هێندە تەنیایە
برینمان هێندە بێکەسە
تەنیایی لێمان بێزارە و
بێکەسیش لێمان وەڕسە!
#شێرکۆبێکەس
