باهۆز | bahoz
Kanalga Telegram’da o‘tish
ڕۆحم بە گۆرانی و شێعر دەژێت... مۆسیقا هاودەمێکی بێ منەت. @Bahoozmbot
Ko'proq ko'rsatishMamlakat belgilanmaganToif belgilanmagan
275
Obunachilar
+424 soatlar
+57 kun
+1130 kun
Postlar arxiv
___
شۆخەکەی بێ مەیلەکەی عەیارەکەی نازدارەکەم
مەستەکەی دڵبەستەکەی سەردەستەکەی سەردارەکەم
چاوەکەم ئیمانەکەم ئارامەکەی مەستانەکەم
شێتەکەی مەیدانەکەی ڕۆژگارەکەی بێزارەکەم
یارەکەی بارانەکەی شەوگارەکەی نەیارەکەم
گیانەکەی گیانبەخشەکەم، سەردارەکەی عەیارەکەم
نوورەکەم مەستوورەکەم تۆی دوڕڕەکەی دەورانەکەم
دوورەکەی لێوسوورەکەی گوڵدانەکەی هەرجارەکەم
ئاسکەکەی کوێستانەکەی چاوجوانەکەی کورسانەکەم
چۆن ئەژیم بێ تۆ، غەریبی دڵشەکیبی شارەکەم
دارەکەی دوڕدانەکەی گوڵدارەکەی مووکریەکەم
دینەکەم دیندارەکەم بێ زارەکەی بێ چارەکەم
شەنگەکەی پڕشنگەکەی گوڵڕەنگەکەی ڕۆژگارەکەم
تاوەکەی مەهتاوەکەی قژ خاوەکەی شەوگارەکەم
نیشتمانی ئینترازی چاوەزاریی عاشقان
ناسحت ئێژێ دە بێرۆ ئاوەکەی سەر ئارەکەم
___
#ناسیح_ڕەحیمی بە تەئسیر لە غەزەلێکی لە #موستەفا_بەگی_ساحێبقران ناسراو بە #کوردی
___
خوێندنەوەی شیعری:
"شۆخەکەی بێ مەیلەکەی عەیارەکەی نازدارەکەم"
لە کتێبی: ——
شاعیر: #ناسیح_ڕەحیمی
دەنگ: چۆڵستان ( #شێخ_ئەگیت )
مۆسیقا: Rising
پ.ن:
#ناسیح_ڕەحیمی بە تەئسیر لە غەزەلێکی لە #موستەفا_بەگی_ساحێبقران ناسراو بە #کوردی
