باهۆز | bahoz
前往频道在 Telegram
281
订阅者
+324 小时
+77 天
+1430 天
帖子存档
هاوڕێکەم!
کانییەکانی وڵاتەکەم خۆشەویستن
لە هەموویان خۆشەویستتر
ئەو کانییەی
تینوێتی زۆری شکاندووم.
باخەکانی وڵاتەکەم خۆشەویستن
خۆشەویستتر لە هەموویان
ئەو باخچەیەی
بەری زۆرتر بۆ گەیاندووم.
شێرکۆ بێکەس
___
شۆخەکەی بێ مەیلەکەی عەیارەکەی نازدارەکەم
مەستەکەی دڵبەستەکەی سەردەستەکەی سەردارەکەم
چاوەکەم ئیمانەکەم ئارامەکەی مەستانەکەم
شێتەکەی مەیدانەکەی ڕۆژگارەکەی بێزارەکەم
یارەکەی بارانەکەی شەوگارەکەی نەیارەکەم
گیانەکەی گیانبەخشەکەم، سەردارەکەی عەیارەکەم
نوورەکەم مەستوورەکەم تۆی دوڕڕەکەی دەورانەکەم
دوورەکەی لێوسوورەکەی گوڵدانەکەی هەرجارەکەم
ئاسکەکەی کوێستانەکەی چاوجوانەکەی کورسانەکەم
چۆن ئەژیم بێ تۆ، غەریبی دڵشەکیبی شارەکەم
دارەکەی دوڕدانەکەی گوڵدارەکەی مووکریەکەم
دینەکەم دیندارەکەم بێ زارەکەی بێ چارەکەم
شەنگەکەی پڕشنگەکەی گوڵڕەنگەکەی ڕۆژگارەکەم
تاوەکەی مەهتاوەکەی قژ خاوەکەی شەوگارەکەم
نیشتمانی ئینترازی چاوەزاریی عاشقان
ناسحت ئێژێ دە بێرۆ ئاوەکەی سەر ئارەکەم
___
#ناسیح_ڕەحیمی بە تەئسیر لە غەزەلێکی لە #موستەفا_بەگی_ساحێبقران ناسراو بە #کوردی
___
