ریـــسالـــە 🖤
Відкрити в Telegram
814
Підписники
Немає даних24 години
-27 днів
-530 днів
Архів дописів
تەنها حَسٌبیَ اللهُ وَنِعٌمَ الٌوَكِيلُ
ئەوە چارەسەریکە بۆ هەموو
﴿دڵتەنگێك ، نەخۆشێك ، بێ هیوایێك،
زوڵم لێکراوێك ، بەش خوراوێك ، خاوەن ئاواتێک﴾
بـۆیە بەردەوام بڵێ :
حَسٌبیَ اللهُ وَنِعٌمَ الٌوَكِيلُ 🖤
ئەو خودایەی وەڵامی “یونس”ـی دایەوە لە قوڵایی و تاریکایی شەوو ئاودا، هەر ئەو خودایە کاتێک تۆ نزا دەکەیت، سوجدە دەبەیت و دەپارێیتەوە لێی، دێت بەدەمتەوەو مەحاڵت بۆ دەکاتە بوون!
هەرگیز بێ هیوا مەبە، ڕەحمی خودا زۆر لەوە گەورەتر و جوانترە کە بۆیان باس کردویت; تا خۆت هەستی پێ نەکەیت حاڵی نابیت!
هەرگیز یادی خوا لەسەر زارو ناو دڵت دەرمەکە، نوێژ و سوجدەی پڕ چێژ بەئەنجام بگەیەنە، تاوەکو لە ڕزگاربووەکان بیت!
“خودایە سوپاس بۆ لوتف و کەڕەمت”🖤
{أَلَيْسَ اللَّهُ بِكَافٍ عَبْدَهُ ۖ }
مەگەر خــوا بەس نیە،کە پشتیـوان بێت بۆ بەندەی خۆ ی ...!
الزمر : ٣٦
ڕۆژێک دێت الله کەت سەرسامت دەکات لە ڕزگارکردنت
لەو شتەی کە تێیدا نوقم بوویت، لە چاککردنەوەی دڵت لەوەی کە
شکێنراوە چونکە الجبارە،
لە قەرەبووکردنەوەی ئەو شتانەی کە لە دەستتداوە،
دەزانیت و تێدەگەیت لە حیکمەتی ئیلاهی، تێدەگەیت کە دواکەوتن و وەڵام نەدانەوەی
نزاکانت سزا نییە بۆ تۆ،
بەڵکوو ئەوە تینی بەرەو خۆی چوون و درک کردنە بەوەی لێی
بێ ئاگابویت، دڵنیاشبە دواکەوتن لەوەی دڵت دەیەوێ و نەبوو دژایەتی تۆ نیە ،
بەڵکوو لە میهرەبانی
پەروەردگارە بۆ تۆ، بۆیە هەمیشە یەقینت
هەبێ کە الله کەت خۆشی دەوێیت و لووتفی بەسەرتەوەیە 🖤
زەوی ئامادە دەکرێ بۆ عەرەفەو ئاسمانیش بۆ دوعاکان
گهر شهوی قهدر نهزانراو بێ
ڕۆژی عهرهفه زانراوه،گهر له شهوی قهدر فریشته دادهبهزێ
له ڕۆژی عهرهفه خوا دادهبهزێته زهوی كه به گهورهیی و میهرهبانی خۆی دێته لای بهندهكانی...
خۆتان ئامادە بکەن بۆ ئەو ڕۆژە مەزن و گەورەیە پەروەدگاری جیهان و بەخشندە گوێ لەپاڕانەوەو دووعاکانمان دەگرێت
یارب بمان گەیەنە بەڕۆژی عەرەفە🤲🏻🖤
مرۆڤ لە ناكاودا لە شەرعی خودا لا نادات ،
بەڵكو هەنگاو بە هەنگاو
هەر ڕۆژە گوێ بۆ بۆچونێكی نامۆ دەگرێت
بە چاوەكانی تەماشای وێنەیەكی نەشیاو دەكات
هەر ڕۆژە كەمێك دوور دەكەوێتەوە
هەتا دوای ساڵێك دەبینێت ، لە شوێنێكی تـــرە
بە زاری كەسێكی تر دەدوێـــت
بە ئاوازێك بیر دەكاتـــەوە كە لەوەی پار ناچێت
ئاممـــان ئاگاتان لە هەنگاوەكانتان بێت 🖤
چەندێ مەزنە!
چەندین ساڵ سەرپێچی دەکەیت،
لە یەک چرکەدا لێت دەبورێت.
دەڵێیت: خودایـه، وا تەوبەم کرد.
دەفەرمووێت: بەندەکەم، وەرم گرت!🖤🥺
- ئەو دە رۆژە باشترین رۆژەڪانی سالن،
- رۆژووگرتنی روژێڪ لە ڕۆژانی #ذولحجة هاوشێوەی خێری رۆژوو گرتنی دوومانگە ...
چوار شەممە:1ذوالحجة 2025/5/28
پێنج شەممە: 2ذوالحجة 2025/5/29
هەینی: 3ذوالحجة 2025/5/30
شەممە: 4ذوالحجة 2025/5/31
یەك شەممە: 5ذوالحجة2025/6/1
دوو شەممە: 6ذوالحجة2025/6/2
سێ شەممە: 7ذوالحجة2025/6/3
چوار شەممە: 8ذوالحجة2025/6/4
پێنج شەممە: 9ذوالحجة2025/6/5
- خودایە بمانگەیەنە بەو دە ڕۆژە پیرۆزەو یارمەتیمان بدە زۆرترین ڪاری چاڪەی تێدا بڪەین 🖤
ئەو هەستەی پێت ئەڵێت خودا بۆت قەرەبوو ئەكاتەوە و دوعاكانت
قبوڵ دەكات تەنها هەست نییـــە ، بەڵكو پەیامێكـــە لە خوداوە 🖤
ئـــەگەر خودا لەسەر گوناحەكانم بمخاتە
دۆزەخیـــش...
بـــۆ هەموو دۆزەخیەكان باس دەكەم چەندە
خودام خۆشدەوێت 🖤
کۆتا ساتەکانی رۆژی هەینی هەلێکی زێڕینە بۆ دوعاکردن، لەدەستی مەدە
زۆرترین دوعای تێدا بڪە
لەدوعای خێر بێبەشمان مەڪەن🤲🏻🥺
تەنها یەك ڕاگر هەیە كە هەرگیز ناشكێت ،تەنها یەك شوێن هەیە
كە پێویستە هۆگری و پەیوەستبوونمان هەبێ بۆی ، تەنها یەك
پەیـــوەندی هەیە كە نرخ و بەهای ئێمە دیاری بكات ، تەنها یەك سەرچاوە
هەیە كە لە ڕێیەوە خۆشبەختی و ئارامی و پارێزگاری تەواوی تێدا
بە دەست بهێنین ، ئەوەش تەنها پەروەردگاری باڵا دەستـــە 🖤
نەخۆش ئەكەویت
چونكە خودا ئەیەوێ لێـــت خۆشبـــێ
بەڵات تووش ئەبـــێ
چونكە خودا ئەیەوێ میهرەبانیت بەسەر ببارێـــنێ
خەفەت تووش ئەبـــێ
چونكـــە خودا ئەیەوێ نرخی دڵخۆشی بزانـــی
هـــەرگیـــز میهرەبانی خودا لێت نابڕێـــت 🖤🤲🏻
