ar
Feedback

لا تقع ضحية للمخادعين! تيليمتريو يكتشف ويُميّز هذه القنوات 👉 إذا كنت تريد رؤية العلامة، اشترك

ریـــسالـــە 🖤

ریـــسالـــە 🖤

الذهاب إلى القناة على Telegram

تەنهایی واتە لەگەڵ خودا نەبون 🖤

إظهار المزيد
814
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
-27 أيام
-530 أيام
أرشيف المشاركات
تەنها حَسٌبیَ اللهُ وَنِعٌمَ الٌوَكِيلُ ئەوە چارەسەریکە بۆ هەموو ﴿دڵتەنگێك ، نەخۆشێك ، بێ هیوایێك، زوڵم لێکراوێك ، بەش خوراوێك ، خاوەن ئاواتێک﴾ بـۆیە بەردەوام بڵێ : حَسٌبیَ اللهُ وَنِعٌمَ الٌوَكِيلُ ‌🖤

IMG_0341.MOV10.80 MB

IMG_0299.MOV27.23 MB

ئەو خودایەی وەڵامی “یونس”ـی دایەوە لە قوڵایی و تاریکایی شەوو ئاودا، هەر ئەو خودایە کاتێک تۆ نزا دەکەیت، سوجدە دەبەیت و دەپارێیتەوە لێی، دێت بەدەمتەوەو مەحاڵت بۆ دەکاتە بوون! هەرگیز بێ هیوا مەبە، ڕەحمی خودا زۆر لەوە گەورەتر و جوانترە کە بۆیان باس کردویت; تا خۆت هەستی پێ نەکەیت حاڵی نابیت! هەرگیز یادی خوا لەسەر زارو ناو دڵت دەرمەکە، نوێژ و سوجدەی پڕ چێژ بەئەنجام بگەیەنە، تاوەکو لە ڕزگاربووەکان بیت! “خودایە سوپاس بۆ لوتف و کەڕەمت”🖤

IMG_0253.MOV38.82 MB

+2
IMG_0285.MOV60.56 MB

{أَلَيْسَ اللَّهُ بِكَافٍ عَبْدَهُ ۖ } مەگەر خــوا بەس نیە،کە پشتیـوان بێت بۆ بەندەی خۆ ی ...! الزمر : ٣٦
{أَلَيْسَ اللَّهُ بِكَافٍ عَبْدَهُ ۖ } مەگەر خــوا بەس نیە،کە پشتیـوان بێت بۆ بەندەی خۆ ی ...! الزمر : ٣٦

ڕۆژێک دێت الله کەت سەرسامت دەکات لە ڕزگارکردنت لەو شتەی کە تێیدا نوقم بوویت،  لە چاککردنەوەی دڵت لەوەی کە شکێنراوە چونکە الجبارە، لە قەرەبووکردنەوەی ئەو شتانەی کە لە دەستتداوە، دەزانیت و تێدەگەیت لە حیکمەتی ئیلاهی، تێدەگەیت کە دواکەوتن و وەڵام نەدانەوەی نزاکانت سزا نییە بۆ تۆ، بەڵکوو ئەوە تینی بەرەو خۆی چوون و درک کردنە بەوەی لێی بێ ئاگابویت، دڵنیاشبە دواکەوتن لەوەی دڵت دەیەوێ و نەبوو دژایەتی تۆ نیە ، بەڵکوو لە میهرەبانی پەروەردگارە بۆ تۆ، بۆیە هەمیشە یەقینت هەبێ کە الله کەت خۆشی دەوێیت و لووتفی بەسەرتەوەیە 🖤

زەوی ئامادە دەکرێ بۆ عەرەفەو ئاسمانیش بۆ دوعاکان گه‌ر شه‌وی قه‌در نه‌زانراو بێ ڕۆژی عه‌ره‌فه‌ زانراوه‌،گه‌ر له‌ شه‌وی قه‌در فریشته‌ داده‌به‌زێ له‌ ڕۆژی عه‌ره‌فه‌ خوا داده‌به‌زێته‌ زه‌وی كه‌ به‌ گه‌وره‌یی و میهره‌‌بانی خۆی دێته‌ لای به‌نده‌كانی... خۆتان ئامادە بکەن بۆ ئەو ڕۆژە مەزن و گەورەیە پەروەدگاری جیهان و بەخشندە گوێ لەپاڕانەوەو دووعاکانمان دەگرێت یارب بمان گەیەنە بەڕۆژی عەرەفە🤲🏻🖤

مرۆڤ لە ناكاودا لە شەرعی خودا لا نادات ، بەڵكو هەنگاو بە هەنگاو هەر ڕۆژە گوێ بۆ بۆچونێكی نامۆ دەگرێت بە چاوەكانی تەماشای وێنەیەكی نەشیاو دەكات هەر ڕۆژە كەمێك دوور دەكەوێتەوە هەتا دوای ساڵێك دەبینێت ، لە شوێنێكی تـــرە بە زاری كەسێكی تر دەدوێـــت بە ئاوازێك بیر دەكاتـــەوە كە لەوەی پار ناچێت ئاممـــان ئاگاتان لە هەنگاوەكانتان بێت 🖤

چەندێ مەزنە! چەندین ساڵ سەرپێچی دەکەیت، لە یەک چرکەدا لێت دەبورێت. دەڵێیت: خودایـه، وا تەوبەم کرد. دەفەرمووێت: بەندەکەم، وەرم
چەندێ مەزنە! چەندین ساڵ سەرپێچی دەکەیت، لە یەک چرکەدا لێت دەبورێت. دەڵێیت: خودایـه، وا تەوبەم کرد. دەفەرمووێت: بەندەکەم، وەرم گرت!🖤🥺

- ئەو دە رۆژە باشترین رۆژەڪانی سالن، - رۆژووگرتنی روژێڪ لە ڕۆژانی #ذولحجة هاوشێوەی خێری رۆژوو گرتنی دوومانگە ... ‌ چوار شەممە:1ذوالحجة 2025/5/28 پێنج شەممە: 2ذوالحجة 2025/5/29 هەینی: 3ذوالحجة 2025/5/30 شەممە: 4ذوالحجة 2025/5/31 یەك شەممە: 5ذوالحجة2025/6/1 دوو شەممە: 6ذوالحجة2025/6/2 سێ شەممە: 7ذوالحجة2025/6/3 چوار شەممە: 8ذوالحجة2025/6/4 پێنج شەممە: 9ذوالحجة2025/6/5 - خودایە بمانگەیەنە بەو دە ڕۆژە پیرۆزەو یارمەتیمان بدە زۆرترین ڪاری چاڪەی تێدا بڪەین 🖤

IMG_0162.MOV32.92 MB

+1
IMG_0103.MOV35.03 MB

ئەو هەستەی پێت ئەڵێت خودا بۆت قەرەبوو ئەكاتەوە و دوعاكانت قبوڵ دەكات تەنها هەست نییـــە ، بەڵكو پەیامێكـــە لە خوداوە 🖤

ئـــەگەر خودا لەسەر گوناحەكانم بمخاتە دۆزەخیـــش... بـــۆ هەموو دۆزەخیەكان باس دەكەم چەندە خودام خۆشدەوێت 🖤

نوێژ ئــەو ئارامی بەخشەیە هەندێك لێی تێنەگەیشتوون هەندێكیش پێی نەگەیشتوون 🖤

کۆتا ساتەکانی رۆژی هەینی هەلێکی زێڕینە بۆ دوعاکردن، لەدەستی مەدە زۆرترین دوعای تێدا بڪە لەدوعای خێر بێبەشمان مەڪەن🤲🏻🥺

‎تەنها یەك ڕاگر هەیە كە هەرگیز ناشكێت ،تەنها یەك شوێن هەیە ‎كە پێویستە هۆگری و پەیوەستبوونمان هەبێ بۆی ، تەنها یەك ‎پەیـــوەندی هەیە كە نرخ و بەهای ئێمە دیاری بكات ، تەنها یەك سەرچاوە ‎ هەیە كە لە ڕێیەوە خۆشبەختی و ئارامی و پارێزگاری تەواوی تێدا ‎بە دەست بهێنین ، ئەوەش تەنها پەروەردگاری باڵا دەستـــە 🖤

نەخۆش ئەكەویت چونكە خودا ئەیەوێ لێـــت خۆشبـــێ بەڵات تووش ئەبـــێ چونكە خودا ئەیەوێ میهرەبانیت بەسەر ببارێـــنێ خەفەت تووش ئەبـــێ چونكـــە خودا ئەیەوێ نرخی دڵخۆشی بزانـــی هـــەرگیـــز میهرەبانی خودا لێت نابڕێـــت 🖤🤲🏻