uk
Feedback

Не попадись на ботовода! Telemetrio знаходить і позначає такі канали мітками 👉 Хочеш бачити мітку, оформляй підписку

ریـــسالـــە 🖤

ریـــسالـــە 🖤

Відкрити в Telegram

تەنهایی واتە لەگەڵ خودا نەبون 🖤

Показати більше
816
Підписники
Немає даних24 години
+17 днів
-730 днів
Архів дописів
بە تەوقیت و حیکەمەتی خوای گەورە، تۆ ئێستا لە هەر بارودۆخێکدا بیت گونجاوترین شوێن و جێگەی ژیانتە، بە حیکمەتی خۆیی دەزانێت کەی دەیگۆڕێت و چۆن دەیگۆڕێت الحَمدُلِلّە حَمداً کَثیراً طَیباً مُبارَکاً فیەِ 🖤🪐

کاتێک دەستەکانت بەرەو ئاسمان بەرز دەکەیتەوە و بە لێوێکی لەرزیو داوای لێ دەکەیت، تۆ تەنها نزا ناکەیت، بەڵکوو پردێکی نورانی لە نێوان خاک و عەرشدا دروست دەکەیت، چونکە نزا کیمیایەکە کە مەحاڵەکان دەگۆڕێت بۆ موعجیزە و مرۆڤ لە بێدەسەڵاتییەوە دەباتە سەر لوتکەی یەقین. ئەگەر بینیوتە وەڵامەکان کەمێک لە دوای کاتی پێشبینیکراوی تۆوە دێن، بزانە کە حیکمەتێکی گەورە لە پشت ئەم بێدەنگییەوەیە ؛ خالقت خەریکی تاشینی ڕۆح و پاککردنەوەی ناخی تۆیە لە ناو ئاگری سەبورییدا، تا ئەو کاتەی خەڵاتەکەت پێ دەبەخشێت، هێندە شیرین و گەورە بێت کە تەواوی ئەو شەوانەی لە بیر بباتەوە کە تێیدا لە بێدەنگیدا شکایەتت کرد. لەم دونیایەدا کە مرۆڤەکان وەک سێبەر دێن و دەڕۆن و بەرژەوەندییەکان دڵەکان لە یەکتر سارد دەکەنەوە، تەنها ئەو وەک قەڵایەکی بەرز و قاییم لە پشتت وەستاوە، وەک دۆستێکی وەفاگیر کە کاتێک هەمووان جێت دەهێڵن، ئەو لێت نزیکتر دەبێتەوە و پێت دەڵێت: “ من بۆ تۆ بەسمـ “ 🖤🥺

لە یادت بێـــت : ئا لەو شوێنەی كە تۆ دەستت پێی ناگات پەروەردگارت لقەكە دێنێتە خوارەوە 🖤

پەناگەى مـرۆڤ پەروەردگاريەتـى🖤

وە لە ڕۆژی هەینیدا ... داواكارین نیعمەتەكانت لەسەرمان بپارێزیت و توڕەیی و تۆڵەی خۆتمان لێ دوور بخەیتەوە و شیرینی ژیان و شیرینی یادی خۆت و باشترین بەخشش وڕزق و ڕۆزییەكی زۆر و ئارامی دەروونیمان پێ ببەخشیت 🖤

لەوەیە ئەم ڕەمەزانە، هەموو خەم و ناڕەحەتییەکانی مانگەکانی پێشوو لابدات، خودایە بمانگەیەنە بە ڕەمەزان 🖤 « اللهمَّ بَلِّغْنَا رَمَضَانَ »

دڵخۆشیەكانی ژیانم كەم بوو بەڵام یادی تۆ ئارامگری كردم ئیلاهی 🖤🪐

‎صەڵاوات بنێرن بۆ پێغەمبەری ئازیزمان محمدﷺ ‎اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ 🖤

خودا خاوەنی هەموو دەرگاکانە بچووک و گەورەیان ، دوور و نزیکیان ئاسان و قورسیان ، گەر ویستت لێ بێت پێت دەبەخشێت گەرچی لەنێوان تۆ و ئەودا هەزاران دەرگا هەبێت 🖤

تا قەراخی پردەكە دەرۆیت بەڵام ناكەویتە خوارەوە! تا قووڵای زەریاكە دەرۆیت بەڵام ناخنكێیت! دەكەویتە ناو بڵێسەی ئاگرەوە بەڵام ناسوتێیت! كاتێك پشتت بە خودا بەست نیگەران مەبە و دوودڵ مەبە 🖤🪐

»﴿حَسْبیَ اَللَّەَ﴾» هەرگیز نائومێد مەبە تا ئێره خودا هەبـووە لێرە بەدواوەش هەر خودا هەیە 🖤🪐

كاتێك لەنـاو ناختـدا هـاوار دەكەیـت و كەس ناتبیستێت دڵنیابە خودا پێش ئەوەی هاوارەكە بگاتە سەر زمانت لە ئازارەكەت گەیشتـووە 🖤

-هیچ شتێ بۆهەمیشە ئەمێنێتەوە ؟ +خودا دەمێنێتەوە 🖤

‎خودا لە قورئاندا دەفەرموێت :- ‎قَدْ نَرَىٰ تَقَلُّبَ وَجْهِكَ فِي السَّمَاءِ ‎من دەتبینم کاتێک لەبەر قورسی و ناڕەحەتیەکانت سەیری ئاسمان دەکەیت 🖤🪐

چاك ئەبێت ئەوەی بە ئێمە چاك نابێ ، بە خودا چاكەبێت 🖤🪐

دڵتەنگی لەناکاو بێ هۆ پەیامێکە بۆئەوەی بە پەیوەندی نێوان خۆت و خودادا بچیتەوە🖤

چۆن مەحروم بم لەبەر دەرگایەڪ لەڪاتێڪدا سەدایەڪ دێ بە گوێما ڪە زاتی خاوەن ماڵ ئەفەرمێ ... “ لَا تَقۡنَطُواْ مِن رَّحۡمَةِ ٱللَّهِۚ  “🖤

هەموو بڵێن مەحاڵـــە من دیسانـــەوە دەڵێم دەبێت خودا دڵـــم ناشكێنێت 🖤

دڵت بدە بە پیاوێك لە خودا بترسێ 🖤

ئای خوایە چەند تامەزرۆی تەراویح و بەرەكەتی پارشێو و ئێوارانین خودایە بمانگەیەنە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان 🖤🌙