ریـــسالـــە 🖤
الذهاب إلى القناة على Telegram
816
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
+17 أيام
-730 أيام
أرشيف المشاركات
بە تەوقیت و حیکەمەتی خوای گەورە،
تۆ ئێستا لە هەر بارودۆخێکدا بیت گونجاوترین شوێن و جێگەی ژیانتە، بە حیکمەتی خۆیی دەزانێت کەی دەیگۆڕێت و چۆن دەیگۆڕێت
الحَمدُلِلّە حَمداً کَثیراً طَیباً مُبارَکاً فیەِ 🖤🪐
کاتێک دەستەکانت بەرەو ئاسمان بەرز دەکەیتەوە و بە لێوێکی لەرزیو داوای لێ دەکەیت، تۆ تەنها نزا ناکەیت، بەڵکوو پردێکی نورانی لە نێوان خاک و عەرشدا دروست دەکەیت،
چونکە نزا کیمیایەکە کە مەحاڵەکان دەگۆڕێت بۆ موعجیزە و مرۆڤ لە بێدەسەڵاتییەوە دەباتە سەر لوتکەی یەقین.
ئەگەر بینیوتە وەڵامەکان کەمێک لە دوای کاتی پێشبینیکراوی تۆوە دێن، بزانە کە حیکمەتێکی گەورە لە پشت ئەم بێدەنگییەوەیە ؛ خالقت خەریکی تاشینی ڕۆح و پاککردنەوەی ناخی تۆیە لە ناو ئاگری سەبورییدا، تا ئەو کاتەی خەڵاتەکەت پێ دەبەخشێت، هێندە شیرین و گەورە بێت کە تەواوی ئەو شەوانەی لە بیر بباتەوە کە تێیدا لە بێدەنگیدا شکایەتت کرد. لەم دونیایەدا کە مرۆڤەکان وەک سێبەر دێن و دەڕۆن و بەرژەوەندییەکان دڵەکان لە یەکتر سارد دەکەنەوە، تەنها ئەو وەک قەڵایەکی بەرز و قاییم لە پشتت وەستاوە، وەک دۆستێکی وەفاگیر کە کاتێک هەمووان جێت دەهێڵن، ئەو لێت نزیکتر دەبێتەوە و پێت دەڵێت:
“ من بۆ تۆ بەسمـ “
🖤🥺
لە یادت بێـــت :
ئا لەو شوێنەی كە تۆ دەستت پێی ناگات پەروەردگارت
لقەكە دێنێتە خوارەوە 🖤
وە لە ڕۆژی هەینیدا ...
داواكارین نیعمەتەكانت لەسەرمان بپارێزیت و توڕەیی و تۆڵەی
خۆتمان لێ دوور بخەیتەوە و شیرینی ژیان و شیرینی یادی خۆت و باشترین
بەخشش وڕزق و ڕۆزییەكی
زۆر و ئارامی دەروونیمان پێ ببەخشیت 🖤
لەوەیە ئەم ڕەمەزانە،
هەموو خەم و ناڕەحەتییەکانی مانگەکانی پێشوو لابدات،
خودایە بمانگەیەنە بە ڕەمەزان 🖤
« اللهمَّ بَلِّغْنَا رَمَضَانَ »
صەڵاوات بنێرن بۆ پێغەمبەری ئازیزمان محمدﷺ
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ 🖤
خودا خاوەنی هەموو دەرگاکانە
بچووک و گەورەیان ، دوور و نزیکیان ئاسان و قورسیان ،
گەر ویستت لێ بێت پێت دەبەخشێت
گەرچی لەنێوان تۆ و ئەودا هەزاران دەرگا هەبێت 🖤
تا قەراخی پردەكە دەرۆیت بەڵام ناكەویتە خوارەوە!
تا قووڵای زەریاكە دەرۆیت بەڵام ناخنكێیت!
دەكەویتە ناو بڵێسەی ئاگرەوە بەڵام ناسوتێیت!
كاتێك پشتت بە خودا بەست نیگەران مەبە و دوودڵ مەبە 🖤🪐
»﴿حَسْبیَ اَللَّەَ﴾»
هەرگیز نائومێد مەبە تا ئێره خودا هەبـووە
لێرە بەدواوەش هەر خودا هەیە 🖤🪐
كاتێك لەنـاو ناختـدا هـاوار دەكەیـت و كەس
ناتبیستێت دڵنیابە خودا پێش ئەوەی هاوارەكە
بگاتە سەر زمانت لە ئازارەكەت گەیشتـووە 🖤
خودا لە قورئاندا دەفەرموێت :-
قَدْ نَرَىٰ تَقَلُّبَ وَجْهِكَ فِي السَّمَاءِ
من دەتبینم کاتێک لەبەر قورسی و ناڕەحەتیەکانت سەیری ئاسمان دەکەیت 🖤🪐
چۆن مەحروم بم لەبەر دەرگایەڪ
لەڪاتێڪدا سەدایەڪ دێ بە گوێما
ڪە زاتی خاوەن ماڵ ئەفەرمێ ...
“ لَا تَقۡنَطُواْ مِن رَّحۡمَةِ ٱللَّهِۚ “🖤
ئای خوایە چەند تامەزرۆی تەراویح و
بەرەكەتی پارشێو و ئێوارانین خودایە بمانگەیەنە
مانگی پیرۆزی ڕەمەزان 🖤🌙
