uk
Feedback
Skilled Study

Skilled Study

Відкрити в Telegram

بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ { ئێرە گەورەترین ڪەناڵی پۆلی دوانزەیە لەتێلێگرام} Owner : @Farhad_Gardi manager : @mahy_666 چەناڵێڪ تایبەت بەقوتابیانی {12}

Показати більше

📈 Аналітичний огляд Telegram-каналу Skilled Study

Канал Skilled Study (@skilled_study) є активним учасником. На даний момент спільнота об'єднує 23 659 підписників, посідаючи 8 280 місце в категорії Освіта та 14 449 місце у регіоні Іран.

📊 Показники аудиторії та динаміка

З моменту свого створення невідомо, проект продемонстрував стрімке зростання, зібравши аудиторію у 23 659 підписників.

За останніми даними від 03 жовтня, 2026, канал демонструє стабільну активність. Хоча за останні 30 днів спостерігається зміна кількості учасників на -968, а за останні 24 години на 113, загальне охоплення залишається високим.

  • Статус верифікації: Не верифікований
  • Рівень залученості (ER): Середній показник залученості аудиторії становить 8.01%. Протягом перших 24 годин після публікації контент зазвичай збирає 5.84% реакцій від загальної кількості підписників.
  • Охоплення публікацій: В середньому кожен допис отримує 1 894 переглядів. Протягом першої доби публікація в середньому набирає 1 381 переглядів.
  • Реакції та взаємодія: Аудиторія активно підтримує контент: середня кількість реакцій на один пост – 17.

📝 Опис та контентна політика

Автор описує ресурс як майданчик для висловлення суб'єктивної думки:
“بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ { ئێرە گەورەترین ڪەناڵی پۆلی دوانزەیە لەتێلێگرام} Owner : @Farhad_Gardi manager : @mahy_666 چەناڵێڪ تایبەت بەقوتابیانی {12}”

Завдяки високій частоті оновлень (останні дані отримано 04 жовтня, 2026), канал підтримує актуальність та високий рівень охоплення публікацій. Аналітика показує, що аудиторія активно взаємодіє з контентом, що робить його важливою точкою впливу в категорії Освіта.

23 659
Підписники
+11324 години
+1607 днів
-96830 днів
Архів дописів
پرسیاری 5 دڵە ماسوولکە جیاوازە لە لووسە ماسوولکە بەوەی کە دڵە ماسوولکە
Anonymous voting

پرسیاری 3 ئێسکی ........... سەر بەتەوەرە پەیکەرە بەڵام ئێسکی ..............سەر بە پەلە پیکەرە
Anonymous voting

پرسیاری 2 ڕووکەشە شانە
Anonymous voting

❤️دامەزراوەی قوتابیان ❤️ ئەمرۆ پینجشەممە ، ١٥ ی ٥ ی ٢٠٢٥ ؛ یەکەم رۆژی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆی بنەڕەت بوو لە کوردستان
❤️دامەزراوەی قوتابیان ❤️ ئەمرۆ پینجشەممە ، ١٥ ی ٥ ی ٢٠٢٥ ؛ یەکەم رۆژی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆی بنەڕەت بوو لە کوردستان . ئاگاداری سەرجەم قوتابیانی پۆلی نۆی بنەڕەت دەکەینەوە بۆ بەرژەوەندی و ئارامی دەروونیان ؛ بریارماندا کە لە کۆتایی تاقیکردنەوەکان کە رێکەوتی ٢٦/٥/٢٠٢٥ کۆتا تاقیکردنەوەیە وەلامی نموونەیی سەرجەم بابەتەکان بە گشت زمانەکان بڵاو بکەینەوە . ئاگادارتان دەکەینەوە بڵاوکردنەوەی پرسیار و وەڵامەکان بەهەر شێوەیەک لە لەلایەن هەر کەسێکەوە بکرێت بەدەر لە رێنماییەکانەو بەرپرسیارێتی یاسایی تێدایە. بەهیوای سەرکەوتن بۆ گشت قوتابیانمان . وەزارەتی پەروەردە لیژنەی بالای تاقیکردنەوە گشتیەکان ١٥ ی ٥ ی ٢٠٢٥

Story

📌پێکهاتە و دروستبوونی ئێسکەکان:⬇️ 🟠زۆربەی ئێسكەكان دروست بوونیان بە كڕكڕاگە دەست پێدەكات، كڕكڕاگەش بەستەرە شانەیەكی بەهێزە،
📌پێکهاتە و دروستبوونی ئێسکەکان:⬇️ 🟠زۆربەی ئێسكەكان دروست بوونیان بە كڕكڕاگە دەست پێدەكات، كڕكڕاگەش بەستەرە شانەیەكی بەهێزە، بەڵام نەرمە. كڕكڕاگە  زۆربەی پەیكەرە كۆئەندامی كۆرپەلە لە مانگی دووەمی تەمەنیدا پێكدەهێنێت. ئێسكەخانەكان لە مانگی سێیەمەوە دەست بە درووستبوون دەكەن، خوێیەكان دەردەدەن، لە كەلێنی نێوان كڕكڕاگە خانەكان جێگیر دەبن، بۆیە كڕگڕاگە دەگۆڕێت بۆ ئێسك ئەم كردارەش ناودەبرێت بە دروستبوونی ئێسك. لە كۆتایی ئەم كردارەش ئێسك بە كڕگڕاگەی كۆرپەلە دەگۆڕدرێتەوە، بەڵام لە هەندێك بەشی لەشدا دەمێنێتەوە وەك نێوان ئێسكەكان و سەری لووت و گوێی دەرەوە و بە درێژایی ناوەوەی بۆڕی هەوا كە كڕكڕاگە نەرمییان پێ دەبەخشێت. 🖇ژمارەیەكی كەم لە ئێسك وەك هەندێك لە بەشەكانی كەللەی سەر كە ڕاستەوخۆ بە شێوەی ئێسكی ڕەق دروست دەبن بێ ئەوەی لە سەرەتا بە قۆناغی كڕكڕاگەییدا تێپەڕ ببن. لەم بارانەدا ئێسكە خانەكان پەرش و بڵاو دەبن بە شێوەی هەڕەمەكی لە بەستەرە شانەی كۆرپەلەدا، بۆ ئەوەی ببنە پەڕەی تەخت بوول ە ئێكسدا. لە كەللەی سەردا دەتوانرێت هێڵی درزەكان ببینرێت كە ئێسكە پەڕەكان تێیدا بەیەك دەگەن. ✅گەشەی ئێسك بە باری درێژی: دوای لە دایك بوون گەشەی ئێسكەكان بەردەوام دەبن. ئێسكەكان بەرەبەرە جێگەی كڕكڕاگە دەگرنەوە كە لە ئێسكە درێژەكانی پەلەكان واتە ئێسكی باڵ و لاقدا هەن، لە نێوان سەرەتای منداڵی و كۆتایی هەرزەكارییدا. گەشەی ئێسك بە باری درێژی لە ناوچەی جەمسەرەكانی ئێسكی درێژدا ڕوودەدات، ناوچەی گەشەكەش ناودەبرێت بە پەڕەی جەمسەری ئێسك، پەڕەی جەمسەری ئێسك لە كڕكڕاگە خانەكان پێكدێت، كە دابەش دەبن كۆڵەكە پێك دێنن پاڵ بە خانە كۆنەكانەوە دەنێن بەرەو ناوەڕاستی ئێسك. پاش ئەوەی خانە كۆنەكان دەمرن و ئێسكە خانە نوێیەكان جێگەیان دەگرنەوە. تا ئەو كاتەی ئێسكەكان بە تەواوی جێگەی كڕكڕاگە دەگرنەوە. ئیتر ئێسكەكان لە درێژیدا گەشە ناكەن و ئاسایی كەسەكە دەگاتە بەژنی تەواوی خۆی.👉 #احیا #زیندەزانی بە هیوای سوود 🙂🤩 پێگەکانمان لە تێلیگرام ✅ ⬇️⬇️⬇️⬇️⬇️⬇️⬇️ ❤️@skilled_study ❤️@qutaby4n 😍@Poli12_0 ❤@pole12m ❤️@pooli_12

❤️ دامەزراوەی قـوتابیـان❤️ بەیانی ڕێکـەوتی 15/5/2025 ساڵـی خوێندنی (2024-2025 ) تاقیکـردنەوەی نیشتیمانی(وزاری) پۆلی نۆیەم دەس
+7
❤️ دامەزراوەی قـوتابیـان❤️ بەیانی ڕێکـەوتی 15/5/2025 ساڵـی خوێندنی (2024-2025 ) تاقیکـردنەوەی نیشتیمانی(وزاری) پۆلی نۆیەم دەست پێدەکـات.. بەپێـی ئەو خشـتەیەی کـە وەزارەتی پەروەردە بڵاویکردۆتەوە بەیانی تاقیکردنەوەی بابەتی (زانست) ــە ئەوەش هەندێ ئەسیلەی وزاری بابەتی زانست ساڵانی پێشـوو ⌚️ ▶️بەهیــوای سەرکـەوتن◀️ ئەم پۆستە بنێرن بۆ سەرجەم قوتابیانی پۆلی نۆیەم با ئەوانیش سـود مەند بن ✔️

بە یارمەتی خوای گەورە لەم بابەتانەدا هاوکارتان دەبین لە داهاتوودا: 🤎 🎯 بەرنامەی ڕۆژانەی خوێندکاری سەرکەوتووی پۆلی   12 چۆنە؟ 🎯 چۆنیەتی هەوڵدان لە بابەتە جیاوازەکاندا، چونکە هەر بابەتە و شێوازی هەوڵدانەکەی جیاوازە. 🎯 هەڵەکانی خوێندکار لە پۆلی ١٢ کە وادەکات خوێندنی قورس بێت و هەندێک جار توشی نائومێدی ئەکات 🎯 یادگە، ڕێگا و تەکنیکەکانی بەهێزکردنی چین؟ 🎯 تەرکیز، چۆن بەهێز دەکرێت، ڕاهێنانەکانی کامانەن؟ 🎯 خواردن، چ خواردنێک باشە و چ خواردنێکیش مێشک و جەستە ماندوو ئەکات و ڕێگری ئەکات لە هەوڵدان و کێشە بۆ تەرکیزکردن و لەبەرکردن دروست ئەکات؟ 🎯 ئامادەکارییەکی سەرکەوتوانە بۆ پۆلی 12 🎯 ڕێکخستنی کات بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە. 🎯 هاندەر و هاوکارێکت هەیە لێرە، لە بیرت بێ بە تەنها نیت🩵 هاوڕێیانت بانگهێشت بکە و پۆستەکە بڵاو بکەرەوە با کەسانی دیکە لە ڕێگەی تۆوە سوودمەند بێت 😉 #ڕێگای_سەرکەوتن ⬇️⬇️⬇️⬇️⬇️⬇️⬇️⬇️⬇️⬇️ https://t.me/Successs_Way

ببورن پرسیارەکەی پێشوو هەڵەیەکی تێدابوو 🤍

🙆‍♂
Anonymous voting

photo content

دەک بەخێر بێیتەوە ناو ساحەکە پاشای تێلیگرام 🤩🤍 @Farhad_gardi

سوپرایــــــــز 🤩

🙆‍♂
Anonymous voting

photo content

کەمتان ماوە ئەو رۆژانەش هەمووی دەڕواتن ئیمتیحانی خولی یەکەمیش تەواو دەکەن إن شاء الله ئەنجامەکانیشتان وەردەگرنەوە. دەزانم ئێستاکە زۆر ماندونە ئەوچە خیندبت یان نەتخیندبی لە ڕووی دەروونیەوە زۆر ماندوون ئەگەر بچیە دەرەوەش ئەو ماندیبونەت کەم ناکات هەر ماندی بە هەموو شێوەک زۆر ماندونە ١/٦ دەکاتە ساڵەک لە ناو پۆلی ١٢ بە دەورە و مەکتەب و هەمو شتێکەوە هەتا ئیمتیحان تەواو دەکەی دەبتە ١٣ مانگ لە ناو پۆلی ١٢ دەبی بەس ئەورۆژەی کە فیزیای تەواو دەکەی ئەو ماندیبونەی ئەو ساڵەی کردیتت هەمووت لە بیر دەچێتەوە لۆیە خۆشیەکانی ئێستاکەت هەڵبگرە بۆ دوای ئیمتیحانەکان ( چونە دەرە ، کەپڵە ( قلە ) ، برادەرە هەر شتەکە ) هەڵیگرە بۆ دوای ئیمتیحان با ئەو ماوەیە مێشکت لە کن دەرسەکانت بی مێشکت بە هیچ شتەکی لابەلا خەریک مەکە لەو ماوەی خەوتان رێکبخەنەوە شەوان omega3 بخۆن زۆر باشە دووریش بکەونەوە لە شیرینی

تاقیکردنەوەی وزاری تەنها 19 ڕۆژی ماوە ⏳
تاقیکردنەوەی وزاری تەنها 19 ڕۆژی ماوە ⏳

ئەسیلەی نیشتمانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی ساڵی ڕابردوو ( ٢٠٢٣-٢٠٢٤) خولی یەک ( ڕۆژی پێنجشەممە ١٥/٥/٢٠٢٥ )یەکەم ڕۆژی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی بۆ گشت قوتابیانی پۆلی نۆیەم بنێرن لینکی چەناڵەکانمان @qutaby4n @skilled_study لینکی گرووپەکانمان @Poli12_0 @pole12m @pooli_12

ئەسیلەی نیشتمانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی ساڵی ڕابردوو ( ٢٠٢٣-٢٠٢٤) خولی یەک ( ڕۆژی پێنجشەممە ١٥/٥/٢٠٢٥ )یەکەم ڕۆژی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی بۆ گشت قوتابیانی پۆلی نۆیەم بنێرن لینکی چەناڵەکانمان @qutaby4n @skilled_study لینکی گرووپەکانمان @Poli12_0 @pole12m @pooli_12

❖هەریەک لەمانە ڕاستن بۆ تەواوکاری کۆئەندام: 1️⃣-ئەندامێک لە کۆئەندامێک زیاتر کاربکات (لە چەند کۆئەندامێک کاربکات) بۆ نمونە؛ پەنکریاس ئاوگی هەرس دەرئەدات لێرەدا لە کۆئەندامی هەرس کارئەکات وە هەروەها هۆرمۆنیش دەرئەدات لێرەدا لە کوێرە ڕژێنە کۆئەندام کارئەکات. 2️⃣-دوو کۆئەندام یان زیاتر پێکەوە کاربکەن بۆ نمونە؛ خۆراکە ماددە لە کۆئەندامی هەرس پەیدائەوێ و کۆئەندامی سوڕان بەسەر لەشدا دابەشی ئەکات (لێرەدا دوو کۆئەندام پێکەوە کارئەکەن کە کۆئەندامی هەرس و سوڕانە). نمونەی تر؛ 3️⃣-بۆ ئەوەی زیندەوەر لە ژیان بەردەوامبێ پێویستە هەموو کۆئەندامەکان پێکەوە کاربکەن. 4️⃣-چالاکی کۆئەندامی سوڕان بەندە بە خۆراکی هاتوو لە کۆئەندامی هەرس و ئۆکسجینی هاتوو لە کۆئەندامی هەناسە. 5️⃣-کارکردنی کۆئەندامەکانی هەناسە و سوڕان و دەمار و پەیکەر و ماسولکە لە لەشی کەسێک کە لەئاودا کارئەکات. 6️⃣-کوێرە ڕژێنە کۆئەندام هۆرمۆن دەرئەدات کە چالاکی کۆئەندامی زۆربوون ڕێکئەخات. 7️⃣-جوڵاندنی ئێسک بە ماسولکە. #زیندەزانی #احیا بە هیوای سوود 🙂🤩 پێگەکانمان لە تێلیگرام ✅ ⬇️⬇️⬇️⬇️⬇️⬇️⬇️ ❤️@skilled_study ❤️@qutaby4n 😍@Poli12_0 ❤@pole12m ❤️@pooli_12