Skilled Study
前往频道在 Telegram
بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ { ئێرە گەورەترین ڪەناڵی پۆلی دوانزەیە لەتێلێگرام} Owner : @Farhad_Gardi manager : @mahy_666 چەناڵێڪ تایبەت بەقوتابیانی {12}
显示更多📈 Telegram 频道 Skilled Study 的分析概览
频道 Skilled Study (@skilled_study) 是活跃参与者。目前社区聚集了 23 659 名订阅者,在 教育 类别中位列第 8 280,并在 伊朗 地区排名第 14 449 位。
📊 受众指标与增长动态
自 невідомо 创建以来,项目保持高速增长,吸引了 23 659 名订阅者。
根据 03 十月, 2026 的最新数据,频道保持稳定运转。过去 30 天订阅人数变化为 -968,过去 24 小时变化为 113,整体触达仍然可观。
- 认证状态: 未认证
- 互动率 (ER): 平均受众互动率为 8.01%。内容发布后 24 小时内通常能获得 5.84% 的反应,占订阅者总量。
- 帖子覆盖: 每篇帖子平均可获得 1 894 次浏览,首日通常累积 1 381 次浏览。
- 互动与反馈: 受众积极参与,单帖平均反应数为 17。
📝 描述与内容策略
作者将该频道定位为表达主观观点的平台:
“بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ
{ ئێرە گەورەترین ڪەناڵی پۆلی دوانزەیە لەتێلێگرام}
Owner :
@Farhad_Gardi
manager :
@mahy_666
چەناڵێڪ تایبەت بەقوتابیانی {12}”
凭借高频更新(最新数据采集于 04 十月, 2026),频道始终保持新鲜度与高覆盖。分析显示受众积极互动,使其成为 教育 类别中的关键影响点。
23 659
订阅者
+11324 小时
+1607 天
-96830 天
帖子存档
23 657
پرسیاری 5
دڵە ماسوولکە جیاوازە لە لووسە ماسوولکە بەوەی کە دڵە ماسوولکە
23 657
پرسیاری 3
ئێسکی ........... سەر بەتەوەرە پەیکەرە بەڵام ئێسکی ..............سەر بە پەلە پیکەرە
23 657
Repost from زانیاری قوتابیان
❤️دامەزراوەی قوتابیان ❤️
ئەمرۆ پینجشەممە ، ١٥ ی ٥ ی ٢٠٢٥ ؛ یەکەم رۆژی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆی بنەڕەت بوو لە کوردستان . ئاگاداری سەرجەم قوتابیانی پۆلی نۆی بنەڕەت دەکەینەوە
بۆ بەرژەوەندی و ئارامی دەروونیان ؛ بریارماندا کە لە کۆتایی تاقیکردنەوەکان کە رێکەوتی ٢٦/٥/٢٠٢٥ کۆتا تاقیکردنەوەیە وەلامی نموونەیی سەرجەم بابەتەکان بە گشت زمانەکان بڵاو بکەینەوە . ئاگادارتان دەکەینەوە بڵاوکردنەوەی پرسیار و وەڵامەکان بەهەر شێوەیەک لە لەلایەن هەر کەسێکەوە بکرێت بەدەر لە رێنماییەکانەو بەرپرسیارێتی یاسایی تێدایە.
بەهیوای سەرکەوتن بۆ گشت قوتابیانمان .
وەزارەتی پەروەردە
لیژنەی بالای تاقیکردنەوە گشتیەکان
١٥ ی ٥ ی ٢٠٢٥
23 657
📌پێکهاتە و دروستبوونی ئێسکەکان:⬇️
🟠زۆربەی ئێسكەكان دروست بوونیان بە كڕكڕاگە دەست پێدەكات، كڕكڕاگەش بەستەرە شانەیەكی بەهێزە، بەڵام نەرمە. كڕكڕاگە زۆربەی پەیكەرە كۆئەندامی كۆرپەلە لە مانگی دووەمی تەمەنیدا پێكدەهێنێت. ئێسكەخانەكان لە مانگی سێیەمەوە دەست بە درووستبوون دەكەن، خوێیەكان دەردەدەن، لە كەلێنی نێوان كڕكڕاگە خانەكان جێگیر دەبن، بۆیە كڕگڕاگە دەگۆڕێت بۆ ئێسك ئەم كردارەش ناودەبرێت بە دروستبوونی ئێسك. لە كۆتایی ئەم كردارەش ئێسك بە كڕگڕاگەی كۆرپەلە دەگۆڕدرێتەوە، بەڵام لە هەندێك بەشی لەشدا دەمێنێتەوە وەك نێوان ئێسكەكان و سەری لووت و گوێی دەرەوە و بە درێژایی ناوەوەی بۆڕی هەوا كە كڕكڕاگە نەرمییان پێ دەبەخشێت.
🖇ژمارەیەكی كەم لە ئێسك وەك هەندێك لە بەشەكانی كەللەی سەر كە ڕاستەوخۆ بە شێوەی ئێسكی ڕەق دروست دەبن بێ ئەوەی لە سەرەتا بە قۆناغی كڕكڕاگەییدا تێپەڕ ببن. لەم بارانەدا ئێسكە خانەكان پەرش و بڵاو دەبن بە شێوەی هەڕەمەكی لە بەستەرە شانەی كۆرپەلەدا، بۆ ئەوەی ببنە پەڕەی تەخت بوول ە ئێكسدا. لە كەللەی سەردا دەتوانرێت هێڵی درزەكان ببینرێت كە ئێسكە پەڕەكان تێیدا بەیەك دەگەن.
✅گەشەی ئێسك بە باری درێژی:
دوای لە دایك بوون گەشەی ئێسكەكان بەردەوام دەبن. ئێسكەكان بەرەبەرە جێگەی كڕكڕاگە دەگرنەوە كە لە ئێسكە درێژەكانی پەلەكان واتە ئێسكی باڵ و لاقدا هەن، لە نێوان سەرەتای منداڵی و كۆتایی هەرزەكارییدا. گەشەی ئێسك بە باری درێژی لە ناوچەی جەمسەرەكانی ئێسكی درێژدا ڕوودەدات، ناوچەی گەشەكەش ناودەبرێت بە پەڕەی جەمسەری ئێسك، پەڕەی جەمسەری ئێسك لە كڕكڕاگە خانەكان پێكدێت، كە دابەش دەبن كۆڵەكە پێك دێنن پاڵ بە خانە كۆنەكانەوە دەنێن بەرەو ناوەڕاستی ئێسك. پاش ئەوەی خانە كۆنەكان دەمرن و ئێسكە خانە نوێیەكان جێگەیان دەگرنەوە.
تا ئەو كاتەی ئێسكەكان بە تەواوی جێگەی كڕكڕاگە دەگرنەوە. ئیتر ئێسكەكان لە درێژیدا گەشە ناكەن و ئاسایی كەسەكە دەگاتە بەژنی تەواوی خۆی.👉
#احیا #زیندەزانی
بە هیوای سوود 🙂🤩
پێگەکانمان لە تێلیگرام ✅
⬇️⬇️⬇️⬇️⬇️⬇️⬇️
❤️@skilled_study
❤️@qutaby4n
😍@Poli12_0
❤@pole12m
❤️@pooli_12
23 657
Repost from زانیاری قوتابیان
+7
❤️ دامەزراوەی قـوتابیـان❤️
بەیانی ڕێکـەوتی 15/5/2025 ساڵـی خوێندنی (2024-2025 ) تاقیکـردنەوەی نیشتیمانی(وزاری) پۆلی نۆیەم دەست پێدەکـات..
بەپێـی ئەو خشـتەیەی کـە وەزارەتی پەروەردە بڵاویکردۆتەوە بەیانی تاقیکردنەوەی بابەتی (زانست) ــە
ئەوەش هەندێ ئەسیلەی وزاری بابەتی زانست ساڵانی پێشـوو ⌚️
▶️بەهیــوای سەرکـەوتن◀️
ئەم پۆستە بنێرن بۆ سەرجەم قوتابیانی پۆلی نۆیەم با ئەوانیش سـود مەند بن ✔️
23 657
Repost from زانیاری زانکۆ
بە یارمەتی خوای گەورە لەم بابەتانەدا هاوکارتان دەبین لە داهاتوودا: 🤎
🎯 بەرنامەی ڕۆژانەی خوێندکاری سەرکەوتووی پۆلی 12 چۆنە؟
🎯 چۆنیەتی هەوڵدان لە بابەتە جیاوازەکاندا، چونکە هەر بابەتە و شێوازی هەوڵدانەکەی جیاوازە.
🎯 هەڵەکانی خوێندکار لە پۆلی ١٢ کە وادەکات خوێندنی قورس بێت و هەندێک جار توشی نائومێدی ئەکات
🎯 یادگە، ڕێگا و تەکنیکەکانی بەهێزکردنی چین؟
🎯 تەرکیز، چۆن بەهێز دەکرێت، ڕاهێنانەکانی کامانەن؟
🎯 خواردن، چ خواردنێک باشە و چ خواردنێکیش مێشک و جەستە ماندوو ئەکات و ڕێگری ئەکات لە هەوڵدان و کێشە بۆ تەرکیزکردن و لەبەرکردن دروست ئەکات؟
🎯 ئامادەکارییەکی سەرکەوتوانە بۆ پۆلی 12
🎯 ڕێکخستنی کات بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە.
🎯 هاندەر و هاوکارێکت هەیە لێرە، لە بیرت بێ بە تەنها نیت🩵
هاوڕێیانت بانگهێشت بکە و پۆستەکە بڵاو بکەرەوە با کەسانی دیکە لە ڕێگەی تۆوە سوودمەند بێت 😉
#ڕێگای_سەرکەوتن
⬇️⬇️⬇️⬇️⬇️⬇️⬇️⬇️⬇️⬇️
https://t.me/Successs_Way
23 657
کەمتان ماوە ئەو رۆژانەش هەمووی دەڕواتن ئیمتیحانی خولی یەکەمیش تەواو دەکەن إن شاء الله ئەنجامەکانیشتان وەردەگرنەوە.
دەزانم ئێستاکە زۆر ماندونە ئەوچە خیندبت یان نەتخیندبی لە ڕووی دەروونیەوە زۆر ماندوون ئەگەر بچیە دەرەوەش ئەو ماندیبونەت کەم ناکات هەر ماندی بە هەموو شێوەک زۆر ماندونە ١/٦ دەکاتە ساڵەک لە ناو پۆلی ١٢ بە دەورە و مەکتەب و هەمو شتێکەوە هەتا ئیمتیحان تەواو دەکەی دەبتە ١٣ مانگ لە ناو پۆلی ١٢ دەبی
بەس ئەورۆژەی کە فیزیای تەواو دەکەی ئەو ماندیبونەی ئەو ساڵەی کردیتت هەمووت لە بیر دەچێتەوە لۆیە خۆشیەکانی ئێستاکەت هەڵبگرە بۆ دوای ئیمتیحانەکان ( چونە دەرە ، کەپڵە ( قلە ) ، برادەرە هەر شتەکە ) هەڵیگرە بۆ دوای ئیمتیحان با ئەو ماوەیە مێشکت لە کن دەرسەکانت بی مێشکت بە هیچ شتەکی لابەلا خەریک مەکە
لەو ماوەی خەوتان رێکبخەنەوە
شەوان omega3 بخۆن زۆر باشە
دووریش بکەونەوە لە شیرینی
23 657
ئەسیلەی نیشتمانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی ساڵی ڕابردوو ( ٢٠٢٣-٢٠٢٤) خولی یەک
( ڕۆژی پێنجشەممە ١٥/٥/٢٠٢٥ )یەکەم ڕۆژی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی
بۆ گشت قوتابیانی پۆلی نۆیەم بنێرن
لینکی چەناڵەکانمان
@qutaby4n
@skilled_study
لینکی گرووپەکانمان
@Poli12_0
@pole12m
@pooli_12
23 657
ئەسیلەی نیشتمانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی ساڵی ڕابردوو ( ٢٠٢٣-٢٠٢٤) خولی یەک
( ڕۆژی پێنجشەممە ١٥/٥/٢٠٢٥ )یەکەم ڕۆژی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی
بۆ گشت قوتابیانی پۆلی نۆیەم بنێرن
لینکی چەناڵەکانمان
@qutaby4n
@skilled_study
لینکی گرووپەکانمان
@Poli12_0
@pole12m
@pooli_12
23 657
❖هەریەک لەمانە ڕاستن بۆ تەواوکاری کۆئەندام:
1️⃣-ئەندامێک لە کۆئەندامێک زیاتر کاربکات (لە چەند کۆئەندامێک کاربکات) بۆ نمونە؛ پەنکریاس ئاوگی هەرس دەرئەدات لێرەدا لە کۆئەندامی هەرس کارئەکات وە هەروەها هۆرمۆنیش دەرئەدات لێرەدا لە کوێرە ڕژێنە کۆئەندام کارئەکات.
2️⃣-دوو کۆئەندام یان زیاتر پێکەوە کاربکەن بۆ نمونە؛ خۆراکە ماددە لە کۆئەندامی هەرس پەیدائەوێ و کۆئەندامی سوڕان بەسەر لەشدا دابەشی ئەکات (لێرەدا دوو کۆئەندام پێکەوە کارئەکەن کە کۆئەندامی هەرس و سوڕانە).
نمونەی تر؛
3️⃣-بۆ ئەوەی زیندەوەر لە ژیان بەردەوامبێ پێویستە هەموو کۆئەندامەکان پێکەوە کاربکەن.
4️⃣-چالاکی کۆئەندامی سوڕان بەندە بە خۆراکی هاتوو لە کۆئەندامی هەرس و ئۆکسجینی هاتوو لە کۆئەندامی هەناسە.
5️⃣-کارکردنی کۆئەندامەکانی هەناسە و سوڕان و دەمار و پەیکەر و ماسولکە لە لەشی کەسێک کە لەئاودا کارئەکات.
6️⃣-کوێرە ڕژێنە کۆئەندام هۆرمۆن دەرئەدات کە چالاکی کۆئەندامی زۆربوون ڕێکئەخات.
7️⃣-جوڵاندنی ئێسک بە ماسولکە.
#زیندەزانی #احیا
بە هیوای سوود 🙂🤩
پێگەکانمان لە تێلیگرام ✅
⬇️⬇️⬇️⬇️⬇️⬇️⬇️
❤️@skilled_study
❤️@qutaby4n
😍@Poli12_0
❤@pole12m
❤️@pooli_12
