War News
Відкрити в Telegram
2 362
Підписники
-124 години
-87 днів
-2530 день
Архів дописів
2 362
هەڵبژاردنی ناوخۆیی سەرکردایەتی حەماس دەستی پێکردووە، پڕۆسەی هەڵبژاردنەکە لە ژێر فشاری دەرەکی چەندین وڵاتدایە و کێبڕکێیەکە بەم شێوەیەیە:
قەتەر و تورکیا: فشار دەکەن بۆ گەڕانەوەی خالید مەشعەل، کە پێشتر لە ساڵی 1996 تا 2017 سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بووە.
میسر، ئێران و سەرکردەکانی حەماس لە ناو غەزە، پشتگیری لە خەلیل حەیە دەکەن.
2 362
کەناڵ ١٣:
فشارێکی زۆری ئەمریکا لەسەر ئیسرائیل و ناتانیاهۆیە بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەمشەودا.
2 362
بە پاساوی پارێزگاری لە باکوری قوبرس، تورکیا ژمارەیەکی زۆر تانک و فرۆکەی رەوانەی دوورگەکە کردووە.
2 362
ئەمڕۆ ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا دەنگدان لەسەر بڕیارنامەیەک دەدات کە ڕێگری لە ترامپ دەکات لە فەرمانی هێرشی زیاتر بۆ سەر ئێران.
2 362
سی ئێن ئێن:
چاوەڕوان دەکرێت جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، سەرکردایەتی خولی دووەمی گفتوگۆکان لەگەڵ بەرپرسانی ئێران بکات، ئەگەر بێتو دانوستانەکان پێش کۆتایی هاتنی وادەی ئاگربەستی هەفتەی داهاتوو بەردەوام بن، هەروەها پێشبینی دەکرێت ستیڤ ویتکۆف و جارێد کوشنەریش لە کۆبوونەوەکاندا ئامادە بن.
2 362
جەی دی ڤانس:
ترەمپ بە ئێرانی وت، ئەگەر ئێوە پابەند بن بەوەی چەکی ئەتۆمیتان نەبێت، وا دەکەین ئێران گەشە بکات، وا دەکەین لە ڕووی ئابوورییەوە ببوژێتەوە و گەلی ئێران بانگهێشتی ناو ئابووری جیهانی دەکەین بە شێوەیەک کە لە تەواوی ژیانی مندا وێنەی نەبووبێت.
2 362
جەی دی ڤانس:
ئەو کەسەی کە بە کردەوە ئیدارەی ئێران دەکات، بەرامبەر من دانیشتبوو، ئەمە شتێک بوو کە پێشتر هەرگیز ڕووی نەدابوو.
دوای 49 ساڵ، بڕبڕەیەکی زۆر لە بێمتمانەیی لە نێوان ئێران و ئەمریکادا هەیە، تۆ ناتوانیت ئەو کێشەیە دەستبەجێ و بە شەو و ڕۆژێک چارەسەر بکەیت.
2 362
ئۆکرانیا:
لە چەند کاتژمێری پێشوو سوپای روسیا 150 کیلۆمەتر چوارگۆشەی لە ئاراستەیەکی نوێی هەرێمی سومی کۆنترۆڵکردووە.
2 362
میدیاکانی ئیسرائیل:
ڕوسیا ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر وەرگرتنی یۆرانیۆمە پیتێنراوەکەی ئێران.
Вже доступно! Дослідження Telegram за 2025 — головні інсайти року 
