War News
Відкрити в Telegram
2 386
Підписники
+624 години
+137 днів
+2930 днів
Архів дописів
2 386
ناکۆکی باڵەکانی ئێران چیتر شاراوە نیە، فەرموو بزانن لە تەلەفزیۆنی فەرمی ئەو وڵاتە چی بوو!؛
شەڕ و دەمەقاڵێیەمی توند لە نێوان ڕاوێژکاری قالیباف و ئەڵا کەرم، نوێنەری بەرەی پایداری سەر بە سوپای پاسداران ڕویدا !
ئەڵا کەرم بۆ ڕاوێژکارەکەی قالیباف:
ئێوە لەگەڵ ئەمریکا دانوستانتان کردوە بۆ ئەوەی دۆسیەی ئەتۆمی تەسلیم بکەن و پێیان بدەن ئیتر ئەوان بڕۆن، من وەک نوێنەری خەڵک ڕێگەی ئەو شتە نادەم.
ڕاوێژکارەکەی قالیباف: تۆ کێیت کە ڕێگە نادەیت؟ ئەوە کێ وتویەتی ئێمە بڕیارە دۆسیەی ئەتۆمی تەسلیم بکەین، و پێیان بدەین بڕوات؟ ئێوە چین ؟ هەر ئێوە بوون دەتانویست قالیباف نەبێتە سەرۆکی پەرلەمان، بەڵام بوو.
ئەڵا کەرم: نایەوێت بچمە ناو ئەم باسانەوە کە چۆن قالیباف بوو بە سەرۆکی پەرلەمان و چاوەڕێ بن بزانن چی ئەکەین !
حسێن ئەڵاکەرەم (حسین اللهکرم) یەکێکە لە کەسایەتییە سیاسییە توندڕەوە ناسراوەکانی ئێران، فەرماندەی پێشوی سوپای پاسدارانە، و یەکێک لە دامەزرێنەرانی گروپی «ئەنساری حزبالله» ی سەر بە پاسداران کە لە ئێستادا وەک یەکێک لە ڕوخسارە دیارەکانی بەرەی پایداری و باڵە توندڕەوەکانی پاسداران کاریگەری لەسەر هاوکێشە سیاسییەکانی ئێران هەیە
2 386
لە زۆربەی شارەکانی ئیسرائیل پەناگەکان کرانەوە، وا پێدەچێت لە ٤٨ کاتژمێری داهاتوو پێشهاتی نوێ ڕوبدات
2 386
+2
لە کاتی بەڕێوە چوونی لووتکەی ناتۆ لە ئەنقەرە، ژەنەڕاڵ دان کین کە هاوبەشە لە بەڕێوەبردنی فەرماندەیی گشتی سوپای ئەمریکا وەکو ڕێزلێنان سەردانی مەزاری موستەفا کەمال ئاتاتورکی کردووە و تاجەگوڵینەیەکی پێشکەش کردووە .
ڕەگەز پەرستەکان هان لە کوێ 😁
2 386
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەلایەن مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێرانەوە پێشوازی لێکرا و کۆبوونەوە
2 386
علی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ، لە تاران
فڕۆکەی جەنگی f -16ی عێراقی یاوەری فڕۆکەکەی دەکاتن
2 386
ڤیسۆتسکی، وەزیری کشتوکاڵی ئۆکرانیا:
هاتوچۆی کەشتیوانی بۆ بەندەرەکانی ئوکرانیا بەتەواوی وەستاوە.
80%ی هەناردەکردن لە ڕێگەی ئەم بەندەرانەوە بووە.
2 386
شەڕی ئەمجارە جیاواز دەبێت، پێدەچێت بۆ ماوەیەکی کاتی نرخی نەوت لە چەند ڕۆژی کەمی داهاتوودا بگاتە سەرو ١٥٠ دۆلار ،. دۆخی بازاڕی وزە زۆر شلۆق بووە..
2 386
سەرۆکی شارەوانی غەمەت کان:
بڕیارمان دا هەموو پەناگەکانی شارەکە بکەینەوە.
هەڵسەنگاندنی ڕەوشەکە ئاماژە بەوە دەکات کە مەترسیی تەقاندنی موشەک لە ئێرانەوە لە کۆتایی هەفتەدا زیادی کردووە و ئیتر پشتگوێخراو نییە.
سەرەڕای کردنەوەیان، ڕاستە ڕێکاری وشیاریی زۆرتر بگرینە بەر و خۆزگە ئەم کردنەوەیە پێویست نەکات.
داوا لە هەموو لێژنەی باڵەخانەکان دەکەم پەناگە هاوبەشەکان ڕێک و ئامادە بکەنەوە.
هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی تایبەت لەلایەن فەرماندەیی بەرگریی شارستانییەوە نییە.
لە هەر حاڵەتێکی خولێکی نوێی ئاڵۆزیدا، هیچ هۆکارێک بۆ دڵڕاوکێ و پەشۆکان نییە؛ ئێمە سوپای ئیسرائیل و هێزی ئاسمانییمان هەیە بۆ بەرگریکردن لێمان و هێرشکردن تەنانەت لە دوورترین شوێنەکانیش لێرەوە.
کاتێک باشترین ڕۆڵەکانمان و باشترین فڕۆکەکانمان لە نمایشی ئاسمانییدا بەسەرماندا تێدەپەڕن هەستبزوێنە، بەڵام کاتێک بەسەر شارەکانی دوژمندا دەبن، ئەوان باشترین، وردترین و کوشندەترینن لە جیهاندا.
2 386
سەرۆکی شارەوانیی غەمەت گان لە تەلئەڤیڤ:
بڕیارمان دا هەموو پەناگەکانی شارەکە بکەینەوە، ئەگەری مەترسیی موشەک لە ئێرانەوە لە کۆتایی هەفتەدا دەبێت.
2 386
پاکستان خۆی حاڵی باش نیە بەدەست گروپە چەکدارەکانی وڵاتەکەی، بەڵام هۆشداری بە حوسییەکانی یەمەن داوە کە هێرش دەکاتە سەریان.
2 386
+2
هێزە ئەمنییەکانی عێراق هەوڵێکی تێکدەرانەیان پووچەڵکردەوە بۆ بەئامانجگرتنی کێڵگەی نەوتی بەدرە، کە کۆمپانیای گازپڕۆمی ڕووسی خاوەنی %30ی پشکەکانە لەو کێڵگەیەدا.
هێزە ئەمنییەکان تەقەمەنیان لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزیوەتەوە پێش ئەوەی هێرشەکە ئەنجام بدرێت، لە کاتی لێکۆڵینەوەکاندا تۆمەتبارەکە دانی بەوەداناوە لەژێر ڕێنمایی لایەنی دەرەکیدا کاری کردووە لە بەرامبەر بڕی 2,000 دۆلاردا.
بەڵگە دیجیتاڵییە وتەکانی تۆمەتباریان پشتڕاستکردۆتەوە، لەوانەش پەیوەندییەکانی لەگەڵ سەرپەرشتیارێکدا کە بە ژمارە تەلەفۆنێکی ئۆکرانییەوە بەستراوەتەوە.
ئەگەر پشتڕاست بكرێتەوە، ئەم ڕووداوە دەکرێت ئاماژە بێت بۆ ئەوەی هەواڵگری ئۆکرانیا هەوڵەکانی فراوانتر دەکات بۆ ئامانجگرتنی بەرژەوەندییە نەوتی و گازییەکانی ڕووسیا لە دەرەوە.
2 386
بەریتانیا ١٢ فڕۆکەی جەنگیی یۆرۆفایتەر تایفۆنی بە مەبەستی پاراستنی ئاسمانی ئوردن ناردە ئەو وڵاتە
2 386
بۆ ١٢ هەمین شەو لەسەر یەک ئەمریکا بەردەوام بوو لە هێرشەکانی بۆ سەر ئێران، لە شەوی ڕابردوو بۆ یەکەمجار فڕۆکەی بۆمبهاوێژێ B1 بەکار هات.
▪️ هێرش کراوەتە سەر شوێنەکانی کۆگاکردنی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.
▪️ هێرش کراوەتە سەر تواناکانی دەریایی ئێران.
▪️ هێرش کراوەتە سەر سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی.
▪️ هێرش کراوەتە سەر ژێرخانی لۆجستی و دامەزراوە سەربازییەکانی دیکە.
ئەو ناوچانەی هێرشی کراوەتە سەر:
- بوشەهر .
- ماهشەهر.
- سیریک .
- ئەهواز .
- مەرزی شەلامچە لە سنوری ئێران عێراق، ئەمە دوای ئەوەی دوێنێ فەرماندەی هەموو سوپای نیزامی ئێران( ڕادان،) لەو مەرزە بوو،/.
- کرماشان
- ئەندیمیشک.
2 386
حوسییەکان :
کەشتییە پێکراوەکان گەمارۆی دەریاییان پێشێل کردبوو . تا ئێستا 10 کەشتیمان ناچار کردوون ڕێڕەوی دەریایی خۆیان بگۆڕن .
بۆ هەر هێرشێکی سعودیە وەڵامەکەی بەرفراوان و لە قووڵایی خاکی سعودیە دەبێت .
