War News
رفتن به کانال در Telegram
2 384
مشترکین
+624 ساعت
+137 روز
+2930 روز
آرشیو پست ها
2 386
+2
هێزە ئەمنییەکانی عێراق هەوڵێکی تێکدەرانەیان پووچەڵکردەوە بۆ بەئامانجگرتنی کێڵگەی نەوتی بەدرە، کە کۆمپانیای گازپڕۆمی ڕووسی خاوەنی %30ی پشکەکانە لەو کێڵگەیەدا.
هێزە ئەمنییەکان تەقەمەنیان لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزیوەتەوە پێش ئەوەی هێرشەکە ئەنجام بدرێت، لە کاتی لێکۆڵینەوەکاندا تۆمەتبارەکە دانی بەوەداناوە لەژێر ڕێنمایی لایەنی دەرەکیدا کاری کردووە لە بەرامبەر بڕی 2,000 دۆلاردا.
بەڵگە دیجیتاڵییە وتەکانی تۆمەتباریان پشتڕاستکردۆتەوە، لەوانەش پەیوەندییەکانی لەگەڵ سەرپەرشتیارێکدا کە بە ژمارە تەلەفۆنێکی ئۆکرانییەوە بەستراوەتەوە.
ئەگەر پشتڕاست بكرێتەوە، ئەم ڕووداوە دەکرێت ئاماژە بێت بۆ ئەوەی هەواڵگری ئۆکرانیا هەوڵەکانی فراوانتر دەکات بۆ ئامانجگرتنی بەرژەوەندییە نەوتی و گازییەکانی ڕووسیا لە دەرەوە.
2 386
بەریتانیا ١٢ فڕۆکەی جەنگیی یۆرۆفایتەر تایفۆنی بە مەبەستی پاراستنی ئاسمانی ئوردن ناردە ئەو وڵاتە
2 386
بۆ ١٢ هەمین شەو لەسەر یەک ئەمریکا بەردەوام بوو لە هێرشەکانی بۆ سەر ئێران، لە شەوی ڕابردوو بۆ یەکەمجار فڕۆکەی بۆمبهاوێژێ B1 بەکار هات.
▪️ هێرش کراوەتە سەر شوێنەکانی کۆگاکردنی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.
▪️ هێرش کراوەتە سەر تواناکانی دەریایی ئێران.
▪️ هێرش کراوەتە سەر سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی.
▪️ هێرش کراوەتە سەر ژێرخانی لۆجستی و دامەزراوە سەربازییەکانی دیکە.
ئەو ناوچانەی هێرشی کراوەتە سەر:
- بوشەهر .
- ماهشەهر.
- سیریک .
- ئەهواز .
- مەرزی شەلامچە لە سنوری ئێران عێراق، ئەمە دوای ئەوەی دوێنێ فەرماندەی هەموو سوپای نیزامی ئێران( ڕادان،) لەو مەرزە بوو،/.
- کرماشان
- ئەندیمیشک.
2 386
حوسییەکان :
کەشتییە پێکراوەکان گەمارۆی دەریاییان پێشێل کردبوو . تا ئێستا 10 کەشتیمان ناچار کردوون ڕێڕەوی دەریایی خۆیان بگۆڕن .
بۆ هەر هێرشێکی سعودیە وەڵامەکەی بەرفراوان و لە قووڵایی خاکی سعودیە دەبێت .
2 386
ڕۆیتەرز :
بەهۆی پێکرانی دامەزروەکانی CIA لەلایەن ئێرانەوە ئەمریکا دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوە لەوەی کە ئایا ڕووسیا زانیاری هەواڵگری و یارمەتییەکانی تری پێشکەش بە ئێران کردووە یان نا .
2 386
بەریتانیا داوا لە هاووڵاتییانی خۆی لە ناوچەکە دەکات، خۆیان ئامادە بکەن بۆ ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی لەناکاوی گەشتە ئاسمانییەکان و داخرانی هاتووچۆی دەریایی و ئاسمانی لە ئیسرائیل و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
2 386
کەناڵی ١٤ی ئیسرائیل:
ئێران لێکۆڵینەوە لە ئەگەری بەئامانجگرتن و تێکدانی کێبڵ و ڕیشاڵەکانی پەیوەندیی دەریایی لە کەنداو دەکات، بە مەبەستی دروستکردنی دۆخێکی ئاڵۆزی و پەکخستنی گشتگیری تۆڕەکان و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵی و داراییەکان لە وڵاتانی کەنداو.
