uk
Feedback
War News

War News

Відкрити в Telegram

پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان

Показати більше
2 353
Підписники
-124 години
-107 днів
-2630 день
Архів дописів
🇨🇭🇺🇸 سویسراش بریاریداوە رێگە بە فرۆکەکانی ئەمریکا نەدات ئاسمانی وڵاتەکەی بەکاربێنن بۆ هێرشکردنە سەر ئێران.

⚠️حکومەتی فەرەنسا بڕیاریدا رێگە بە فڕۆکەکانی ئەمریکا نەدات ئاسمانی وڵاتەکەی بەکاربهێنن.

ترەمپ: فەڕەنسا ڕێگەی نەدا ئەو فڕۆکانەی کە بەرەو ئیسرائیل دەچوون و پڕکرابوون لە پێداویستی سەربازی، بە ئاسمانی فەڕەنسادا تێپەڕن
ترەمپ: فەڕەنسا ڕێگەی نەدا ئەو فڕۆکانەی کە بەرەو ئیسرائیل دەچوون و پڕکرابوون لە پێداویستی سەربازی، بە ئاسمانی فەڕەنسادا تێپەڕن. فەڕەنسا زۆر بێ کەڵک بووە سەبارەت بە قەسابەکەی ئێران(خامنەیی)، کە بە سەرکەوتوویی لەناو برا، ئەمریکا ئەمە لەبیر ناکات.

- قسەکەی ئۆجەلان ڕاستە، سێ بەرە بوونی هەیە، بەریتانیا نایەوێت هەمان سیاسەتی ئەمریکا جێبەجێ کات بۆ باڵادەستی ئیسرائیل لە ناوچەکە.

فاینانشڵ تایمز: گرژییەکانی نێوان ترەمپ و ستارمەر سەبارەت بە ئێران خەریکە کاریگەریی نەرێنی لەسەر هەماهەنگییە ئەمنییەکانی نێوان ئەمریکا و بەریتانیا دروست دەکات، بەرپرسانی ئەمریکی لە کۆبوونەوە هەستیارەکانی بەریتانیا دووردەخرێنەوە.

- مەبەستی ئەوەیە بەشە نەوتی خۆتان بدزن 😁.

ترەمپ: ئێران لە بنەڕەتدا وێران کراوە، بەشە سەختەکە تەواو بووە، بڕۆن نەوتی خۆتان دەستبخەن.

تڕەمپ بۆ وڵاتانی ئەوروپا: دەبێت دەست بکەن بە فێربوونی ئەوەی چۆن بۆ خۆتان بجەنگن، ئەمریکا چیتر لەوێ نابێت بۆ ئەوەی هاوکاریتان بکات، ڕێک وەک چۆن ئێوە لەوێ نەبوون بۆ ئێمە.

ترەمپ: تەواوی ئەو وڵاتانەی کە ناتوانن سووتەمەنی فڕۆکە دەستبخەن بەهۆی گەرووی هورمزەوە، وەک بەریتانیا، کە ڕەتیکردەوە بەشداری بکات لە لەناوبردنی سەرکردایەتی ئێراندا، پێشنیارێکم بۆتان هەیە: یەکەم: لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بکڕن، ئێمە بڕێکی زۆرمان هەیە. دووەم: کەمێک ئازایەتی کۆبکەنەوە کە کاتی بەسەرچووە، بڕۆن بۆ گەرووەکە و دەستی بەسەردا بگرن.

قسە و باسی گەرم؛ دوێنێ فڕۆکەیەکی هەڵگری تانک و ڕادار و درۆن هێزی پەڕەشوتی ئەمریکا، لە نزیکی دورگەی خارگ دیار نەماوە، دوێنێ نز
قسە و باسی گەرم؛ دوێنێ فڕۆکەیەکی هەڵگری تانک و ڕادار و درۆن هێزی پەڕەشوتی ئەمریکا، لە نزیکی دورگەی خارگ دیار نەماوە، دوێنێ نزیکەی ٨٠٠٠ کەس بە شێوەی لایڤ لە "فڵایت ڕادار" چاودێرییان دەکرد، کلتێک لە ناوەڕاستی دەریادا ون بوو. لە هەمان کاتدا ٤ فڕۆکەی سووتەمەنی بەخش (تانکەر) لە ئاسماندا بوون؛ دووانیان لە ئیسرائیلەوە بەرزبوونەوە و دوانی تریشیان هەر لە ئاسمان لەگەڵی بوون. ئەم ڕوداوە پێمان دەڵێت، لەوانەیە نیشتنەوەەیەک لە ناوچەیەکی گرنگ ڕودابێت

⚠️ لەکۆی ئەو 146 فرۆکە بێفرۆکەوانەی خراونەتە خوارەوە، نزيکەی 15 یان لە جۆری MQ-9 بوون، کە بەهایی هەر یەکێکیان 30 ملیۆن دۆلارە.

☄️📡 تا ئێستا 146 فرۆکەی بێفرۆکەوانی ئەمریکا و ئیسرائیل لەلایەن ئێران خراونەتە خوارەوە.

ژمارەی کوژراوەکانی حیزبوڵای لوبنان لە سەرتای شەڕەکەوە بۆ ٩٠٠ چەکدار بەرزبووە

کەناڵی "کان"ی ئیسرائیلی: سوپای ئیسرائیل پێی وایە کە توانای هەڵدانی موشەکیی لەلایەن ئێرانەوە بە تەواوی کەمبووەتەوە و لەئێستادا تاران ناتوانێت هاویشتنی یەک لە دوای یەکی موشەکەکان ئەنجام بدات.

هێرش کرایە سەر لیوای 30 حەشدی شەعبی لە باکووری مووسڵ کرایە ئامانج و کوژرا و بریندار هەیە

☄️کەشتیەکی تری نەوتهەڵگر لە نزیک دوبەی تەقێندرایەوە.

عەبدوڵا ئۆجەلان: بەشداریکردن لە کۆماردا دەبێت بە ناسنامە، ئازادی ڕادەربڕین و بیروڕا، ئازادی ڕێکخستن و ئازادی ژن بێت، ئەمانە تەنها بۆ کورد نین، بەڵکو کایەی ئازادین کە بۆ هەموو کەسێک کاران.

عەبدوڵا ئۆجەلان: وەک چۆن لە بانگەوازەکەی 27ی شوباتیشدا ئاماژەم پێدا، سەردەمی خەباتی چەکداری کۆتایی هاتووە، چیتر گەڕانەوە بۆ دواوە مەحاڵە، ئەو پڕۆسەیەی تێیدا دەژین، پڕۆسەی تێپەڕینە بەرەو ئاشتی لەگەڵ کۆماری دیموکراتیک، کاتێک پڕۆسە خوازراوەکە دەگاتە سەرکەوتن، کۆمار دوو ئەوەندە بەهێز دەبێت.

عەبدوڵا ئۆجەلان: کێشەی ئێمە لەگەڵ کۆمار نییە، کێشەی سەرەکی ئەوەیە کە کۆمار دیموکراتیک نییە، دیموکراسی تاکە چارەسەرە کە بەهێزبوونی کۆمار مسۆگەر بکات.

عەبدوڵا ئۆجەلان: مێژووی سیاسی چوار هەزار ساڵەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەوەی نیشان داوە کە ئاسایشی ئەنادۆڵ بە ناو جەرگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و میزۆپۆتامیادا تێدەپەڕێت.