fa
Feedback

فریب کلاهبرداران را نخورید! تل‌متریو این کانال‌ها را شناسایی و برچسب‌گذاری می‌کند 👉 برای مشاهده برچسب، اشتراک تهیه کنید 👈

War News

War News

رفتن به کانال در Telegram

پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان

نمایش بیشتر
2 403
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
+187 روز
+4730 روز
آرشیو پست ها
لێدانی سێ مووشەکی کروزی ستۆرم شادۆ لە کۆمپانیای VZPP-S ڕووسی . ئەو کۆمپانیایە پێکهاتە ئەلیکتڕۆنییەکان و نیمچەگەیەنەرەکانی وەکو مایکرۆچیپ Semiconductors بەرهەم دەهێنێت .

تەسنیم: هاتنی پشکێنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بۆ ئێران لەلایەن تیمی دانوستانکاری ئێرانییەوە پەسەند نەکراوە. ئەمە دوای ئەوەی هەندێ لەسەرچاوەکان باسی ئەوەیان کرد کە تیمێکی ئاژانسی وزەی ئەتۆم سەردانی ئێران دەکات

نەتانیاهۆ: "ڕێنمایی من و وەزیری بەرگری بۆ سوپای ئیسرائیل ڕونە و نەگۆڕدراوە: سەربازانی ئێمە لە باشوری لوبنان ئازادیی تەواوی مانۆڕ و جووڵەیان هەیە بۆ پوچەڵکردنەوەی هەر هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ یان سەرهەڵداو لەسەر خۆیان یان نیشتەجێبووانی باکور. سوپای ئیسرائیل هیچ سنوردارکردنێکی لەم بارەیەوە نییە. من پشتیوانییان دەکەم، تەواوی گەلیش پشتیوانییان دەکات. من بە توندی سورم لەسەر ئەوەی کە لە کەرتی ئەمنی لە باشوری لوبنان دەمێنینەوە تا ئەو کاتەی پێویست بێت بۆ پاراستنی نیشتەجێبووانی باکوور و تەواوی هاوڵاتیانی وڵات."

لەپاش ئەوەی وەزارەتی دارایی/بازرگانی ئەمریکا سزاکانی سەر نەوتی ئێرانی هەڵگرت دەیان کەشتی چینی و ئێرانی نەوت لە ئێرانەوە هەنار
+1
لەپاش ئەوەی وەزارەتی دارایی/بازرگانی ئەمریکا سزاکانی سەر نەوتی ئێرانی هەڵگرت دەیان کەشتی چینی و ئێرانی نەوت لە ئێرانەوە هەناردە دەکەن.

وەزیری کۆچبەرانی ئیسرائیل دەڵێت ئیسرائیل ئێستا بێت یان دواتر دەچێتە جەنگەوە لەگەڵ سوریا.
وەزیری کۆچبەرانی ئیسرائیل دەڵێت ئیسرائیل ئێستا بێت یان دواتر دەچێتە جەنگەوە لەگەڵ سوریا.

دانوستانکارانی ئەمریکا و ئێران گەیشتونەتە ڕێککەوتن لەسەر نەخشەڕێگایەکی ٦٠ ڕۆژە، پێکهێنانی ژووری ڕێگریکردن لە پێکدادان لە لوبنان، و کردنەوەی کەناڵێکی پەیوەندیکردن لە گەرووی هورمز.

ئەمریکا، ئێران شەوی ڕابردوو ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی "ژووری ڕێگریکردن لە پێکدادان لە لوبنان

وەزارەتی ناوخۆی قەتەر: تەقینەوەیەک لە بەنزینخانەیە

هەر دڵیان توند بێ پاسدار ، درۆنێک ئەنێ بە قەتەر و مەتەر

photo content

تەقینەوەیەکی بەهێز لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بیسترا.

نەتانیاهۆ : ئیسرائیل لە باشوری لوبنان دەمێنێتەوە هەتا ئەو کاتەی پێویست بێت بۆ پاراستنی هاوڵاتییانی خۆی

ئەحمەد شەرعی کۆنە تیرۆریست : نابینن سوریا لە لوبنان دژی حیزبوڵڵا شەڕ بکات!

لیندزی گراهام: سعودیە لە شەش مانگی داهاتودا دەچێتە پاڵ ڕێککەوتنامەکانی ئەبراهام

سیناتۆر لیندزی گراهام: ڕۆژی هەینی ٤ کاتژمێر و نیوم لەگەڵ ترەمپ بەسەر برد. ئەگەر ڕێککەوتنەکە شکستی هێنا - ئەو بە هێز کۆنترۆڵی گەروی هورمز دەکات.

ئێران هەڕەشە دەکات: بەبێ داوای لێبوردنی ترەمپ و کشانەوەی ئیسرائیل لە باشوری لوبنان، ناگەڕێینەوە بۆ دانوستانەکان

ئەکسیۆس: شاندی ئێران نەڕۆیشتووە و گفتوگۆکان تا ئێستاش بەردەوامن.

ئێران: ئەمریکییەکان پلانیان بۆ وێنەیەکی هاوبەش و تەوقەکردن لە سەرەتای کۆبوونەوەکە دابوو - بەڵام بەرپرسانی شاندی ئێران ڕەتیان کردەوە.

ترەمپ هەڕەشە لە ئێران دەکات: ئەگەر حیزبوڵڵا لە لوبنان ڕانەگرن، لێتان دەدەین.

ترەمپ دەڵێت شەوی ڕابردوو لەگەڵ ئێرانییەکان قسەی کردووە و هۆشداری پێداون کە گەرووی هورمز دانەخەن: "هیچ دەوڵەتێکتان نامێنێت". ترەمپ لەسەر یاداشتی تێگەیشتنەکە دەڵێت: ئەمە تەنها درێژکردنەوەی ئاگربەستە، دوای ئەو ٦٠ ڕۆژە دەتوانم هەرچییەکم بوێت ئەنجامی بدەم. سەبارەت بە لوبنان: نیگەرانم کە ئیسرائیل نەیتوانیوە حیزبوڵڵا تێکبشکێنێت، نزیک بوومەتەوە لەوەی ڕێگە بە سوریا بدەم شەڕی حیزبوڵڵا بکات. سەبارەت بە غەززە: حەماس کێشەی ئەوتۆ دروست ناکات، هەر کە کێشەی ئێران کۆتایی هات، زۆربەی کێشەکانی دیکە چارەسەر دەبن.