War News
Відкрити в Telegram
2 392
Підписники
+424 години
+127 днів
+4030 днів
Архів дописів
2 390
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا:
ئەمریکییەکان بە تایبەتی لە ناوچەکەدا ئاگاداربن و چاودێری ڕاوێژکارییەکانی باڵیۆزخانەکان بکەن و چاوەڕوانی ئەگەری پچڕانی گەشتەکان بکەن، چونکە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە دەرەوەی وڵات دەتوانن ڕووبەڕووی هەڕەشەی ئەمنی زیاتر ببنەوە.
2 390
بەرپرسێکی ئەمریکی بە ڕۆژنامەی (نیویۆرک تایمز)ی ڕاگەیاندووە، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر بنکەی ئاسمانی موفەق سەلتی لە ئوردن، ژمارەیەک هەلیکۆپتەری سەربازی زیانیان بەرکەوتووە.
2 390
بەهۆی گرژی و پێکدادانە نوێیەکان کۆمپانیای نەوتی ئەمریکی HKN سەرجەم کارەکانی لە کوردستان و ئێراق هەڵپەسارد .
سەرەتا دانا گاز کارەکانی هەڵپەسارد .
2 390
هێرشە موشەكییەكانی سوپای پاسدارانی ئێران بۆسەر مەشجەبەكانی یەكێتی لەتاسڵوجەو راگەیەندراوە توندەكەی بافڵ تاڵەبانی بەرامبەر هێرشەكە، گۆڕانێكی نوێیە لە سیاسەتی ئێران بەرامبەر یەكێتی و سیاسەتی یەكێتی بەرامبەر بە ئێران.
2 390
میدیاکانی حشد هەرەشە لە کوەیت دەکەن و داوا لە خەڵکەکەی دەکەن ئامادەکاری بکەن بۆ قەیران.
2 390
+1
ئەمریکا 116 تاوەری پەیوەندی لە بەندەرعەباس و دەوروبەری لەناوبردووە.
جوڵەکانی ئەمریکا ئاماژە بۆ هێرشی زەمینی دەکەن، بەڵام ئەوەش زۆر روونە کە سەدان سەربازی ئەمریکی لەهێرشی زەمینیدا تیادەچن، لەو هاوکێشەیە تێناگەم...
2 390
ئێران هەڕەشەی تەقاندنەوەی ئەم پردانەی کەنداو دەکات:
١. پردی شێخ جابر ئەحمەد ئەلسەباح (کوەیت): یەکێک لە درێژترین پردە دەریاییەکانی جیهان بە درێژیی ٣٦ کیلۆمەتر کە ڕێگای سەرەکیی پەیوەندیی کوەیتە بە ناوچەکانی باکوری ئەو وڵاتەوە.
٢. پردی مەلیک فەهد ( سعودیە-بەحرێن): بە درێژیی ٢٥ کیلۆمەتر، ڕێگای گرنگی پەیوەندیی زەمینی نێوان سعودیە و بەحرێن و ڕێگای تێپەڕبوونی قەبارەیەکی زۆری کاڵا و کەرەستەیە.
٣. پردی شێخ زاید (ئەبوزەبی): بە درێژیی ٨٤٢ مەتر، گرنگترین پەیوەندیی دورگەی ئەبووزەبییە بە وشکانیەوە.
٤. پردی ئەلمەقتەع (ئەبوزەبی): بە درێژیی ٣٠٠ مەتر، یەکێک لە دەروازە مێژویی و ستراتیژییەکانی شاری ئەبووزەبییە.
٥. پردی ئەلێنبی/مەلیک حوسێن (ئوردن): بە درێژیی ٨٠ مەتر، دەروازەی بازرگانی و ستراتیژی لە دۆڵی ئوردن کە کەناری ڕۆژئاوای فەلەستین بە ئوردن دەبەستێتەوە.
٦. پردی دامیا/ئادام (ئوردن-کەناری ڕۆژئاوا): بە درێژیی ١٢٠ مەتر، گەرویەکی تری بازرگانی لە دۆڵی ئوردن.
٧. پردی شێخ خەلیفە (ئەبوزەبی): بە درێژیی ١٤٠٠ مەتر، بەستەرەوەی دورگەی سەعدیات بە ئەبووزەبی.
٨. پردی عەبدون (عەممان، ئوردن): بە درێژیی ٤٢٥ مەتر، یەکێک لە گەورەترین پردەکان لە پایتەختی ئوردن.
٩. پردی ئاریک: بە درێژیی ٨٠ مەتر، پردێکی گرنگ و مێژویی لەسەر ڕووباری ئوردن کە بەکارهێنانی سەربازی-لۆجیستیکی هەیە.
2 390
موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری ئێران ڕایگەیاند:
پێشێلکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن جارێکی تر سەلماندی کە واژۆی سەرۆکی ئەمریکا هیچ بەها و متمانەیەکی نییە و چەوسێنەرێتی، هەوڵدان بۆ هەژموون و دڕندەیی بەشێکی دانەبڕاوی ڕێباز و ئایدیۆلۆژیای ئەمریکین. ئەمڕۆ شەیتانی گەورە جارێکی تر ڕووخساری ڕاستەقینەی خۆی بەبێ ماسک ئاشکرا کرد، بەجۆرێک کە ئەم ئەزموونە تاڵەی تاوان و پێشێلکردنی بەڵێنەکان بەڵگەیەکی دیکە دەبێت بۆ ئەوەی کە ئەمریکا درۆزن، بێ لۆژیک، بێ متمانە و بەدکارە. ئێستا کە دوژمنی ئەمریکی دەیەوێت ئاگر لە جەنگ بەربدات و باجی قورستر و شەرمەزاریی گەورەتر هەڵبگرێت، دەبێت بزانێت کە گەلی ئێران و بەرەی بەرگری وانەی لەبیرنەکراویان بۆی هەیە. قارەمانێتیی جەنگاوەرانی ئیسلام و ئازایەتیی دانیشتووانی ناوچەی باشوور لە ڕۆژانی ڕابردوودا تەنها نموونەیەکن لەوە.
2 390
ئاگاتان لێیە عێراق چیکردوە:
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: عێراق و سوریا ڕێککەوتنێکیان بۆ نۆژەنکردنەوەی بۆرییە نەوتەکەی نێوانیان واژۆ کرد.
ڕێککەوتنەکە لە ژووری بازرگانیی ئەمریکا و بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی عێراق، عەلی ئەلزێدی، واژۆ کراوە.
2 390
+2
گەورەترین ناوەندی وەرگرتن و دابەشکردنی کۆمپانیای "وایڵدبێریز" کە کۆمپانیایەکی ئۆنڵاینی ئەلیکتڕۆنیە لە مۆسکۆ لەلایەن ئۆکڕانیا لێیدراوە و ناوەندەکە بەتەواوەتی وێران بووە .
2 390
ئەم جوڵەیە خەتەرناکە، ئێران لە وێستگە ئاوییەکانی وڵاتانی کەنداو بدات وڵاتە عەرەبییەکان توانای هیچیان نابێت و ژیانی ملیۆنان کەس دەکەوێتە مەترسییەوە.
2 390
+7
لە سەردانەکەی بۆ واشنتن عەلی زەیدی 48 ڕێككەوتنی لەگەڵ كۆمپانیا زەبەلاحەکانی ئەمریكا لە بوارەكانی نەوت و پیشەسازی و تەکنەلۆژیا و دارایی واژۆ کرد .
