War News
Відкрити в Telegram
2 405
Підписники
+224 години
+37 днів
+4230 днів
Архів дописів
2 404
وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا:
یەکێتی ئەوروپا خۆی ئامادە دەکات بۆ دەستبەسەرداگرتنی کالینینگراد.
2 404
عیزەت شابەندەر سیاسەتمەداری شیعە و دەستە ڕاستی مالیکی و سندوقە ڕەشەکەی عێراق :
سوێندتان بۆ دەخۆم ئەوەی لە ڕێگایە خەریکە ڕوودەدات، (وە ئێستا زۆر نزیک بووەتەوە)، و زۆر گەورەتریشە لەوەی پێشبینی دەکەن یان لەسەری ناکۆکن یان ڕێکدەکەون.
عێراق لە ناو "چوارگۆشە سورەکە" دایە لە پیلانی زایۆنی-ئەمریکی، و نەخشەی "ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ" دەیگرێتەوە.
2 404
دەمەو بەیانی ڕابردوو دەیان درۆنی ئەمریکا و ئیسرائیلی بە سەر شارەکانی تاران و ئەسفەهان و دیزفوڵ و شیراز هەبوون
2 404
دەزگا ئەمنییەکانی ئیسرائیل هۆشداری دەدەن: حەماس لە ژێر سێبەری ئاگربەستدا بە خێرایی خەریکی ڕێکخستنەوەی هێزەکانیەتی و ئەگەر چەک دانەنێت، هەموو شتێک دەگەڕێتەوە خاڵی
سفر.
بەپێی بەڵگەنامەیەکی هەواڵگری تەلئەبیب: حەماس باڵی سەربازیی خۆی بەهێز دەکاتەوە، چەکداری نوێ دادەمەزرێنێت و دەست بەسەر کاڵاکاندا دەگرێت. ئیسرائیل دەڵێت حەماس سوود لەوە وەردەگرێت کە ئەمریکا سەرقاڵی کێشەکانی ئێران و لوبنانە، بۆیە کات دەکوژێت و پابەندی مەرجەکانی پلانی ئاشتیی تڕەمپ نابێت.
2 404
نێردەیەکی باڵای ترەمپ داوای لە فیفا کردووە کە لە مۆندیالی داهاتوودا ئێران دووربخەنەوە و ئیتاڵیا بخەنە شوێنی.
2 404
ئەو ناوچانەی بە ڕەنگی سەوز دیاریکراوە ئامانجی هاوپەیمانی سوننەیە لەناوچەکە، هەرچەندە کەرکوک ناوچەی جێناکۆکە بەڵام لەناو پرۆژەکەدایە.
2 404
لەدوای هەڵبژاردنی تورکمانێک وەک پارێزگاری کەرکوک ئاماژەکان بۆ ئەم پلانە ڕونتر دەبنەوە.
"بەرەیەکی بەهێزی سوننە لەناوچەکە لە دروست بوندایە."
2 404
میدیای سوریا:
هەسەدە لە نزیک کێڵگە نەوتییەکانی دەوروبەری یاعروبیە کە حکومەت کۆنتڕۆڵی دەکات، نیازی هێرشی هەیە.
2 404
ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی :- ئێران هێشتا بڕیاری نەداوە بە پابەند بوون بە ئاگربەستە تاکلایەنەکەی تڕەمپ.
2 404
تڕەمپ:
ڕێنماییم داوە بە سوپاکەمان کە بەردەوام بن لە گەمارۆدانەکە و لە هەموو ڕووەکانی دیکەوە بە ئامادەیی بمێننەوە و ئاگربەستەکە درێژ دەکەمەوە تا ئەو کاتەی پێشنیازەکەیان پێشکەش دەکرێت و گفتوگۆکان بە لایەکدا دەکەون.
2 404
ترەمپ:
لەبەر ئەوەی حکومەتی ئێران بە شێوەیەکی جیددی لێکترازاوه، کە ئەمەش کارێکی چاوەڕواننەکراو نەبوو، هەروەها لەسەر داوای مارشاڵی مەیدانی پاکستان عاسیم مونیر و سەرۆک وەزیران شەھباز شەریفی پاکستان، داوامان لێکراوە هێرشەکانمان بۆ سەر وڵاتی ئێران رابگرین تا ئەو کاتەی سەرکردە و نوێنەرانیان دەگەنە پێشنیازێکی یەکگرتوو.
