2 349
订阅者
-124 小时
-87 天
-2730 天
帖子存档
2 349
خۆتان ئامادە بکەن: گەڕێکی تری شەڕ و ململانێ لەبەردەم کورددایە؛
گەڕێکی تری ململانێی سیاسی و شەڕی ناوخۆیی ڕووبەڕووی گەلانی سوریا دەبێتەوە بەدیاریکراوی (کورد و دروز و عەلەوی).
لەئێستاوە سوریای نوێ بەهاوکاری (سعودیە، قەتەر، تورکیا، میسر) ئامادەکاری بۆ ئەو قۆناغە دەکات بەئامانجی ئەوەی هیچ ئەزمونێکی خۆبەڕێوەبەری و پارێزبەندی بۆ کورد و دروز نەهێڵێتەوە و بەتەواوی و بۆ هەمیشە کۆتاییان پێبهێنێت.
لەم نێوەندەدا:
- عەلەوییەکان، چاوەڕێی فریادڕەسن و جوڵە ناکەن تەنانەت بۆ پاراستنی خۆشیان.
- دروزەکان، لەلایەن ئیسرائیلەوە دەپارێزرێن.
کورد، دەبێت لەئێستاوە وەك جاری پێشوو بەشلی مامەڵە لەگەڵ ئەو پێشهاتانەدا نەکات و خۆی بۆ ڕووبەڕوونەوەی کۆتایت ئامادە بکات.
ئەوەی هەیە لە سوریادا، ئارامییەکی کاتییە و بەردەوام نابێت.
سوریا هەرگیز ئارامی بەخۆیەوە نابینێت و سوریایەکی یەکگرتوش نابێت.
بابەتی ڕوودانی مەیدانی ئەو ململانێ و شەڕە ناوخۆییە، تەنها لەسەر کات وەستاوە. واتا درەنگ و زوو کەوتووە و هەر ڕوودەدات و دەرەنجامەکەشی لەسەر توانای بەرەنگاربوونەوە و سوربوونی (کورد و دروز) لەسەر مافەکانیان وەستاوە.
ئەگەر کورد و دروز پێداگر بن، ئەوا هەمان ئەزمونی دابەشکاری عێراق بۆ سوریای نوێ دووبارە دەبێتەوە.
باشوری کوردستان، لەو مەترسییەی لەسەرەوە باسم کردووە بەدور نابێت.
لەکاتی خۆیدا، بەپلەبەندی وردەکاری زیاتر دەخەمەڕوو.
تێبینی:
- دوو هەفتە پێش پەلاماردانی ئەم دواییەی ئەزمونی خۆسەر و هێزەکانی هەسەدە، لەڕێگەی نوێنەرێکی فەرمییانەوە پەیامی هۆشداریم بۆ ڕۆژئاڤای کوردستان نارد کە لە (ڕەقە و دێرزۆر) لەلایەن عەشایەرە عەرەبەکانەوە لەچواچێوەی پیلانگێڕییەکی هەرێمی تورکی-عەرەبی پەلامار دەدرێن. تەنانەت داوام لێکردن چەکە مامناوەند و قورسە ستراتیژییەکانیان لەگەڵ هێزە کوردییەکانی ناو هەسەدە لەو دوو شارە بکشێننەوە.
دکتۆر نیکۆڵا ئەشڕەف شاڵی
2 349
🇱🇧🇮🇱 NNA:
تۆپبارانی قورس لەلایەن ئیسرائیلەوە لە گەڕەکی شارەکانی دیبێل و قوزا و حەنین لە لوبنان دەکرێت ، لە هەمان کاتدا سوپای ئیسرائیل و حزبوڵڵا بۆ ڕێگریکردن لە پێشڕەوییان بەرەو گەڕەکی بەرکات دیبێل ڕووبەڕوی یەکتر بونەتەوە.
2 349
🇺🇸🇮🇱🇮🇶: هێزە چەکدارەکانی عێراق و ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەسەڵاتی تەواویان بە هێزەکانی حەشدی شعبی داوە بۆ وەڵامدانەوە و تۆڵەسەندنەوە لە هەر هێرشێکی ئەمریکا و ئیسرائیل، ئەمەش بە شێوەیەکی کاریگەر گڵۆپی سەوزیان پێدەدرێت بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی فەرمی بچنە ناو شەڕەکەوە.
(گۆمەکە شقڵەوە )
2 349
🇺🇸🇮🇶⚡️- عێراق باڵیۆزی ئەمریکای بەوەکالەت بانگهێشت کرد لەسەر هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانی PMF.
2 349
سوپای ئیسرائیل: ئەنجامی گفتوگۆکانی نێوان واشنتۆن و تاران، هیچ گۆڕانکارییەک لە پلانەکانماندا لە ناو ئێران و لوبنان دروست ناکات.
2 349
بڵومبێرگ:
"ڤیێتنام بەشێک لە گەشتە ئاسمانییەکانی هەڵوەشاندەوە لەپای بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی فرۆکەکان."
2 349
Repost from War News
سیستمی مووشەکی "Fath-360" لەساڵی 2021 ڕادەستی سوپای پاسداران کراوە، سیستمی مووشەکی زەوی بۆ زەوی "Fath-360"ی کورت مەودا دەتوانین لەهەنێ ڕوەوە بە هایمارسی ئەمریکی لێکی بچوێنین چونکە ئەمیش لەڕێی مانگی دەستکردەوە ڕێنیشان دەکرێت و هەڵگرەکەی لە شەش/چوار سایلۆ پێکهاتووە، درێژی مووشەکی "Fath-360" چوار مەترە و تیرەکەی 30 سانتیمە، کێشی نزیکەی 1100 کیلۆگرامە لەگەڵ کڵاوەیەکی جەنگی 150 کیلۆگرامی، مەودای ڕۆشتنی ئەم مووشەکە 80 بۆ 120 کیلۆمەترە، دەتوانێت بە خێرایی 3 ماخ/ 3704 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا ئامانجە ستراتیژییەکان بپێکێت، هەروەها دەتوانرێت خێراییەکەی بۆ نزیکەی 5000 هەزار کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا زیاد بکرێت لەکاتێکدا پەیوەندی لەگەڵ مانگە دەستکردەکان دەکات بۆ گەشتکردنی خێرا بۆ ئامانجەکانی دوژمن ئەگەر پێویست بکات، دوای پەیوەندی بە مانگی دەستکردەوە و نزیک بوونەوەی مووشەک لەئامانج خێرای کەمدەکرێتەوە و لە 4 ماخ ئامانج لەناو دەبات، سیستمی مووشەکی ئاڕاستەکراوی "Fath-360" خاوەنی هەڵگرێکی شەشی یان چواریە، بەهۆی کەمی کێشیەوە بەئاسانی لەناوچە شاخاوی و بیابانیەکان دەگوازرێتەوە، بەئەگەری زۆرەوە سیستمی مووشەکی ئاڕاستەکراوی "Fath-360" سیستەمی ڕێنوێنی مانگی دەستکردی گلۆناسی ڕووسی بۆ بەدەستهێنانی زانیارییەکان بەکاردێنێت کە خودی رووسیا ڕێگەی پێداوە.
@warkrd
2 349
ڕۆژنامەنوس: ئایا شازادەی جێنشینی سعودیە هانت دەدات بۆ ئەنجامدانی هەندێک شت کە پەیوەندییان بە ئێرانەوە هەیە؟
ترەمپ: بەڵێ - ئەو شەڕکەرە، لە ڕاستیدا، ئەو لەگەڵ ئێمەدا دەجەنگێت دەکات.
2 349
بۆمبێکی ئەتۆمی لە ئیسرائیل تەقییەوە!
ئاشکرابوونی پەیوەندییەکی تایبەتی واتسئاپی "زیڤ ئەگمۆن"، ڕاوێژکار و وتەبێژی نوسینگەی نەتانیاهۆ، وەک ئەوە وابوو ئەمڕۆ بۆمبێکی ئەتۆمیی گەورە لە ئیسرائیل تەقیبێتەوە.
ئەگمۆن کە بە پیاوە سێبەرەکەی نەتانیاهۆ و یەکێک لە کاریگەرترین کەسایەتییەکانی ناو نوسینگەکەی دادەنرێت، لە دزەپێکردنی نامە و وتە توندەکانیدا هێرشی کردوەتە سەر خودی نەتانیاهۆ، خێزانەکەی، و ئەندامانی پارتی لیکود.
یەکێک لە گرنگترین تەوەری قسەکانی، پەردە لادانە لەسەر ڕووداوەکانی ٧ی ئۆکتۆبەر؛ ئەگمۆن پێی وایە نەتانیاهۆ بەرپرسیارە لەو شکستە و دەبێت بڕواتەوە بۆ ماڵەوە، ئەو ئاماژە بەوە دەکات کە نەتانیاهۆ پێشوەختە ئاگاداری هێرشەکە بووە و دەوڵەتی میسر ئاگاداریان کردوەتەوە، بۆیە دەڵێت پێویستە میسرییەکان تۆماری دەنگیی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ نەتانیاهۆ بڵاو بکەنەوە تا ڕاستییەکان دەربکەون.
هەروەها باس لە تێکچوونی باری تەندروستی نەتانیاهۆ دەکات و دەڵێت "ئیتر پیر بووە و کارەکەی تەواو بووە"، تەنانەت هەندێک جار لە هۆش خۆی دەچێت و دەکەوێت بە زەویدا، و "ستیکەر"ێکی نەتانیاهۆی بۆ هاوڕێکانی ناردوە کە خوێن بە دەم وچاوییەوەیە کاتێک لە هۆش خۆی چووە.
لە لایەکی ترەوە، ئەگمۆن بە زمانێکی ڕەگەزپەرستانەی توند هێرشی کردوەتە سەر پەرلەمانتارانی لیکود کە بە ڕەچەڵەک جولەکەی مەغریب و ڕۆژهەڵاتین و دەڵێت: "ئێستا دەزانین مەغریبییەکانمان لە کوێوە هاتون؛ ئەوان خەڵکی ئەفریقان و بابوونن (جۆرە مەیمونێک)". پەرلەمانتارانی وەک نیسیم واتوری و ئیلی ڕەڤیڤۆ بە "دواکەوتوو" وەسف دەکات و پارتی "شاس"یش تۆمەتبار دەکات کە تەنها بۆ پارە کار دەکەن، تەنانەت نوسیویەتی: "من بۆ لیستی گانتس زۆر گونجاوترم وەک لەم مەیموونانەی ناو لیکود."
هێرشەکانی ئەگمۆن خێزانی نەتانیاهۆشی گرتوەتەوە؛ باس لەوە دەکات کە پەرلەمانتارە ژنەکان لە کێبڕکێدان کێ زیاتر مەدحی "سارا" بکات چونکە دەزانن تەنها بە ماستاوکردن ڕازی دەبێت.
هەروەها ڕەخنە لە کوڕەکەی دەگرێت کە بەبێ هیچ مافێک وەزیری دەرەوەی ناچار کردوە پاسپۆرتێکی دیپلۆماسی بۆ دەربکات،ئەم دزەپێکردنە شەپۆلێکی توندی ناڕەزایەتی لە ناوخۆی ئیسرائیل و ناو پارتی لیکود دروست کردوە و وڵاتەکەی هەژاندوە، لە بۆمبێکی ئەتۆمی زیاتر ئیسرائیلی شۆککردوە
现已上线!2025 年 Telegram 研究 — 年度关键洞察 
